• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. – …………………. د.کامەران محەمەد
  • تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک. –………………… هۆمەر محەمەد
  • عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی! دلێر محەمەد نوری
  • “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!” ………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
  • کاتێک میدیاکار تێ ناگات ……………..هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی! دلێر محەمەد نوری

مارس 10, 2026 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال, وتار 0


عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی!

دلیر محەمەد نوری

دلێر محەمەد نوری

ئەگەر ئەتەوێ بزانی ماناکانی وشەی “عجاج” لە فەرهەگەکانی عەرەبیدا چین، فەرموون…

-عەجاج و ماناکانی!

ئەگەر گەڕانێک بە فەرهەنگەکانی زمانی عەرەبی، وەک “لسان العرب و الوسیط و المحیط و…”دا بکەین، بۆمان دەردەکەوێ کە وشەی “عەجاج” ماناگەلێکی سەیروسەمەرەی هەیە. ئەڵێی خودا ئەو ڕۆژەی عەجاجی هێنایە بوون، ئەم ناوە پڕ ئافاتەشی خستە دڵی دایکە تکریتییەکەیەوە، تا هەم پێ و قەدەمی شڕی بە خێر بێنن و هەمیش ناوەکەی پڕ بە پێستی داهاتووە شوومەکەی بێت.

وشەی “عجاج” یەکێکە لە وشە عەرەبییە ڕەوانەکان، هەر بە وێنەی ڕوون و ڕەوانی ڕقی عەجاجە بۆ کورد. ئەم وشەیە خاوەن مانایەکی بەهێزە لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا، تەواو بە وێنەی گەورەیی ئەو ستەمەی عەجاج لە نوگرە سەلمان کردی.

وشەی “عجاج” بە واتای خۆڵبارینی چڕ و زۆر دێت، تەواو وەکو ئەو خۆڵەی ناو قەڵای مەرگی نوگرە سەلمان و ئەو خۆڵە زەردە سەحراییەی دەور و بەری قەڵاکەی عەجاج. یان باشتر بڵێم، عەجاج تەپوتۆزی ئەو خۆڵەیە کە بە هۆی ڕەشەبای ڕقی ئەو بەعسییانەی نوگرە سەلمان و زرمەی پۆستاڵەکانی عەجاج و پەلاماری ڕەوە سەگە مرۆڤ خۆرەکانی نوگرە سەلمانەوە هەڵئەکات.

کاتێک عەرەب دەڵێن: ثار العجاج! واتا عەجاج هەڵیکرد، واتا بای پڕ تۆز و خۆڵ هەڵیکرد. ئەمە ڕێک ئەمانباتەوە بۆ هەموو ئەو دەرکەوتنە لە پڕانەی عەجاج بۆ نێو قاوشەکانی نوگرە سەلمان، کە ئیتر مرۆڤەکانی لە ترسان و برساندا نابینا و شەکەت و بێ چارە ئەبوون.

هەر ئەمانەش نا، تەنانەت عەجاجەکان لە شیعر و ئەدەبیشدا وشەی “عجاج” زۆر بەکار دەهێنن، بە تایبەتی لە وێناکرددنی توندوتیژی لە جەنگەکاندا، وجمەی خەڵک و ئاژاوە و نائارامی و تێکەڵ و پێکەڵی و ئاڵۆزیدا. ڕێک وەکو هەموو ئەو چیرۆکانەی ڕزگاربووانی ئەنفال لە نوگرە سەلمان بۆمان ئەگێڕنەوە. جا هەر لە برسی کردن و هەڵواسین و سەگی مرۆڤ خۆر تێبەردان و تەرمی مناڵ دەرخواردی سەگەکان و جموجووڵی بێ شووماری عەجاجەکان و چارەنووسی نادیار و تەمەومژی و مانەوە لە نێوان مەرگ و ژیاندا، تا دەگاتە تەعزیب و تەبعیس و تەعریب و تەرعیب. باوەڕ ناکەم لە هیج زمانێک جگە له زمانەکەی عەجاج، بتوانن بەو قووڵییە وێنای ئەو ئازار و ئەشکەنجانە بکەن، بۆیە ئەو وشانەی کۆتاییم هەر بە زمانەکەی عەجاج نووسی.

-بۆچی عەرەبەکان تا ئەمڕۆش ئەم ناوانە لە منداڵ دەنێن؟

ئەم وێناکردنە زۆرانەی مانای وشەی عەجاج و خودی کارە قێزەونەکانی عەجاج لە زینداندا و بەرجەستەکردنی لە نوگرە سەلماندا، بێ هۆکار نەبوون.

