کانونی دووهەم 01, 2021 Omer ئه‌نفال 0
پاش ئەنفالی سێ ، بڕیاری مانەوەو خۆڕاگری
یادەوەری عوسمانی حاجی مەحمود
عوسمان حاجی مه‌حمود، له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاریی گه‌ڵاڵه‌بوونی بیرۆكه‌ی مهفرهزهكانو پێكهاته‌ی هێزه‌كان‌و دیرۆكی مانه‌وه‌ی پارتیزانه‌كانی دوای ئه‌نفال ده‌گێڕێته‌وه. به‌سوپاسه‌وه ئه‌م به‌شدارییه پڕ ورده‌كارییه‌ی كاك عوسمان دهنرخێنینو هیوادارین شایدی ئه‌و و هی به‌شدارانی تریش به‌شێكی مێژووی گه‌له‌كه‌مان‌و شۆڕشی نوێ بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و داهاتووی كوردهواری تۆمار بكات.
قۆناغه‌كانی هێرش و شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال له به‌هاری ساڵی ١٩٨٨ دا، كه له‌لایه‌ن سوپای داگیركه‌ری عێراقه‌وه به هه‌شت قۆناغ ئه‌نجام درا، بووه هۆی شكستێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی سیاسی كوردستان. جگه له‌وه‌ش لێدانێكی کاریگەر بوو بۆ تێكدان و شێواندنی سه‌رخانی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها ههڵوهشاندنەوەو وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان به گشتی و هی لادێكان به تایبه‌تی. تاڵانكردنی سهروهتو سامانی خه‌ڵك، وێرانكردن و سووتاندن و رووخاندنی هه‌زاران گوند و ژماره‌یه‌ك شارۆچكه و ئۆردوگا، راگواستنی دانیشتووانی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش بۆ جێگای تر‌و شه‌هیدكردنی ده‌یان هه‌زاریان و ته‌نانه‌ت زینده‌به‌چاڵكردنی هه‌زارانیان، كه دواتر وه‌كو شه‌هیدانی ئه‌نفال ناسران و ناودەبرێن.
گونده‌كانی كوردستان له هه‌موو شۆڕشه‌كاندا هه‌میشه سه‌رچاوه‌و پێگه‌و پاڵپشتیكی گه‌وره و كاریگه‌ربوون بۆ شۆڕش و هێزی پێشمه‌رگه، هه‌ربۆیه چۆڵكردن و نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنی ژیان و ئاوه‌دانی له لادێكان دا، شۆڕشی كوردستان به گشتی و خه‌باتی چه‌كداریی و پێشمه‌رگانه‌ی دووچاری قۆناغێكی سه‌خت و دژوار كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و قۆناغه دژواره‌یش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای كوردستاندا، پێشمه‌رگه بڕیاری مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی دا‌و خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه تایبەتەیش راهێنا به داهێنانی شێوازیكی نوێ و به ده‌سته و گروپی بچووك، بچوكی چه‌ندكه‌سی، كه به مه‌فره‌زه پارتیزانه‌كانی پاش ئه‌نفال ناسران.
گه‌رمیان یه‌كێك بوو له‌و
ناوچانه‌ی كه له پاش ئه‌نفالی سێ تا راپه‌ڕین له ساڵی ١٩٩١ دا پێشمه‌رگه‌ی به
به‌رده‌وامی لێ مایه‌وه.
قۆناغه‌كانی ئه‌نفال
ئه‌گه‌رچی نووسینه‌كه‌ی من په‌یوه‌ندیی به قۆناغی ئه‌نفالی سێیه‌مه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پێویست به‌وه ده‌كات بۆ ڕوونتركردنهوهی دیمه‌نه‌كان به كورتی باسی به‌شێك له قۆناغه‌كانی ئه‌نفال بكه‌ین. كه هه‌ر قۆناغێكیان له كات و سنوورێكی جوگرافی دیاریكراودا ئه‌نجام ده‌درا، به‌م شێوه‌یه:
ئه‌نفالی یه‌ك: بۆ ناوچه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی ی.ن.ك بوو له سنووری قەزای دوكان- ناحیەی كاریزهو سوورداش له ٢٢/٢/١٩٨٨ ده‌ستی پێكرد و له ١٩/٣/١٩٨٨ كۆتایی هات.
ئه‌نفالی دوو: بۆ سنووری
ناحیه‌كانی بازیان و قه‌ره‌داغ و به‌شێك له سنووری هه‌ردوو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان
و شاره‌زوور بوو له ٢٨/٣/١٩٨٨ ده‌ستی پێكرد و پاش چه‌ند رۆژیك كۆتایی هات.
ئه‌نفالی سێ: بۆ سنووری
قه‌زاكانی خوورماتوو، كفری، كه‌لار و به‌شێك له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ،
هەروەها به‌شێك له سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر و ناوچه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن بوو، له
٧/٤/١٩٨٨ ده‌ستی پێكرد و له ١٥/٤/١٩٨٨ كۆتایی هات.
ئه‌نفالی چوار: بۆ سنووری
قه‌ڵاسێوكه و خاڵخاڵان و شێخ بزێنی و چه‌می رێزان بوو، له ٣/٥/١٩٨٨ ده‌ستی پێكرد
و له دوای چه‌ند رۆژێك كۆتایی پێهات. دواتر ئه‌نفالی ٥ و ئه‌وانی تر تا ئه‌نفالی
هه‌شت.
كۆتایی ئه‌نفالی سێ و
بڕیاری مانه‌وه:
به‌و پێیه‌ی یه‌كێك بووم
له‌و پێشمه‌رگانه‌ی پاش كۆتایی هاتنی ئه‌نفالی ٣، له گه‌رمیان مامه‌وه، ئاگاداری
ورده‌كاریی چۆنیه‌تی بڕیاری مانه‌وه‌م بۆ به‌شێك له‌و فه‌رمانده و كادر‌و پێشمه‌رگانه‌ی
كه پێكه‌وه بووین. ئه‌م نووسینه تایبه‌ته به‌و وێستگه‌یه و هه‌وڵم داوه ئه‌وه‌ی
خۆم ئاگادارم و شاهیدی بووم و دیومه، به‌بێ زیاد كردن و كه‌مكردنه‌وه، به
دروستی بیخه‌مه به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان. باسی بابه‌ت و رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی
تر بمێنێته‌وه بۆ كاتێكی تر، ئه‌كرێت بەندە و پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كانی تریش، له
داهاتوودا باسیان بكه‌ین و له‌سه‌ریان بنووسین.
به پشت به‌ستن به هه‌ندێ
زانیاریی دیاری كرا‌و كه له‌و كاتانه‌دا رۆژانه نووسیومه‌ته‌وه و بوونی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك
له لام، ناوی ئه‌و پێشمه‌رگه و ده‌ستانه بڵاوده‌كه‌مه‌وه كه به‌شداربوون له
قۆناغی پارتیزانی پاش ئه‌نفاله‌كاندا، به تایبه‌ت ناوی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و كادر و
فه‌رماندانه‌ی كه له پاش كۆتایی هاتنی لێبووردنهكهی مانگی ٦/٩/١٩٨٨-٦/١٠/١٩٨٨
مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون. هه‌روه‌ها ئه‌و ئاڵوگۆڕو گۆڕانكاریانه‌ی كه به‌سه‌ر
ده‌سته‌كان و پێشمه‌رگه‌كاندا هاتووه تاكۆتایی مانگی ١٢/١٩٩٠، وه‌كو هاتنه‌وه‌و
رۆیشتنی ده‌سته‌كان بۆ ئێران و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ده‌سته و پێشمه‌رگه‌كان. بۆ
روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ورده‌كارییانه، پاشكۆیهكم بۆ ئه‌م نووسینه ئاماده كردووه.
سنووری جوگرافی ئه‌نفالی
سێ
ئه‌نفالی سێ سنووری به‌شیك
له مه‌ڵبه‌ندی ١ی ئه‌و كاته‌ی ی.ن.ك-ی گرته‌وه. (حزب و هێزه سیاسییه‌كانی تریش
وه‌كو پارتی، سۆشیالست و حزبی شیوعی،…هتد له‌م سنووره‌دا باره‌گاو هێزیان هه‌بوو،
به‌ڵام هێزی گه‌وره و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌م سنووره‌دا هێزی ی.ن.ك بوو). بۆ ئه‌وه‌ی
به‌رچاوڕوونتر بین به‌پێویستی ده‌زانم به شێوه‌یه‌كی گشتی باسی پێکهاتەی هه‌یكه‌لی
مه‌ڵبه‌ندو سنووره جوگرافیهكهی و ئه‌و تیپانه بكه‌م كه ئه‌كه‌وتنه سنووری
بازنه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی ٣.
مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك، له‌ڕووی
جوگرافییه‌وه سنووری قه‌زاكانی خانه‌قین، خورماتوو، كه‌لار، كفری، ده‌ربه‌ندیخان،
هه‌ڵه‌بجه و به‌شێك له سنووری قه‌زاكانی پێنجوێن و قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی و
به‌شێك له چه‌مچه‌ماڵی ده‌گرته‌وه. له ساڵه‌كانی پاش ١٩٨٥ سنووری پێنجوێن و به‌شێك
له هه‌ڵه‌بجه بووه مه‌یدانی شه‌ڕی عێراق- ئێران و وێرانكرا.
پێكهاته‌ی مه‌ڵبه‌ند:
-كاك قادری حاجی عه‌لی:
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند
-كاك عومه‌ر فه‌تاح:
لێپرسراوی دارایی مه‌ڵبه‌ند
-كاك شێخ جه‌عفه‌ر:
كاروباری پێشمه‌رگه
-كاك ئاوات قاره‌مانی:
كاروباری پێشمه‌رگه
-كاك رۆسته‌م: كاروباری
پێشمه‌رگه
-كاك شێخ عه‌لی شێخ حه‌مه
ساڵح: لیپرسراوی رابه‌ره سیاسییه‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ند
-مامۆستا صاڵح ژاژڵه‌یی:
لێپرسراوی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ڵبه‌ند
باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك
له قۆپی قه‌ره‌داغ بوو، ئه‌و تیپانه‌ی كه سنووره‌كه‌یان ئه‌كه‌وته چوارچێوه‌ی
قۆناغی ئه‌نفالی سێ، بریتی بوون له:
*تیپی ٥١ی گه‌رمیان. باره‌گاكه‌ی
له دێی بانی مۆرد بوو له سنووری ناحیه‌ی سه‌نگاو.
*تیپی ٥٣ی شیروانه. باره‌گاكه‌ی
له نزیك دێی چرچه‌قه‌ڵا بوو، له دامێنی زنجیره شاخی زه‌رده.
*تیپی ٥٩ی حه‌مرین. باره‌گاكه‌ی
له دێی گۆلباخ-قادركه‌ره‌م بوو.
*به‌شێكی بچووك له سنووری
تیپی ١٧ی زمناكۆ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سێ تیپه،
باره‌گای مه‌ڵبه‌ند و تیپی باره‌گای مه‌ڵبه‌ند و تیپی ٥٥ ی قه‌ره‌داغ و تیپی ١٧ی
زمناكۆ و به‌شێك له تیپی ٥٧ی سه‌گرمه كه به هۆی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی دوو،
ناوچه‌كه‌یان له لایه‌ن سوپا‌و جاش داگیركرا بوو هاتبوونه سنووری گه‌رمیان. باره‌گای
مه‌ڵبه‌ند پاش داگیركردنی قۆپی قه‌ره‌داغ گواسترابوه‌وه بۆ دێی تیله‌كۆی قه‌له‌نده‌ر
له سنووری ناحیه‌ی سه‌نگاو.
ئه‌نفالی ٣ رۆژی ٧/٤/١٩٨٨
به هێرشی جاش و سوپای عێراق، به پاڵپشتی تۆپخانه‌و هه‌لیكۆپته‌ر، له چه‌ند
قۆڵێكه‌وه ده‌ستی پێكردو پلانی هێرشه‌كه وا دانرابوو هه‌موو قۆڵه‌كان پاش ته‌واوكردنی
ئامانجی شاڵاوه‌كه له سنووری ناحیه‌ی سه‌نگاو و بناری زنجیره چیای نێوان سه‌نگاو
و ده‌ربه‌ندیخان یه‌ك بگرنه‌وه، تا رۆژی ١٤و١٥/٤/١٩٨٨ زۆربه‌ی ئامانجه‌كه‌یان
جێبه‌جێكرد. زۆرترین ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه تائه‌و كاته
مابوونه‌وه به ئاراسته‌ی سنووری دێهاته‌كانی ناحیه‌ی سه‌نگاو، پاشه‌كشه‌مان كرد.
تا رۆژی ١٤/٤/١٩٨٨ به‌شێكی
زۆر له هێزی پێشمه‌رگه و پێكهاته‌كانی تری ئه‌و كاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه، له
گوندی مه‌سۆیی به‌رگه‌چ و چه‌ند گوندێكی تری نزیك و ده‌وروبه‌ری مه‌سۆیی سه‌ر به
ناحیه‌ی سه‌نگاو، لای كاك قادری حاجی عه‌لی و هه‌ندێك له ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند
كۆبووینه‌وه. زۆربه‌ی لێپرسراوه‌كانی ئه‌و كاته‌ی سنووری مه‌ڵبه‌ندو ئه‌و تیپانه‌ی
كه پێشتر باسمان كردن له‌وێ بوون. هێرشی سوپا و جاشیش به‌رده‌وام له زیادبووندا
بوو، رۆژ له دوای رۆژ گوند‌و شوێنی زیاتریان داگیر ده‌كرد و بازنه‌ی هێرش و گه‌مارۆیان
له سه‌رمان ته‌سكتر ده‌كرده‌وه، بۆیه بڕیاردرا پاشه‌كشه به هێزه‌كان بكرێت بۆ
سنووری تیپی ٢٥ی خاڵخاڵان و تیپی ٢١ ی كه‌ركوك، كه سنووره‌كه‌یان ده‌كه‌وته
نێوان رێگای سه‌ره‌كی بازیان-چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ره‌هه‌نجیر-كه‌ركوك و زێی بچووك
(دوكان).
به‌رنامه‌ی چۆنێتی پاشه‌كشه‌ش
دانرا، به چه‌ند ڕه‌تڵ و له چه‌ند ڕێگایه‌كی جیاوازه‌وه بێت به ئاراسته‌ی
جێگای مه‌به‌ست. ئه‌و بڕیاره ناچارییه شه‌وی ١٤ له‌سه‌ر ١٥/٤/١٩٨٨ درا. هه‌موو
رۆژه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و به تایبه‌ت هه‌ردوو رۆژی ١٤ و ١٥/٤ له رۆژه هه‌ره
ناخۆش و پڕ له ژان و ئازاره‌كانی هه‌ریه‌كێكمان بوو. هه‌ر كه‌سه‌و ده‌یان پرسیاری
بێوه‌ڵام و بیری ئاڵۆزكاو له مێشكی‌دا بوو ده‌رباره‌ی قۆناغی داهاتوو، چاره‌نووسی
خه‌ڵك و پێشمه‌رگه و شۆڕش، چونكه ئه‌و بارودۆخه ئه‌وه‌نده دژوار بوو، ئاسان نه‌بوو
پێشبینییه‌كی دروست بۆ داهاتوو بكرێت و هه‌موو شتێك ئاڵۆز و نادیار و ته‌مومژاوی
بوو.
له‌و ڕۆژانه‌دا كۆی دیمه‌نه‌كه
بریتی بوو له وێرانی و سوتماك و دێهاتی ره‌ش داگه‌ڕاو كه مایه‌ی خه‌مێكی قوڵ بوو
بۆ هه‌موومان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه ناله‌باره پێویستمان به پشوو درێژی و
ئیراده‌ی به‌هێز و چاوه‌ڕوانی خۆڕاگرانه هه‌بوو، بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژارد
و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بووین. له‌و كاته‌دا هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه ئه‌ركێكی
قورس كه‌وتۆته سه‌ر شانی هه‌موومان و پێویست بوو به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ركه به‌رپرسیارانه
مامه‌ڵه بكه‌ین. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌وه‌م به بیردا هات و له خۆم پرسی: «ئایا
ناكرێت له ناوچه چۆڵكراوه‌كاندا بمێنینه‌وه‌و درێژه به شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی
بده‌ین؟» (دیاره من ته‌نها كه‌س نه‌بووم كه به‌و شێوه‌یه بیرم ده‌كرده‌وه)، به‌ڵام
له‌و ساته وه‌خته‌دا، هیچ كه‌س بیرۆكه‌ی له‌و بابه‌ته‌ی بۆ باس نه‌كردم، لای خۆمه‌وه
بڕیارم دا ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌م و ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ چه‌ند كه‌سێك باس بكه‌م، هه‌مان
شه‌وی ١٤لهسهر١٥/٤/١٩٨٨ قسه‌م له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش كرد و بیرۆكه‌كه‌م بۆی
باس كرد، ئه‌ویش وتی(منیش هه‌مان بیرۆكه‌م هه‌یه و پێم باشه بمێنینه‌وه)، وا
رێككه‌وتین قسه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تریش بكه‌ین و شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش وتی: له‌گه‌ڵ
هێزه‌كه‌دا ده‌ڕۆم تا له‌ڕێگای سلێمانی-بازیان-چه‌مچه‌ماڵ ده‌په‌ڕنه‌وه سەرووی
رێگای سلێمانی-چەمچەماڵ-کەرکوک و دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه. هه‌ر واشی كرد و پاش په‌ڕینه‌وه‌ی
هێزه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لامان، دوای ئه‌و قسه‌كردن و رێكه‌وتن و بڕیاره‌مان له‌گه‌ڵ
شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش، دڵخۆشبووم، چونكه شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش یه‌كێك بوو له فه‌رمانده
هه‌ره ئازا‌و بوێر و خاوه‌ن هیمه‌ت و مشور خۆره‌كان.
رۆژی ١٥/٤/١٩٨٨ قسه‌م له‌گه‌ڵ
مام جه‌لال ئه‌مین كاكه كرد (یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌كانی گه‌رمیان)،
ئه‌ویش پێی باش بوو، وتی قسه له‌گه‌ڵ كاك حه‌مه ئاخهو كاك كه‌ریم حسێن ده‌كات.
دواتر ئاگاداری كردم كه هه‌ردووكیان رازین به مانه‌وه، منیش قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند
كه‌سێكی تر كرد و ئه‌وانیش بڕیاری مانه‌وه‌یان دا‌و له ئه‌نجامدا بووین به ١٢ كه‌س،
جگه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش بوون. پاش ئه‌وه له‌گه‌ڵ
كاك قادری حاجی عه‌لی قسه‌م كرد‌و بۆم باسكرد كه بڕیارمانداوه بمێنینه‌وه، ئه‌ویش
پێی باش بوو، پشتیوانی بڕیارهكهمانی كردوو هه‌ندێ پێداویستیشی بۆ دابین كردین.
ئه‌وه‌ی بیرم مابێت پاش
ئه‌ویش له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ر فه‌تاح و كاك شێخ جه‌عفه‌ر و كاك ئاوات قاره‌مانی و كاك
مه‌حمود سه‌نگاوی و كاك عادل شكور و چه‌ند كه‌سێكی تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست قسه‌م
كرد، ئه‌وانیش پشتیوانی بڕیاره‌كه‌یان كردین. له‌و هێزه‌ی كه له‌گه‌ڵ كاك قادری
حاجی عه‌لی و براده‌رانی تر له گوندی مه‌سۆیی به‌رگه‌چ كۆبووبوینهوه، ئه‌و چه‌ند
كه‌سه بڕیاری مانه‌وه‌مان دا، به‌ڵام وه‌كو پێشتر باسم كرد له‌و رۆژه‌دا ته‌واوی
هێزه‌كان له‌وێ نه‌بوون، به‌ڵكو زۆربه‌ی هێزه‌كان له‌وێ بوون، چونكه به‌هۆی
فراوانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و قورسی هێرشه‌كان و نه‌بوونی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و
هاتوچۆ به‌شێك له هێزه‌كه نه‌گه‌یشتبوون و هێشتا له شوێنی تر بوون.
١٢ پێشمه‌رگه‌كه بریتی
بووین له:
١- عوسمان مه‌حمود محه‌مه‌د
(عوسمانی حاجی مه‌حمود).
٢-محه‌مه‌د حسێن سلێمان (حه‌مه
ئاخه)سه‌نگاو، له مانگی ١٢ی ١٩٩١ له هێرشی سوپای عێراق بۆ سنووری چه‌مچه‌ماڵ له
بان جه‌باری شه‌هیدبوو.
٣-مام جه‌لال ئه‌مین كاكه
(مام جه‌لال) كفری، له ساڵی ٢٠٠١ كۆچی دوایی كرد.
٤-كه‌ریم حسێن(له ڕاپه‌ڕینی
١٩٩١ به سه‌ختی له خوورماتو بریندار بوو).
٥-شكور ره‌شید نه‌جم (شكور ١٢
ئیمامی) كفری، له ڕاپه‌ڕین له ١١/٣/١٩٩١ له سێڕیانی سلێمان به‌گ له نێوان
خوورماتو- كفری له لایه‌ن هێزه‌كانی موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران كه له راپه‌ڕین دا
هاوكارو پشتیوانی سوپای عێراق بوون شه‌هیدكرا.
٦-جه‌مال مدحت (جه‌ماله
سوور) هۆمهربلی، مانگی ٧ی ١٩٨٨ به هۆی بۆسه‌ی جاشه‌وه له ناو باخه‌كانی دێی
هۆمه‌ربل شه‌هید كرا.
٧-بورهان عه‌لی ڕۆسته‌م
(بورهان ١٢ ئیمامی)، كفری، له ١١/٣/١٩٩١ له مه‌فره‌قی سلێمان به‌گ له نێوان
خوورماتو-كفری له لایه‌ن موجاهدین شه‌هیدكرا.
٨-عوسمان عه‌لی سه‌مین
(عوسمان تلیشانی) كفری، له ڕۆژی ٧/١٠/١٩٩١ له هێرشی سوپا بۆ سه‌ر كفری و سه‌رقه‌ڵا
به سه‌ختی بریندار بوو.
٩-شكور محه‌مه‌د سلیمان
(شكور قه‌ره‌بڵاغی) ئه‌فسه‌ره له ئاسایشی گه‌رمیان به پله‌ی(عه‌مید).
١٠-ساڵح جه‌میل ساڵح (ساڵه‌ح
فه‌رته‌نه) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی مقدم.
١١-سه‌باح عومه‌ر وه‌لی(سه‌باح
شێخ حه‌میدی) قادركه‌ره‌م، ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١٢ -ره‌فیق ئه‌حمه‌د ره‌شید،
كاریزه-ناحیه‌ی رزگاری. دواتر ته‌سلیم بوه‌وه.
