• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد
  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
  • خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد. ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
  • عجاج التكريتي بين عقوبة الدنيا وحساب الآخرة. د. سەربەست نادرعبدول
  • جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە. -………………… سروە نوری ئەزیز
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد

مارس 22, 2026 Omer ئه‌رشیف, وتار 0


عەجاج وەک ئایشمان

سەیوان محەمەد

سەیوان محەمەد

لە یادەوەریی ئێمەدا، نوگرە سەلمان ناوێکە بەمانای ئەشکەنجە و زەلیلکردن و دەستدرێژی و سەرنقومکردن و مردن، بۆ زۆرێکیشمان هێمای پەژارەیەکی ئەبەدییە. بۆیە ئاساییە بە گرتنی عەجاج و بڕیاری لە سێدارەدانی دڵخۆش بین، چونکە دواجار گەرچی درەنگوەختیش بێت دادپەروەری بەدی دێت. بەڵام مەترسییەکە ئەوەیە گەورەیی تاوانی ئەنفال لە تەنیا کەسێکدا کورت بکرێتەوە. گومانی تێدا نییە عەجاج جەلادێکی دڕندەیە و هەموو گەواهیی ڕزگاربووانیش تۆمەت نییە، بەڵکو یادەوەریی ئەو خەڵکانەیە کە لەسەر دەستی ئەو ئازاریان چەشتووە و ئازیزانیان لەدەستداوە. بەڵام مەبەستمانە بڵێین کۆتاییپێهێنانی کەیسی عەجاج بەو خێراییە وەک ئەوەی تاوانبارێکی تاک و تەنیا بێت، ڕەنگە بمانخاتە کەڵکەڵەی ئەو وەهمەی کە مەرگی جەلادەکەی نوگرە سەلمان وەک وێنەی کۆتایی عەدلەت تەماشا بکەین. چونکە گەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، جینۆساید هیچ وەخت کاری تاکەکەس نەبووە، ئەوەی لێی بەرپرسیارە ڕژێمێکی تۆتالیتار و ئایدیۆلۆژیایەکی ڕاسیست و نەتەوەیەکە کە ویستی ئاساییکردنەوەی (dehumanization) لە-مرۆڤ-خستنیان هەیە.

دەکرێت بەراوردکردنی عەجاج بە ئەدۆڵف ئایشمان وێنەکە ڕوونتر پیشان بدات، ئەگەرچی سروشت و ڕێوشوێنی دادگاییەکانیان بەتەواوی جیاوازە. ئایشمان یەکێک بوو لە ڕێکخەرە سەرەکییەکانی هۆڵۆکۆست، بەرپرسی گواستنەوەی جووەکان بوو بۆ گێتۆکان و دواتریش بۆ کامپەکان. ساڵی ١٩٦١، کاتی دادگاییکردنەکەی بەردەوام یەک ڕستەی دووبارە دەکردەوە، “من فەرمانم جێەجێ کردووە.” ئەو لەبری مرۆڤێکی دەمارگیر کە ڕق و کینە پاڵنەری کارەکانی بوو بێت، خۆی وەک فەرمانبەرێکی گوێڕایەڵ پیشاندەدا کە تەنیا ئەرکی خۆی بەجێ گەیاندووە. ئەم ڕستەیە لە دوو ڕووەوە شۆکهێنەرە. لەلایەکەوە خوێنساردیی ئایشمان و پیشاندانی کۆمەڵکوژی وەک وەزیفەیەکی ئاسایی، لەلایەکی تریشەوە ئاشکراکردنی ئەو ڕاستییە تاڵەی کە کۆمەڵکوژی هەمیشە کاری کەسانی سادیست نییە، بەڵکو لەلایەن ئەو کەسە ئاساییانەشەوە ئەنجامدەدرێت کە دڵڕقی وەک ئەرکێکی ئیداری دەبینن.

