بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر ڕەوا هەژار

دوێنێ لە ڕۆژێکی بەهاریی ئارامدا، لە کۆڕێکی ڕێکخراوی ئازادبوون بە خزمەتی کاک هۆمەر محەمەد و کاک هەوراز محەمەد گەیشتم؛ دانیشتنێک بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی پرسی ئەنفال. دەربڕینەکانی کاک هۆمەر هێندە سەنگین و هێمنانە بوون، بە هیچ جۆرێک هەوڵی نەدەدا لە دەرگای سۆز و عاتیفەمان بدات، بەڵکوو ڕاستەوخۆ ئاوەزی دەدواندین و دەیخستینە قووڵایی تێڕامانەوە. سەرەڕای ئەو شێوازە عەقڵانییە، قورسایی تراژیدیاکە هێندە کاریگەر بوو کە تەواوی ڕۆژەکەم لێ تاریک بوو و پڕ بووم لە تووڕەیی.
دواتر ئەو پرسیارە بەرۆکی گرتم: کاک هۆمەر کە دەیان ساڵە بێدابڕان لەم پرسەدا ڕۆچووە و ئاگاداری سەدان و هەزاران وردەکاریی سامناکی ئەنفالە و خەریکی ئەنفالناسییە، کە زەحمەتە لە تەواوی کوردستاندا ئەنفالناسێکی دی وەک ئەو دەستبکەوێت؛ چۆن توانیویەتی لەسەر لێواری ئەو چاڵە تاریکەدا بوەستێت بێ ئەوەی تاریکییەکە هەڵیبلووشێت؟ ئەو نەک هەر تاریک نەبووە، بەڵکوو هەمیشە نوورێکی مرۆڤدۆستی لە ناخیدا دەگەشێتەوە کە دەوروبەرەکەشی پێ ڕووناک دەکاتەوە.
لە چەندین وێستگەی کاری هاوبەشی پێشوودا کە لە خزمەتیدا بووم، لە هەر جێگەیەکدا پرسی بەکارهێنانی هێز هاتبێتە ئاراوە، هەمیشە هەڵوێستەکانی ئەو لووتکەی مرۆڤدۆستی بوون. هەرگیز نەمدیوە هەستی شەڕەنگێزی زەفەری پێ ببات و بیر لە تۆڵە بکاتەوە. بێگومان ئەمە نیشانەی لاوازی نییە؛ ئەو بە تەواوی لە حیكمەتی لێبوردەیی تێگەیشتووە و چاکیش دەزانێت لە کوێدا دەبێت دەستی دڕندە بگیرێت و بشکێنرێت، لێ هەمیشە ئەمە بە پارسەنگێکی دروست و عەقڵانی دەکات.
نازانم ئەم پیاوە ئەم هێزە مەزنەی لە کوێوە هێناوە، کە پاش ئەو هەموو ساڵە لە ڕوانینە ناو تاریکستان، هێشتا ڕۆحی ساغ ماوەتەوە و ئەو پارسەنگییە دانسقەیەی نێوان سۆز و ئاوەز بەو جوانییە ڕادەگرێت. بەڵام دڵنیام ئەم هێزە لە خۆوە دروست نابێت ئەگەر مەعریفەیەکی قووڵ و عەقڵ و مرۆڤدۆستێکی گەورەی لە پشتەوە نەبێت. وەک چۆن کاک هەورازیش ئاماژەی پێ دا: ئەنفال ڕووداوێکی بەسەرچووی ڕابردوو نییە، بەڵکوو لێکەوتەکانی ئێستاش لەگەڵماندان و تێمان نەپەڕاندووە.
بە بڕوای من، ئەو کارەی کاک هۆمەر ڕۆژانە و وەک هەوڵێکی تاکەکەسی بۆ وەستاندن و ڕێگریکردن لە ئەنفال دەیکات، لە ڕووی مەعنەوییەوە هیچی کەمتر نییە لە مەردایەتیی ئەو جوانمەردەی کە لە سەروەختی زیندەبەچاڵکردنەکەدا، قوربانییەکی لە ناو سندووقی مەرگی زیلەکان دەرهێنابێت یان داڵدەی لێقەوماوێکی دابێت.
لە ئاست ئەم گەورەییەدا، مرۆڤ ناچارە دەست بە سینگەوە بگرێت. کاک هۆمەر سەرمایەیەکی بێئەندازە گەورەیە نەک تەنیا بۆ میللەتەکەی، بەڵکوو بۆ تەواوی مرۆڤایەتی کە شایستەی بڵندترین پێزانین و ڕێزە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 04, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.