جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە
سروە نوری ئەزیز

شایه‌تحاڵێکی گوندی گوڵه‌جۆی گه‌رمیان که له ئه‌نفال ڕزگاری ببوو گێڕایه‌وه:
“… کات ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ بوو بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێک چاڵێک هه‌ڵکه‌نرابوو، خراینه ناو چاڵه‌کانه‌وه. که‌سێک ده‌نگی لێوه‌نه‌هات، نه‌که‌سێک خۆی ڕاپسکاند، نهکهسێکیش قیژه‌یه‌کی کرد، ئه‌و ده‌نگه‌ی که هات ده‌نگی ئه‌فسه‌ره‌که بوو، دوابه‌دوای ئه‌وه‌یش ده‌نگی گولله. له دوولای چاڵه‌که‌وه بۆمان دانیشتبوون. گولله‌یه‌کم به‌رکه‌وت و هه‌ڵسامه‌وه و به لێژایی چاڵه‌که‌دا هه‌ڵگه‌ڕام. سه‌ربازه‌که پاڵێکی تریشی پێوه‌نام و گولله‌یه‌کی تریشم به‌رکه‌وت. سه‌ربازه‌کان بڵاوبونه‌وه و بلدۆزهرهکانیان که‌وتنه ئیش. به چاڵه‌که‌دا هه‌ڵگه‌رام، که ئاوڕم دایه‌وه لاشه‌ی هه‌موویانم بینی، دایکم، خوشکه‌کانم، پوورم، …”.
شایه‌تحاڵێک که له کۆمه‌ڵکوژی سه‌رده‌می نازییه‌کان، ڕزگاری ببوو بۆ قوتابیه‌کانی گێرایه‌وه:
٢٧ی مانگ جه‌نیوه‌ری ساڵی ١٩٤٥ هێزه‌کانی خاچی سوور گه‌یشتنه ئۆردوگای ئاشویدز، کارگه‌ی مردن، له پۆڵه‌ندا. کاتێک ده‌رگای ئۆردوگاکه‌یان کرده‌وه دیمه‌نێکی ترسناک، پڕلهکارهسات، دیمه‌نی ئه‌و کارگه‌یه‌ی که مردنی به‌به‌رهه‌م ده‌هێنا، ڕووبه‌ڕوویان بووە وه. کاتێک ده‌رگای ئه‌م ئۆردوگایه کرایه‌وه دنیای ده‌ره‌وه تێگه‌یشت ١٢ ساڵی سه‌رده‌می تاریکی نازییه‌کان چی دروستکردوه و چی به‌به‌رهه‌م هێناوه.
ساڵی ٢٠٠٥ کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ٢٧ی مانگی جه‌نیوه‌ری کرده ڕۆژی نێونەتەوەیی بۆ وەبیرهێنانەوەی جینۆساید و به‌رزڕاگرتنی قوربانیه‌کانی جینۆساید، له سه‌رده‌می تاریکی نازییه‌کاندا. له سوید هه‌موو ساڵێک یادی ئه‌م ڕۆژه ده‌کرێته‌وه و چه‌ندین کۆڕ و سێمنیار ڕێکده‌خرێت.
به پێی ڕاپۆرتێکیMiddel East Watch Human Rights Watch/ به کۆمه‌ڵکوشتنی خه‌ڵکی کورد هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ به کۆمه‌ڵکوشتن و جینۆسایدی جوله‌که‌کاندا له‌سه‌رده‌می نازییه‌کاندا، نیه.
تاوانی جینۆسایدی جوله‌که تا ئێستاش، له دوای تێپەڕبوونی نزیکەی هەشتا ساڵ کاری لەسەردەکرێ و دانه‌خراوه، تاوانباران لەهەر شوێنێک بدۆزرێنەوە، ڕاپێچی بەردەم دادگا دەکرێ. لێکۆڵینه‌وه و تۆژینه‌وه له زانکۆکانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م تاوانە ده‌کرێت.
دۆزینەوەی شایەتحاڵ، بهدۆکومێنتکردن، تۆژینەوە و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و تاوانەکانی نێو زیندانه تاریکه‌کانی به‌عس، و وەرگێڕانی ئەم دۆکۆمێنتانە، بەتایبەت بۆ زمانی ئینگلیزی، پرۆسه‌ی دانپێنانی ئەم تاوانانە لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپاوە خێراتر دەکا و ئاسانتر دەتوانرێ تاوانبارانی جەنگ بدۆزرێنەوە، لە دادگای لاهای، یا دادگایەکی دیکەی نێودەوڵەتی،لە دەرەوەی دەوڵەتی ئێراق، دادگایی‌بکرێن.
بەو هیوایەی کە کورد، لە ئێستادا کە دادیگاکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی جەنگ لە بەغدا بەڕێوەدەچێ، سوود لەم دەرفەتە وەربگرێ و کاری پێوسیت بۆ دادگایکردنی حەجاچ لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای بکا. دیارە بۆ ئەم مەبەستەش دروسبتوونی لۆبییەکی بەهێز، لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا، پێویستیەکی هەنووکەییە.
با هەرگیز ڕێگەنەدەین مێژووی ئێمە ببێتە دواڕۆژی نەوەکانمان.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 11, 2026 0
مارس 10, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.