جگه له ئێمه چه‌ند مه‌فره‌زه‌و
پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و كادرێكی تریش مانه‌وه، كه رۆژی ١٥/٤ پێكه‌وه نه‌بووین
و ئه‌وان له جێگای تر بوون، به‌ڵام من ئاگاداری شێوازی بڕیاری مانه‌وه‌یان نیم.
هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كوردستانیش له پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی
ئه‌نفال پێشمه‌رگه مانه‌وه‌و له هه‌ندێ ناوچه‌یش پاش چۆڵكردن و پاشه‌كشه، پێشمه‌رگه
هاتنه‌وه، ورده‌كاریی بڕیاری مانه‌وه، یان هاتنه‌وه‌یان لای خۆیانه. ئه‌و
ناوچانه‌ش بریتی بوون له سنووری دۆڵی جافایه‌تی- پیره‌مه‌گرون، ده‌شتی هه‌ولێر،
خاڵخاڵان و چه‌می رێزان، شارباژێڕ، شاخی به‌مۆ و خۆشك، سنووری كۆیه، شاخی كاروخ و
ناوچه‌ی ڕواندز ….هتد، به‌ڵام له ناوچەی گه‌رمیان دا له پاش كۆتاییهاتنی
شاڵاوی ئه‌نفالی سێ كه رۆژی ١٥/٤/١٩٨٨ بوو، ناوچه‌كه‌مان چۆڵنه‌كرد و ماینه‌وه.
ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێش
گه‌رمیان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن، پێشمه‌رگه‌ی لێ نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو پاش چه‌ند
مانگێك له پاشه‌كشه، ئینجا هاتنه‌وه. پێویسته ئه‌و راستییه وه‌ك خۆی تۆمار
بكه‌ین، كه ئه‌و شێوازه نوێیه له خه‌باتی پارتیزانی، له گه‌رمیانه‌وه ده‌ستی
پێكرد و گه‌رمیان بووه یه‌كه‌مین وێستگه‌ی ئه‌و جۆره له داهێنان و خۆڕاگری و به‌ره‌نگار
بوونه‌وه‌و كۆڵنه‌دان.
هه‌ر له به‌شێكی تری گه‌رمیان،
له سنووری تیپی ٢١ی كه‌ركوك و ٢٥ خاڵخاڵان، دوای ته‌واوبوونی ئه‌نفالی چواره‌م كه
له ٣/٥/١٩٨٨ ده‌ستی پێكرد و پاش چه‌ند رۆژیك كۆتایی هات. ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و
كادر له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه مانه‌وه. دواتریش له مانگی ١٠/١٩٨٨
دا ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی هاتنه‌وه بۆ
سنووری دۆڵی جافایه‌تی و ئه‌و سنووره‌ش بوو به یه‌كێكی تر له‌و ناوچانه‌ی كه تا راپه‌ڕین
پێشمه‌رگه‌ی لێ مایه‌وه. پێش ئه‌نفالی یه‌ك ئه‌م ناوچه‌یه جێگای باره‌گاكانی مام
جه‌لال و كاك نه‌وشیروان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری
و راگه‌یاندن و زیندان و مه‌ڵبه‌ندی دوو بوو، له ئه‌نفالی یه‌كدا وێرانكرا و
چۆڵكرا.
ڕۆژی ١٥/٤/١٩٨٨ هێزی
پێشمه‌رگه‌ی سنووره‌كه به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه دانرابوو ده‌ستیان به
كشانه‌وه كرد. ئێمه‌ش ١٢ پێشمه‌رگه‌كه له گوندی مه‌سۆیی به‌رگه‌چ ماینه‌وه له
ناو گونده چۆڵه‌كه، هه‌ندێ خوارده‌مه‌نی و پێداویستیمان دابین كرد و به‌رنامه‌مان
بۆ رۆژه‌كانی داهاتوو دانا كه چی بكه‌ین؟. هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ئه‌م خاڵانه‌مان
له به‌رچاو گرت:
*خۆمان له هێزه‌كانی
دوژمن بپارێزین.
*سۆراخی دهنگوباسی خه‌ڵك
بكه‌ین و بزانین دوژمن چیان به‌سه‌ر دێنێت.
*بزانین دوژمن چۆن مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ گونده وێران بووه‌كان و ناوچه چۆڵكراوه‌كاندا ده‌كات.
*ئه‌و پێشمه‌رگه‌و مه‌فره‌زانه‌ی
تر كه به هۆی هێرش و په‌لاماری دوژمنه‌وه دابڕابوون، یان بڕیاری مانه‌وه‌یان
دابوو، یه‌كتر ببینینه‌وه‌و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین.
*ئه‌و ئازوقه و
پێداویستیانه‌ی كه له ناو گونده رووخاوه‌كان و ده‌وروبه‌ری گونده‌كان مابوون،
له جێگای دووره ده‌ست و باش‌دا بیانشارینه‌وه.
پاش چه‌ند رۆژێك كه
سوپا‌و جاش پاشماوه‌ی دێهاته‌كانیان سووتاندن و رووخاند، له زۆربه‌ی جێگاكان كشانه‌وه.
له كاتی پرۆسه‌ی شاڵاوهكهدا خه‌ڵكی دێهاته‌كان سه‌رباریی تاڵانكردنی ماڵ و سه‌روه‌ت
و سامانیان سه‌رگه‌ردان بوون و بوون به چه‌ند به‌شێكه‌وه:
*هه‌ندێكیان چوونه
ئۆردوگاو شارۆچكه‌كان و لای خزم و دۆست و كه‌سوكاریان و كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ر
خۆیان شارده‌وه.
*به‌شێكیان كه له‌ڕووی
ژماره‌وه زۆرترین به‌ش بوو، به‌ره‌و ئۆردوگاو شارۆچكه‌كان رۆیشتن، جگه له ژماره‌یه‌كی
كه‌میان، ئه‌وانیتر له‌ڕێگادا له‌لایه‌ن سوپا‌و جاشه‌وه گیران و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی
تر كه سوپا له كاتی هێرشه‌كه‌دا گرتبونی، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك له چه‌ند جێگایه‌ك
كۆكرانه‌وه‌و به سه‌رباز و جاشی كورد ده‌ور گیران. یه‌كێك له‌و جێگایانه‌ی كه خه‌ڵكی
دێهاته‌كانیان تیا كۆكرده‌وه گوندی مله‌سووره بوو له ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا-كفری،
له‌ڕۆژی ١٤/٤/١٩٨٨ دا له‌م جێگایه‌دا زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵكی گونده‌كان كۆكرانه‌وه
و بەڕێکران به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار، دواتر زانرا بۆ كۆمهڵكوشتن و زینده‌به‌چاڵكردن
راپێچیان كردوون. له‌به‌ر هه‌مان هۆ له كۆنفرانسی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی
رووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای كه‌ركوك دا پێشنیارێك درایه حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان تاڕۆژی ١٤/٤/١٩٨٨ بكرێته رۆژی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال. جگه له‌و شوێنه،
به‌رزاییه‌كانی ئیمام شاسوار له نزیك ناحیه‌ی سه‌نگاو و ناو ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م
له‌گه‌ڵ چه‌ند جێگایه‌كی تر. جێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی دێهاته‌كان بوون، دواتریش
گواستنه‌وه‌یان بۆ ناحیه‌ی قۆره‌توو (خانه‌قین) له‌وێشه‌وه بۆ تۆپزاوا (دوبز)و
پاشان ره‌وانه‌كردنیان بۆ كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ و زینده‌به‌چاڵكردن. هه‌ندێك پیر و به‌ساڵاچوو،
ژن و منداڵیش ره‌وانه‌ی گرتوخانه‌ی نوگره‌سه‌لمان كران له باشووری عێراق.
*ژماره‌یه‌كی كه‌م به
شێوه‌ی تاك و ته‌را له ده‌وروبه‌ری گونده وێرانكراوه‌كان مانه‌وه و خۆیان په‌نادا.
*ژماره‌یه‌كیش كه زۆربه‌یان
كه‌سوكاری پێشمه‌رگه بوون له‌گه‌ڵ هیزی پێشمه‌رگه رۆیشتن و قۆناغ به قۆناغ له‌گه‌ڵ
پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بوون تا سنووری ئێران و دواتریش بۆ ناو ئێران.
پاش كشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی
هیزه‌كانی دوژمن، كه‌وتینه گه‌ڕان و سووڕانه‌وه له گونده وێرانكراوه‌كان، جگه
له‌وه‌ی هه‌ندێ خه‌ڵكمان بینی كه مابوونه‌وه، هه‌واڵی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و مهفرهزانهشمان
زانی كه به هۆی هێرشه‌كانی پێش ١٥/٤/١٩٨٨، له‌یه‌كتر دابڕابووین یان ئەوانیش
بڕیاری مانه‌وه‌یان دابوو. رێوشوێنی یه‌كتر بینینمان له گه‌ڵ بەشێکیان دانا‌و ماوه‌یه‌ك
سه‌رقاڵی یه‌كتربینین و ئاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌كتر بووین.
ئه‌وانه‌ی كه مابوونه‌وه،
جگه له شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و ده‌سته‌كه‌ی كه پێشتر باسمان كرد، بریتی بوون له:
*كاك شێخ كه‌ریم و شه‌هید
سه‌ید جه‌وهه‌ر و چه‌ند فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌یه‌ك
*شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری
و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك
*شه‌هید مه‌حمود مامه عه‌زه
و كاك سدیق عه‌لی تۆفیق و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك
*شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د و
كاك موكه‌ڕه‌م ره‌شید و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك
*كاك عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا
و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك
*شه‌هید ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید
و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك
*كاك مه‌لا سه‌عید و چه‌ند
پێشمه‌رگه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌حمه‌د
حاجی ره‌شید و كاك مه‌لا سه‌عید و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌گه‌ڵیان بوون، یه‌كمان
گرته‌وه‌و بووین به یه‌ك ده‌سته. كاك مه‌لا سه‌عید له هێرشی ئه‌نفالی سێ دا له
دێی باوه‌كر بریندار بوو بوو، هێشتا چاك نه‌بووبوه‌وه.
*شه‌هید حه‌مه دوزی و چه‌ند
پێشمه‌رگه‌یه‌ك
*شه‌هید ئازاد به‌رغه‌ش و
شه‌هید جه‌لال حاجی جه‌بار و ئاسۆ
*شه‌هید ئه‌حمه‌د چوارشاخی
و مامۆستا عه‌لی زه‌نگه‌نه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له حزبی شیوعیی عێراق
*مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاڵای
شۆڕش
*چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی
تاك و ته‌رای حزبه‌كانی تر
*ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه‌ی
تری ی.ن.ك به شێوه‌ی ده‌سته یان چه‌ند كه‌سی پێكه‌وه‌بوون.
ئه‌و ده‌سته‌و پێشمه‌رگانه‌ش
كه ناوم هێنان، یان ئه‌وانه‌ش كه ناوم نه‌هێناون، بووبوون به چه‌ند به‌شێك:
-هه‌ندێكیان به شێواز‌و
رێگای جیاجیا رۆیشتن بۆ سنووری ناوچه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی سێ (پاریزگای هه‌ولێر) و
بناری قه‌ندیل كه هیشتا شاڵاوی ئه‌نفالی پێنه‌گه‌یشتبوو، وه‌كو شه‌هید حه‌مه
دووزوی و كاك جه‌لال كه‌ریم عیسا (م.جه‌لال) و كاك ئه‌كره‌م كه‌ریم عیسا (شێخ ئه‌كره‌م)،
كاك ئه‌نوه‌ر دۆڵانی، كاك شێخ ته‌های سه‌نگاو، كاك عادل نادر و كاك ئه‌حمه‌دی
برای، كاك رزگاری حاجی كایل، كاك سالار عه‌بدوڵڵاو ژماره‌یه‌كی تریش.
– هه‌ندێكیان له ناوچه
چۆڵه‌كان یان شار و ئۆردوگاكان خۆیان شارده‌وه و خۆیان په‌نادا. تا لێبووردنه
گشتییه‌كه‌ی ٦/٩/١٩٨٨-٦/١٠/١٩٨٨ له‌و كاته‌دا ته‌سلیم بوونه‌وه.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه
به ناچاری ته‌سلیمی عێراق بوونه‌وه، چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت، ئه وانی تر هیچ
هاوكارییه‌كی دوژمنیان نهكردو ئاماده نه‌بوون مل بۆ داوا‌و فشاره‌كانیان كه‌چ بكه‌ن،
ته‌سلیم بوونه‌وه‌شیان به هۆی تێكچوونی بار‌و دۆخی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی پاش ئه‌نفاله‌كان
بوو، ئه‌گینا حه‌زیان نه‌ده‌كرد ته‌سلیم ببنه‌وه.
– هه‌ندێكیان به پرس و راو
بڕیاری خۆمان ته‌سلیم بوونه‌وه‌و دواتر له شاره‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كردین.
هه‌ندێكیشیان له پاش ته‌سلیم بوونه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه كردین و دواتر به‌پێی
توانا هاوكارمان بوون تا راپه‌ڕین.
-هەندێکیان پاش
كۆتاییهاتنی شاڵاوەکە، راسته‌وخۆ ته‌سلیم بوونه‌وه. ئەمانە به‌شێكیان شه‌هید و
بێسهرو شوێن كران، وه‌كو شه‌هید عه‌سكه‌ر شێخانی و هاوڕێكانی، هه‌روه‌ها كاك عومه‌ر
وكاك غه‌ریب، هه‌ردووكیان برای شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی
له گه‌ڵیان بوون.
– هه‌ندێكیشمان ماینه‌وه،
ئه‌وانه‌ش كه ماینه‌وه له‌ڕووی ماوه‌ی مانه‌وه وه‌كو یه‌ك نه‌بووین، چونكه ده‌سته‌و
پێشمه‌رگه‌ی وا هه‌بوو ساڵ و دوو ساڵ یان زیاتر مایه‌وه، هی واش هه‌بوو چه‌ند
مانگێك مانه‌وه، له پاشكۆكه‌دا ناوی ده‌سته‌و پێشمه‌رگه‌كان و ماوه‌ی مانه‌وه‌و
رۆیشتنیان بۆ ئێران، یان كاتی هاتنه‌وه‌و ماوه‌ی مانه‌وه‌یان و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یان
بۆ ئێران و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه دروست بوون، روون ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی پاش ئه‌نفال
تا راپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١ كه ده‌كاته نزیكه‌ی سێ ساڵ، ده‌كرێت پۆلێنی بكه‌ین بۆ
٣ قۆناغ:
قۆناغی یه‌كه‌م: ئه‌م
قۆناغه له ١٥/٤/١٩٨٨ ده‌ست پێده‌كات تا رۆژی ٦/١٠/١٩٨٨. له‌م قۆناغه‌دا كه
نزیكه‌ی شه‌ش مانگی خایاند، ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه مابووینه‌وه، هه‌روه‌ها
ژماره‌یه‌كی تریش له ناوچه‌كانی تره‌وه هاتنه‌وه بۆ لامان، جگه له‌مه‌ش كاك
ئازادی سه‌گرمه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌و كادر‌و پێشمه‌رگه، له‌ڕۆژی ٢٢/٨/١٩٨٨
دا گه‌یشتنه سنووری گه‌رمیان. له هه‌مانكاتدا كاك رۆسته‌میش گه‌ڕایه‌وه بۆ
سنووری كه‌ركوك. كاك ئازادی سه‌گرمه و كاك رۆسته‌م له بناری قه‌ندیله‌وه به
ئاگاداری و بڕیاری كاك نه‌وشیروان مسته‌فا و كاك ملازم عومه‌ر هاتبوونه‌وه بۆ
سنووری گه‌رمیان و كه‌ركوك بۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌و پێشمه‌رگه‌كان. كاك رۆسته‌م
پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له سنووری كه‌ركوك هات بۆ گه‌رمیان تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌و
رۆیشتنی بۆ ئێران له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و كاك ئازادی سه‌گرمه پێكه‌وه بوون.
– له‌م قۆناغه‌دا هێرش و گه‌ڕان
و كێوماڵكردنی دوژمن بۆ ناوچه‌كه زۆر به‌ر فراوان و گه‌وره‌و كاریگه‌ر نه‌بوو. هه‌رچه‌نده
له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ند جارێك هێرش و كێوماڵكردنیان ئه‌نجام دا‌و له چه‌ند جێگایه‌ك
پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدكرد، وه‌كو:
– له‌مانگی ٧/١٩٨٨ له ناو
باخه‌كانی چه‌می هۆمه‌ربل به هۆی كه‌مینی جاشه‌وه جه‌مال حاجی مدحت (جه‌ماله
سوور) شه‌هیدكرا.
– له دوو ڕووداوی جیاوازدا
هه‌ریه‌ك له كاك ئه‌حمه‌د حاجی محه‌مه‌د بهلهگهیی و كاك حه‌سیب گۆبانی (هه‌ردووكیان
كادری رێكخستن بوون) به‌هۆی چه‌ند خۆفرۆشیكی كورده‌وه، له داوخران و شه‌هید كران.
– له نزیك هه‌ردوو گوندی
خانی رۆسته‌م ئاغا و تاوسانه له‌سه‌ر چه‌می ئاوه‌سپی، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی
حزبی شیوعیی عێراق شه‌هید كران.
پێش هاتنه‌وه‌ی كاك
ئازادی سه‌گرمه له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش، شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د، شه‌هید مه‌حمود
مامه عه‌زه، شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر، كاك عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، كاك شێخ كه‌ریم،
كاك مه‌لا سه‌عید و ….هتد، چه‌ند جارێك یەکترمان دەبینی و كۆبوونه‌وه‌مان ده‌كرد،
به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی ئیش و كاره‌كانی ئه‌و قۆناغه‌مان. یه‌كێك له‌و كۆبوونه‌وانه
رۆژی ٨/٦/١٩٨٨ بوو، بڕیار و راسپارده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان به بروسكه به جیهازی
ڕاكاڵ دایه كاك نه‌وشیروان مسته‌فا و وهڵامهكهشمان وه‌رگرته‌وه، به‌ڕێز مام
جه‌لال ئه‌و كاته له سه‌فه‌ری ئه‌وروپا بوو. ده‌سته‌كان رۆژانه به هۆی ئامێری
بێ‌سیمی بچووك په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كرد. له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیش به
هۆی جیهازی ڕاكاڵهوه په‌یوه‌ندیمان ده‌كرد. پاش هاتنه‌وه‌ی كاك ئازادیش چه‌ند
جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌مان كرد بۆ بڕیاردان و ئاگادار بوون له كێشه و گیروگرفته
جیاجیاكانمان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان. ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه مابووینه‌وه
پێشتر به شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه به‌سه‌ر چه‌ند دهستهیهكدا دابه‌ش ببووین،
بڕیارماندا ئه‌و شێوه‌یه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیش له سنوورێكی
دیاریكراودا به پێی كه‌م و زۆری ژماره‌ی ده‌سته‌كه چه‌ند جێگایه‌ك بۆ خۆشاردنه‌وه‌و
حه‌وانه‌وه بۆ هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵ دروست بكات. هه‌روه‌ها هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك هه‌وڵی
په‌یدا كردنی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بدات بۆ دابینكردنی پێداویستییه جۆراو جۆره‌كانی
ئه‌و سه‌رده‌مه.
له‌و كاته‌دا كه ئێمه
خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌و ئاماده‌كاری بووین ده‌زگاو فه‌رمانگه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی
عێراق پێیان وابوو ئه‌گه‌ر لێبووردنێكی گشتی ده‌ربكرێت، ئه‌وا هه‌موومان یان
زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه مابووینه‌وه، به هۆی قورسی و سه‌ختی ئه‌ركه‌كانی
ئه‌و قۆناغه، به‌رده‌وام نابین و ته‌سلیم ده‌بینه‌وه، بۆیه له‌ڕۆژی ٦/٩/١٩٨٨ به
بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش) لێبووردنی گشتییان ده‌ركرد و بۆ ماوه‌ی
یه‌ك مانگ به‌رده‌وام بوو تا رۆژی ٦/١٠/١٩٨٨. به هۆی ئه‌و لێبووردنه‌وه ژماره‌یه‌كی
زۆر له پێشمه‌رگه و ئه‌و خه‌ڵكه تاك و تهرایانهش كه مابوونه‌وه ته‌سلیم
بوونه‌وه.
پاش كۆتاییهاتنی ماوه‌ی
لێبووردنهكه هه‌موو ده‌سته‌كان ٩٢ پێشمه‌رگه ماینه‌وه. له پاش ٦/١٠/١٩٨٨
سوپای عێراق و ئه‌من و ئیستخبارات و جاش، به پێی پلانێك به پاڵپشتی هه‌لیكۆپته‌ر،
گه‌ڕان و كێوماڵكردنی فراوان و به‌رده‌وامیان ده‌ست پێكرد، هه‌روه‌ها سوسهكردن و
چاودێری پێشمه‌رگه به هۆی ده‌سته‌ی زۆر بچوكه‌وه. له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا
رۆژی ١١/١٠/١٩٨٨ له قووڵایی گه‌رمیان به هۆی ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ره‌وه، په‌لاماری
شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و كاك ئازادی سه‌گرمه و كاك رۆسته‌م و كۆمه‌ڵێ پێشمه‌رگه‌یان
دا كه له كاتی رۆیشتن و جوڵه‌دابوون، ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه بووه هۆی شه‌هیدكردنی
سێ پێشمه‌رگه (شیركۆ حسێن، مهندس هه‌ڵكه‌وت، شێرزاد عه‌ریف ره‌مه‌زان)، كاك
ئازادی سه‌گرمه به سه‌ختی بریندار بوو، قاچێكیشی شكا، كاك ته‌های برای و كاك سه‌ركه‌وتی
پورزای و كاك ساماڵ ره‌حیم كاكه‌وڵا بریندار بوون.
