نیسان 15, 2020 Omer كیمیاباران, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە فیلیپ سپینسر : بۆ یادی هەڵەبجە وئەنفال
فیلیپ سپینسر بۆ یادی هەڵەبجە و ئەنفال
وەرگێرانی : حەسەن قازی
فیلیپ سپینسر: بەرپرسی ناوهندی هێلێن Helen Center for Collective Researchبۆ لێکۆلینهوهی توندوتیژی بەکۆمەڵی گازبارانی هەڵەبجە ساڵی ٢٠١٢لەکۆنفرانسی پارلمانی ئوروپا ئەم وتارەی پێشکێش کرد.
دەقی وتارەکەی فیلیپ سپنسر
دوای تەماشاکردنی ئهو فیلمە[1]قسهکردن هێندێک زهحمەته، ( دوای تەماشاکردنی دیمەکانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە له کۆنفرانسی یەکهمی هەڵەبجە و ئەنفال له پارلمانی ئهوروپا ) زۆر سەختە قسەی لەسەر بکەم کە ئێستا ئاوا هەستی پێدەکەم ئەمە تەحەمول ناکرێ، بەڵام هەوڵ دەدەم قسەکانم بکەم .
سپاسی ڕێکخەران دەکەم:
ئێستا سەرقاڵی کتێبێکم لەسەر جێنۆساید لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە کە جێنۆسایدی کوردیش لە خۆ دەگرێ. بۆچی من لەسەر بابەتی جێنۆساید وانە دەڵێمەوە و لەسەری دەنووسم؟چونکە جێنۆساید جینایەتی جینایەتەکانە! جێنۆساید وەک تاوانەکانی تر نیە، بەڵکو خراپترینیانە، کە پەیرەو دەکرێ. ئەوە تەنیا بەو هۆکارە نیە کە جێنۆساید دەخوازێ کۆمەڵگەیەک بگۆڕێ یان مرۆڤایەتی بگۆڕێ، بەڵکو پاکتاوکردنی فرەڕەنگی ناو کۆمەڵگە و لە ناوبردنی هەستی پێکەوە بوونمان لە خۆ دەگرێ. ئەوەی لەهەڵەبجە ڕوویدا و دواتریش لە پەلامارەکانی ئەنفالیشدا ڕوویانداوە، بە ڕوونی و بە تەواوی جێنۆساید بوو.
کۆنڤانسیۆنی جێنۆساید لە ڕوانگەیەکەوە کێشەی هەیە. بەڵام دووخاڵی بنچینەیی ئەو کۆنڤاسیۆنە:
یەکەم: هەبوونی ‘مەبەست’ێک بۆ لە ناوبردنی بەشێک یان تەواوی گروپێک.
دوهەم: زنجیرەیەک کردەوەی وێرانکار لە کوشتنەوە هەتا دەگاتە، بەربەستکردنی زاوزێ و زیاد بوونی مرۆڤی ئەو گروپانە.
یەکەم کەسێک کە چەمکی جێنۆسایدی بۆ یەکەمجار هێنایە کایەوە، جولەکەیەکی پۆلۆنیایی بە ناووی “ڕافائێل لینکێن”، دەیگوت: ئێمە پێویستیمان بە چەمک و یاسایەک هەیە کە مامەڵە لەگەڵ دیاردەیەکی نوێدا بکا کە بەو پێیەی دەوڵەتی مۆدیرن بە هەوڵی هەمەلایەنە و کۆردینەکراو، هەوڵدەدەن کە ئاوێرتە و قەوارەی کۆمەڵگە بگٶرن،واتە ئاوێرتەیەک لابەن وئاوێرتەیەکی تری لەجێدا دانێن. ئەو شتانە لە پێش و لە ناو و لە پاش هەڵەبجە هاتنە گۆڕێ . باهیچ شک وگومانێکمان لەوە دانەبێ ئەوە بە ‘مەبەست’ ەوە کراوە، چونکە لە لایەن سەدامەوە وەکو دەستکەوتێکی پیرۆزناسێنرا و ئاهەنگی بۆ گێرا.
