• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!” ………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
  • کاتێک میدیاکار تێ ناگات ……………..هۆمەر محەمەد
  • دادگاییکردنی عەجاج تکریتی بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە دواخرا
  • پێشنیارێک بۆ دۆکیۆمێنتکردنی تاوان و پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ
  • سبەی عەجاج دادگایی دەکرێت. دڵخۆش بین یان دڵتەنگ ؟ هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بەڵگەی گرنگ و لە دەستچوو

کانونی یەکەم 14, 2024 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال, به‌ڵگه‌نامه‌ 0


بەڵگەیەکی گرنگ و لەدەستچوو …………….کاوە حوسامەدین

کاوە حوسامەدین

کاوە حوسامەدین، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان و کۆلیژی هونەر بەشی شێوەکارییە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا چیرۆکی کاتی سەربازی خۆی بۆگێرامەوە و باسی بەڵگە گرنگەکانی ئەنفالی کرد، کە لەقەڵای نوگرەسەلمان دەستی کەوتوون، بەڵام داخی بۆ ئەوە دەخوارد، کە ئەوسا هیچ روناکاییەک نەبووە هەتا باش بیربکاتەوە و بیانهێنێتەوە بۆ کوردستان.

کاوە ساڵی ١٩٨٩ – ١٩٩٠ وەک هەر دەرچوویەکی زانکۆو پەیمانگاکان راپێچی ریزی سوپاکراوە و دوای تەواکردنی مەشقەکەی بەپێی بروانامەکەی بووەتە نائیب عەریف، دواتر گواستراوتەوە بۆ فەوجی مغاوێری تیپی ٣١ تیپەکە بارەگایان لە ناو قەڵای نوگرەسەلماندا بووە، کاوە دەڵێت کە چوین تازە نوگرەسەلمان لە دەستەبەسەرکراوە ئەنفالکراوەکان چۆڵکرابوو، هێشتا جل و بەرگی کوردی و بوخچە و تەنانەت حەتحەتۆکەی ڕەنگاو ڕەنگی منداڵان کە دەکرێت بە بیشکەوە بەرچاوم دەکەوتن، ڕۆژێک چومە تاکە ژورێکەوە لەسەربانی قەڵاکە، ئەوراق و بەڵگەنامەیەکی زۆری تێدابوو، لەوێ بەسەریەکدا وەک خەرمانێک هەڵڕێژرابوون، ئەو کاغەزانە بەزۆری بەڵگەی مردنی زیندانیکراوەکان بوون، قسەکانی کاوە بۆمن جێگەی بروابوون چونکە دەڵێت: بە زۆری هۆکاری مردنەکەیان وەستانی سوڕی خوێنیان لەسەر نوسراوە (ئەنفالستان پێشتر کۆمەڵێک لەم وەفاتنامەی دەستکەوتووەو لەژمارە ٤ دا بڵاوی کردوونەتەوە) بەڵام هێشتا ئەمە بەڵگە لەدەستچووەکە نیە، کە کاوە داخی بۆ دەخوات، ئەو دەڵێت سجلێکی گەورە کەوا نزیکە ٣٠٠ لاپەرە دەبوو، ناوی کوردەکانی تێدا نوسرابوو، ناوی سیانی و موالیدەکەی و قەزاو ناحێ و پارێزگاکەی، هەر لەمبارەیەوە دەڵێت : کورێکی کەلاریم لەگەڵدا بوو ناوەکەیم بیرچووەتەوە، بەڵام باریکێکی درێژ بوو، ژنەکەی و دوو کوڕی ئەنفالکرابوون، کە ئەو دیمانەنەی بینی ڕۆژێک توشی هێستریا بوو، باش بوو لەو کاتەدا چەکی پێنەبوو دەنا ڕەنگە خەڵکی بکوشتایە، ئیتر ئامرەکەمان کە زانی کێشەکەی چییە نەقڵی کرد، کورێکی کەرکوکیشمان لەگەڵدا بوو کە ناوەکانی ناو ئەو سجلەی دەخوێندەوە ناوی پوری و نەنکی و باپیری و هەندێک خزم وکەسی خۆی تێدا دۆزینەوە، وتی ئەوانە پیروپەککەوتەکان بوون و بەربوون و ئێستا لەکەلارن.