هه‌روه‌ها رۆژی ١٢/١٠/١٩٨٨
له هه‌رده‌ی دوڕاجی-خوورماتوو به هۆی په‌لاماری هه‌لیكۆپته‌ره‌وه سێ پێشمه‌رگه
شه‌هید بوون، كه ئه‌مانه بوون:
١-شه‌هید ئازاد عه‌بدوڵڵا
برغش
-٢شه‌هید
جه‌لال جه‌بار صالح
-٣شههید
تاهر عه‌بدولقادر محه‌مه‌د (ئاسۆ)
قۆناغی دووه‌م: له‌ڕۆژی ٦/١٠/١٩٨٨
تا رۆژی ٢/٨/١٩٩٠، رۆژی داگیركردنی كوه‌یت له لایه‌ن له‌شكری عێراقه‌وه. ئه‌م
قۆناغه نزیكه‌ی دوو ساڵی خایاند، له هه‌موو روویه‌كه‌وه قورسترین و دژوارترین و
ناخۆشترین قۆناغی پارتیزانه‌كانی پاش ئه‌نفال بوو. هه‌موو ئه‌ركه‌كان له
بارودۆخێكی قورس و ناله‌بارو تاقه‌ت پروكێندا ئه‌نجام ده‌دران، رۆژانه دوژمن له
گه‌ڕان و پشكنین و سوڕان و كێوماڵكردندا بوو. بۆ هه‌موو شتێك ئاسته‌نگی قورسمان له
به‌رده‌مدا بوو، ته‌نانه‌ت بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و مه‌فره‌زه‌و پێشمه‌رگانه‌ش
كه پێكه‌وه بووین، بۆیه زۆربه‌ی كار‌و چالاكی و جوڵه‌مان به شه‌وان بوو. ئه‌گه‌ر
ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی باس بكرێت ده‌شێ بكرێته چه‌ند كتێبێك.
له سه‌ره‌تای ئه‌م
قۆناغه‌دا سه‌ره‌ڕای فشار‌و په‌لاماری به‌رده‌وام و كێوماڵكردنی رۆژانه‌و ئه‌و
زیانه گه‌وره‌یه‌ی كه رۆژانی ١١و١٢/١٠/١٩٨٨ لێیانداین، به‌شێكی تری كێشه‌كانمان
بریتی بوون له:
– نه‌بوونی شاره‌زایی و ته‌جروبه‌ی
ته‌واو بۆ ئه‌و قۆناغه، كه پێویستی به میكانیزمی نوێ و رێوشوینی نوێ هه‌بوو،
چونكه پێشتر تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته له مێژووی شۆڕشی كورد و هیچ گه‌لێكی
تردا نه‌بووه كه له ناوچه‌یه‌كی وێرانكراوو چۆڵكراوی بێخهڵكدا خه‌باتی
پارتیزانی به‌ڕێوه ببرێت.
– راهاتن و گوزه‌ران كردن
له چۆڵه‌وانی و دابڕان له زۆربه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی مرۆڤ، ئه‌و
مرۆڤه‌ش پێشمه‌رگه‌ی پارتیزان بێت، دۆخێكی قورس و سه‌ختی بۆمان دروست كردبوو.
– چۆنێتی په‌یوه‌ندیی گرتن
له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له شار و ئۆردوگاكان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سانی
سه‌ر به رێكخستن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌كرا هاوكارمان بن.
-چۆنێتی خۆشاردنه‌وه‌و
خۆلادان له هێزه‌كانی داگیركه‌ر و ئه‌نجامدانی چالاكی سه‌ربازی. -چۆنیه‌تی
كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر به‌رنامه و پلان و پیلانی په‌لاماری دوژمن.
-چۆنێتی دابینكردنی
پێداویستییه جۆراوجۆره‌كانمان.
– چۆنیه‌تی جێگای شاردنه‌وه
و حه‌وانه‌وه‌ی بریندار و نه‌خۆش.
– چۆنێتی هه‌ڵگرتن و شاردنه‌وه‌ی
ئازوقه و چه‌ك و فیشه‌ك و كه‌ل و په‌ل و پێداویستی تر.
-چۆنێتی به‌كارهێنانی
جیهازی بێته‌ل و دابین كردنی پاتری و پێداویستییه‌كانی تری.
-چۆنێتی دابین كردنی ده‌رمان
و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و پزیشك. ئه‌مانه‌و چه‌ندین چۆنێتی تر! به‌ڵام سەرەڕای
ئەوانەش به‌رده‌وام بووین و هه‌وڵمان دا به‌سه‌ر كۆسپ و له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگه‌كاندا
زاڵ بین.
قۆناغی سێیه‌م:
له داگیركردنی كوه‌یت له
٢/٨/١٩٩٠ ده‌ست پێده‌كات تا راپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١. ئه‌م قۆناغه سه‌ره‌تای كه‌مبوونه‌وه‌ی
فشاری دوژمن و ره‌وینه‌وه‌ی تهمومژو كرانه‌وه‌ی گرێ و ئاڵۆزییه‌كان بوو. ده‌كرێ
ناوی بنێین قۆناغی ژیانه‌وه‌ی هیواو چرۆكردنهوهی خه‌ونه‌كانمان، خه‌ونی
رزگاركردنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان له دوژمنی داگیركه‌ر..
چه‌ند زانیارییه‌كی
پێویست:
-ئه‌م نووسینه ته‌رخان
كراوه بۆ باسكردنی چه‌ند رۆژێك له ژیانی پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان، كه بریتییه
له باسكردنی چۆنێتی بڕیاری مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی، هه‌روه‌ها تۆماركردنی ناوی ئه‌و
ده‌سته‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه به‌شداری ئه‌و قۆناغه‌یان كرد. ته‌نها باسی ئه‌و هه‌ڵوێست
و بڕیارانه‌م كردووه كه خۆم تێیدا بووم و ئاگادارم لێیان، ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڵگه‌و
بیره‌وه‌ری یارمه‌تیان دابم، هه‌وڵم داوه وه‌كو خۆی بیانگێڕمه‌وه. نووسین له‌سه‌ر
رۆژه‌كانی شاڵاوی ئه‌نفال و مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كان و رۆڵ و ده‌وری
رێكخستنی شاره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شێوازی جیاجیا، هاوكاری ده‌سته
پارتیزانه‌كانی پاش ئه‌نفال بوون، بابه‌تی ورد‌و تێر و ته‌سه‌ل و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
پێویسته، چونكه ئه‌و قۆناغه تایبه‌تمه‌ندێتی زۆری هه‌یه‌و سه‌دان كه‌س له
پێشمه‌رگه‌و رێكخستنی شاره‌كان و كه‌سانی تر به‌شدارییان تێدا كردوه‌و رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی
گرنگ و بایه‌خدارن. بۆ ته‌نها رووداوێك له ته‌نها یه‌ك سه‌عات، یان یه‌ك رۆژدا
ڕووی داوه، پێویستی به باس و بابه‌تی تایبه‌ته بۆ نمونه:
١-رووداوی هاوسه‌ر و براو
كوڕ‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هید مه‌حمودی مامه عه‌زه كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له
پێشمه‌رگه‌كانی ده‌سته‌كه‌ی شه‌هید مه‌حموده‌وه خیانه‌تیان لێكراو له‌یه‌كێك له‌ڕۆژه‌كانی
مانگی ٤/١٩٨٨ كه كاك مه‌حمود و كاك صدیق عه‌لی تۆفیق له‌وان جیا ده‌بنه‌وه‌و ده‌چنه
جێگایه‌كی تر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێك، ئه‌و خۆفرۆشه ئه‌و هه‌له ده‌قۆزێته‌وه‌و
به چه‌ك په‌لاماری خێزانه‌كه‌ی كاك مه‌حمود ده‌دات و كوڕێك و برایه‌ك و پێشمه‌رگه‌یه‌كی
ده‌سته‌كه‌ی شه‌هید مه‌حمود شه‌هید ده‌كات، هاوسه‌ره‌كه‌ی و برازایهكیشی به ناوی
كاك محه‌مه‌د حاجی فائق بریندار ده‌كات. پاش ئه‌و خیانه‌ت و كاره‌ساته، تاوانباره‌كه
ته‌سلیم به دوژمن ده‌بێت و چاوساغی هێزی دوژمن ده‌كات بۆ جێگای رووداوه‌كه،
دواتر كه شه‌هید مه‌حمود و كاك صدیق عه‌لی تۆفیق و هاوڕێكانی تریان دێنه‌وه بۆ
جێگای رووداوه‌كه، به هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری ته‌رمی شه‌هیده‌كان ده‌شارنه‌وه و هه‌ردوو
برینداره‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌ن و دواتر ره‌وانه‌ی شاری ده‌ربه‌ندیخانیان ده‌كه‌ن.
٢-شه‌هید بوونی سێ پێشمه‌رگه‌و
بریندار بوونی كاك ئازادی سه‌گرمه به سه‌ختی و شكانی قاچێكی، بریندار بوونی سێ
پێشمه‌رگه‌ی تر له‌ڕۆژی ١١/١٠/١٩٨٨. دوای ئه‌وه نزیكه‌ی ٢٥ رۆژ كاك ئازادمان له
كونێكی بچو‌وكدا به ناوی (كونه سوچهڕهكه)له نزیك دێی مراوه (باوه‌نوور)،
پێشتر كاك حه‌مه پاریاوڵه ئه‌و جێگایه‌ی چاك كردبوو، شارده‌وه‌و دواتریش له‌سه
رێگای كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان له دهواجنهكهی كاك حه‌مه وه‌لی، به‌هۆی هاوڕێیانی
رێكخستنه‌وه بردرا بۆ سلێمانی و دواتریش بۆ به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ركردن و پاشان
ناردن و به‌ڕێكردنی بۆ باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تیی ی.ن.ك له قاسمه‌ڕه‌ش.
٣-داڕووخانی ئه‌شكه‌وتی
داری خله‌و شه‌هیدبوونی مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری و ٦ پێشمه‌رگه‌ی تر له ئێواره‌ی ١٩لهسهر٢٠/٢/١٩٨٩
دا. پاش ئاگادار كردنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و كاك شێخ كه‌ریم،
توانیمان دوای دوو رۆژ بگه‌ینه لای شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د و پێشمه‌رگه‌كانی تری
ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه رووداوه‌كه‌یان به‌سه‌ر هاتبوو. له‌كاتی گه‌یشتنمان بۆ لای
ئه‌شكه‌وته‌كه، نه‌مانده‌زانی و دڵنیا نه‌بووین ئایا شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د و
هاوڕێكانی له كاتی رووخانی ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا یه‌كسه‌ر شه‌هید بوونه؟ یان هێشتا
هه‌موویان یان چه‌ند كه‌سێكیان زیندوون؟، ئه‌م گومانه‌ش كاره‌ساتێكی تر بوو! ئه‌مانویست
شتێك بكه‌ین، به‌هۆی نه‌بوونی بچووكترین كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌وه، نه‌مانده‌زانی
چی له‌و سه‌دان ته‌ن گڵ و خۆڵ و به‌رده بكه‌ین كه ژیان و جه‌سته‌ی هاوڕێكانمانی
داپۆشیبوو؟.
٤-پلانی له دا‌و خستن و
گیرانی شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د له شه‌وی ٣١/٧ لهسهر١/٨/١٩٨٩ له ناو شاری كه‌لاردا
له لایه‌ن ئه‌منی عێراقه‌وه به هاوكاری چه‌ند خۆفرۆشێكی كورد و پاشان له
سێداره‌دانی، له‌ڕۆژی ١٧/١/١٩٩١ دا. سه‌ید محه‌مه‌د یه‌كێك بووه له ره‌مزه
ناسراو و دیاره‌كانی تێكۆشان، له ئه‌نفالی سێشدا هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌موو منداڵه‌كانی
ئه‌نفال كران.
٥-له پایزی ١٩٩٠دا كاك ره‌یسی
قه‌ره‌داغ و به‌نده له نێوان هه‌ردوو گوندی كاكه براو عه‌لیانی كۆن (ته‌نها هه‌ردووكمان
بووین و له هاوڕێكانمان دوور بووین)، سه‌ر له ئێواره بوو به ڕێگادا ده‌ڕۆیشتین،
كاك ره‌یس مارێك پێوه‌ی دا، ده‌بوو به ناچاری ده‌وری برین پێچ ببینم له كاتێكدا
ده‌رزی لێدانیشم نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه به ناچاری بووم به برین پێچ و
كاری برین پێچیم ئه‌نجامدا.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین رووداو
و به‌سه‌رهاتی ناخۆش و یاده‌وه‌ری تفت و تاڵ! به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ره‌ڕای
ئه‌و ناخۆشی و مه‌ترسیانه‌ی كه له سه‌ر ژیانمان بوو، دڵخۆش و ورهبهرزو هاوڕێی
راسته‌قینه‌ی یه‌كتر بووین، نه‌ك وه‌كو ئەم کاولکاری و بێمۆڕاڵییەی ئێستا!
له‌م نووسینه كورته‌دا
ناكرێت بچینه ناو ئه‌و هه‌موو بابه‌ت و به‌سه‌رهات و ووردهكاریانهو، له‌و سۆنگه‌یه‌وه
خۆم له قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌و زۆر بابه‌تی تر نه‌داوه.
-كه باسی مانه‌وه‌ی ده‌سته
پارتیزانه‌كانی پاش ئه‌نفال ده‌كه‌ین، كه‌سانێك هه‌بوون ماوه‌یه‌كی زۆر كورت مانه‌وه‌و
دواتر زۆربه‌یان به هۆی ناچاریه‌وه ته‌سلیم بوونه‌وه‌و ژماره‌یه‌كیشیان به‌ڕێگای
جیاجیا رۆیشتن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێشتا ئه‌نفال نه‌كرابوون، ژماره‌ی هه‌ردوو
به‌شه‌كه زۆرن و ناوه‌كانیش له به‌رده‌ستدا نین، بۆیه ته‌نها ناوی ئه‌و ده‌سته‌و
پێشمه‌رگانه ده‌نووسین كه پاش ته‌واوبوونی لێبووردنی گشتی له ٦/١٠/١٩٨٨ دا مانه‌وه،
ئه‌وانه‌ش كه مانه‌وه، ماوه‌ی مانه‌وه‌یان وه‌كو یه‌ك نییه و ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا
ده‌هات، له پاشكۆكه‌دا به وردی روونی ده‌كه‌مه‌وه.
-لەو قۆناغەدا به‌شی سه‌ره‌كی
ئه‌ركی په‌یوه‌ندیی و دابینكردنی پێداویستی ده‌سته پارتیزانه‌كان به‌بڕیاری كاك
نه‌وشیروان مسته‌فا رووبه‌ڕوی رێكخراوی شاری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان
كرایه‌وه، رێكخراویش بۆ ئه‌و جێگایانه‌ی كه پێویست بوو، ئه‌ركی راپه‌ڕاندنی ئه‌و
كاره‌ی به ژماره‌یه‌ك كادر و ئه‌ندامی رێكخستن سپارد. ئه‌و هاوڕێیانه‌ش كه ئه‌م
ئه‌ركه‌یان كه‌وته ئه‌ستۆ زۆر جوامێرانه و نه‌ترسانه شانیان دایه به‌ر و له‌و
دۆخه دژواره‌ی ساڵه‌كانی ١٩٨٨-١٩٨٩-١٩٩٠ دا كه دوژمنی داگیركه‌ر له ئه‌و په‌ڕی
توانا‌و غروردا بوو به‌رامبه‌ر به شۆڕش و جوڵانه‌وه‌ی سیاسی، له‌لایه‌ن دائیره‌كانی
ئه‌من و ئیستخبارات و هی تره‌وه به هۆی ده‌یان و سه‌دان جاسوسهوه چاودێری خه‌باتكه‌ر
و تێكۆشه‌ره‌كانی شار ده‌كرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه قورسه ئه‌و هاوڕێیانه
كاری بێوێنه‌یان ئه‌نجام دا‌و له سلێمانی، شاره‌زوور، ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار و
كفری و چه‌ند جێگایه‌كی تریش. رێوشوێنی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی و یه‌كتر بینینمان له
گه‌ڵیان رێكخست، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی تایبه‌ته له‌م نووسینه كورته‌دا ناتوانین
بچینه ناو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م بابه‌ته و باسكردنی ناوه‌كان، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی
هاوڕێیانی رێكخستن، چه‌ندین كه‌سی تر له‌و جێگایانه‌ی كه باسمان كردن و جێگای تری
وه‌كو چه‌مچه‌ماڵ، خورماتوو، ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا، ئۆردوگای صمود(رزگاری)، باوه‌نوور….هتد،
به هۆی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و په‌یوه‌ندیی ناسیاوی و دۆستایه‌تی و خزمایه‌تی له
ناو پێشمه‌رگه كۆنه‌كان، رێكخستنه دابڕاوه‌كان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان
و كه‌سانی تریش، بوون به هاوكار و پشتیوانی ده‌سته پارتیزانه‌كان. له ناو ئه‌مانه‌دا
چه‌ند كه‌سێكیان له لایه‌ن دوژمنه‌وه ئاشكرا كران و دووچاری راوه‌دونان و
خۆشاردنه‌وه كران، دوو كه‌سیشیان گیران و شه‌هید كران.
١-شه‌هید سه‌عید وه‌لی ره‌شید
(كفری).
٢-شه‌هید جه‌بار محه‌مه‌د
ره‌سوڵ (ناحییه‌ی رزگاری)
هه‌ردووكیان سه‌ر له‌ئێواره‌ی
٩/٢/١٩٨٩ له لایه‌ن ئیستخباراته‌وه گیران و پاشان شه‌هید و بێسهرو شوێن كران.
پێشتریش چه‌ند كادر‌و ئه‌ندامێكی رێكخستن له كفری و كه‌لار كه‌وتنه به‌رده‌م مه‌ترسی
و حاڵه‌تی خۆشاردنه‌وه و ناسنامه گۆڕین.
له چه‌مچه‌ماڵیش چه‌ند
كه‌سێك كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر هه‌بوو، به هۆی ئه‌نجام
دانی چالاكییه‌كه‌وه له مانگی ١٠/١٩٩٠ دا ئاشكرا بوون و دووچاری گرتن و راوه‌دوونان
بوون، بریتی بوون له:
١-كاك حه‌مه تهپهدێیی(له‌ڕۆژی
٢٨/١٠/١٩٩٠ گیراو دواتر حوكمی ئه‌به‌دی درا)
٢-كاك شێرزاد خاڵۆبازیانی و
كاك ره‌شید مۆفه‌ری، به‌ڕێگای شاردا رۆیشتن بۆ باره‌گاكانی ناو ئێران.
٣-كاك مسته‌فا حاجی مه‌ولود،
رۆیشته لای ده‌سته‌كه‌ی شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر.
-له كۆتایی ساڵی ١٩٨٨ دا
بڕیار درا له شار‌و ئۆردوگاكان هێزێكی چه‌كدار دروست بكرێت به ناوی سوپای رزگاری
كوردستان (سرك)له كۆنه پێشمه‌رگه‌و رێكخسنهكان و كه‌سانی تر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سی گونجاو كرا، ئاماده بوون و به‌شدارییان
تێدا كرد (ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی تایبه‌تی تری پاش ئه‌نفاله‌كانه).
كاك شێخ حسێنی هه‌زاركانی
نمونه‌ی مرۆڤی گه‌وره و جوامێر
رۆژه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال،
لێوان‌لێو بوون له ئازار و ژان، له فرمێسك و ترس و حه‌سره‌تی له یه‌كتر دابڕان و
چاره‌نووسی نادیار. ئامانجی ئه‌نفال قڕكردنی گوند نشینه‌كان و بنه‌بڕكردنی ژیان و
ئاوه‌دانی بوو. له‌و ساته‌وه‌ختانه‌دا، هه‌موو شتێك بۆن و ڕه‌نگی بێپشتیوانی كورد
و غه‌در و خوێن و مه‌رگی گرتبوو. له ناو ئه‌و دیمه‌نه خه‌ماوی و پڕ له نه‌هامه‌تییه‌دا،
هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی پیاوێكی راستگۆ له‌گه‌ڵ خوا‌و مرۆڤ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، هه‌ڵوێستی
پڕ له شه‌هامه‌تی كاك شێخ حسێنی هه‌زار كانی جێگای رێز و به‌رز نرخاندنه.
به درێژایی ژیانی هه‌ڵوێسته‌كانی
پڕبوون له‌جوامێری و ئاكاری به‌رز، تهكێكهی كاك شێخ حسێن وه‌كو خۆی جیاواز و كه‌م
وێنه بوو، جگه له مورید و ده‌روێشه‌كانی، بوبوه جێگا و په‌ناگای هه‌ژاران و
لێقه‌وماوانی گه‌رمیان، ته‌كییه به‌رده‌وام جمه‌ی ده‌هات له ده‌روێش و خه‌ڵكانی
تر. كاك شێخ حسێنیش وه‌كو عاده‌ته هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی به‌رده‌وام به سنگ فراوانی و
زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازیی لێده‌كردن. لای ئه‌و پله‌و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان هه‌ر
پله‌و پایه‌یه‌كی تری میوانه‌كانی گرنگ نه‌بوو، ئه‌و لای وابوو ئه‌وانه هه‌موو
مرۆڤن و شایسته‌ی رێز گرتن و مامه‌ڵه‌ی وه‌ك یه‌كن.
سیفه‌ته ده‌گمه‌نه‌كانی
له‌خۆبورده‌یی و راستگۆیی وای كردبوو كاك شێخ حسێن ببێته جێگای رێز و متمانه‌ی هه‌مووان،
ئه‌و به‌رده‌وام مشور خۆر و خه‌م خۆری ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بوو، مامه‌ڵه‌ی بۆ هه‌مووان
وه‌ك كوردێكی موسوڵمانی باوه‌ڕداری سه‌رڕاست و نیشتمانپه‌روه‌ری راستگۆ بوو.
له كاتی شاڵاوی ئه‌نفالی
سێ دا، خۆی و خێزان و كه‌س و كار‌و هه‌ندێ له ده‌روێشه‌كانی له‌وانه بوون كه له
دێی مله‌سووره، له‌لایه‌ن سوپا و جاشه‌وه گیران و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه راپێچ
كران. له‌ڕۆژی ١٤/٤/١٩٨٨ له كاتی گواستنه‌وه‌یان و بردنیان بۆ( قۆره‌توو) له
سنووری قه‌زای خانه‌قین، له ساته‌وه‌ختی گه‌یشتن و تێپهڕبونیان به ناو كه‌لاردا،
له‌لایه‌ن چه‌ند دۆست و خزمێكی كاك شێخ حسێنه‌وه، ده‌رفه‌تێكیان بۆ دروست كردن،
تا خۆی و خێزانه‌كه‌ی رزگار بكرێن، به‌ڵام شێخی گه‌وره‌و جوامێر به‌وه رازی
نابێت، ئه‌و ده‌رفه‌تی رزگاربوونهی ره‌تكرده‌وه، چونكه نه‌یده‌ویست له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی
تر جیاببێته‌وه، ئه‌و له‌نێوان مردن و رزگاربوونێكی ئاوادا، مردنی لاپهسهندتربوو،
بۆیه وتبوی (با چاره‌نوسی منیش وه‌كو ئه‌وانی تر بێت)، هه‌ربۆیه كاكه شێخ حسێن
بووه سه‌رگه‌وره‌ی كاروانی روو له ماكینه‌ی مه‌رگی به‌عسییه ره‌گه‌ز په‌رسته‌كان،
خۆی و ١٢ كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ هه‌زاران كوردستانی غه‌در
لێكراو، ره‌وانه‌ی بیابانه‌كانی خوارووی عێراق كران و كۆمه‌ڵكوژ كران.