ئەوە جێنۆساید بوو، ئۆپێراسیۆنی دژە- بەرخۆدان نەبوو، شەڕی نێوان دەوڵەتان یان ئەرتەشان نەبوو، تەنانەت شەڕی نێوان دەوڵەت وگروپێکی چەکداریش نەبوو. بەڵکو جێنۆساید و شەڕی دەوڵەتێک بوو لە دژی دانیشتوانی خۆی. ‘مەبەست’یش لەناو بردنی گروپێک، بە پێوانەی پۆلێنی کۆنڤاسیۆنەکە بوو؛ گروپی ئێتنیکی، گروپی نەتەوەیی و گروپێکی ڕەگەزی بەپێ سەددام و تەنانەت گروپێکی سیاسیش، چونکە هەبوونی ئۆتۆمۆنی کوردان، بۆ سەدام وەک مەترسیەک دەبینرا لە بەرامبەر ڕکێفی تەواویخوازانەی خۆی بەسەر ئێراقدا. ئەوە هەوڵێکی زۆر بنچینەییانەش بوو؛ سەددام وەک تەنیا چارەسەری دەنرخاند، سێبەری هۆلۆکۆستیشی لەسەر بوو، ستراتێژی چی بوو؟
مێژوونووسی بەنێوبانگ “ڕائۆل هیڵبڕگ” دەڵی: نازیەکان پێویستیان بە سێ خاڵ هەبوو بۆ لە ناوبردنی جووەکان پێویستیان بەوەبوو کە پێناسەیان بکەن، پێویستیان بەوە بوو کە جولەکەکان لەشوێنێکی وەکو کەمپەکاندا کۆکەنەوە، پاشان پێویستیان بەکوشتنی جوولەکەکان. ئەو پرۆسەیە لەسەر کوردەکانیشدا پەیرەوکرا… پێناسەکردنیان… کۆکردنەویان… پاکتاوکردنیان…
دەتوانی سەیری کۆردینەکردنەکەی بکەی بە لەبەرچاو گرتنی هەنگاوەکانی، پێناسەکردنەکەی بەوە دەستی پێکرد، ئایا تۆ کوردی، ئایا خۆت وەکو کورد پێناسە دەکرد یا نا؟ پاشان کۆکردنەوە دەستی پێکرد، کۆکردنەوەی هێزی سەربازی لە دژی کوردان، هێرشی سەربازی بەچەکی کیمیایی، وێرانکردنی دێهاتەکان، دیاریکردنی هەندێک ناوچە وەکو پانتایی قەدەغەکراو، لەناوبردنی ئەگەری ژیان لەو ناوچانە، ژەهراوی کردنی سەرچاوەکانی ئاو، دیپۆرتکردنەوەی جەماوەر، تاڵانکردن، دەستگیرکردنی نایاسایی و هەڕەمەکی و لەخۆڕایی، ڕاگواستنی خەڵکەکە بۆ کەمپەکان، کۆکرنەوەیان و لە سێدارەدانیان لە کەمپەکاندا و پاشان گۆڕی بە کۆمەڵ و پاشان بەکارهێنانی بۆلدزێر…. لەکۆتاییدا ئەو شتەی کە پێان دەکوت “لێبووردن”، کە لەخۆیدا نەک لێبوردن نەبوو بەڵکو لەبنەرەتەوە شۆنبزرکردنی بە دوادا هات…
کەواتە، لە دەستپێکەوە تا کۆتایی ئەوە هیرشێکی بەردەوام و سیستماتیک و بێ پچڕانەوە بوو؛ پرسیاری زیانەکان لە ئارا دا نیە، ئەوە هەڵمەتێک بۆ “لە ناوبردنی” بەشێک یان تەواوی گروپێک ؛ ئەوە ئەو شتەیە کە جێنۆسایدجیا دەکاتەوە لە تاوانەکانی دی.
سەرلەنوێ دەگەڕێمەوە بۆ “هیڵبیڕگ”، کە دەلێت بۆ ئەوەی کە جێنۆساید روو بدا ، دەبێ سێ گروپی خەڵک لە ئارا دابن، تەنیا بکەران؛ واتا ئەوکەسانەی کە دەکوژن؛ نا، تەنیا قوربانیان، واتا ئەو کەسانەی کە دەکوژرێن، بەڵکو ڕاوەستاوانیش… ئەو کەسانەی کە ڕادەوەستن و سەیر دەکەن و لێدەگەڕێن جێنۆساید پەیرەو بکرێ.
