مارس 08, 2026 Omer هاوپۆلنهكراو 0
کاتێک میدیاکار تێ ناگات هۆمەر محەمەد

کاتێک میدیاکار تێناگات و دەزگا میدیاییەکانیشیان لێیان ناپرسنەوەو خوێنەران و بیسەرانیش بێباک و بێدەنگن بەرانبەر ئەو زانیارییە هەڵانەی پێیان دەدرێت ئیدی کۆمەڵگا زیاتر دادەخزێتە دۆخی مێگەلی و گاگەلییەوە.
لە کاتێکدا دۆسیەی دادگاییکردنی عەجاج ئەحمەد حەردان، (جەلادەکەی نوگرە سەلمان)، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری دەبینرێت، بەڵام شێوازی ڕووماڵکردنی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکانی تۆمەتبار بەبێ وردبینیی، جێگەی تێڕامان و ڕەخنەیە. بڵاوکردنەوەی گوتەکانی تۆمەتبار وەک ڕاستییەکی ڕەها، نەک هەر خزمەت بە گێڕانەوەی ڕاستییەکان ناکات، بەڵکو دەشێت لە بەرژەوەندیی تۆمەتباردا بشکێتەوە و مێژوویەکی شێوێندراو بەرهەم بهێنێت.
من تەنها هەڵوەستە لەسەر یەک پەرەگراف دەکەم کە ماڵپەڕی ئیرادە بڵاوی کردووەتەوە :
(عەجاج، لە درێژەی دانپێدانەكانی دا چی دەڵێت ؟
عەجاج، لە درێژەی دانپێدانەكانی دا دەڵێت كاتێك لە ساڵی 1989 ئیدارەی زیندانەكەم وەرگرت، بەتاڵم كردەوە لە چوار هەزار دەستگیركراوی عەرەب و لە شوێنی ئەوان سێ هەزار دەستگیركراوی كوردم لە سلێمانی و هەولێرەوە هێنا و پرۆسەی برسیكردنمان وەك چەكێكی جەنگ بەكارهێنا كە هیچی كەمتر نەبوو لەكوشتار و بۆردومانی سەربازیی، چونكە تەنها لەماوەی 10 مانگ دا یەك لەسەر سێی دەستگیركراوەكان مردن. زیندانی نوگرە سەلمان یەكێكە لە زیندانە كۆنەكانی عیراق لە شاری سەماوە، لە ساڵی 1930 لە سەردەمی پادشایەتی دروستكراوە.
نوگرە سەلمان دەكەوێتە نزیك سنووری عیراق و عەرەبستانی سعوودی لە تەنیشت گوندی سەلمان لە پارێزگای موسەننا.)
ئەوەی ناو کەوانەکە نوسینی ماڵپەرەکەیە لەراستیدا ئاماژەدان بە ساڵی ١٩٨٩ وەک ساڵی دەستبەکاربوونی و هێنانی ئەنفالکراوان بۆ نوگرە سەلمان. ئەمە تێنەگەیشتنێکی قووڵە لە مێژووی رووداوەکان و تاوانی ئەنفال. لەبەرئەوەی ڕاستییە مێژووییەکان و گەواهی شایەتحاڵەکان لەمێژە سەلماندوویانە کە پەلامارەکانی ئەنفال لە ٢٢ی شوباتی ١٩٨٨ دەستیان پێ کردووە. ئەو گوندنشینانەی لەو شاڵاوانەدا دەستگیر دەکران، یەکسەر ڕەوانەی نوگرەسەلمان نەکراون بەڵکو دوای تێپەڕبوون بە چەند قۆناغێک بووەو لە کۆتایی مانگی ئازار و نیسانی ١٩٨٨ گەیەنراونەتە نوگرە سەلمان. بە پێی گوتەی ڕزگاربووان، لە مانگی ١٠ی ١٩٨٨دا دەست بە ئازادکردنیان کراوە و تا کۆتایی مانگی ١٢ی ١٩٨٨ نوگرە سەلمان لە ئەنفالکراوان خاڵی کراوەتەوە.
کەواتە لە ساڵی ١٩٨٩دا هیچ ئەنفالکراوێک لەو زیندانەدا نەمابوو هەتا عەجاج ئیدارەی نوگرەسەلمانی وەربگرێت. ئەم لێدوانەی تۆمەتبار دەشێت وەک جۆرێک لە پاکانە و خۆدزینەوە لە تاوانە سەرەکییەکانی ساڵی ١٩٨٨ لێک بدرێتەوە. و میدیاکاریش دەبێتە پاریزەری.
خاڵێکی تری تێنەگەیشتنی میدیایی لەوەدا دەردەکەوێت کە عەجاج وەک بڕیاردەر و پلانداڕێژی ئەنفال نیشان دەدرێت. لە ڕاستیدا عەجاج ئەنفالکراوانی بۆ نوگرە سەلمان نەبردووە، بەڵکو نووسینگەی ڕێکخستنی باکوور بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی عەلی حەسەن مەجید ئەو بڕیارەی داوە و قوربانییەکانی بۆ ناردووە. عەجاج تەنیا سەرپەرشتیاری زیندان و جێبەجێکارێکی دڵسۆزی فەرمانە دڕندانەکان بووە، نەک داڕێژەری سیاسەتی ئەنفال.
هەروەها دەربارەی مێژووی دروستکردنی زیندانەکە، زانیارییە بڵاوکراوەکان دوورن لە ڕاستی. ئەو قەڵایەی نوگرە سەلمان کە ئەنفالکراوانی تێدا بووە، لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکان دەست بە دروستکردنی کراوە و لە ساڵانی ١٩٨٣ بۆ ١٩٨٤ تەواو کراوە. ئەم قەڵایە لە دەرەوەی قەزاکەیە و لەسەر گردێکە کە دەڕوانێت بەسەر شارەکەدا. ئەو زیندانە کۆنەی کە لە سەردەمی پادشایەتی و لە ساڵی ١٩٣٠دا دروست کراوە، دەکەوێتە ناو خودی قەزاکەوە و جیاوازە لەو قەڵایەی کە وەک جەهەننەمێک بۆ کوردەکان بەکار هێنرا.
پێویستە میدیاکاران پێش بڵاوکردنەوەی هەر زانیارییەک، شارەزاییەکی تەواویان لەسەر وردەکاریی دۆسیە مێژووییەکان هەبێت. تێنەگەیشتن لە کات و شوێنی تاوانەکان، نەک هەر سووکایەتییە بە پیشەکەی خۆیان و خوێنی قوربانیان، بەڵکو دەرفەت بۆ تۆمەتبارانیش دەڕەخسێنێت تا لە ڕێگەی لێدوانی ناڕاستەوە مێژووی تاوانەکانیان بشێوێنن.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 08, 2026 0
مارس 08, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.