كاك شێخ حسێن ناوی ته‌واوی
(حسێن محه‌مه‌د فه‌ره‌ج-له‌دایكبووی ساڵی ١٩٥٧). خه‌ڵكی دێی هه‌زاركانی سه‌ر به
ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا، له سنووری قه‌زای كفری. هه‌زاركانی دێیه‌كی بچووكی چه‌ند ماڵی
بوو، جێگای كاك شێخ حسێن و ته‌كێ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بوو.
پاشكۆیه‌ك بۆ ناوی ده‌سته‌و
پێشمه‌رگه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی تر
وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م
بۆكرد، لێره‌ش به پێویستی ده‌زانم جارێكی تر دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، ئه‌م پاشكۆیه
بۆ ناوی ئه‌و ده‌سته‌و پێشمه‌رگانه‌یه كه پاش ته‌واوبوونی لێبووردنهكهی ٦/٩/١٩٨٨-٦/١٠/١٩٨٨،
له به‌شێك له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان مانه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه دواتر له
چه‌ند كاتێكی جیاجیادا له ئێرانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی
به هه‌مان شێوه له گه‌رمیانه‌وه ده‌ڕۆیشتن بۆ باره‌گاكانی سه‌ر سنوور‌و ناو
كوردستانی ئێران تا كۆتایی مانگی ١٢/١٩٩٠.
به هۆی وێرانكردن و ئه‌نفالكردنی
ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش، باره‌گاكانی ی.ن.ك و پارتی و حزبه
سیاسییه‌كانی تر له ناو خاكی كوردستانی ئێران بوون. دابه‌ش بوونی باره‌گاكانی
ی.ن.ك به م شێوه‌یه بوو:
١-باره‌گای مام جه‌لال و
كاك نه‌وشیروان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، له قاسمه‌ڕه‌ش بوو سه‌ر به
سه‌رده‌شت.
٢-باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك،
له دزڵی و مهرگاوان بوو سه‌ر به مه‌ریوان.
٣-باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی دوو،
له گوندی بله‌كێ بوو سه‌ر به بانه.
٤-فەرماندەیی گشتی و باره‌گای
مه‌ڵبه‌ندی سێ، له‌گونده‌كانی شێنێ و زه‌ڵێ و نۆكان بوو(قه‌ڵادزه).
٥-مه‌كته‌بی نوێنه‌رایه‌تی
له تاران و له چه‌ند شارێكی تر هه‌بوو.
٦-راگه‌یاندن له سه‌قز بوو.
له‌پاش قۆناغی ئه‌نفالی
چوار و قۆناغه‌كانی تر، هه‌ندێك ده‌سته‌و پێشمه‌رگه‌ی پارتیزان مانه‌وه، یان
دواتر گه‌ڕانه‌وه‌و ده‌مانه‌وه، هه‌ندێ جاریش بۆ ماوه‌ی كاتی له ئێرانه‌وه ده‌هاتنه‌وه
بۆ كارێكی دیاریكراو، ئه‌گه‌ر بۆ ناوچه ئه‌نفالكراوه‌كان بووبێت، یان شار و
شارۆچكه‌و ئۆردوگاكان، پاش ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه. ئه‌و ناوچانه‌ش
بریتیبوون له: دۆڵی جافایه‌تی-پیره‌مه‌گرون، ده‌شتی هه‌ولێر، خاڵخاڵان و چه‌می
ڕێزان، شارباژێڕ، شاخی به‌مۆ و خۆشك، سنووری كۆیه، شاخی كاروخ و ناوچه‌ی ڕواندز،
شاخی سوورێن و شاره‌زوور، پشده‌ر و بیتوێن، خۆشناوه‌تی، باڵه‌كایه‌تی،…هتد.
دیاره باسكردنی هه‌موو شوێنه‌كان و ناوهێنانی ئه‌و ده‌سته‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌و
جێگایانه بوون، په‌یوه‌ندیی به ئامانجی ئه‌م نووسینه‌وه نییه. بۆیه باسمان نه‌كردووه.
ئه‌و ده‌سته‌و پێشمه‌رگانه‌ی
له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان بوون:
*١-ده‌سته‌ی كاك ئازادی سه‌گرمه
و كاك رۆسته‌م.
١-كاك ئازادی سه‌گرمه.
خانه‌نشین.
٢-كاك رۆسته‌م. .ئه‌ندام په‌رله‌مانی
خانه‌نشینه.
٣-شێخ مه‌حمود عه‌بدولصه‌مه‌د
حه‌مه خان (شێخ مه‌حمود درێژ) ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه‌و ماڵی له كه‌ركوكه.
٤-شه‌هید ئه‌رده‌ڵان عه‌لی
نادر (شه‌هید ئه‌رده‌ڵانی چه‌مچه‌ماڵ)مانگی ١١/١٩٨٨ ته‌سلیم بوه‌وه.
٥-شه‌هید مه‌ریوان سلێمان
ئه‌مین (شه‌هید مه‌ریوان هه‌مه‌وه‌ندی) مانگی ١١/١٩٨٨ ته‌سلیم بوه‌وه.
٦-شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان
محه‌مه‌د شه‌ریف (شه‌هید ره‌ئیس چه‌مچه‌ماڵ) مانگی ١١/١٩٨٨ ته‌سلیم بوه‌وه، له‌ڕاپه‌ڕینی
١٩٩١ له بان مه‌قان شه‌هید بوو.
٧-خواڕه‌حم صالح كه‌ریم
(چالاك) ئێستا له وڵاتی نه‌مسایه.
٨-جه‌مال كه‌مال عه‌زیز. ئه‌فسه‌ره
له ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ.
٩-كاك سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د
مه‌حمود. پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١٠-ساماڵ ره‌حیم كاكه‌وڵا.
ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١١-مه‌ریوان حاجی حسێن.
ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١٢-ته‌ها غه‌ریب عه‌بدوڵڵا
(برای ئازادی سه‌گرمه) ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١٣-شه‌هید شێركۆ حسێن
عەبدوڵڵا. له‌ڕۆژی ١١/١٠/١٩٨٨ به هۆی په‌لاماری هه‌لیكۆپته‌ر له چه‌می لا هێز،
كه ده‌كه‌وێته نێوان گونده‌كانی فه‌قێ مسته‌فا، كهڵۆز لوقمان، هه‌ردوو قولیجان،
شه‌هید بوو.
١٤-شه‌هید هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د
ئه‌مین(شه‌هید هه‌ڵكه‌وتی ئه‌ندازیار)له‌دایكبووی ساڵی ١٩٦٠، سلێمانی ئه‌ندازیاری
كاره‌با به‌شی ئه‌لكترۆنی بوو. له‌ڕۆژی ١١/١٠/١٩٩٨ به‌هۆی په‌لاماری هه‌لیكۆپته‌ر
له چه‌می لا هێز، كه ده‌كه‌وێته نێوان گونده‌كانی فه‌قێ مسته‌فا، كهڵۆز
لوقمان، هه‌ردوو قولیجان، شه‌هید بوو.
١٥-شه‌هید شێرزاد عه‌ریف ره‌مه‌زان.له‌ڕۆژی
١١/١٠/١٩٨٨ به هۆی په‌لاماری هه‌لیكۆپته‌ر له چه‌می لا هێز، كه ده‌كه‌وێته
نێوان گونده‌كانی فه‌قێ مسته‌فا، كهڵۆز لوقمان، هه‌ردوو قولیجان، شه‌هید بوو.
١٦-كه‌مال ره‌حیم كه‌ریم (شه‌هید
كه‌ماله خڕه) مانگی ١/١٩٨٩ ته‌سلیم بوه‌وه، له ساڵی ١٩٩٦ له‌شه‌ڕی ناوخۆ شه‌هید
بوو.
*٢-ده‌سته‌ی شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش
١-شه‌هید محه‌مه‌د كه‌ریم
عیسا (حه‌مه‌ڕه‌ش) سه‌ر له‌ئێواره‌ی ١١/٣/١٩٩١ له خوورماتو به سه‌ختی بریندار
بوو، له‌كاتی به‌ڕێكردنی دا بۆ كفری، له شه‌وی ١١لهسهر١٢/٣/١٩٩١ شه‌هید بوو.
٢-شه‌هید خه‌تاب حه‌سه‌ن
حسێن (شه‌هید خه‌باته سوور) له شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی ١٩٩٦ شه‌هید بوو.
٣-مام جه‌لال ئه‌مین كاكه.
ساڵی ٢٠٠١ له كفری كۆچی دوایی كرد.
٤-هونه‌ر شێخ عه‌لی. ئێستا
پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
٥-به‌هادین شێخ كه‌ریم
(برای شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش) ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
٦-رزگار ره‌ئوف صابر (ئاری
ره‌ئوف بێگه‌رد) ئه‌فسه‌ره به پله‌ی عه‌قید له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
٧-حه‌مه ڕه‌حیم قادر (حه‌مه
ڕه‌حیمی جیهاز)ئه‌فسه‌ره به پله‌ی عه‌مید له سه‌ر میلاكی هێزه‌كانی ٧٠ .
*٣-ده‌سته‌ی شه‌هیدان (مه‌لا
ئه‌حمه‌د و سه‌ید محه‌مه‌د ) و كاك عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا.
١-شه‌هید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
حه‌مه ئه‌مین (مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری).
٢-شه‌هید دارا قادر سه‌مین
عه‌زیز (شه‌هید دارا نارێنی).
٣-شه‌هید حاجی حه‌مید قادر.
هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچێك و كوڕێكی ئه‌نفالكران.
٤-شه‌هید نوری قادر خورشید
(پۆڵا نارێنی).
٥-شه‌هید ڕه‌حیم ڕه‌شید ئه‌حمه‌د
(ره‌حیم كه‌لاری).
٦-شه‌هید سه‌لام محه‌مه‌د
حسێن صالح (شه‌هید سه‌لام نارێنی).
٧-شه‌هید حه‌یده‌ر حه‌مید
سه‌لیم (شه‌هید حه‌یده‌ر شۆراوهیی).
به هۆی رووداوێكی سروشتی
سه‌ر له ئێواره‌ی ١٩لهسهر٢٠/٢/١٩٨٩، ئه‌شكه‌وتی داری خله رووخا‌و هه‌ر حه‌وتیان
له ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا شه‌هید بوون.
٨-شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د
محێدین ئه‌مین (شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د) له‌كۆتایی ناوه‌كانی لیستی ئه‌م ده‌سته‌یه‌دا،
به كورتی باسی ژیانی سه‌ید محه‌مه‌د ده‌كه‌م.
٩-شه‌هید بورهان محه‌مه‌د قادر
(بورهانی حه‌مه‌ی مینا) له‌ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١دا له كوڵه‌جۆی زه‌نگاباد شه‌هید بوو.
١٠-شه‌هید ئه‌حمه‌د صاڵح
گورجی (ئه‌حمه‌د زه‌رداوی) له‌ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ له خوورماتو شه‌هید بوو.
١١-شه‌هید محه‌مه‌د ئیبراهیم
ره‌شید( شه‌هید حه‌مه كادر). له ساڵی ٢٠٠١ له شه‌ڕی دژی تیرۆر شه‌هید بوو.
١٢-عه‌دنان محه‌مه‌د قادر(عه‌دنان
حه‌مه‌ی مینا) وه‌زیری خانه‌نشین.
١٣-سه‌لام ره‌سوڵ (سه‌لام
شوشه) به پله‌ی لیوا له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو، رۆژی ١٤/٤/٢٠١٦ بە
رووداوی ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی کرد..
١٤-عوسمان حه‌سه‌ن قادر
(حاجی عوسمان).
١٥-حسێن ساڵح كاكه‌خان
(مامۆستا حسێن) ئه‌فسه‌ره به پله‌ی عه‌مید له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
١٦-كه‌ریم مه‌حمود سمین (مه‌لا
كه‌ریم) له‌ڕاپه‌ڕین دا له مانگی ٣/١٩٩١ له كوڵه‌جۆی زه‌نگاباد به سه‌ختی
بریندار بوو. خانه‌نشینه له‌سه‌ر لیستی كه‌مئه‌ندامان.
١٧-هه‌یاس حسێن فه‌تاح. ئه‌فسه‌ره
به پله‌ی نه‌قیب له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
١٨-حسام عه‌لی فه‌ره‌ج (شێخ
حیسام داربه‌ڕوو) له‌شه‌ڕی ناوخۆ له مانگی ٨/١٩٩٤ دا به سه‌ختی بریندار بوو، به‌و
هۆیه‌وه قاچێكی له ده‌ست دا.
١٩-سۆران غازی سالار. ئێستا پێشمه‌رگه‌ی
خانه‌نشینه.
٢٠-مكرم ره‌شید برزۆ. ئه‌فسه‌ره
به پله‌ی مقدم له‌سه‌ر میلاكی سوپای عێراق.
٢١-نه‌وزاد كه‌ریم فارس. ئه‌فسه‌ره
به پله‌ی مقدم له‌سه‌ر میلاكی ئاسایش.
٢٢-كه‌ریم ره‌شید ئه‌حمه‌د.
پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
٢٣-سامی سمین سه‌عید. ئه‌فسه‌ره
به پله‌ی عه‌مید له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
*٤-ده‌سته‌ی شه‌هید مه‌حمود
مامه عه‌زه
١-شه‌هید مه‌حمود عه‌زیز مه‌حمود(مه‌حمود
مامه عه‌زه) له‌شه‌ڕی ناوخۆ له‌ساڵی ١٩٩٦ شه‌هید بوو.
٢-صدیق عه‌لی تۆفیق. ئه‌فسه‌ره
به پله‌ی عه‌قید له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
٣-محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان
محه‌مه‌د (حه‌مه پاریاوڵه). پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
٤-ره‌مه‌زان محه‌مه‌د عه‌لی.
پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
٥-تۆفیق ره‌شید. پێشمه‌رگه‌ی
خانه‌نشینه.
٦-به‌گ مراد شا مراد
خوامراد (مام به‌ول) پاش راپه‌ڕین كۆچی دوایی كرد.
*٥-ده‌سته‌ی كاك شێخ كه‌ریم
و شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر
١-شه‌هید جه‌وهه‌ر له‌تیف
محه‌مه‌د(سه‌ید جه‌وهه‌ر) له شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی ١٩٩٧ شه‌هید بوو.
٢-كه‌ریم ئه‌حمه‌د خدر(شێخ
كه‌ریم). خانه‌نشین.
٣ -شه‌هید محه‌مه‌د حسێن
سلێمان (حه‌مه ئاخه)له شه‌وی ١٦لهسهر١٧/ ١٢/١٩٩١ له به‌رگری هێرشی دوژمن، بۆ
سنووری چه‌مچه‌ماڵ له بان جه‌باری شه‌هید بوو. هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵی و سێ
برای ئه‌نفالن.
٤ -شه‌هید فازڵ ئه‌حمه‌د خدر
(برای كاك شێخ كه‌ریم)له ٢٧/١٢/١٩٩٣ له شه‌ڕی ناوخۆ شه‌هید بوو.
٥ -شه‌هید سه‌ید بابا محه‌مه‌د
سه‌عید. له‌شه‌ڕی ناوخۆ له‌ساڵی ١٩٩٤ شه‌هید بوو.
٦ -شه‌هید نادر مه‌جید
جوامێر. له‌ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ له خوورماتوو شه‌هید بوو.
٧ -شه‌هید یاسین عه‌بدول محه‌مه‌د(یاسین
بچكۆل) له‌ڕاپه‌ڕین له‌ڕۆژی ٢٠/٣/١٩٩١ له ناو كه‌ركوك له گه‌ڕه‌كی شۆرجه شه‌هید
بوو، بورهان سه‌ر سپی براشی له‌ڕاپه‌ڕین له ڕۆژی ١١/٣/١٩٩١ له بان مه‌قان شه‌هید
بوو.
٨-عادل عه‌بدولقادر ره‌حیم
(عادل پیرهمهوهنی) هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو براو دوو خوشكی ئه‌نفالن. پێشمه‌رگه‌ی
خانه‌نشینه.
٩-نازم نه‌جم ئه‌حمه‌د(نازم
كه‌ركوكی) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه، نه‌خۆشه و به‌وهۆیه‌وه له وڵاتی سویده.
١٠-جه‌عفه‌ر له‌تیف محه‌مه‌د
(سه‌ید جه‌عفه‌ر) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١١-جه‌مال محسن جه‌وهه‌ر (جه‌مال
وارانی) ئه‌فسه‌ره به پله‌ی عه‌قید له‌سه‌ر میلاكی هێزه‌كانی ٧٠.
١٢-محه‌مه‌د كه‌ریم مه‌حمود
(محه‌مه‌د چه‌وری) ئه‌فسه‌ره به پله‌ی نه‌قیب له‌سه‌ر میلاكی هێزه‌كانی ٧٠.
١٣-محسن مدحت دحام (محسن له‌كی)له
مانگی ٣/١٩٨٩ له‌گه‌ڵ شەهید سه‌ید جه‌وهه‌ر قسه‌مان له‌گه‌ڵ كرد‌و بڕیارماندا ته‌سلیم
ببێته‌وه، تا له خورماتوو ئیشمان بۆ بكات، له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی دا سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوو. ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١٤-كاك عه‌بدوڵڵا نامیق ره‌حیم
كه‌ریم (عه‌بدوڵڵا قه‌یتولی)ساڵی ٢٠٠٨ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
*٦-ده‌سته‌ی شه‌هید ئازاد عه‌بدوڵڵا
به‌رغه‌ش
١-شه‌هید ئازاد عه‌بدوڵڵا
به‌رغه‌ش.
٢-شه‌هید ئاسۆ(تاهر عه‌بدولقادر
محه‌مه‌د).
٣-شه‌هید جه‌لال جه‌بار
صاڵح.
هه‌رسێكیان له‌ڕۆژی ١٢/١٠/١٩٨٨
له هه‌رده‌ی دوڕاجی-خوورماتوو به‌هۆی په‌لاماری هه‌لیكۆپته‌ر شه‌هید بوون و ته‌رمه‌كانیان
بردن و شوێن بزر كران.
*٧-ده‌سته‌ی عوسمان حاجی مه‌حمود
١-شه‌هید ئه‌حمه‌د ره‌شید
عه‌باس (ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید) له‌مانگی ١٢/١٩٩٣ له‌شه‌ڕی ناوخۆدا شه‌هید بوو.
هاوسه‌ره‌كه‌ی و حه‌وت منداڵی و خوشك و برایه‌كی ئه‌نفالن.
٢-شه‌هید صاڵح حوسێن (كاكه
توكنی) له‌ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ له خورماتوو شه‌هید بوو.
٣ -شه‌هید قادر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
(مامه قاله‌ی هۆمه‌ربل).
٤ -شه‌هید كامه‌ران سه‌عید
محه‌مه‌د(كامه‌ران هۆمهربلی)له‌شه‌ڕی ناوخۆ له‌مانگی ١٢/١٩٩٤ شه‌هید بوو.
٥-شه‌هید كامه‌ران هیدایه‌ت
فارس (كامه‌ران مامۆستا هیدایه‌ت)له‌شه‌ڕی ناوخۆ له‌مانگی ١٢/١٩٩٣ شه‌هید بوو.
٦-شه‌هید مه‌جید ئیبراهیم
لفته (مه‌جید دووزی) له‌ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ له زنجیره به‌رزاییه‌كانی كفری-خوورماتو
له غه‌ڕڕه شه‌هید بوو.
٧-جه‌مال ره‌شید ساڵح (جه‌مال
شێخ حه‌میدی) ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
٨-سه‌عید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
(مه‌لا سه‌عید) له‌ڕاپه‌ڕین له خورماتوو به سه‌ختی بریندار بوو. ماوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری
ئیداره‌ی گه‌رمیان بوو، ئێستا خانه‌نشینه.
٩-عوسمان عه‌لی سه‌مین
(عوسمان تلیشانی)له مانگی ٨/١٩٨٩ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ته‌سلیم بوه‌وه، له‌ڕۆژی ٦/١٠/١٩٩١
له كاتی هێرشی سوپای عێراق بۆ كفری-سه‌رقه‌ڵا به سه‌ختی بریندار بوو. ئێستا خانه‌نشینه.
١٠-شكور محه‌مه‌د سلێمان
(شكور قه‌ره‌بڵاغی)ئه‌فسه‌ره به پله‌ی (عه‌مید) له‌سه‌ر میلاكی ئاسایشی گه‌رمیان.
١١- عه‌لی نوری ده‌روێش (عه‌لی
هۆمهربلی). ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١٢-عه‌لی حه‌مید ره‌شید(عه‌لی
غائب). ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١٣-سه‌باح عومه‌ر وه‌لی(سه‌باح
شێخ حه‌میدی). ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١٤-كاك غائب حسێن (غائب له‌لبن).
ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
١٥-شكور ئیسماعیل عه‌لی. له
مانگی ٣/١٩٨٩ ته‌سلیم بوه‌وه‌و چه‌ند مانگێك زیندانی كرا، پاشان ئازادكرا. ئه‌و
كاته‌ی رۆیشتبوو بۆ ته‌سلیم بوونه‌وه جگه له تفه‌نگ و تاقمی مه‌خزه‌ن و فیشه‌كه‌كانی،
نامه‌یه‌كی بۆ به‌جێ هێشتبووم، باسی هۆكاری ته‌سلیم بونه‌وه‌ی ده‌كات (نامه‌كه
ماوه).
١٦-حه‌سه‌ن حه‌مید حه‌مه عه‌لی
(حه‌سه‌ن هۆمهربلی) ئه‌فسه‌ره به پله‌ی (عه‌مید) له‌سه‌ر میلاكی پۆلیسی سنوور.
١٧-بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
(بورهان زه‌رداوی) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆسته‌و گه‌یاندنی گه‌رمیانه.
١٨-ره‌شید عه‌لی سه‌عید (حه‌مه
ڕه‌شید توكنی) باوك و دایك و برایه‌ك و چوار خوشكی ئه‌نفاله (ئه‌فسه‌ره به پله‌ی
عه‌مید له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ).
١٩-جه‌مال سابیر (جه‌مال مه‌لا
ئۆمه‌ری)باوكی ئه‌نفاله. ئه‌فسه‌ره به پله‌ی مقدم له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی
ناوخۆ.
٢٠-عوسمان جه‌میل صاڵح
(عوسمان مه‌لا جه‌میل)، دایك و دوو خوشك و دوو برای ئه‌نفالن. ئێستا پێشمه‌رگه‌ی
خانه‌نشینه.
٢١-ره‌حیم ره‌شید محه‌مه‌د
(مه‌لا ره‌حیم)، ماوه‌یه‌ك قائیمقامی كفری بوو. ئێستا خانه‌نشینه.