لە مژاری جێنۆسایدا، بەرپرسیارێتیش دەکەوێتە سەرشانی راوەستاوانیش، چونکە کۆنۆڤانسیۆنی لە مەڕ جێنۆساید هەر بەتەنیا باسی بکەران ناکا، بەڵکو مەجبوورێتی دەخاتە سەرشانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی – ئەوە لەوە پێش لە ئارا دا نەبوو – کە کارێ بکەن ئەگەر مەترسی جێنۆساید لە ئارادایە یان ئەوەی کە خۆدی جێنۆساید خەریکی پەیرەوکردنە..
با سەیری سێکۆچکەیەک بکەین، زیاتر تیشک دەخەنە سەر قوربانیان، کە واتە من ئەوشتانەی کە گوتراون دووپات ناکەمەوە، بێجگەلە گوتنی ئەوە؛ کاتێک ئێمە باسی لەناوبردنی گروپێک دەکەین، باسی پۆلێنێکی خەڵک دەکەین، تەواوی پۆلێنێک لە ناو گروپەکەدا، کەواتە لە بابەتی کوردەکاندا؛ خەڵکی سیڤیل بێچەک و ئاسایی..؟ بەڵێ… پیاوانی گەورە، تەنانەت ژنان و منداڵانیش، بە لەناوبردنی ژنان ومندالانیش تۆپێشگیری لەزیادکردنی ئەو کۆمەڵگەیە دەکەی. نەک هەر پیاوانی بێچەک، ژنان و منداڵان، بەڵکو تەنانەت بەساڵداچوانیش، نەتەنیابەسالداچوان وهەموی ئەوانە،بەڵکوماک و ناوەڕۆکی ئەو گروپانە،بەڕێوبەرایەتی ئەوگروپانە،ژێرخانی کۆمەڵایەتی ئەو گروپانە… بۆ ئەوەی کە ڕیگای ڕزگار بوونیان بگیرێ، لە پشت ئەو هەمووە ئۆپێراسیونە سیستماتیکانەشدا ئیدۆلۆژیەک هەبوو، کە لە مژاری کوردان و لەهەموو بابەتەکاندا، سێ لایەنی لێ دەبێتەوە. یەکەم؛ لەمرۆڤ خستن، دووهەم: خەیاڵ ( دیلوسیۆن)، سێهەم؛ پوچەڵکرنەوە ( یۆفێمیسیم).
یەکەم: نامرۆڤانەکردنی، بە ڕێگای وتەکانی بکەران و بکوژانی کورداندا، تۆ دەتوانی وشەی وەکوو “کەر”… “سەگ”.. بۆ کورد ببینێوە!
دوهەم؛ خەیاڵ ( دیلوسیۆن)، تۆ دەتوانی لەو کاتانەدا کە ئەوان دەلێن… ئەوە ئیدی بان ئاسایییە… دەلێن کوردان زایۆنیستی ئێرانین. سێهەم؛پوچەڵکرنەوە ( یۆفێمیسیم). هەروەکوو نازیەکان،ئێمەچارەسەری کێشەکان دەکەین. کاتێک کە ئێمەسەیری بکەران دەکەین، هەم تاکەکان و هەمیش ڕێکخراوەکان بەدی دەکرێن، ئێمە دەبێ ئەوانەمان هەموو لەبەرچاو بێ ، ئەوە هەر سەدام نیە، ئەوە هەر ئەلمەجید نیە، بەڵکو دەزگاکانی دەوڵەتی عێراقیش لە ئارادان. ئەگەر سەیرێکی ئەو رێکخراوانە بکەین دەبینین کە هەردوو بەشی سەربازی و سیاسی، ئەرتەش، هێزی کۆماندۆ، ئەوشتەی کە پێیان دەگووت جەیش الشعبی، بەکرێگیراوان، بەشی هەواڵگری عەسکەری، تەنانەت پارتی بەعس و ئاسایشی گشتی بەشدار بوون. بەڵام بۆچی ئەو هەمووە ڕێکخراوانە؟