هانا ئارێنت ئەم دیاردەیەی بە “banality of evil” ناوبردووە کە دەکرێت بە پووچێتیی خراپەکاری وەربگێڕرێت. ئەڵبەت ئارێنت مەبەستی نەبوو تاوانەکانی ئایشمان بە “ئاسایی” بناسێنێت، بەڵکو دەیویست بڵێت ڕژێمە مۆدێرنەکان بۆ توندوتیژیی بەکۆمەڵ پشت بەوە دەبەستن لەڕێگەی بیرۆکراتییەتەوە شتەکان ئاسایی بکەنەوە، تا ئەوکاتەی ئەشکەنجە و ڕاگواستن و کوشتن دەبنە نووسراوکاری و ڕێکاری ڕۆتینی و سیاسەتی ئاسایی دەوڵەت، لە ئەنجامیشدا بەرپرسیارێتییەکان بە شێوەیەک دابەش دەبن کە هەموو ئەوانەی بەشدارن بەجۆرێک لە جۆرەکان ئیدیعای بێتاوانی بکەن.

ئەگەر بەهەمان لۆژیک لە ئەنفالیش بڕوانین دەبینین کە تەواوی پێکهاتەی سەربازیی عێراقی بەشداری تاوانەکەن، بە دەزگای هەواڵگیری و سوپا و حیزب و ئیدارەی زیندان و جاش و سیخوڕ و متمانەپێکراوەکانی دەوڵەتەوە. وەک هەر کارێکی ئاسایی دەوڵەت، فەرمان بە زنجیرەی موراجەعەدا لەسەرەوە بۆ خوارەوە تێپەدەڕێت. بەرپرسان دەریان دەکرد، سوپا و هێزە تایبەتییەکان جێبەجێیان دەکرد، جاش هاوکاری و ڕێنوێنی دەکردن، میدیای دەوڵەت وەک تاکە کەناڵی ڕاگەیاندن بە دێواندنی کورد پاساوی بۆ تاوانەکە دەهێنایەوە . بەڵام هەموو ئەمەش ئەوکاتە جێبەجێ دەکرا کە عەقڵییەتی سیاسی بە تەواوی بوونی مرۆڤی کوردی لە دێهاتەکاندا وەک لەمپەرێک مامەڵە دەکرد کە شایانی لەناوبردن بێت.

بۆیە دادگاییکردنی عەجاج، ئەگەرچی زۆر گرنگە، بەڵام نابێت وەک دواوێستگەی عەدالەت تەماشا بکرێت. لەسێدارەدانی بەڕێوەبەری زیندانی نوگرە سەلمان دەکرێت پێویستییەکی ڕەمزیی سزادانی تاوانبارێکی دیار پڕبکاتەوە، بەڵام ڕەمزییەت بە تەنیا ئەو بونیاتە قووڵە هەڵناوەشێنێتەوە کە زەمینەسازیی بۆ تاوانەکە ڕەخساندووە. هەزاران فەرماندە و بەرپرسی بەعسی و سیخوڕ و پاسەوانی زیندان و ئەفسەر و جاش و سەرۆکجاش لە تاوانی ئەنفالدا بەشدار بوون. زۆرینەی ڕەهایان نەدراونەتە دادگا و ڕەنگە پاش ساڵی ٢٠٠٣ ژیانی ئاسایی خۆیان ژیابن و کەس بەدوای ناو و ناونیشانیاندا نەچووبێت. دەکرێت هەندێکیشیان لە عێراقی نوێدا جارێکی تر تێکەڵاوی ژیانی سیاسی بووبنەوە.

مەترسیی جێبەجێکردنی دادپەروەریی لەسەر تاکەکەسێک ئەوەیە کە ڕەنگە کۆمەڵگە هەموو خراپەکارییەکان لە یەک کەسدا کورت بکاتەوە و بەرپرسیارێتیی مۆراڵی گەورەتر سەبارەت بەم تاوانە لەبیر بکات. لێرەدا عەجاج دەبێتە جەستەیەکی تەنیا کە تەواوی تاوانەکانی دەوڵەتی تێدەئاخنرێت. بە لە سێدارەدانیشی، ئەو سیستمەی کە عەجاجی بەرهەم هێناوە لە لێکۆڵینەوە قوتار دەبێت. گوتاری “ڕژێمی عێراق جینۆسایدی ئەنجامدا” دەگۆڕێت بۆ “ئەم پیاوە دڵڕەقە تاوانی ئەنجامدا”. ئەمەش لەوجۆرە سادەکردنەوانەیە کە مێژوو دەشێوێنێت.