عەجاجەکان لە مێژەوە و لە باپیرانەوە لە هەڵبژاردنی ناو بۆ مناڵەکانیان، بە تایبەتی کوڕەکانیان، شەیدای ناوگەلێکی لەو شێوەیە بوون، ڕێک هاوتا لەگەڵ ئەو ژیانە عەشایەری و خێڵەکی و کۆچەری و سەحراییە وشک و برن و بێ خێرەدا. پێویستی زۆریان بە ناوگەلێک بووە، تا لە داگیرکاری و پەلامار و تاڵانییەکاندا لایەنی بەرانبەری پێ بتۆقێنن.

-ئەی کورد چ ناوگەێک لە منداڵەکانیان دەنێن؟

بە پێچەوانەی کوردی دێهاتی و نیشتەجێی سروشتی پر خێروبێر کە ناوەکانیان لە ئازاد و فێنک و بەهرە و ئارام و بەهات و ڕێبوار و نشتیمان …هتد پێک هاتبوون. ئەم خووخەسڵەتەی عەرەب تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە، هەر بۆیە بێگوومانم لە بوونی سەددان هەزار “عجاج و حرب و صخر و ضرغام”دا دژی کورد!

-ڕەگی وشەی “عجاج” چیە؟

بە کورتی، لە زمانی عەرەبیدا بۆ شیکرنەوەی مانای وشەیەک دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ڕەگە سیانییەکەی وشەکە، واتا بنەڕەتەکەی کە لە سێ پیت پێکهاتووە. بەم پێیەش بێت، وشەی “عجاج” لە “ع ج ج” ەوە هاتووە، کە بە واتای: توندوتیژی و ڕق و کینە و هەڵچوون و توڕەبوون و غەڵبەغەڵب و ئاڵۆزی و… دێت.

بۆیە سەیر نیە کە تەنها بەو کەمە چیرۆکەی لە زاری ڕزگاربووانی نوگرە سەلمان دەیبیستین، بە تەواوی هەموو ئەم مانا شەڕانگێز و نامرۆڤانانە دەسەلمێنن.

ئایە کورد دەرهەق بە عەجاجەکان چی لە هەگبەدایە؟

لە خۆتان بپرسن…

ئاخۆ خودایە چ سزایەک ئەتوانێ تۆڵەی هەموو ئەو تاوانانە لە عەجاج و عەجاجەکان بکاتەوە؟

ئاخۆ خودایە چ قەربوویەک بارتەقای هەموو قوربانییانەیە؟

ئاخۆ خودایە کورد هیچ وانەیەکی لە عەجاجەکان وەرگرتووە؟

ئاخۆ خودایە چەند سەرکردە و چەند حزبی کوردی عەجاجیان لە سزا ڕزگارکردووە و چەند عەجاج ئێستا لەو هەولێرە خاوەن ڤێلا و پڕۆژەی بازرگانی و سەڵتەنەتە؟

وێنەکە لە نوسەری بابەت وەرگیراوە

ئاخۆ خودایە ئەمە چیرۆکی تەنها عەجاجێکی عەرەبی عێراقە، ئەبێ چیرۆکی سەددان هەزار عەجاجی تورک و فارس و عەرەبی سوریا چی بن؟

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. – ………………….   د.کامەران محەمەد
    لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. –...

    مارس 10, 2026 0

  • تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک.  –…………………                                                                          هۆمەر محەمەد
    تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک. ...

    مارس 10, 2026 0

  • عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی!                                              دلێر محەمەد نوری
    عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی! ...

    مارس 10, 2026 0

  • “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!”                        …………..                                    ئیبراهیم سادق مەلازادە
    “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!” ...

    مارس 08, 2026 0

  • سبەی عەجاج دادگایی دەکرێت.                     دڵخۆش بین یان دڵتەنگ ؟                                               هۆمەر محەمەد
    سبەی عەجاج دادگایی دەکرێت. دڵخۆش بین یان دڵتەنگ ؟ ...

    مارس 06, 2026 0

  • بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر                             ڕەوا هەژار
    بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر ڕەوا هەژار

    مارس 04, 2026 0

  • جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی …………………………………..                                                                                                                  سروە نوری ئەزیز
    جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی...

    مارس 03, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. – ………………….   د.کامەران محەمەد
    لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. – …………………. د.کامەران محەمەد

    مارس 10, 2026 0

  • تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک.  –…………………                                                                          هۆمەر محەمەد
    تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک. –………………… هۆمەر محەمەد

    مارس 10, 2026 0

  • عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی!                                              دلێر محەمەد نوری
    عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی! دلێر محەمەد نوری

    مارس 10, 2026 0

  • “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!”                        …………..                                    ئیبراهیم سادق مەلازادە
    “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!” ………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە

    مارس 08, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