شتێک هەیە کە مرۆڤ بە لاڕێدا دەبا بە بۆچوونی من، چونکە ئێمە ئەوە وێنا دەکەین کە دەوڵەتێکی بەناوەندی هەیە لێرەدا، بەڵێ دەوڵەتێکی بەناوەندی هەیە، ئەو دەوڵەتانەی کە جێنۆساید دەکەن بەناوەندکراون، بە شیوازێکی نائاسایی هێز کۆدەکەنەوە، دیموکراسی نین. بەلام لەهەمانکاتدا دەولەتێکی کائۆتیک و بگرە وبەردەیین و چەند گروپی جیاواز لە ناویاندا بەردەوام لە ڕقەبەری دان و لە سەریەکیش بەردەوام سیخوری دەکەن، تەنیا لەسەر کۆمەڵگەسیخوری ناکەن، بەڵکو لەسەر یەکتریش هەر سیخوری دەکەن. بەشێکیش لە سیخورییەکە، ئەوەیە کە بۆچی ئێمە ئەو هەمووبەڵگە و دۆکومێنتانەمان هەیە – کە شتێکی زۆر بان ئاساییە – کە واتە ئەوە دەوڵەتە، دەوڵەتی نازییە، ئەوە تایبەتمەندی هەموو دەوڵەتێکی جێنۆسایدیە، بە شێوازێکی ناخۆ بەئاگاییانە بەڵگە لە کردەوەکانی خۆی هەڵدەگرێتەوە، ئێمە دەزانین بۆ وایان دەکرد… بۆچی بەڵگەیان هەڵدەگرتەوە؟ بەڵگەیان هەڵگرتەوە چونکە، دەیانویست بەرپرسیاریتی بخەنەوە سەرشۆنێکی تر، ئەگەر بەڵگانەیان هەڵ دەگرتەوە بۆ ئەوە بوو کە بەرپرسیاریتی بخەنە سەر شانی ئەو کەسانەی کە دەستوریان دەدا، کەواتە هەر کردەوەیەک بەڵگەی لێ هەڵگیراوەتەوە، کێ بکوژین، چۆن بیکوژین، کەی دەیکوژین، لە کوێ بکوژین، ئەوانە هەمووی بەڵگەیان لێ هەڵگیراۆتەوە بۆئەوەی کە بەپرسیارێتی بخەنە ئەوستۆی لایەکی تر.
ئەوە بە چ واتەیەکە، ئا ئەو جێگایەی کە گرێدروای بکەرەکەیە؟ ژمارەیەکی زۆری بەشداران لەهەر جێنۆسایدێکدابە تایبەت ئەو جێنۆسایدە، کەسێک یان دوو کەس نین.
ئەی لایەنی سێهەمی سێکۆچکەکە، ڕاوەستاوان واتە، زۆر شت – کە ڕاستیشە – لە سەر جیهانی ڕۆژئاوا، ئوروپا، و ئاڵمان دا کوتراوە… لەسەر ئەو کەسانەی کە ئەو چەکانایان بۆ دابینکرد…
هیلبێرگ دەڵێ: لە ناو گروپی ڕاوەستاوان دا ئێمە دەتوانین سێ جۆری جیاوازی خەڵک ببینین. ئەو خەڵکانەی کە هاوکاری دەکەن – کە زۆر کەمن، ئەوکەسانەی کەسەیردەکەن – هەژماریشیان زۆرە، ئەو کەسانەی کە قازانج دەکەن…
لە ناو عێراقدا کەسانی قازانجکەری تێدا بوو، ئەو کەسانەی کە قازانجیان لە بەعەرەب کردن دا بوو. بەڵام لە ڕۆژئاواش قازانجکەران هەبوون… ئەو کەسانەی کە قازانجیان لە بەرەی یەکگرتوان- ئالاینس- دا لە دژی ئێران هەبوو، ئەو خەڵکانەی کە پاش جێنۆساید خۆماڵیان دەست کەوت.