نموونەکەی ئایشمان ئەوەمان پیشاندەدات کە بۆچی گرنگە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ کەیسی عەجاجدا بکرێت. پاش هۆڵۆکۆست تەنیا ئایشمان دادگایی نەکرا، دادگاکانی نۆرمبێرگ و لێکۆڵینەوەکانی دواتر تاڕادەیەک هەوڵیدەدا سروشتی دامەزراوەیی تاوانەکانی نازییەکان دەربخات. مێژوونووسان ڕۆڵی بیرۆکرات و خاوەن کارگە و پزیشک و دادوەر و بەرپرسانی هێڵی ئاسن و پرۆپاگەندەسازانیان تۆمار دەکرد. ئەوەش نەک تەنیا بە مەبەستی سزادانی تاکەکەس، بەڵکو بۆ تێگەیشتن لەوەی چۆن تەواوی شارستانییەتێک لە جینۆسایددا تاوانبارە.

لە عێراق، هێشتا بیرکردنەوەیەکی وەها سەرتاپاگیر سەبارەت بە ئەنفال فۆرمەلە نەبووە. ئەگەرچی دادگای باڵای تاوانەکان دانی بە ئازارەکانی کورددا ناوە، بەڵام هێشتا ئەم دانپیانانە شۆڕنەبووەتەوە بۆ ناو هەموو کۆمەڵگەی عێراقی، هەروەک دانپیانان بە تەنیا بەس نییە بەبێ لێکۆڵینەوەیەکی سیستماتیک لە تۆڕە فراوانەکانی بەرپرسیارێتی تاوانەکە. بۆ بەدیهێنانی عەدالەت پێویستە بەڵگەسازی بکرێت، گەواهیی قوربانی و جەلادەکان ئەرشیڤ بکرێت و لە پەروەردەدا گرنگیی پێ بدرێت و لە یادەوەریی گشتیدا بچەسپێنرێت. لەپاڵ ناوبردنی جەلادێکی وەک عەجاج، پێویستە ئایدیۆلۆژیست و پلانداڕێژەر و ئیدارەدەری تاوانەکە دەستنیشان بکرێن. پێویستە بە پرسیاری بێزارکەر ئەو گۆمە مەنگە بشڵەقێنرێت کە چۆن راسیزمی دژەکورد لەنێو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا برەوی پێدرا و لەلایەن شەریحەیەکی گەورەی کۆمەڵگەوە قبووڵکرا.

وانەیەکی گرنگی تر لە دادگاییەکەی ئایشمانەوە، بە دووپاتکردنەوەی ئەو ڕستەیەی کە (تەنیا فەرمانی جێبەجێ کردووە)، جیهان بەر ئەو شکستە مۆراڵییە دەکەوێت کە لەنێو سیستمی حوکمڕانیدا پەنهانە. ئاشکرایە کە گوێڕایەڵیی فەرمان مانای ئەوە نییە کە تۆ بەرپرسیار نیت. ئەم ئیدیعایە لێخۆشبوون فەراهەم ناکات بەرامبەر ئەشکەنجە و دەستدرێژی و کوشتن. جگە لەوەش، ئەوە هەر گوێڕایەڵیی کوێرانەیە کە توندوتیژیی بەکۆمەڵ بەرهەمدەهێنێت. هەر ڕژێمێک جینۆساید ئەنجام بدات پشت بەو تاکانەی دەبەستێت کە ویژدانیان بە دەسەڵات فرۆشتووە و کوێرانە شوێن فەرمانەکان دەکەون.