٢٢-عه‌لی محه‌مه‌د كه‌ره‌م(عه‌لی
فه‌قێ مسته‌فایی)له ساڵ ٢٠٠٨ شه‌هید بوو.
٢٣-عوسمان مه‌حمود محه‌مه‌د(عوسمان
حاجی مه‌حمود). وه‌زیری خانه‌نشین.
هه‌موو ده‌سته‌كان ژماره‌مان
٩٢ پێشمه‌رگه بووین ئه‌م ژماره‌یه‌ش وه‌كو خۆی نه‌مایه‌وه‌و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا
هات. لای خواره‌وه روونی ده‌كه‌مه‌وه.
شه‌ڕی چه‌می لاهێز- په‌لاماری
رۆژی ١١/١٠/١٩٨٨
شه‌وی ١٠لهسهر ١١/١٠/١٩٨٨،
كاك ئازادی سه‌گرمه و شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و كاك رۆسته‌م، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده
و كادر و پێشمه‌رگه له یه‌كێك له كهڵۆزهكانی (ئه‌شكه‌وته‌كانی) چه‌می لا هێز
بوون، ئه‌م جێگایه ده‌كه‌وێته قووڵایی گه‌رمیان له نێوان گونده‌كانی فه‌قێ مسته‌فا،
كهڵۆز لوقمان، هه‌ردوو قولیجان. هه‌مان شه‌و به‌نده له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه گه‌یشتینه
لایان. بۆ سه‌رله‌به‌یانی ١١/١٠/١٩٨٨ به‌نده و هه‌ردوو هاوڕێكه‌م به ئاراسته‌ی
داری خله به‌ڕێكه‌وتین. كاك ئازادی سه‌گرمه و شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و كاك رۆسته‌م و
براده‌رانی تر بارگه و بنه‌یان پێچایه‌وه‌و له چه‌ند وڵاخێك باریان كرد، وڵاخه‌كان
ئێستر و ماین و گوێدرێژ بوون. به ئاراسته‌ی چه‌می ئاوه سپی رۆیشتن، هه‌ردوو
لامان به دوو ئاراسته‌ی پێچه‌وانه رۆیشتین. پاش ماوه‌یه‌ك له به‌ڕێگادا رۆیشتن
له‌ناكاو چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێك په‌یدابوون، دوای چه‌ند جارێك سووڕانه‌وه، ته‌قه‌یان
له كاروانه‌كه‌ی كاك ئازادی سه‌گرمه و براده‌ران كرد. شه‌ڕ و به‌رگری ده‌ستی
پێكرد، به‌ڵام شه‌ڕێكی نا به‌رامبه‌ر بوو(ناچمه ناو ورده‌كارییه‌كان).
له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا
سێ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون:
١-شه‌هید شێركۆ حسێن
عەبدوڵڵا.
٢-شه‌هید مهندس هه‌ڵكه‌وت
٣-شه‌هید شێرزاد عریف ره‌مه‌زان.
كاك ئازادی سه‌گرمه به
سه‌ختی بریندار بوو و قاچێكی شكا، كاك ته‌های برای كاك ئازاد و كاك سه‌ركه‌وتی
پورزای و كاك ساماڵ رحیم كاكه‌وڵا بریندار بوون. برینی ئه‌م سیانه تا ڕاده‌یه‌ك
سووك بوو. هه‌لیكۆپته‌ره‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك ئاسمانی ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت به
ئاراسته‌ی سه‌نگاو و چه‌مچه‌ماڵ رۆیشتن، له‌و ماوه‌یه‌دا توانرا كاك ئازادی سه‌گرمه
و برینداره‌كانی تر دوور بخرێنه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك جارێكی تر هه‌لیكۆپته‌ره‌كان
هاتنه‌وه، ئه‌م جاره‌یان ٨ هه‌لیكۆپته‌ر بوون، دووی شهڕكهرو شه‌ش دانه‌ی حه‌ماڵ.
رۆیشتنه سه‌ر مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌و هێزی تایبه‌ت و جاشیان دابه‌زاند، ته‌رمی شه‌هیده‌كان
و باری وڵاخه‌كانیان برد. له‌و شه‌ڕه‌دا دوژمن زیانی هه‌بوو، ئه‌م زانیارییه پاش
راپه‌ڕین به هۆی ده‌سكه‌وتنی به‌ڵگه نامه‌یه‌كه‌وه ئاشكرا بوو، به‌ڵگه‌نامه‌كه
لای كاك ئازادی سه‌گرمه‌یه. له به‌ڵگه‌نامه‌كه نوسراوه: عه‌میدی ڕوكن (اسماعیل
عبدالقادر الجبوری) له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراوه، كه فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی كه‌ركوك
بوو. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش هه‌لیكۆپته‌ره‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
بۆ كاك ئازادی سه‌گرمه و
برینداره‌كان له‌و كاته‌دا هیچ ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌یه‌كی پزیشكیمان لا نه‌بوو، به
تایبه‌ت برینه‌كه‌ی كاك ئازاد قورس بوو، ئێسكی شكا بوو، خوێنی زۆری لێڕۆیشتبوو.
پشتوێن و هه‌ندێ په‌ڕۆمان به‌كارهێنا بۆ به‌ستنی برینه‌كه‌ی.
بۆ سه‌رله‌ئێواره‌ی ١١لهسهر١٢/١٠/١٩٨٨
له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و كاك رۆسته‌م و پێشمه‌رگه‌كان، به‌هۆی وڵاخه‌وه كاك
ئازادی سه‌گرمه و برینداره‌كانی ترمان گواسته‌وه بۆ لای حه‌شارگه‌كه‌ی كاك مه‌لا
ئه‌حمه‌د و كاك سه‌ید محه‌مه‌د و كاك عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، له‌نزیك دێی حه‌مه‌ی
عهبدلكهریمه سووره سه‌ر به ناحیه‌ی باوه‌نوور. ئه‌م گواستنه‌وه‌یه به شه‌و
و به ناوچه‌یه‌كی هه‌رده‌و هه‌ڵه‌ت دا، به‌و هه‌موو برینه‌وه زه‌حمه‌تی و
ئازارێكی به سوێ بوو بۆ كاك ئازاد‌و بریندارەکانی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویسته
بوترێت كاك ئازادی سه‌گرمه وه‌كو هه‌میشه نمونه‌ی خۆڕاگری و جوامێری و خاوه‌ن
ئیراده‌ی به‌هێز بوو.
كاتێك گه‌یشتینه لای
براده‌ران، كاك عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا جانتایه‌ك ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی
لابوو، خۆشی هه‌ندێ شتی سه‌ره‌تایی ده‌زانی له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیان. ئه‌وه‌نده‌ی
توانرا كاك عه‌دنان برینه‌كانی كاك ئازادی سه‌گرمه‌ی پاك كرده‌وه‌و به‌ستی، هه‌روه‌ها
تیماركردنی برینداره‌كانی تریش. پاش چه‌ند رۆژێك رێكخراوی شار كاك شێخ صدیقیان به
ده‌رمانه‌وه نارد بۆ لامان. كاك شێخ صدیق فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی و ئه‌ندامی
كۆمه‌ڵه بوو. بێگومان هاتنی له‌و كاته‌دا كارێكی ئازایانه‌و خۆنه‌ویستانه بوو.
كاك ئازاد به‌و شێوه‌یه بۆ ماوه‌ی ٢٦ رۆژ مایه‌وه، تا شه‌وی ٧لهسهر٨/١١/١٩٨٨
له دهواجنهكهی كاك حه‌مه‌ی وه‌لی، به هۆی براده‌رانی رێكخستن گوێزرایه‌وه بۆ
شاری سلێمانی. له‌و سه‌رده‌مه دژواره‌دا كاك حه‌مه‌ی وه‌لی دهواجنهكهی ته‌رخان
كردبوو وه‌كو جێگایه‌ك بۆ ئه‌نجام دانی په‌یوه‌ندیی نێوان پارتیزانه‌كان و
رێكخستنی شار، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه كاك حه‌مه‌ی وه‌لی گیرا و زیندانی كرا. ئه‌م ده‌واجنه
ده‌كه‌وێته نێوان ده‌ربه‌ندیخان-باوه‌نوور، نزیك چه‌می سیروان.
باسكردنی ته‌واوی رووداو
و وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه زۆری ده‌وێ و به چه‌ند دێڕێك ناتوانین هه‌قی هه‌موو
دیمه‌نه‌كانی بده‌ین.
ئه‌كرێت له داهاتوودا
زیاتر و باشتری له‌سه‌ر بنووسرێت.
هه‌لیكۆپته‌ر
هه‌لیكۆپته‌ر به درێژایی
شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی چه‌كێكی ترسناك و كاریگه‌ر بوو، به تایبه‌ت له پاش ده‌ست
پێكردنه‌وه‌ی شۆڕش له ساڵی ١٩٧٥ دا، زۆرترین زیان كه له هێزی پێشمه‌رگه دراوه
به هۆی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه بووه.
له قۆناغی پارتیزانی پاش
ئه‌نفاله‌كانیشدا ئه‌م چه‌كه به هه‌مان كاریگه‌ری زیاتره‌وه به‌كارهێنرا. له‌و
كاته‌دا چه‌كێكی ئه‌وتۆمان نه‌بوو كه به‌رگریی پێ بكه‌ین دژی هه‌لیكۆپته‌ر.
هه‌رده‌ی دوڕاجی
(خورماتوو)- په‌لاماری رۆژی ١٢/١٠/١٩٨٨
ده‌سته‌كه‌ی شه‌هید ئازاد
به‌رغه‌ش كه سێ كه‌س بوون، له هه‌رده‌كانی نێوان خورماتوو-دێی قوڕیچایی چه‌ند
جێگه‌یه‌كیان كردبووه حه‌شارگه. له‌ڕۆژی ١٢/١٠/١٩٨٨ به‌هۆی گه‌ڕان و سوڕانه‌وه‌و
چاودێری كردنی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه، ئاشكرا كران و په‌لامار دران. له ئه‌نجامدا هه‌ر
سێكیان شه‌هید بوون، دواتر هه‌لیكۆپته‌ره‌كان دابه‌زین و ته‌رمه‌كانیان بردن.
شه‌هیده‌كان:
١-شه‌هید ئازاد عه‌بدوڵڵا
به‌رغه‌ش
٢-شه‌هید جه‌لال حاجی جه‌بار
٣-شه‌هید تاهر عه‌بدولقادر(ئاسۆ)
رۆیشتنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه
بۆ باره‌گاكانی ناو كوردستانی ئێران
رێگای هاتن و چوون بۆ
ئێران گرفتێكی گه‌وره بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رۆژی ١٧/١١/١٩٨٨ به ئاگاداری و ته‌نسیق
كردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌و كادر‌و پێشمه‌رگه به‌ڕێگای
شاخی به‌مۆ (ده‌ربه‌ندی بێلووله) به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئێران، دوای چاوه‌ڕوانی و برسێتی
و ماندووبوونێكی زۆر له ٥/١٢/١٩٨٨ گه‌یشتنه ئێران.
بریتی بوون له‌م ناوانه:
١- شه‌هید مه‌حمود عه‌زیز مه‌حمود(شه‌هید
مه‌حمود مامه عه‌زه).
٢-كاك رۆسته‌م.
٣-كاك عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا.
٤-مام جه‌لال ئه‌مین كاكه.
٥- شه‌هید بورهان محه‌مه‌د
قادر(بورهان حه‌مه‌ی مینا).
٦-كاك محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان
محه‌مه‌د (حه‌مه پاریاوڵه).
٧-كاك صدیق عه‌لی تۆفیق.
٨-كاك سه‌لام ره‌سوڵ
قادر(سه‌لام شوشه).
٩-كاك حه‌مه ره‌حیم قادر
(حه‌مه ره‌حیمی جیهاز).
١٠-كاك كه‌ریم مه‌حمود سمین
(مه‌لا كه‌ریم).
١١-كاك عوسمان حه‌سه‌ن
قادر(حاجی عوسمان).
١٢-كاك هه‌یاس حسێن فه‌تاح.
١٣-كاك شێخ مه‌حمود عه‌بدولصه‌مه‌د
حه‌مه‌خان (شێخ مه‌حمود درێژ).
١٤-كاك خواڕه‌حم صاڵح كه‌ریم(چالاك).
١٥-مام صاڵح محه‌مه‌د عه‌لی
ئیبراهیم (وڕهدین).
١٦-كاك ساماڵ ره‌حیم كاكه‌وڵا.
١٧-كاك ڕه‌مه‌زان محه‌مه‌د
عه‌لی.
١٨-كاك تۆفیق ڕه‌شید.
١٩-كاك به‌هادین شێخ كه‌ریم.
٢٠-كاك به‌گ مراد خوامراد شا
مراد(مام به‌ول).
٢١-كاك سامی سه‌مین سه‌عید.
رووخانی ئه‌شكه‌وتی داری
خله و شه‌هید بوونی پۆلێك پێشمه‌رگه
داری خله تاكه دار بهڕوویهكه
له‌سه‌ر یه‌كێك له گرده‌كانی زنجیره به‌رزاییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دێ ی زاوتی سه‌ر
به ناحیه‌ی باوه‌نوور، له سنووری قه‌زای كه‌لار، ئه‌شكه‌وتی داری خله، ده‌كه‌وێته
دامێنی ئه‌و زنجیره به‌رزاییه، له‌راستیدا به مانای ئه‌شكه‌وت (كهڵۆز)، وه‌كو
جێگایه‌كی سروشت كرد ئه‌و شوێنه ئه‌شكه‌وت نییه. ئه‌م جێگایه به شێوه‌یه‌كی وا
هه‌ڵكه‌وتوه ئه‌كه‌وێته یه‌كێك له لاكانی دۆڵێكی قۆڵ كه ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری
دۆڵه‌كه به‌رزایی و گرده و پێكهاته‌ی خاكه‌كه‌ی خۆڵ و به‌رد و تاوێر و زیخه.لای
سه‌ره‌وه كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی دۆڵه‌كه‌یه ته‌نگ و به‌ر ته‌سكه، به‌ڵام به‌ره
به‌ره به‌رفراوان ده‌بێت، تا ده‌بێته شیوێك، له زستان و به‌هاران دا ئاوی هه‌یه،
ئاوه‌كه‌ی ده‌ڕژێته ناو چه‌مێك له نێوان هه‌ردوو دێ ی وڕێڵهو دێی ڕۆسه‌ی شامار
كه نزیكی داری خلهیه. له وه‌رزی باران باریندا ئاو له به‌رزایی یه‌كی بڵنده‌وه
ده‌ڕژێته ناو دۆڵه‌كه، پاڵه‌په‌ستۆی باراناو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی ڕۆژگار، لای
ڕۆژهه‌ڵاتی دۆڵه‌كه‌ی دڕیوهو بن كه‌ندی كردوه.ئه‌م جێگایه به‌هۆی قایمی و نهبینراویهوه
له لایه‌ن كاك عه‌دنان و شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د و شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د و ده‌سته‌كه‌یان
گه‌وره كرا‌و ڕێكخرا به شێوه‌یه‌ك كه به چه‌ند چینه به‌ردێكی گه‌وره بهردهمهكهیان
ههڵچنیو دیوارێكیان لێ دروست كرد، پاشان ڕێڕه‌وی ئاوه‌كه‌یان ده‌ستكاری كرد.له
ئه‌نجامی ئه‌و گۆرانكاریانه بو به ئه‌شكه‌وت و جێگای ١٤-١٥ كه‌سی تێدا ده‌بوه‌وه.
هه‌رچه‌نده جێگاكه له زستاندا هه‌تاوی كه‌م به‌رده‌كه‌وت و نسرم و سارد بوو، به‌ڵام
له ڕووی ئه‌منیه‌وه حه‌شارگه‌یه‌كی باش بوو بۆ حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، شوێنێكی
كپ و دوره‌ده‌ست بوو.
پاش ڕۆیشتنی كاك عه‌دنان
بۆ ئێران له مانگی ١١/١٩٨٨دا، شه‌هیدان مه‌لا ئه‌حمه‌د و سه‌ید محه‌مه‌د و ده‌سته‌كه‌یان
زۆربه‌ی كات له‌و جێگه‌یه ده‌مانه‌وه. ڕۆژی ١٩/٢/١٩٨٩ كاك سه‌ید محه‌مه‌د و كاك
مه‌لا ئه‌حمه‌د و ٧ پێشمه‌رگه له ئه‌شكه‌وته‌كه بوون، پێش ساته‌وه‌ختی ڕووخانی
ئه‌شكه‌وته‌كه، كه كاتژمێر ٥:٢٠-٥:٣٠ دەقیقەی سه‌رله ئێواره‌ی ١٩ له‌سه‌ر ٢٠/٢/١٩٨٩
بوو، كاك سه‌ید محه‌مه‌د و كاك سۆران غازی سالار، دوو قۆڵی له ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌رده‌چن
و ده‌چن تا به جیهاز په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كانی تر بكه‌ن.( ئه‌و كاته ٢٤
كاتژمێر جارێك به هۆی جیهازی بچووك وه‌كو تلفونكن و پی ئاڕ سی، سه‌ر له ئێواران
یان شه‌وان په‌یوه‌ندی مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كرد).
دوای ته‌واو بونی په‌یوه‌ندی،
كاك سه‌ید و كاك سۆران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌شكه‌وته‌كه، ده‌بینین شوێنه‌كه‌یان
به‌ته‌واوه‌تی ڕووخاوه و چه‌ند بانگده‌كه‌ن ده‌نگی هاورێكانیان نابیستن، ئه‌وان
به‌خه‌مباری ده‌مێننه‌وه و ده‌زانن كه هیچیان بۆ ناكرێت.چونكه به جۆرێك
ڕووخابوو هیچی له‌گه‌ڵدا نهدهكراو، پێداویستیه‌كی ئه‌وتۆش له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو.
بۆ ڕۆژی دووه‌م واته سه‌ر
له ئێواره‌ی ٢٠/٢/١٩٨٩، له كاتی په‌یوه‌ندی دا ، كاك سه‌ید محه‌مه‌د له ڕووداوه‌كه
ئاگاداری كردین. ساته‌وه‌ختی ئاگادار كردنه‌وه‌مان شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش و كاك شێخ
كه‌ریم، له شاخی ئاجداغ بوون سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگاو، ئێمه‌ش له نێوان هه‌ردوو
گوندی جوامێر ئاغا و هۆمه‌ربل بووین سه‌ر به قه‌زای كفری. شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر
له سنووری خورماتوو بوو. دووری نێوان هه‌ر لایه‌كمان له جێگای ڕووداوه‌كه ١٢-١٤
سه‌عات ده‌بوو بۆیه هیچمان بۆنهدهكرا جگه‌له‌وه‌ی بریارماندا بچین بۆ شوێنی
رووداوه‌كه تا له‌نزیكه‌وه رووداوه‌كه ببینین.پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان له هه‌واڵه‌كه
هه‌ریه‌كه لای خۆمانه‌وه به‌ڕێ كه‌وتین و پاش نیوه‌ڕۆی ٢١/٢/١٩٨٩ له‌گه‌ڵ شه‌هید
حه‌مه ڕه‌ش و كاك شێخ كه‌ریم گه‌یشتینه ئه‌شكه‌وته‌كه، له‌وێ كاك سه‌ید محه‌مه‌د
و باقی دهستهكهیانمان بینی، به هۆی ئه‌و سه‌دان ته‌ن گڵ و خۆڵ و به‌رده‌ی به‌سه‌ر
ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا داڕوخا بوو وه نه‌بونی هیچ جۆره پێداویستیه‌ك، ده‌سه‌وسان
بووین، بۆیه نه‌مان ده‌توانی هه‌وڵی ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كانیان بده‌ین و به‌و شێوه‌یه
مایه‌وه. پاش ڕاپه‌ڕین له ڕۆژی ٣١/١٠/١٩٩١ دا ته‌رمی شه‌هیده‌كانمان ده‌رهێناو له
ڕۆژی ١/١١/١٩٩١دا له مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌دا، هه‌ر حه‌وتیان به‌یه‌كه‌وه
له گۆڕستانی كه‌لاری كۆن نێژران.
شه‌هیده‌كان:
١-شه‌هید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
ئه‌مین(شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د).
٢- شه‌هید دارا قادر سه‌مین
عه‌زیز(دارا نارێنی).
٣-شه‌هید سه‌لام محه‌مه‌د
حسێن ساڵح(سه‌لام نارێنی) .
٤- شه‌هید نوری قادر
خورشید(پۆڵا نارێنی).
نارێن دوا گوندی كورده
له بناری زنجیره چیای حه‌مرین
٥-شه‌هید حه‌مید قادر(حاجی
حه‌مید)هاوسه‌رو كچ و كوڕێكی ئه‌نفال كران.
٦-شه‌هید حه‌یده‌ر حه‌مید
سلیم(حه‌یده‌ر شۆراوهیی).
٧-شه‌هید ڕه‌حیم ڕه‌شید ئه‌حمه‌د(ڕه‌حیم
كه‌لاری) برای شەهید حەسەن ئای ئای.
*شه‌ش پێشمه‌رگه‌مان ته‌سلیم
بوونه‌وه(چۆنیه‌تی ته‌سلیم بوونه‌وه‌یان،له لیسته‌كان ڕوون كراوه‌ته‌وه)
پاش ئه‌و ڕوودا و به‌سه‌رهات
و ئاڵوگۆڕانه ، به هه‌موو ده‌سته‌كان ٤٩ پێشمه‌رگه ماینه‌وه.
دێی به‌له‌گه… خیانه‌ت
و وه‌فا له دوو هه‌ڵوێستی جیاوازدا
دێی به‌له‌گه ده‌كه‌وێته
نێوان هه‌ردوو گوندی هۆمه‌ربل و دوراجی له سنوری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ، جێگای ئه‌م
گونده كه‌وتوه‌ته دامێنی هه‌ردی (هۆمهربڵ – به‌له‌گه) ، له خوار بهلهگهوه
دێی به‌له‌گه‌ی بچوك دێت و دوای ئه‌میش هه‌رده و قاته‌كانی كفری ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌م دێیه له كاتی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال دا كه‌وتبوه ناو بازنه‌ی ئه‌نفالی سێیه‌مه‌وه.