کاوە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت : لەبەر ئەوەی من نائیب عەریفی ئیعاشە بووم و دەچومە دەرەوە لەناو شار شتم دەکڕی و دەهاتمەوە، دوو خزمی خۆمان هەردوکیان (مامی باوکم) بوون لەسەماوە کرێکارییان دەکرد، زۆرجار شەوانیش لەلای ئەوان دەمامەوەو باسی نوگرەسەلمانیان بۆکردم کە کوردێکی زۆر لەوێ زیندانی بوون.

لەدوای ئەوە لە ناوقەڵاکە زۆر دەگەڕام، چومە ژێر زمینەکەوە زۆر تاریک و قوڵ وترسناک بوو، بەڵام چیم بینی، یەک دونیا جامی فیلمم بینی بەو ناوەدا بڵاوببوونەوە، نازانم شۆرابوونەوەیان نا، چونکە من وێنەکانم نەبینی بەڵکو هەر جامی فیلمەکان بوون، بە زۆری وێنەی ژن بوون، روتیان کردبوونەوە و وێنەیان گرتبوون، ئەوەی هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە ژنێک بوو روتیانکردبووەوەو لەسەر مێزێک دایننابوو وێنەیان گرتبوو. کاوە داخ بۆ ئەوەش هەڵدەکێشی و دەڵێت باشە وا سجلەکەم نەهێنا بەڵام خۆ دەمتوانی بە ئاسانی جامی ئەو فیلمانە بهێنم و ئەمرۆ سودیان لێ ببینین بەداخەوە هێنانیان زۆر ئاسان بوون ! بەڵام لەدەستم چوون.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!”                        …………..                                    ئیبراهیم سادق مەلازادە
    “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!” ...

    مارس 08, 2026 0

  • سبەی عەجاج دادگایی دەکرێت.                     دڵخۆش بین یان دڵتەنگ ؟                                               هۆمەر محەمەد
    سبەی عەجاج دادگایی دەکرێت. دڵخۆش بین یان دڵتەنگ ؟ ...

    مارس 06, 2026 0

  • بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر                             ڕەوا هەژار
    بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر ڕەوا هەژار

    مارس 04, 2026 0

  • جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی …………………………………..                                                                                                                  سروە نوری ئەزیز
    جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی...

    مارس 03, 2026 0

  • ئایدیاو چەمکسازی لە نێوان داهێنانی فیکری و بەرپرسیارێتیی زانستیدا……………… هۆمەر محەمەد
    ئایدیاو چەمکسازی لە نێوان داهێنانی فیکری و بەرپرسیارێتیی...

    نیسان 24, 2026 0

  • کوردە فەیلییەکانی عێراق.. پێکهاتەیەکی ناوازە، کە لەژیر توندوتیژیدا پلیشاونتەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر سەیار جەمیل
    کوردە فەیلییەکانی عێراق.. پێکهاتەیەکی ناوازە، کە لەژیر...

    نیسان 22, 2026 0

  • لە پێناوی شکۆی پاڵەیی یاخود فەیلیەکاندا هەڵوەستەیەک لە بڕیای (٤٧٤)                          هۆمەر محەمەد
    لە پێناوی شکۆی پاڵەیی یاخود فەیلیەکاندا هەڵوەستەیەک لە بڕیای...

    نیسان 21, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!”                        …………..                                    ئیبراهیم سادق مەلازادە
    “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!” ………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە

    مارس 08, 2026 0

  • کاتێک میدیاکار تێ ناگات                                                ……………..هۆمەر محەمەد
    کاتێک میدیاکار تێ ناگات ……………..هۆمەر محەمەد

    مارس 08, 2026 0

  • دادگاییکردنی عەجاج تکریتی بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە دواخرا
    دادگاییکردنی عەجاج تکریتی بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە دواخرا

    مارس 08, 2026 0

  • پێشنیارێک بۆ دۆکیۆمێنتکردنی تاوان و پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ
    پێشنیارێک بۆ دۆکیۆمێنتکردنی تاوان و پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ

    مارس 07, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