ئیدی تاوانەکانی عەجاج بە تەنیا بەرهەمی دەڵڕەقیی ئەو نین، بەڵکو دەرخەری پەڕگیریی نەریتێکی سیاسییە لەوپەڕی خۆدەربڕینیدا، نەریتێک کە دڕندەیی بەرامبەر بە کورد خەڵات دەکرد. جا ئەگەر دادگاییەکە لەو سیاقە دەربهێنرێت، دەکەوینە نێو هەڵەی تێنەگەیشتنەوە لە سروشتی تاوانی جینۆساید. چونکە جینۆساید لەپڕ لە زەینی فەرماندەیەکی سادیستەوە هەڵناتۆقێت، پرۆسەیەکە وردەوردە لەڕێگەی پرۆپاگەندە و عەسکەرتارییەت و چاندنی ڕەگەزپەرستی و ترس و گوێڕایەڵیی دامەزراوەییەوە دێتەکایەوە. ئەوکاتەی دێهات دەسووتێنرێن و زیندانەکان پڕ دەکرێن، ئیدی عەقڵییەتی پشت ئەو دڕندەییە قووڵ بە چڵوپۆی دەوڵەتدا بڵاوبووەتەوە.

عەجاج تکریتی

بۆ ڕزگاربووانی نوگرە سەلمان، هەرگیز عەدالەت ناتوانێت چییان لەدەستداوە بۆیان بگێڕێتەوە، چ لە سێدارەدانێک دەتوانێت قوربانییەک بهێنێتەوە بۆ نێو کەسوکارەکەی، یا کۆمەڵگەی کوردیی پێش ئەنفال پێکبهێنێتەوە؟! کەچی دادگاییکردنی تاوانباران هەر گرنگە چونکە ڕاستییەکی گشتی دەسەلمێنێت و یادەوەری لەبەرامبەر نکۆڵیکردندا دەپارێزێت و جاڕی ئەوە دەدات کە ئازار هەرگیز لە مێژوودا ناسڕێتەوە. بەڵام عەدالەت کە لە ئاست یەک ناودا بووەستێت، ئیدی ناتەواو دەبێت. نابێت تەنیا وەک تاوانبارێکی تاک کە چاوەڕوانیی سێدارەیە بیر لە عەجاج بکەینەوە. گرنگ ئەوەیە ئەم دادگاییکردنە بکرێتە خاڵی دەستپێکی لێکۆڵینەوەیەکی زۆر فراوانتر لە هەموو ئەو دامەزراوە و ئایدیۆلۆژیا و عەقڵییەتەی کە جینۆسایدی لە پرۆسەیەکی نائاساییەوە گۆڕی بۆ سیاسەتی ئاسایی دەوڵەت. ئەگەر ئەوە نەکرێت، کۆمەڵگە دەکەوێتە نێو وەهمی ئاسوودەبەخشی تەماشاکردنی خراپە تەنیا وەک کردەی تاکەکەسیی جەلادەکان. ئەمەش ڕاستییە گەورەکە دەشارێتەوە، ڕژێمەکان عەجاجەکان دروست دەکەن و ئایدیۆلۆژیای باڵادەست پەروەردەیان دەکات و بیرۆکراتەکان دەیانپارێزن و بێدەنگیش دەیانخاتەسەر ڕێی تەواوکردنی تاوانەکە. جا ئەگەر بەیەکجاری ڕووبەڕووی ئەو ڕژێم و عەقڵییەتە نەبینەوە، ئەوا لەسێدارەدانی یەک کەس هیچ نییە جگە لە پارچەیەکی وێنە گەورەکەی عەدالەت.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد
    عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد

    مارس 22, 2026 0

  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
    لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید...

    مارس 16, 2026 0

  • خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد.                                             ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
    خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی...

    مارس 16, 2026 0

  • جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە.                        -………………… سروە نوری ئەزیز
    جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە. ...

    مارس 11, 2026 0

  • لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. – ………………….   د.کامەران محەمەد
    لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. –...

    مارس 10, 2026 0

  • تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک.  –…………………                                                                          هۆمەر محەمەد
    تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک. ...

    مارس 10, 2026 0

  • عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی!                                              دلێر محەمەد نوری
    عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی! ...

    مارس 10, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد
    عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد

    مارس 22, 2026 0

  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
    لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد

    مارس 16, 2026 0

  • خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد.                                             ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
    خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد. ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە

    مارس 16, 2026 0

  • عجاج التكريتي بين عقوبة الدنيا وحساب الآخرة.                                                               د. سەربەست نادرعبدول
    عجاج التكريتي بين عقوبة الدنيا وحساب الآخرة. د. سەربەست نادرعبدول

    مارس 16, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