به‌له‌گه و دێیه‌كانی ده‌وروبه‌ری
به‌وه‌ی له روی جوگرافیه‌وه كه‌وتبونه نێوان سنووری هه‌ردوو قه‌زای كفری و
خورماتوو، نزیك له رێگای سه‌ره‌كی ئه‌م دوو شاره كه هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان
ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش و ڕژێمی به‌عس بوو،به واتای هێڵی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه.بۆیه به به‌رده‌وامی
ده‌كه‌وتنه به‌ر تۆپباران و هێرشی سوپای عێراق. له دوای ساڵی ١٩٨٥ه‌وه ئه‌م
دێیه و دێیه‌كانی تری سنووری قه‌زای كفری و خورماتوو ببوونه ئامانجی سه‌ره‌كی
سوپای عێراق و زۆربه‌ی كات هێرشی سوپا و جاش و تۆپباران و په‌لاماری كۆپته‌ر و
فڕۆكه‌ی پیلاتۆز، لەو هێرشو پەلامارانەدا هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكیان بەشێوەیەکی
دڕندانەو بێ جیاوازی ده‌كرده ئامانج و زیانی گیانی و مادیان لێده‌دان. به‌هۆی ئه‌و
بارودۆخه‌وه له نێوان ساڵی ١٩٨٥ تا ساڵی ١٩٨٨ ژیان‌و كار‌و كه‌سابه‌تی كشتوكاڵی‌و
به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات زۆر سه‌خت و مه‌ترسیدار بوو، جوتیاره‌كان ناچار بوون
لەهەندێک کاتدا زۆربه‌ی كاری رۆژانه‌یان وه‌ك، كاره‌كانی كشتوكاڵ له جوت و دروێنه‌ی
گه‌نم و جۆ و زهرعاتداری به شه‌و ئه‌نجام بده‌ن، شوانه‌كان بۆ خۆپاراستن له
هێرشی كۆپته‌ره‌كانی به‌عس له نزیك له‌وه‌رگاكان له ژێر زه‌وی دا حه‌شارگه‌یان
دروست كردبوو، تا له كاتی تۆپباران و په‌لاماری ههلیكۆپتهرهكاندا خۆیان له‌و
حهشارگایانهدا بپارێزن، هه‌ندێك جار هه‌لیكۆپته‌ره‌كان بۆردومانی ئاژه‌ڵه‌كانیان
ده‌كرد و چه‌ندین مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵكیان ده‌كوشت. به شێوه‌یه‌كی گشتی ژیان له‌و
كاتانه‌دا له دێی به‌له‌گه و دێ یه‌كانی تری ئه‌و ناوچه‌یه له‌و په‌ری كوله‌مه‌رگی
و پڕ كاره‌سات و گرانیدا بوو.
دانیشتوانی به‌له‌گه و
دێ یه‌كانی تر وا راهاتبوون له كاتی بیستن و ئاگاداربوون له هه‌واڵی هێرش و په‌لاماره‌كانی
سوپای عێراق، كه‌ل و په‌لی ناوماڵ و پێداویستیه‌كانی ژیانیان ده‌برده ده‌ره‌وه‌ی
دێ یه‌كان و له جێگای په‌نادا ده‌یان شارده‌وه، له شاڵاوی ئه‌نفالیشدا هه‌مان
شتیان كرد. له خواروی دێی به‌له‌گه جێگایه‌ك هه‌یه پێده‌وترێت هه‌رده‌ی سێ مه‌ریوانه،
ئه‌م جێگایه به‌شێكه له هه‌رده‌و قاته‌كانی كفری، سروشتی خاكه‌كه‌ی وا هه‌ڵكه‌وتوه،
كه پێكهاته‌یه‌ك له تاوێری گه‌وره و به‌رد و چه‌وو گڵ دروست بوه. تاوێره‌كان
به شێوه‌یه‌كی گشتی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیكچونێكی ته‌واو له‌م تاوێر و به‌رده‌ڵانه‌دا
نیه، به‌ڵام چه‌ند زنجیره‌یه‌كی هاوته‌ریب و درێژیان دروستكردوه،نێوان زنجیره‌كان
بوه‌ته شیوو و دۆڵ، ئه‌و به‌شه‌ی كه زۆرترین زنجیره و گردۆڵكه و كون و كه‌له‌به‌ر
له خۆ ده‌گرێت كه‌وتوه‌ته پشتی رێگای خورماتوو – كفری.
ئه‌و زنجیرانه ناوبه‌ناو
له هه‌ندێك جێگادا (بن كاچی) گه‌وره‌یان تێدایه و له هه‌ندێك جێگاش ئه‌شكه‌وت-كهڵۆزی
بچوك، وه هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كونی گه‌وره‌و بچوك.سروشتی ناوچه‌كه وایكردوه كه
جێگایه‌كی له بار بێت بۆ خۆ پاراستن له هێرش و شه‌ڕ و مه‌ترسی.
ژماره‌ی خێزانه‌كانی دێ ی
به‌له‌گه له پێش ئه‌نفال له نێوان ٧٥- ٨٠ خێزان دا ده‌بوون، خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر دڵ
فراوان و نیشتمان په‌روه‌ر و خۆراگر بوون. یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی دێیه‌كه
كاك حاجی محه‌مه‌د بوو، به‌هۆی پابه‌ندبونی به‌هێزی به دینداری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
خۆی ناوی محه‌مه‌د بوو یه‌كێك له دوو كوره‌كه‌شی ناو نابوو محه‌مه‌د( ئه‌م كوڕەی
دواتر به‌ر ئه‌نفال كه‌وت). له كاتی شاڵاوی ئه‌نفالی سێ‌دا حاجی محه‌مه‌د و خه‌ڵكی
گونده‌كه كهلو په‌ل و پێداویستیه‌كانیان بردبووه چه‌می كونارهكه له هه‌رده‌ی
سێ مه‌ریوانه.حاجی محه‌مه‌د كوڕێكی تری هه‌بوو به ناوی ئه‌حمه‌د، كادری ڕێكخستنی
ناو خه‌ڵك بوو. پاش ڕووخان و چۆڵكردنی گونده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تر له
نزیك گونده‌كه‌یان له هه‌رده‌ی سێ مه‌ریوانه ده‌مێننه‌وه. پاش چه‌ند ڕۆژێك جگه
له ئهحمهدو ته‌نها یه‌ك كه‌س، خه‌ڵكه‌كه‌ی تر هه‌موو ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردبوو.
دواتر ئه‌و كه‌سه خیانه‌ت له ئه‌حمه‌د ده‌كات و شه‌هیدی ده‌كات، پاشان ته‌سلیم
به ڕژێمی به‌عس ده‌بێته‌وه، ئه‌و خائینه به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستابوو، به‌ڵكو
ببوو به چاوساغی هێزێكی ڕژێم بۆ بردنی ته‌رمه‌كه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د.
ئه‌و كاته‌ی هه‌واڵی شه‌هید
كردنی ئه‌حمه‌دمان بیست، ئێمه له ده‌وروبه‌ری دێی كانی عوبێد بووین كه‌سه‌ر به
ناحیه‌ی ئاوه‌سپی-قه‌زای كفری یه به‌ڵام بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چونی ڕوداوه‌كه ،شه‌هید
مه‌جید دووزی و سه‌باح شێخ حه‌میدی و به‌نده به‌ڕێكه‌وتین و له ڕۆژی ١٣/٥/١٩٨٨
گه‌یشتینه ده‌وروبه‌ری دێ ی به‌له‌گه.ئێمه ئه‌و كات وورده‌كاری ڕووداوه‌كه‌مان
نه‌ده‌زانی و له‌وه ئاگادار نه‌بووین كه ڕژێم به چاوساغی ئه‌و خۆفرۆشه ته‌رمه‌كه‌ی
بردوه بۆ كفری. بۆیه به گه‌یشتنمان یه‌كسه‌ر كه‌وتینه گه‌ڕان به دوای ته‌رمه‌كه‌ی
شه‌هید ئه‌حمه‌د دا.یه‌كێك له‌و جێگایانه‌ی پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌كرد، ته‌رمی ئه‌و
شه‌هیده‌ی لێبێت چه‌می كونارهكه بوو له هه‌رده‌ی سێ مه‌ریوانه. كاتێك گه‌یشتینه
چه‌مه‌كه دیمه‌نێكمان بینی كه له ناخه‌وه هه‌ست و سۆزی هه‌ژاندین و سه‌رله‌به‌ری
بیركردنهوهشمانی داگیركرد. له‌و چه‌مه‌دا سه‌گێكی هه‌وشار كه پاسه‌وانی ماڵه‌كه‌ی
حاجی محه‌مه‌دی ده‌كرد، په‌لاماری ده‌داین و ڕێگه‌ی نه‌ئه‌دا له ماڵه‌كه نزیك
بینه‌وه كه له بنكاچی تاوێرێكدا دانرابوو. جوانی ئه‌و دیمه‌نه له‌وه‌دا بوو كه
سه‌گێك ئه‌مه‌ك و وه‌فای نیشانداین، به‌وه‌ی ئاماده‌بوو هه‌تا دوا ساته‌كانی ژیانی
پاسه‌وانی له‌و ماڵه بكات كه نانی لێخواردوه.سه‌گێك له دوای نه‌مانی خاوه‌نه‌كه‌ی
و له ده‌شتێكی وا چۆڵ و ترسناكدا بێ هیچ گوشارێك پارێزگاری له ماڵی خاوه‌نه‌كه‌ی
بكات.كه‌چی مرۆڤێك به ته‌واوی ئیراده‌ی خۆیه‌وه ده‌ستی ده‌چێته خوێنی
هاونیشتمانی و هاوسه‌نگه‌ره‌كه‌ی و شه‌هیدی ده‌كا و ته‌رمه‌كه‌ی ته‌سلیم به ڕژێم
ده‌كات ته‌نیا له پێناو هه‌ندێ ده‌سكه‌وت یان ئافهرینێكدا.له ڕاستیدا چیرۆكی ئه‌و
سه‌گه هه‌وشاره لێره‌شدا كۆتایی نه‌هات ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له قه‌ده‌ری ڕۆژانی سه‌ختی
ئه‌نفالدا،سه‌گێك به ئێسك و پروسك و پاشماوه‌ی جه‌سته‌ی خۆی،به ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ی
پارتیزان بڵێت،من تا دوا ساته‌كانی ژیان و بوونم به وه‌فاداری مامه‌وه‌و له‌گه‌ڵ
وه‌فادا ژیام…!چونكه دوای نزیكه‌ی سێ مانگ كه چووینه‌وه هه‌مان شوێن، پاشماوه‌ی
جه‌سته‌ی سه‌گه‌كه‌مان له نزیك كه‌ل و په‌له‌كانی ماڵی حاجی بینی، كه برسێتی به
هۆی نه‌مان و ته‌واو بونی ئه‌و كه‌مه ئارد و گه‌نمه‌ی، كه له‌گه‌ڵ كه‌ل و په‌لی ماڵه‌كه‌دا
شارابۆوهوه كۆڵی پێنه‌دا و ده‌ست به‌رداری ئه‌ركه‌كه‌ی نه‌بوو، تا له هه‌مان
جێگا برسێتی ژیانی له ناو برد.ئه‌م دیمه‌نه و چه‌ندین چیرۆك و بابه‌تی تری
هاوشێوه له چه‌ند جێگایه‌كی تردا دوباره بۆته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه بوه‌ته
دیارده‌یه‌كی ئه‌و كاره‌سات و ڕۆژه ڕه‌شانه‌ی سه‌رده‌می ئه‌نفال.
هاتنی كاك مه‌حمود سه‌نگاوی
و كاك كوردۆ قاسم بۆ گه‌رمیان
له ساڵی ١٩٨٨ دا سه‌ركردایه‌تی
به‌مه‌به‌ستی پشوودان و حه‌وانه‌وه، بڕیاری دابوو ناوه ناوه ئاڵوگۆر به ده‌سته
پارتیزانه‌كان بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له مانگی ١١/١٩٨٨دا، كاك مه‌حمود سه‌نگاوی
و كاك كوردۆ قاسم، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه به‌ره‌و گه‌رمیان به‌ڕێكه‌وتن،
ئه‌و كات بریار وابوو به‌ڕێگای شاخی سورێندا له شاره‌زووره‌وه بگه‌نه گه‌رمیان،
به‌ڵام به هۆی بوونی كێڵگه‌ی مین له‌و ناوچه‌یه‌دا كه له لایه‌ن سوپای عێراق
دانرابوو، وه رودانی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له شاخی سورێن و بریندار بوون و له ده‌ست
دانی قاچی یه‌كێك له چاوساغ و شاره‌زاكان، كه ناوی مام ناجی بوو، سه‌فه‌ره‌كه‌یان
شكستی هێناو ناچار بوون بگه‌رێنه‌وه بۆ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك له دزڵی و مهرگاوان
له سنووری مه‌ریوان. دوای چه‌ند مانگێك بۆ جارێكی‌تر كه‌وتنه‌وه رێگا تا توانیان
له مانگی ٧/١٩٨٩دا بگه‌نه گه‌رمیان. ئه‌مجاره‌یان بوون به دوو به‌شه‌وه و له
دوو ڕێگای جیاوازه‌وه سه‌فه‌ره‌كه‌یان ئه‌نجام دا. به‌شێكیان له ٢٤/٦/١٩٨٩ به
ڕێگای شاخی سورێن دا به‌رێكه‌وتن ، له ڕۆژی ٥/٧/١٩٨٩ گه‌یشتنه لامان له شاخی
ئاجداغ سەر بە سەنگاو، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان به ڕێگای شارباژێڕدا هاتن و ڕۆژی ٢٥/٧/١٩٨٩
گه‌یشتنه گه‌رمیان.
كۆی هه‌ردوو گروپه‌كه ١٨
پێشمه‌رگه بوون، له‌و سه‌فه‌ره‌دا ناره‌حه‌تی و ئازار و ناخۆشی زۆریان چه‌شتبوو،
نزیكه‌ی ١٠ ڕۆژ به ڕێگاوه بوون. به‌هۆی دووری ڕێگا و گه‌رمای به‌تینی هاوین و كه‌م
خۆراكی له لایه‌ك و سه‌ختی و مه‌ترسی رێگه‌كه له لایهكیتر ،ئه‌و پێشمه‌رگانه
كه گه‌یشتنه لامان به ته‌واوه‌تی شه‌كه‌ت و ماندوو ببون ، برسێتی و تینوێتی
هێزی له به‌ر بریبون ، له‌و بارودۆخه‌دا ئه‌گه‌ر باوه‌ری بته‌وی ئه‌و پێشمه‌رگانه
نه‌بوایه به ره‌وایی و شه‌رعیه‌تی خه‌باته‌كه‌یان، مرۆڤی ئاسایی مه‌حاڵه
بتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو چه‌رمه‌سه‌ریه بگرێت. پێش گه‌یشتنیان له یه‌كێك له
ئه‌شكه‌وته‌كانی شاخی ئاجداغ چاوه‌ڕوانیان بووین، كه ئه‌شكه‌وتێكی بچووك بوو، شه‌هید
حه‌مه ڕه‌ش ناوی نابوو(هه‌ژار ئاوا) جێگای ده‌سته‌كه‌ی خۆی بوو ،وه هه‌روه‌ها
جیهازه ڕاكاڵهكهشی له‌وێ دانابوو.
له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی كه‌له
شاخی ئاجداغ چاوه‌ڕێی گه‌یشتنیان بووین، ڕۆژی ٣/٧/١٩٨٩ به‌ڕێز مام جه‌لال به
جیهاز قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردین، دوای هه‌واڵ پرسین و باسكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه، چه‌ند
زانیاری و هه‌واڵی بارودۆخی گشتی و گۆڕانكاریه‌كانی بۆ باسكردین.
له‌و كاته‌دا ئێمه له
ناوچه‌یه‌كی وه‌ك گه‌رمیان، كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له هه‌واڵ و ئاڵوگۆڕ و
پێداویستیه‌كانی ژیان دابرابوین ، هه‌موو ههوڵو تهقهلایهكمان بۆ به‌رده‌وامی
خۆڕاگری و مانه‌وه بوو ، تا بتوانین له‌و ناوچه‌یه‌دا درێژه به خه‌بات و به‌رگری
بده‌ین.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه
له گه‌ڵ كاك كوردۆ قاسم و كاك مه‌حمود سه‌نگاوی دا هاتبون ئه‌مانه بوون:
١. مه‌حمود سه‌نگاوی، ئێستا
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك.
٢. كۆردۆ قاسم، ئه‌ندامی
جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو لە مانگی ١٢ی ٢٠١٥ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی
دوایی کرد.
٣.شه‌هید محه‌مه‌د مه‌حمود
عه‌بدولكه‌ریم ناسراو به (حه‌مه چاوجوان) له ڕۆژی ٩/٨/٢٠١٤ له‌شه‌ڕی تیرۆر له
قه‌ره‌ته‌په شه‌هید بوو.
٤.شه‌هید یاسین ئه‌حمه‌د
مسته‌فا، ناسراو به (مامۆستا یاسین) له ڕۆژی ٦/١١/١٩٩٠ له شارباژێر به ته‌قینه‌وه‌ی
لوغم شه‌هید بوو.
٥. شه‌هید هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د
غێدان، (له ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ له كفری شه‌هید بوو).
٦. شه‌هید خه‌لیل ابراهیم
ناسراو به (هه‌ژاری ئاسایش) له ڕۆژی ١٨/٤/٢٠١٥ له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش له
نزیك داقوق شه‌هید بوو.
٧. سوهاد داود حه‌مه ڕه‌حیم
ناسراو به (سوهاد خانه‌قینی). ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی لیوا.
٨. میقداد شێخ به‌هادین محی
ا‌لدین، ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی لیوا.
٩. ماجد عه‌بد ئه‌حمه‌د
ناسراو به (ماجد فه‌یلی). ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی لیوا.
١٠ . محه‌مه‌د عه‌بدولڕحمان
محه‌مه‌د ناسراو به (حه‌مه پاریاوڵه).پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عمید.
١١ . نه‌جم عەبدوڵڵا عه‌باس
ناسراو به (مامۆستا نه‌جم). ئێستا به پله‌ی قائیمقام له‌سه‌ر میلاكی ئیداره‌ی گه‌رمیانه.
١٢. ابراهیم ئه‌حمه‌د قادر.
ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی ڕائد.
١٣. محه‌مه‌د فه‌ره‌ج شاسوار
ناسراو به (حه‌مه ئێرانی). ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی لیوا
١٤. نبیل مولود ناسراو به
(ئازاد قه‌ره‌لوسی). له ساڵی ١٩٩٦ به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
١٥. ته‌ڵعه‌ت حه‌سه‌ن عه‌لی
ناسراو به (شه‌ماڵ).پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌قید.
١٦. هاوڕێ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
ناسراو به (د.هاوڕێ).پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌مید.
١٧. حه‌سه‌ن ابراهیم ئه‌حمه‌د
ناسراو به (حسن شێخ له‌نگه‌ری) له ڕۆژی ٢/٤/١٩٩٠ ته‌سلیم بووه‌وه.پێشمه‌رگه‌ی
خانه‌نشینه به پله‌ی نه‌قیب.
١٨. شه‌هاب ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن
ناسراو به (شه‌هاب خانه‌قینی). ئێستا فه‌رمانبه‌ره له گومركی گه‌رمیان.
به‌رێكه‌وتن به‌ره‌و
ئێران
ڕۆیشتنی یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی
پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان بۆ ئێران
پاش چه‌ند ڕۆژێك له گه‌یشتنی
ده‌سته‌كه‌ی كاك مه‌حمود سه‌نگاوی و كاك كوردۆ قاسم، به‌شێك له‌و ده‌سته و پێشمه‌رگانه‌ی
كه‌ماوه‌یه‌ك بوو له گه‌رمیان مابوینه‌وه به مه‌به‌ستی پشودان و حه‌وانه‌وه،
به دوو وه‌جبه به‌ره‌و ئێران به‌رێكه‌وتن.
ئه‌وانه‌ی كه له وه‌جبه‌ی
یه‌كه‌م دا ڕۆیشتن بریتبوون له ده‌سته‌كه‌ی شێخ كه‌ریم و شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر
له‌گه‌ڵ به‌شێك له ده‌سته‌كه‌ی ئێمه كه مه‌لا سه‌عیدیان له‌گه‌ڵ دابوو،له ڕۆژی
١٤/٧/١٩٨٩ له گه‌رمیانه‌وه به‌ڕێكه‌وتن بۆ قه‌ره‌داغ و پاشان به شارباژێردا بۆ
ئێران. پاش چه‌ند ڕۆژێكیش شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش و ده‌سته‌كه‌ی و به‌شێكی تر له ده‌سته‌كه‌ی
ئێمه كه شه‌هید ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شیدیان له‌گه‌ڵ بوو ، به هه‌مان ڕێگادا روه‌و
ئێران به‌ڕێكه‌وتن. هه‌ردوو ده‌سته‌كه جگه له ماندوێتی و زه‌حمه‌تی ڕێگا به‌بێ
گیروگفت گه‌یشتنه ئێران. پاش ڕۆیشتنی ئه‌و ده‌سته‌و پێشمه‌رگانه،ئه‌وانه‌ی كه
ماینه‌وه بریتی بووین له:
١.ده‌سته‌كه‌ی كاك مه‌حمود
سه‌نگاوی و كاك كوردۆ قاسم كه ( ١٨ )پێشمه‌رگه بوون. هاوكات شه‌هید حه‌مه ئاخه،
كه پێشتر له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش دا بوو، وه شه‌هید حه‌مه كادریش كه له
ده‌سته‌كه‌ی شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د بوو،له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كه‌ی كاك مه‌حمود و كاك
كوردۆ مانه‌وه به‌مه‌ش ژماره‌ی ده‌سته‌كه‌یان بو به ٢٠ كه‌س.
٢ . ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه
له ده‌سته‌كه‌ی ئێمه ماینه‌وه ته‌نیا ده كه‌س بوین.
٣. شه‌ش پێشمه‌رگه له ده‌سته‌كه‌ی
كاك سید محه‌مه‌دیش به هه‌مان شێوه نه‌ڕۆیشتن بۆ ئێران و هاتنه لای ده‌سته‌كه‌ی
ئێمه، به‌مه‌ش كۆی ده‌سته‌كه‌مان بووین به ١٦ پێشمه‌رگه كه بریتی بووین له:
١- شه‌هید مه‌جید ابراهیم
لفته ناسراو به (مه‌جید دووزی).
٢- شه‌هید ئه‌حمه‌د ساڵح
گورجی ناسراو به (ئه‌حمه‌د زه‌رداوی).
٣-شه‌هید ساڵح محه‌مه‌د
حسێن ناسراو به (كاكه توكنی).
٤-شه‌هید كامه‌ران هیدایه‌ت
فارس ناسراو به (كامه‌ران مامۆستا هیدایه‌ت).
٥- عوسمان جه‌میل ساڵح
ناسراو به (عوسمان مه‌لا جه‌میل).پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌قید.
٦- عه‌لی حه‌مید ڕه‌شید
ناسراو به (عه‌لی غائب).پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌مید.
٧- سه‌باح عمر وه‌لی ناسراو
به(سه‌باح شێخ حه‌میدی).
