مارس 03, 2026 Omer ئه‌رشیف, وتار 0
جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی

سروە نوری ئەزیز
گه‌ر مێژووی باشووری کوردستان بکرێته چه‌ند قۆناغێک له کاتی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی دروستکراوی ئێراقه‌وه له ساڵی ١٩٢٣، ده‌توانین بڵێین ساڵانی ١٩٧٥ تا راپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی ١٩٩١ به تاریکترین سه‌رده‌م له مێژووی شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌و حه‌فتاساڵه‌ی چه‌وساندنه‌وه و له‌ناوبردنی گه‌لی کورددا، داده‌نرێت.
ئه‌و ساڵانه‌ی ڕژێمی به‌غدا، سیاسه‌تی ئه‌نفالی نه‌ته‌وه‌ی کورد و وێرانکردنی کوردستانی کردبۆوه به‌رنامه‌ی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، ده‌وڵه‌تی ئێراق کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک نه‌بوو له پشێوی و ناسه‌قامگیریدابێت، به‌ڵکو هه‌موو کارێکی ده‌وڵه‌تی به‌عس به پلان و به‌رنامه به‌ڕێوه‌ده‌چوو. ئێراق کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هه‌ره‌می بوو، هه‌موو فه‌رمانێک له سه‌ره‌وه به‌بێ هه‌ڵوێسته‌وه‌رگرتن جێبه‌جێده‌کرا. هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی که‌مدا کوشتنی زیاتر له دووسه‌د هه‌زار مرۆڤی کورد، بووه ڕاستیه‌کی تاڵ و زامێکی هه‌رگیز ساڕێژنه‌بوو.
رواندا، هه‌روه‌ک ده‌وڵه‌تی ئێراق له ساڵی ١٩٩٤ دا ده‌وڵه‌تێکی بێ پشێوی بوو. ته‌نانه‌ت حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی گرتبۆوه‌ده‌ست. به‌ڵام هه‌روه‌ک ئێراق کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بوو به‌بێ پرسیارکردن و گومان گوێڕایه‌ڵی هه‌موو فه‌رمانێک بوو، ده‌نا کوشتن و له‌ناوبردنی نزیکه‌ی یه‌ک ملێۆن که‌س له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی که‌مدا هه‌رگیز ڕێگای پێنه‌ده‌درا.
ئه‌پریلی ٢٠١٤ بیست ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدی خه‌ڵکی توتسی له رواندا تێده‌په‌رێت. له ماوه‌ی سه‌د رۆژدا نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س که سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی توتسی بوون، له کۆمه‌ڵکوژیه‌کی که‌موێنه‌دا به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتوه‌کانه‌وه، کوژران. کوشتنی خه‌ڵکی توتسی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هوتیه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی رواندا به هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی گرتبۆوه ده‌ست، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و هه‌موو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له خزمه‌تی به‌کۆمه‌ڵکوشتنی خه‌ڵکی توتسیدا به‌کارهات. کاتێک دەسەڵات لە ده‌وڵه‌تێکدا پلانی کوشتنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک راده‌گه‌یه‌نێت زۆر زوو ئه‌و پلانه جێبه‌جێ ده‌کرێت، چونکه هه‌موو داموزده‌زگاکانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، له جێبه‌جێکردنی فرمانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا، به هاوکاری و یارمه‌تی زۆرینه، کارده‌کات.
ئێمه‌ی کورد پێویسیتمان به‌وه نیه له وڵاتی خۆمان دووربکه‌وینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م راستیه ده‌رک پێبکه‌ین. حکومه‌تی به‌عسی به‌غدا له ماوه‌یه‌کی که‌مدا زیاتر له ٢٠٠٠٠٠ مرۆڤی کوردی به‌ره‌و مردن نارد. مه‌کینه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌عس به هه‌موو داموده‌زگاکانیه‌وه له خزمه‌ت جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی دیکتاتۆردا ئیشی ده‌کرد.
له ناوه‌نده ئه‌کادیمیه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا لێکۆڵینه‌وه و تۆژینه‌وه‌ی زۆر، به تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له سه‌ر هۆکار و میکانیزمی جینۆساید و کوشتنی به‌کۆمه‌ڵدا کراوه. زۆر له لێکۆڵینه‌وه‌کان تیشک ده‌خەنە سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی توتسی له رواندا. گرنگتیرینیان کتێبه‌که‌ی توێژه‌رو نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی سامه‌نتا پاوه‌ر له‌ژێرناونیشانی ”A problem from Hell” که ساڵی ٢٠٠٣، بڵاوبۆته‌وه و زیاتر تیشک ده‌خاته سه‌ر بێتوانایی UN بۆ وه‌ستانی کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی توتسی له‌کاتێکا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته هه‌بوو. هیج گه‌ره‌نتیه‌ک نیه بۆ دڵنیاکردنی که‌منیه‌یه‌ک که جینۆساید نا‌کرێت و تاوانی به‌رامبه‌ر نا‌کرێت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی ئه‌و وڵاته یا سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته به‌هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست. هیتله‌ر له هه‌ڵبژرادنێکی دیموکراسیدا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست. هاوکات ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی به‌کارهێنا بۆ نه‌مانی دیموکراسی و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی جوله‌که و که‌مئه‌ندامان و که‌سانی جیاواز له ئه‌ڵمانی. حکومه‌تی رواندا به هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتبوو، به‌ڵام هه‌موو داموده‌زگاکانی بۆ کوشتنی بەکۆمەڵی خه‌ڵکی توتسی بەکارهێنا.
دەبوایە یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگەکانی نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی ئێراق، کارکردنبوایە بۆ ئەوەی:
مێژوو دووبارە دەبێتەوە کە هیچی لێ فێرنەبووبێتین
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.