لێرەدا باس لەوە دەکەم کە ئەمانە بەرەو کۆیمان دەبەن و چی دەبێ بکرێ. پێموایە سێ شتمان هەیە بۆ کردن؛ ئێمە دەبی وەبیربێنینەوە، دەبێ تێبگەین دەبێ ولام بدەینەوە. بۆ سێ؟
ئێمە دەبێ وەبیر بێنینەوە چونکە بەشی سەرەکی هەر جێنۆسایدێک نکوڵی لێکردنە. ئەو کەسانەی کە پیلانیان هەیە بۆپەیرەوکردنی جێنۆساید، نکوڵی لێدەکەن ئەو کاتەی کەخەریکی پیلانگێرانی جێنۆسایدەکەن، نکوڵی لیدەکەن ئەو کاتەی کە جێنۆساید پەیرەو دەکەن، تەنانەت ئەو کاتەی کە پەیڕەویشیان کرد هەر نکوڵی لێدەکەن. کە واتە ئێمە دەبێ لە بیرمان بێ و وەبیری بێنینەوە؛ بۆئەوەی کە بەڕهەڵستی ئەو نکوڵی لێکردنە بکەین. ئەوە ژمارە یەک…
ژمارە دوو.. ئێمە دەبێ لەوە بگەین کە جێنۆساید، جینایەتی جێنۆسایدانە… ئێمە دەبێ لەوە بگەین کە چ کردەوەیەک لەخۆی دەگرێ، چ “مەبەست”ێک لە ئارادایە. چۆن بەرێوە دەچێ کاتێک کە پرۆسەکە دەستی پێکرد، ئەوجار بزانین ئەنجامەکانی جێنۆساید چییە.
سێهەم… ئێمە دەبێ وەڵام بدەینەوە بە جێنۆساید. دیسان…. سێ لایەن لە وەڵامدانەوەدا هەیە… ئێمە دەبێ بەدواداچوونی بکەرانی جێنۆساید بکەین، دەبێ وەڵامی قوربانیانی جێنۆساید بدەینەوە، واتا دەبێ بیانپارێزین، سەرلەنوێ مافەکانیان دەستنیشان کەینەوە و ئەو مافانەیان کە پێشێلکراوە دەستنیشان بکەین و سەرلەنوێ جێبەجێیان کەینەوە. ئەوجار… ئێستا دێمە سەر بەشی ڕاوەستاوان. وەلامدانەوەی جێنۆساید بەواتای ئەوە دێ کە نەهێلین سەرلەنوێ ڕووداتەوە. بەدواداچوون تێر ناکا، پاراستن و سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی مافیش بەس نیە… ئێمە لێرەین بۆ کوردەکان و بۆ ئەوەی وەبێری بێنینەوە، بەڵام ئێمە لێرەین بۆ خۆشمان، چونکە ئەوشتەی کە بەسەر کورداندا هات، پێشتریش بەسەر گەلانی دیکە داهاتبوو،بەسەرجوولەکە دا هاتبوو،لەپاش کوردەکان بەسەر گەلی یۆگۆسلاڤیاش دا هاتووە، بەسەر گەلی ڕواندا هاتووە و ئێستاش ئەوە بەسەر گەلی دارفور دا دێ …
ئەگەر ئێمە جێنۆساید وەبیر نەهێنینەوە، ئەگەر لێی تێنەگەین، ئەگەر وەڵامی نەدەینەوە، ئەوە سەر لەنوێ ڕوودەداتەوە… سەر لەنوێ ڕوودەداتەوە… سەرلەنوێ…
لێگەڕێ با لێرەدا بە چەند وتەی ئەو کەسانەی کە لە هۆلۆکۆست ڕزگاریان بووە تەواوی بکەم،کە ئەوەش بۆ هەرکوردێک وهەرمرۆڤێک ڕاستە، پریمۆ لێوی دەڵێ ” ئەگەر من بۆخۆم نیم، کەواتە بۆ کێم؛ بەڵام ئەگەر من هەر بۆ خۆم بم، کە واتە من کێم.”
سەرچاوە : دەنگ وڕەنگ
[1]فیلمێکی دۆکێومینتاری بووە دەرباری کیمیابارانی هەڵەبجەو قوربانییەکانی
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.