٨- جه‌مال ڕه‌شید ساڵح
ناسراو به (جه‌مال شێخ حه‌میدی).
٩- حه‌سه‌ن حه‌مید حه‌مه عه‌لی
ناسراو به (حه‌سه‌ن ئۆمه‌ربلی).
١٠. ڕه‌شید عه‌لی سه‌عید
ناسراو به (حه‌مه ڕه‌شید توكنی).
١١. حه‌مه سۆران غازی سالار.
١٢. ساڵح حسێن كاكه خان
ناسراو به (مامۆستا حسێن).
١٣. كه‌ریم ڕه‌شید ئه‌حمه‌د.
١٤. مكرم ڕه‌شید برزۆ.
١٥. نه‌وزاد كه‌ریم فارس.
١٦.عوسمان مه‌حمود محه‌مه‌د
(عوسمانی حاجی مه‌حمود).
به هه‌ردوو ده‌سته‌كه ٣٦
پێشمه‌رگه بووین.
هاتنی ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه
بۆ سنووری شاخی به‌مۆ و خۆشك
له ڕۆژی ١/٩/١٩٨٩ دا،شه‌هید
مه‌حمود مامه عهزهو كاك سه‌لامی كوێخا عه‌زیز له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه
له ناو ئێرانه‌وه گه‌رانه‌وه بۆ سنووری شاخی به‌مۆو خۆشك، ماوه‌یه‌ك له‌و سنوره‌دا
مانه‌وه‌و له رۆژی ١٩/١٠/١٩٨٩ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران. ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌و
سه‌فه‌ره‌دا هاتبوون بریتی بوون له:
١-شه‌هید مه‌حمود عه‌زیز مه‌حمود
ناسراو به (مه‌حمودی مامه عه‌زه).
٢- شه‌هید فه‌لاح كوێخا عه‌زیز
كه (له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ له‌گه‌ڵ برایه‌كی تری به ناوی سڵاح له خانه‌قین
شه‌هید بوون). هه‌ردوكیان برای فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی دێرین كاك سه‌لامی كوێخا
عه‌زیزن ،برایه‌كی تریشیان به ناوی مه‌لا عومه‌ر له ساڵی ١٩٨١ له‌شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ
سوپای عێراق له شاره‌زوور شه‌هید بوو.
٣- شه‌هید حسێن حامد عه‌بدولقادر.
٤-شه‌هید ئیسماعیل عبدلله
حه‌مه خان ناسراو به ( شه‌هید هاپۆ)، له مانگی ١٢/ ١٩٩٣ له شه‌ڕی ناوخۆدا له
كه‌لار شه‌هید بوو.
٥- شه‌هید قاسم محه‌مه‌د وه‌هاب
ناسراو به (شه‌هید د.قاسم)، له شه‌ڕی ناوخۆ دا له مانگی ١٢/١٩٩٣ له‌كه‌لار شه‌هید
بوو.
٦.شه‌هید كه‌مال سه‌عید
حمید ناسراو به ( كه‌مال شێخ له‌نگه‌ری) له ڕاپه‌ڕینی مانگی ٣/١٩٩١،له كۆڵهجۆی
زه‌نگاباد شه‌هید بوو.
٧- سه‌لام عه‌زیز محه‌مه‌د
ناسراو به (سه‌لام كوێخا عه‌زیز).
٨- سدیق عه‌لی تۆفیق.
٩- سڵاح محه‌مه‌د نه‌جم مسته‌فا
ناسراو به (مامۆستا سڵاح تاڵه‌بانی).
١٠- سدیق مه‌جید محه‌مه‌د
ناسراو به (سدیق سۆفی مه‌جید). له ساڵی ١٩٩٤ له‌شه‌ڕی ناوخۆدا به سه‌ختی
بریندار بوو. ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی لیوا.
١١- هۆشیار عه‌لی عبدالحسن
ناسراو به (هوشیار بیاوێڵه‌یی).هه‌ردوو قاچی به هۆی مینه‌وه له ده‌ست داوه.پێشمه‌رگه‌ی
خانه‌نشینه به پله‌ی لیوا له‌سه‌ر میلاكی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر.
چیرۆكی بریندار بوونی كاك
وشیار و له ده‌ست دانی قاچه‌كانی به ڕوداوێكی زۆر ناخۆش بوو كه له مانگی ١/١٩٩٠
دابڕیار بوو كاك عادل شكورو ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه له ئێرانه‌وه به ڕێگای ئه‌زگڵه
و سوورمهڕ(سه‌ر به ناحیه‌ی تازاوا -ئێران) بۆ مله‌ی سه‌رته‌ك و به‌مۆ سه‌ر به
خانه‌قین،بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گه‌رمیان.ئه‌و ڕێگایه زۆر به چڕی له لایه‌ن سوپای
عێراقه‌وه مین ڕێژ كرابوو.كاك هوشیار كه شاره‌زای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین بوو،بۆ
پاككردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێك بۆ تێپه‌ڕبونی پێشمه‌رگه‌كان ده‌ست ده‌كات به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی
مین،به‌ڵام له كاتی پاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌دا مینێك به كاك هوشیاردا ده‌ته‌قێته‌وه‌و
ده‌بێته هۆی له ده‌ست دانی قاچێكی.ئه‌و ڕوداوه بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌فه‌ری
كاك عادل و پێشمه‌رگه‌كان شكست بێنێت و جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران.كاك
هوشیار كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆنویست و فیداكار بوو له ده‌ست دانی قاچێكی كۆڵی
پێنه‌دا له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و خزمه‌تی خه‌ڵك،بۆیه له پاش ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١
جارێكی تر له كاتی پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌ی مینی یه‌كێك له دێهاته‌كان، قاچه‌كه‌ی
تریشی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له ده‌ست دا.
١٢- ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌حمه‌د
ناسراو به (ئه‌حمه‌د ئاربیجی). ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌مید.
١٣- ئه‌حمه‌د عه‌زیز محه‌مه‌د
ناسراوه به (ئه‌حمه‌د حاجی عه‌زیز). ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌مید.
١٤- ڕه‌حمان فه‌تاح محه‌مه‌د.
ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی ڕائد.
ڕۆیشتنی وه‌جبه‌ی دووه‌می
پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كان بۆ ئێران
له سه‌ره‌تای مانگی ١٠/١٩٨٩
ده‌سته‌كه‌ی ئێمه، كه ژماره‌مان ١٦ پێشمه‌رگه بووین، به رێگای شاخی خۆشك- به‌مۆ
له مله‌ی سه‌رته‌كه‌وه، به هاوكاری و چاوساغی ده‌سته‌كه‌ی كاك سه‌لام كوێخا عه‌زیز
و شه‌هید مه‌حمود مامه عه‌زه، بەرەو ئێران بەڕێکەوتین. له‌و كاته‌دا باره‌گاكانی
ی.ن.ك له ناو كوردستانی ئێران بوون جگه له چه‌ند باره‌گایه‌ك كه له شێنێ و زه‌ڵێ(سه‌ر
به قه‌ڵادزه) دانرابوون.وه هه‌روه‌ها له نۆكان(كه له‌ناو خاكی كوردستانی
ئێراندایه) و ده‌وروبه‌ری باره‌گای پارتی، حزبی سۆسیالست، حزبی شیوعی عێراق، حزبی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و …هتد لێ‌بوو. مامۆستا نه‌جم عه‌بدوڵا، كه پێشتر له‌گه‌ڵ
كاك كوردۆ قاسم و كاك مه‌حمود سه‌نگاوی بوو له مانگی ٧/١٩٨٩ هاتبوه‌وه بۆ گه‌رمیان،
دواتریش هاته لای ده‌سته‌كه‌ی ئێمه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌هات بۆ ئێران و لای
كاك مه‌حمود و كاك سه‌لام مایه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌یشتینه ئێران له باره‌گاكانی
مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك له سنووری مه‌ریوان بۆ ماوه‌یه‌ك پشوومان دا.
له راستیدا باسكردنی
ژیان و مانه‌وه و مه‌ترسی و چۆنێتی رۆژ به سه‌ر بردن له گه‌رمیان و جه‌وله و
گه‌ڕان و ئه‌نجامدانی چالاكی، سه‌فه‌ركردن و په‌ڕینه‌وه و هاتوچۆی نێوان گه‌رمیان
و ئێران، ئه‌مانه و چه‌ندین ڕووداو و بابه‌تی تر، كۆمه‌ڵه وێستگهیهكن كه هه‌ریه‌ك
له‌و وێستگانه به‌سه‌رهات و چیرۆكێ تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، ئه‌شێ له داهاتوودا
باشتر و ووردتر له‌سه‌ر ئه‌و وێستگه و بابه‌تانه باسی تایبه‌ت بنوسرێن. له
ڕاستیدا سیما‌و رواڵه‌تی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان له‌و ساته وه‌ختانه‌دا
له‌وحه‌یه‌ك بوو له شكست و نا ئومێدی، له برین و ئازار و ژان، به‌ڵام ئه‌و
وێنانه و پاشماوه‌كانی وێرانكردنی گونده‌كان و یاده‌وه‌ریه پڕ سه‌روه‌ریه‌كانی
رۆژانی رابردوو هاوكات ڕه‌وایی كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان، پێكه‌وه ببون به‌و باوه‌ڕه‌ی
نه‌ك كۆڵی پێنه‌داین به‌ڵكو هه‌موو ترس و دڵەڕاوكێیهكیان له بیر بردبووینهوهو
زیاتر هانی داین بۆ خۆڕاگری و سوور بوون له‌سه‌ر خه‌بات له دژی داگیركه‌ر، هه‌ر
ئه‌مه‌ش وایكردبوو، كه ده‌چوینه ئێران بۆ پشودان زۆر نه‌ده‌ماینه‌وه و پێمان
خۆش‌بوو به خێرایی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گه‌رمیان.
گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ گه‌رمیان
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك
له ئێران ماینه‌وه و پشوومان دا، به ئاگاداری و بڕیاری سه‌ركردایه‌تی به مه‌به‌ستی
گۆڕینی ده‌سته‌كه‌ی كاك مه‌حمود سه‌نگاوی و كاك كوردۆ قاسم، جارێكی‌تر گه‌ڕاینه‌وه
بۆ گه‌رمیان. شه‌وی ٢٩لهسهر٣٠/٣/ ١٩٩٠ له گوندی بلهكێی كوردستانی ئێرانه‌وه،
كه ئه‌و كات باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی دووی لێ‌بوو ، به‌ڕێكه‌وتین تا له ڕێگای
شارباژێره‌وه پاش سه‌فه‌رێكی چه‌ند ڕۆژی، له‌ڕۆژی ٤/٤/١٩٩٠ گه‌یشتینه‌وه گه‌رمیان
و له ئه‌شكه‌وتێك له زنجیره شاخی سه‌گرمه پشتی گونده‌كانی زه‌رده‌لیكاو، قه‌ڵا
جارێكی‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه یه‌كمان گرته‌وه. ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه گه‌ڕاینه‌وه
بۆ گه‌رمیان بریتی بووین له:
١- شه‌هید عه‌لی محه‌مه‌د كه‌ره‌م
ناسراو به (عه‌لی فه‌قێ مسته‌فایی).
٢-شه‌هید مه‌جید ابراهیم
لفته ناسراو به(مه‌جید دوزی)
٣-شه‌هید ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د
ڕه‌زا ناسراو به (ڕه‌مه‌زان كوڵهجۆیی) له ساڵی ١٩٩٥ له شه‌ڕی ناوخۆدا شه‌هید
بوو.
٤-شه‌هید كامه‌ران هیدایه‌ت
فارس ناسراو به(كامه‌ران مامۆستا هیدایه‌ت)
٥- سه‌عید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
ناسراو به (مه‌لا سه‌عید).
٦- محه‌مه‌د صابڕ ئه‌حمه‌د ناسراو
به(جه‌ماڵ مه‌لا ئۆمه‌ری).
٧- عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌مین
ناسراو به (ملازم عه‌باس) پاش ڕاپه‌ڕین ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی خورماتوو
بوو.
٨- نه‌وشێروان حاجی ئه‌حمه‌د
. جێگری به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی گه‌رمیانه به پله‌ی لیوا.
٩- سباح عمر وه‌لی ناسراو به
(سباح شێخ حه‌میدی).
١٠- جه‌ماڵ ڕه‌شید ساڵح
ناسراو به (جه‌ماڵ شێخ حه‌میدی) .
١١- حه‌سه‌ن حه‌مید حه‌مه عه‌لی
ناسراو به (حه‌سه‌ن هۆمهربلی).
١٢-عوسمان مه‌حمود محه‌مه‌د
ناسراو به (عوسمانی حاجی مه‌حمود).
گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك كوردۆ
قاسم و كاك مه‌حمود سه‌نگاوی و ده‌سته‌كه‌یان بۆ ئێران
چه‌ند ڕۆژێك پاش گه‌یشتنی
ئێمه ده‌سته‌كه‌ی كاك مه‌حمود سه‌نگاوی و كاك كوردۆ به ڕێگای قه‌ره‌داغ-شاره‌زوور-شارباژێڕدا
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران. به‌ڵام سێ پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ ئێمه مانه‌وه، كه ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه بوون:
١.شه‌هید محه‌مه‌د حسێن
سلێمان ناسراو به (حه‌مه ئاخه)
٢.شه‌هید هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د
غێدان .
٣. ساڵح محه‌مه‌د حسێن
ناسراو به (كاكه توكنی).
پاش ڕۆیشتنی كاك مه‌حمود
سه‌نگاوی و كاك كوردۆ و ده‌سته‌كه‌یان، له گه‌رمیان دا ته‌نها ١٥ پێشمه‌رگه
مابوینه‌وه.
هاتنی دوو پێشمه‌رگه‌ی دێرین
له شاره‌وه
له مانگی ٥/١٩٩٠ دا
جومعه مه‌جید داودی و فائق كه‌لاری، كه دوو پێشمه‌رگه‌ی دێرینی تیپی ٥٣ ی
شێروانه بوون ، له ئه‌نفال دا ته‌سلیم بووبونه‌وه، به‌ڵام جارێكی‌تر گه‌رانه‌وه
بۆ پێشمه‌رگایه‌تی و له گه‌ڵ ئێمه‌دا له‌و ناوچانه مانه‌وه. ئه‌م دوو پێشمه‌رگه‌یه،
كه له ناو شاریشدا بوون ، په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵمان هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه
له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٩٠
دا، هێزی پێشمه‌رگه به شێوه ڕێكخستنێكی نوێ ڕێكخرایه‌وه و كرا به سێ به‌ش یان
سێ جۆر به‌م شێوه‌یه:
-هێزی تایبه‌ت (پارتیزانه‌كان).
-هێزی به‌تالیۆنه‌كان.
-هێزی یه‌ده‌ك.
ئه‌و به‌شانه له یه‌كتری
جیاكرانه‌وه، له هه‌مان كاتدا ههیئهتێكیش پێكهێنرا بۆ سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه
بردنیان به ناوی (فه‌رمانده‌ی ی گشتیی) و باره‌گای هه‌یئه‌ته‌كه له گوندی زه‌ڵێ
دانرا كه سه‌ر به قه‌زای قه‌ڵادزه‌یه.له پاش پرۆسه‌ی ئه‌نفال گونده‌كانی
شێنێ،زه‌ڵێ،ناوزه‌نگ، كه له‌سه‌ر سنووری ئێران نزیكن، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشدا
مانه‌وه‌و به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال نه‌كه‌وتن.
پێكهاته‌ی هێزی تایبه‌ت
(پارتیزانه‌كان) بریتی بوو له‌و مه‌فره‌زه‌و ڕه‌تڵ و پێشمه‌رگانه‌ی كه له كاره‌ساتی
ئه‌نفاله‌وه هه‌تا ڕاپه‌ڕینی به هاری ١٩٩١ له كوردستانی وێرانكراو ئه‌نفال
كراودا خه‌باتیان له دژی ڕژێمی به‌عس و سوپاكه‌ی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگه‌و
فه‌رمانده‌و كادرانه‌ی تر كه‌له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ست نیشان و ئاماده
كرابوون بۆ هێزی تایبه‌ت(پارتیزانه‌كان) به هۆی سه‌ختی خه‌باتی ئه‌و قۆناغه‌وه
پارتیزانه‌كان هه‌ڵبژارده بوون له نمونه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به توانا‌و لێهاتوو، كه
زۆربه‌یان له فه‌رمانده‌و كادیر و پێشمه‌رگه گه‌نج و سهڵتهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه
بوون. به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت له‌و كاته‌دا دانرا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی
ئه‌م هێزه، كاك حامیدی حاجی غالی وه‌ك لێپرسراوی ده‌سته‌كه دیاریكرا. هاوكات
باره‌گای ده‌سته‌كه‌و هێزه‌كه‌ش له زه‌ڵێ دانرا.
پاش پێكهێنانی ئه‌م ده‌سته‌یه
هه‌موو ئیش و كاری پارتیزانه‌كان ڕووبه‌ڕووی ئه‌مان ده‌كرایه‌وه.
ڕۆژی ١٠/٧/١٩٩٠ كاك نه‌وشیروان
مسته‌فا، نامه‌یه‌كی بۆ نوسیبووم، له یه‌كێك له خاڵه‌كانیدا باسی ئه‌و ڕێكخستنه
نوێ یه ده‌كات ، هاوپێچی نامه‌كه كڵێشهیهكیشی بۆ ناردبوم، جۆری ڕێكخستنهوهكهی
تێدا ڕوون كرابوه‌وه. (نامه‌كه و كڵێشهكه ماون)
هاتنی كاك شاهۆ
له مانگی ٧/١٩٩٠ دا
پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی دێرین و ناسراو شه‌هید شاهۆ(محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مه‌حمود)
ناسراو به (حه‌مه‌ی ته‌له)كه له ئه‌نفالی سێ‌دا به ناچاری ته‌سلیم ببوه‌وه له
شاره‌وه هاته‌وه بۆ لامان. كاك شاهۆ له ساڵی ١٩٧٦ وه پێشمه‌رگه بوو، خه‌ڵكی
دێ ی ده‌ره دۆینی نزیكی ده‌ربه‌ندیخان بوو.یه‌كێك بوو له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده
ناسراوه‌كان. له ساڵی ١٩٨٠ دا له شه‌ڕێكدا به‌سه‌ختی بریندار بوبوو.له پاش ڕاپه‌ڕین
به ڕووداوی ئۆتۆمبێل گیانی له ده‌ست دا.كاك هادی و كاك عه‌تای براشی له ڕاپه‌ڕینی
مانگی ٣/١٩٩١ دا له خانه‌قین شه‌هید بوون.
هاتنی كاك سه‌ید جه‌وهه‌ر
و
كاك ڕه‌یس
له مانگی٧/١٩٩٠ دا سه‌ید
جه‌وهه‌ر و ڕه‌یسی قه‌ره‌داغ، له‌گه‌ڵ دوو ده‌سته پێشمه‌رگه له دوو كاتی جیادا
له ئێرانه‌وه به ڕێگای شارباژێڕدا هاتنه‌وه، كاك سه‌ید جه‌وهه‌ر و ده‌سته‌كه‌ی
هاتن بۆ گه‌رمیان بۆ سنووری قادركه‌ره‌م-چه‌مچه‌ماڵ و كاك ڕه‌یس و ده‌سته‌كه‌ی بۆ
سنووری قه‌ره‌داغ.
ده‌سته‌كه‌ی كاك سه‌ید جه‌وهه‌ر
ئه‌م پێشمه‌رگانه بوون:
١-شه‌هید جه‌وهه‌ر له‌تیف
محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی دیار و ناسراو (سه‌ید جه‌وهه‌ر)، له مانگی ١٠/ ١٩٩٧ له شه‌ڕی
ناوخۆدا شه‌هید بوو.برایه‌كی به‌ناوی حه‌مید له‌تیف محه‌مه‌د له شه‌ڕی دێ ی زنانه-خورماتوو
له ساڵی ١٩٨٥ شه‌هید بوو.
٢-شه‌هید یاسین عبدول محه‌مه‌د
ناسراو به (یاسینه بچكۆل)
٣-شه‌هید دكتۆر ئاتیلا سه‌عدوڵا
خه‌لیل، له ڕۆژی ٥/١٠/١٩٩١ له هێرشی سوپای عێراق بۆ كفری-سه‌رقه‌ڵا شه‌هید بوو.
٤-شه‌هید به‌رزان محه‌مه‌د
عه‌زیز ناسراو به (به‌رزان قایش پاشایی) له ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ له كه‌ركوك شه‌هید
بوو.
٥- محه‌مه‌د كه‌ریم مه‌حمود
ناسراو به (حه‌مه چه‌وری).
٦- جه‌مال محسن جه‌وهه‌ر
ناسراو به (جه‌مال وارانی).
٧- غائب حسین عه‌لی ناسراو
به (غائب له‌لبن).
٨- ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی
ناسراو به (ئه‌نوه‌ر دهرهوهیانی)، ئێستا پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌مید.(برای
شه‌هید هه‌ژار ده‌ره‌ویانی یه).
٩- جه‌میل حسین حسن ناسراو
به (جه‌میل شێخ له‌نگه‌ری).پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی مقدم
ئه‌و كات ڕه‌شید عه‌لی سه‌عید
ناسراو به (حه‌مه ڕه‌شید توكنی)له‌گه‌ڵ سه‌ید جه‌وهه‌ر دا هاتبۆوه ، تا بێته
لای ده‌سته‌كه‌ی ئێمه.
ژه‌هراویكردنی كانیاوه‌كان
و ژه‌هراوی بونی ده‌سته‌ی كاك ڕه‌یس
له‌و كاته‌دا ڕژێمی به‌عس
له هەندێک لە ناوچه وێرانكراو و ئه‌نفالكراوه‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی
سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی ژیان شاڵاوێكی به‌رفراوانی نامرۆیانه‌ی به‌رپاكرد. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
به‌شێك له كانیاو و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی له‌ڕێگه‌ی به‌كرێگیراوه‌كانیه‌وه ژه‌هراویكرد،
ده‌رئه‌نجام به‌هۆی ئه‌و ژه‌هره‌وه نه‌ك ته‌نیا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی
پارتیزانه‌كان كه له‌و ناوچانه‌دا مابونه‌وه و له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئاوی
كانیاوه‌كانه‌وه ژه‌هرخوارد بون، به‌ڵكو په‌له‌وه‌ڕو ئاژه‌ڵ و دار‌و دره‌خت و ڕوه‌كه‌كانیش
كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی ئه‌و ژههرهوهو له‌ناو چون. كاك ڕه‌یس و ده‌سته‌كه‌ی پاش
ئه‌وه‌ی له ئێرانه‌وه له مانگی ٧- ١٩٩٠ دا، به‌ڕێكه‌وتبون تا به‌ڕێگای
شارباژێڕدا بگه‌نه قه‌ره‌داغ، له ساته‌وه‌ختی تێپه‌ڕبون و گه‌یشتنیان بۆ بناری
شاره‌زور، له‌نێوان هه‌ردو دێی شه‌ممه‌و وێڵهكه، له‌سه‌ر كارێزێك پشو ده‌ده‌ن و
له‌ئاوی كارێزه‌كه ده‌خۆنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كارێزه یه‌كێك
بو له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه ژه‌هراوی كرابو، بۆیه پاش خواردنه‌وه‌ی ئاوی كارێزه‌كه
كاك ڕه‌یس و سێ پێشمه‌رگه‌ی تر ژه‌هراوی ده‌بن. ده‌رئه‌نجام یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌كان
به‌ناوی سدیق قڕگه‌یی پاش چه‌ند كاتژمێرێك شه‌هید ده‌بێت، ئه‌وانی تریش به‌ته‌واوی
ته‌ندروستیان تێكده‌چێت، ئه‌وه‌ش بو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ناچاری ماوه‌یه‌ك له‌یه‌كتر
داببڕێن و په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ ئێمه بپچرێت.
ده‌سته‌كه‌ی كاك ڕه‌یس
بریتی بون له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه،
١- سامان سه‌عید عه‌لی،
ناسراو به (ڕه‌یس) یه‌كێك له ژه‌هراوی بوه‌كان
٢- شه‌هید سدیق عبدالكریم
مسته‌فا، ناسراو به (سدیق قڕگه‌یی) پاش ژه‌هراوی بون شه‌هید بو.
٣- به‌هادین مه‌جید محه‌مه‌د،
دوای ژه‌هراوی بونی توانای ڕۆیشتنی نامێنێ و به‌ناچاری له‌جێگایه‌كی په‌نا دایده‌نێن،
دوای ئه‌وه‌ی كاك ڕه‌یس و شه‌هید فه‌ریق به‌نهێنی و به‌ئامانجی چاره‌سه‌ر خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه
شاری سلێمانی، كه‌س و كاری به‌هادین ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، پاشان ئه‌وانیش ده‌چن
به‌هادین ده‌به‌نه‌وه بۆ سلێمانی و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كه‌ن به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
كاك به‌هادین به‌هۆی كاریگه‌ری ژه‌هره‌كه‌وه كه‌مئه‌ندام بو.
٤- شه‌هید فه‌ریق ئه‌حمه‌د
ئه‌حمه‌د، ناسراو به (فه‌ریقه سور)
٥- عه‌داله‌ت ڕه‌فعه‌ت عه‌بدولقادر،
به‌ڕیوه‌به‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ره له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه.
٦- عوسمان حه‌سه‌ن محه‌مه‌د،
ناسراو به (عوسمان بێرهشكهیی) له‌وكاته‌دا ده‌ڕوات بۆ شار‌و له‌وێ مابوه‌وه،
پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه.
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كه‌ی كاك
ڕه‌یس پێنج پێشمه‌رگه هاتبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه لای ده‌سته‌كه‌ی ئێمه، كه
بریتی بون له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه.
١- ئه‌حمه‌د ساڵح گورجی،
ناسراو به (ئه‌حمه‌د زه‌رداوی) یه‌كێك بو لهژههراویبوهكان، كاك ڕه‌یس له‌گه‌ڵ
شوانێك ده‌ینێرێت بۆ ئۆردوگای باریكه‌و پاشان ده‌چێت بۆ سمود (ناحیه‌ی ڕزگاری) سه‌ر
به‌قه‌زای كه‌لار. كاك ئه‌حمه‌د زه‌رداوی دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رو چاكبونه‌وه‌ی
باری ته‌ندروستی له‌شار مایه‌وه، (ئه‌و كاته نامه‌یه‌كی بۆ ناردم كه تێیدا باسی
چۆنیه‌تی ژه‌هراویبون و چونه شار‌و هۆكاری مانه‌وه‌كه‌ی ده‌كات، نامه‌كه‌م لای خۆم
پاراستوه).
٢- ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن نوری،
ناسراو به (ئه‌حمه‌ده سور) به‌هۆی ڕوداوی ژههراویبونهكهوه چوبوه شار‌و دوای
ئاگادار كردنه‌وه‌مان له‌شار مایه‌وه. ئه‌فسه‌ره له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی
ناوخۆ به پله‌ی مقدم.
٣- جه‌لیل ڕه‌ئوف ڕه‌شید،
ناسراو به (جه‌لیل كۆكسی) ئه‌فسه‌ره به‌پله‌ی عه‌مید له‌سه‌ر میلاكی ئاسایشی گه‌رمیان.
٤- عوسمان جه‌میل ساڵح،
ناسراو به (عوسمان مه‌لا جه‌میل)
٥- مه‌جید عومه‌ر عوسمان،
ناسراو به (مه‌جید كادر) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به‌پله‌ی عه‌قید.
له‌پاش ڕوداوی ژههراویبونهكه،
هه‌ریه‌ك له كاك جه‌لیل، كاك عوسمان، كاك مه‌جید، له‌گه‌ڵ كاك عه‌داله‌ت ڕه‌فعه‌ت
عه‌بدولقادر كه پێشمه‌رگه‌ی ده‌سته‌كه‌ی كاك ڕه‌یس بو هاتن بۆ گه‌رمیان و گه‌یشتنه
لای ئێمه.
كاك ڕه‌یس چه‌ند ڕۆژێك له‌شاری
سلێمانی مایه‌وه به‌ڵام پاش چاكبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌هید فه‌ریقه سور گه‌ڕانه‌وه
بۆ لای ئێمه له‌گه‌رمیان و پێكه‌وه بوین هه‌تا مانگی ١٠- ١٩٩٠، دواتر له‌گه‌ڵ شه‌هید
شاهۆو كاك عه‌داله‌ت گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و له‌وێ مانه‌وه هه‌تا
ڕاپه‌ڕین.
له كۆتایی مانگی ٧ سالی
١٩٩٠، ئه‌م پێشمه‌رگانه به‌ڕێگه‌ی شارباژێڕدا به‌مه‌به‌ستی پشودان به‌ره‌و ئێران
به‌ڕێكه‌وتن:
١- شه‌هید محه‌مه‌د حسێن
سلێمان، ناسراو به (شه‌هید حه‌مه ئاخه)
٢- شه‌هید ساڵح محه‌مه‌د
حسێن، ناسراو به (كاكه توكنی)
٣- جمعه مه‌جید ئه‌حمه‌د،
ناسراو به (جمعه مه‌جید داودی)
٤- فائق تۆفیق فه‌ره‌ج،
ناسراو به (فائق كه‌لاری)
له‌مانگی ٩- ١٩٩٠، كاك
جوامێر ئه‌حمه‌د مه‌حمود و له‌مانگی ١١ ی هه‌مان ساڵدا، كاك هادی ئه‌حمه‌د مه‌حمود
كه هه‌ردوكیان برای شه‌هید شاهۆ بون هاتنه لای ئێمه‌و بون به‌پێشمه‌رگه. شایانی
باسه كاك هادی و برایه‌كی تری به‌ناوی كاك عه‌تا له ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ دا له خانه‌قین
پێكه‌وه شه‌هید بون.
له‌سه‌ره‌تای مانگئ ١٢-
١٩٩٠، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر به‌مه‌به‌ستی پشودان به‌ڕێگای شارباژێڕه‌وه به‌ره‌و
ئێران به‌ڕێكه‌وتن، ئه‌وانیش بریتی بون له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه
١- شه‌هید هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د
غیدان.
٢- شه‌هید دكتۆر ئاتیلا سه‌عدوڵا
خه‌لیل.
٣- نه‌وشیروان حاجی ئه‌حمه‌د.
٤- عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌مین،
ناسراو به (ملازم عه‌باس) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به‌پله‌ی لیوا.
٥- مه‌جید عومه‌ر عوسمان،
ناسراو به (مه‌جید كادر).
له‌م پاشكۆیه‌دا باسی
چۆنیه‌تی هاتنه‌وه‌و ڕۆیشتنی ده‌سته‌و پێشمه‌رگه پارتیزانهكانمان كردوه له‌نێوان
گه‌رمیان و ئێران‌دا. له‌وكاته‌دا به‌تایبه‌ت له‌قۆناغی یه‌كه‌م و دوه‌م، ڕێگای
هاتن و ڕۆیشتنمان له ناوچه‌ی شارباژێڕ‌و شاخی سورێنهوه بو، له‌و بواره‌دا چه‌ند
فه‌رمانده‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه شاره‌زاو چاوساغی ناوچه‌كان بون، ڕۆڵی
ئازایانه‌یان ده‌بینی و زۆر ماندو ده‌بون كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن له‌و
ناوانه،
١- شه‌هید به‌كر عه‌لی قادر
محه‌مه‌د، ناسراو به (خاڵه به‌كر) له‌ساڵی ١٩٩٧ له شه‌ڕی ناوخۆدا شه‌هید بو.
٢- شه‌هید ڕه‌ئوف سابیر سه‌عید،
ناسراو به (مام ڕه‌ئوف) له‌پایزی ١٩٨٩ له ئێران به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ڕومانهیهكهوه
شه‌هید بو.
٣- شه‌هید فازڵ عەبدوڵڵافهرهج،
ناسراو به (فازڵ شیره‌مه‌ڕی) له‌ساڵی ١٩٩٧ له‌شه‌ڕی ناوخۆدا شه‌هید بو.
٤- خوالێخۆشبو عەبدوڵڵاقادر
حه‌مه‌لاو، ناسراو به (عه‌به ڕه‌ق) له‌ڕۆژی ١٣-١- ٢٠١٣ به‌ڕوداوی ئۆتۆمۆبێل كۆچی
دوایی كرد.
٥- شه‌هید به‌كر ڕه‌سوڵ حه‌سه‌ن،
ناسراو به (مه‌لا به‌كر) ساڵی ١٩٩٧ له‌شه‌ڕی ناوخۆدا شه‌هید بو.
٦ – دلاوه‌ر
عوسمان ناسراو به (دلاوه‌ره درێژ) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی لیوا
٧ – محه‌مه‌د ڕۆسته‌م محه‌مه‌د، ناسراو به (حه‌مه سیاسی) ئه‌فسه‌ره به‌پله‌ی
لیوا له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
٨ – كامیل
نوری محه‌مه‌د ئه‌مین، له‌ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ له گوندی چیمه‌ن نزیك كه‌ركوك به‌سه‌ختی
بریندار بو، به‌وهۆیه‌وه قاچێكی له‌ده‌ستدا. پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به‌پله‌ی
لیوا له‌سه‌ر میلاكی كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر.
٩ – جه‌لال
محه‌مه‌د عه‌لی، ناسراو به (جه‌لال سیره‌مێرگی) پێشمه‌رگه‌ی خانهنشێنه به‌پله‌ی
لیوا له‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر.
١٠ – جه‌زا حسین ساڵح، ناسراو به (جه‌زا پوشێنی) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه
به‌پله‌ی عه‌مید.
١١- كه‌مال
سادق قادر، ناسراو به (كه‌ماله خڕه)، پێشمەرگەو کادری پأاک بوو، لە نزیک
پێنجوێن شەهید کرا.
١٢- ناجی حاجی محه‌مه‌د عه‌زیز،
ناسراو به (مام ناجی). پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به‌پله‌ی لیوا له‌سه‌ر میلاكی كه‌م
ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر.
١٣- نه‌وزاد محه‌مه‌د غه‌فور،
پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به‌پله‌ی عقید.
١٤- هوشیار عه‌لی عبدالحسن،
ناسراو به (هوشیار بیاوێڵه‌یی) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به‌پله‌ی لیوا له‌سه‌ر
میلاكی كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر.
١٥- جه‌لال مسته‌فا قادر محه‌مه‌د،
ناسراو به (هێرش بچكۆل) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین به‌پله‌ی عقید.
١٦- سۆران حامد ڕه‌حیم سه‌عید،
پێشمه‌رگه‌ی خانهنشێنه به‌پله‌ی ڕائید.
قۆناغی سێیه‌م..
داگیركردنی كوێت و سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ..
ڕۆژی ٢- ٨- ١٩٩٠ سوپای عێراق هێرشی كرده سه‌ر كوێت و داگیری كرد. ئه‌و كاره‌ی ڕژێمی به‌عس كه ڕوداوێكی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بو، ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌و كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه‌ی لێكهوتهوه. كاریگه‌ریه‌كانی داگیركردنی كوێت ئاسۆیه‌كی گه‌شی بۆ گه‌له‌كه‌مان هێنایه كایه‌وه، چونكه بۆ هه‌موان ڕون بو كه‌سه‌دام به‌وكاره‌ی كێشه‌یه‌كی قوڵی بۆ خۆی و ڕژێمه‌كه‌ی خولقاندوه‌و ناتوانێت به‌ئاسانی لێی ده‌رباز بێت. داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن سوپاكه‌ی سه‌دامه‌وه ئومێدێكی گه‌وره‌ی به‌جوڵانه‌وه‌ی سیاسی كورد به‌خشی، دواتر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرا، داگیركردنی كوێت بو به‌هۆی هاتنه كایه‌ی قۆناغێكی نوێ بۆ عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی. له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و چاودێرانی سیاسی وه‌هه‌روه‌ها حزب و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه شیكاری و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا كه له ناوچه‌كه‌دا گۆڕانكاری ڕیشه‌یی ڕوئه‌دات،بۆیه هیوای زۆرمان به ئاكامه‌كانی ئه‌و ڕووداوه هه‌بوو. ئیتر ڕاسته‌وخۆ زۆربه‌ی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان كه‌وتنه خۆسازدان بۆ سود وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌هۆی ده‌رهاویشته‌ی ڕوداوه‌كه بێته كایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و پارته سیاسیه‌كانی تری ناو به‌ره‌ی كوردستانی، كه‌وتنه كۆبونه‌وه‌و كاری هاوبه‌ش و دانانی به‌رنامه به‌ئامانجی خۆسازدان و ئاماده‌كاری بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رفه‌ت و ئه‌گه‌رێك. سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌وریاییه‌وه چاودێری ههلومهرجهكهو ئاراسته‌ی ڕوداوهكانمان ده‌كرد. پێشبینیه‌كان بۆ گۆڕانكاری له‌تای ته‌رازوی هێزدا هاتبوه ئاراوه، له‌و ڕوه‌وه چه‌ند ئه‌گه‌رێك له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی له‌به‌رچاو گیرابو، كه به‌پێی قه‌باره‌و تواناكانی ئه‌وكاته به‌رنامه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك دانرابو. له‌و چوارچیوه‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تی ی ن ك، بۆ خۆ ئاماده‌كردن بڕیاریدا ژماره‌ی ده‌سته‌و پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كان زیاد بكات، جگه له‌وه‌ش پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانی تریش ڕه‌وانه بكات. له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك كادیر‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه له مانگی ١١و ١٢- ١٩٩٠ به‌ڕێگای ته‌په‌ڕه‌ش تیلهكۆدا، كه سه‌ر به‌قه‌سری شیرینه له ئێران، به‌سه‌رپه‌رشتی شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش به‌دو وه‌جبه گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌رمیان. ئێرانیش له‌و كاته‌دا وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ڕژێمی عێراق كه‌وته خۆی و هه‌وڵی ئه‌دا سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت، له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێمه‌و ئێران به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان له‌و بارودۆخه نوێیه‌دا هه‌بو، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه دانرابون، ئێران كارئاسانی بۆ هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كرد. هاوكات له‌و سه‌رده‌مه هێزی دوژمن به‌ره‌به‌ره توشی شپرزه‌یی و په‌رته‌وازه‌یی ده‌بوون و ههلو مه‌رجه‌كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چو كه ڕژێم له‌سه‌ر ناوچه سنوریه‌كان و جێگاكانی تری كوردستان توانای كۆنترۆڵكردنی ئه‌منی و سه‌ربازی لاواز بێت، چونكه ڕژێمی عێراق به‌شێكی زۆری سوپاكه‌ی له كوردستانه‌وه كشانده‌وه بۆ باشوری عێراق. ده‌سته‌و پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كان به‌بڕیارو رێنمایی سه‌ركردایه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌ركی سه‌ره‌كی و كاری ئه‌و قۆناغه‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی شاره‌كان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كه‌سانی تری نیشتیمان په‌روه‌ر، هه‌وڵدان بو بۆ ئاماده‌كاری و سازدانی جه‌ماوه‌ر.. له ڕویهكیترهوه به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، به‌ئامانجی زه‌مینه‌سازی و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕین كه‌وتینه جوڵه و كاری چروپڕ، هه‌رچه‌نده باسكردنی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕین له‌دوای ئه‌و هه‌مو كاره‌ساته‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدكردنی كوردستان كارێكی ئاسان و بێ كێشه‌و گیروگرفت نه‌بو، به‌ڵام خێرایی به‌ره‌و پێشچونی ڕوداوه‌كان و قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه له‌لایه‌كه‌وه، توڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵكی كوردستان و عێراق له ڕه‌فتاره نامرۆییه‌كانی ڕژێمی به‌عس له‌لایه‌كی تره‌وه، هانده‌ر بون بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان ده‌رئه‌نجامی خێرا‌و ده‌سكه‌وتی باشیان هه‌بێت. لێكدانه‌وه‌كان به‌گشتی به‌و ئاراسته‌یه بون كه له‌كاتی هێرشی ئهمهریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌دژی سوپای عێراق، ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لانی عێراق یه‌كێك ده‌بێت له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان..
پاش داگیركردنی كوێت یه‌كێك
له ده‌سكه‌وته‌كان كه‌مبونه‌وه‌ی فشاری سوپای عێراق و به‌كرێگیراوه‌كانی بوو،به‌وه‌ش
زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و گونجاو ڕه‌خسا بۆ كار‌و جوڵه‌ی ده‌سته پارتیزانه‌كان، به‌و
هۆیه‌وه كاك حه‌مه ڕه‌ش و ئه‌و هێزه‌ی كه له گه‌ڵی هاتن، توانیان له‌سه‌ر
سنوری ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا، به‌باری وڵاخ به‌شی ماوه‌یه‌ك ئازوقه‌و
پێداویستی تر بهێنن. ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌ئێرانه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی شه‌هید
حه‌مه‌ڕه‌ش هاتنه‌وه بۆ گه‌رمیان بریتی بون له:
١- شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش.
٢- شه‌هید خه‌لیل عەبدوڵڵا
محه‌مه‌د ئه‌مین، ناسراو به(خه‌لیل بیكه‌یسی). له ٢٥- ٧- ١٩٩٥ له شه‌ڕی ناوخۆدا
شه‌هید بو.
٣- شه‌هید نه‌جات نه‌جم غه‌ریب،
ناسراو به (نه‌جات گهڕهچیا) له مانگی ٥- ١٩٩٤ له شه‌ڕی ناوخۆدا شه‌هید بو.
٤- شه‌هید محه‌مه‌د حسێن
سلێمان، ناسراو به (حه‌مه ئاخه).
٥- شه‌هید ئه‌حمه‌د ڕه‌شید
عه‌باس، ناسراو به (ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید).
٦- شه‌هید عه‌لی سه‌مین محه‌مه‌د
ئه‌مین، ناسراو به (عه‌لی سور) له‌ساڵی ٢٠٠٧ له كفری شه‌هید بو.دوو براو خوشكێكی
ئه‌نفالكران.
٧- شه‌هید سابر نه‌جم سابر،
ناسراو به (مام سابر) له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی مانگی ٣- ١٩٩١ له كفری شه‌هید بو.
٨- شه‌هید عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
قادر، ناسراو به (عه‌لی سوری زه‌ماوه‌نگه) له‌مانگی ١٢- ١٩٩٣ له‌شه‌ڕی ناوخۆدا
له كه‌لار شه‌هید بو.
٩- شه‌هید خه‌تاب حه‌سه‌ن
حسێن ناسراو به (خه‌باته سور).
١٠- شه‌هید خه‌لیل ابراهیم
مسته‌فا، ناسراو به (هه‌ژاری ئاسایش).
١١- شه‌هید كریم محه‌مه‌د كه‌ریم،
ناسراو به (شێخ كه‌ریمی باخ) له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی مانگی ٣- ١٩٩١ له ئه‌منه سوره‌كه‌ی
سلێمانی شه‌هید بو.
١٢- شه‌هید سه‌رحه‌د عومه‌ر
حه‌مه‌ساڵح، ناسراو به (سه‌رحه‌د دۆڵانی).
١٣- شه‌هید سه‌باح فه‌تاح
قادر، له‌ساڵی ١٩٩١ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه شه‌هید بو.
١٤- شه‌هید كامه‌ران محه‌مه‌د
سه‌عید، ناسراو به (كامه‌ران هۆمهربلی).
١٥- شه‌هید نادر مه‌جید
جوامێر.
١٦- شه‌هید سه‌ید بابا محه‌مه‌د
سه‌عید، ناسراو به (سه‌ید بابا).
١٧- شه‌هید سه‌ڵاح محه‌مه‌د
كه‌ریم، ناسراو به (سه‌ڵاحه بچكۆل) له‌ساڵی ١٩٩٤ له شه‌ڕی ناوخۆدا شه‌هید بو.
١٨- جه‌لال كه‌ریم عیسا،
ناسراو به (م. جه‌لال) ئێستا بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه.
١٩- ئاوات جه‌ناب نوری،
ناسراو به (ئاواتی شێخ جه‌ناب) ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
٢٠- سه‌ڵاح محه‌مه‌د فه‌ره‌ج،
ناسراو به (سه‌ڵاح كوێخا) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
٢١- ئه‌حمه‌د ساڵح، ناسراو به
(مه‌لا ئه‌حمه‌د جه‌یران) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی لیوا.
٢٢- له‌تیف بابا ڕه‌سوڵ رچا،
ناسراو به (شێخ له‌تیف) ئێستا ئه‌فسه‌ره له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌پله‌ی
عه‌مید.
٢٣- نازم شه‌ریف محه‌مه‌د،
ناسراو به (نازمی وه‌ستا شه‌ریف) ئه‌فسه‌ره به پله‌ی عه‌مید له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی
ناوخۆی عێراق.
٢٤- ڕه‌مه‌زان محه‌مه‌د عه‌لی،
پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به‌پله‌ی عه‌قید.
٢٥- محه‌مه‌د عه‌بدولڕحمان
محه‌مه‌د، ناسراو به (حه‌مه پاریاوڵه) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به‌پله‌ی عه‌مید.
٢٦- شكور محه‌مه‌د سلێمان،
ناسراو به (شكور قه‌ره‌بڵاغی) ئه‌فسه‌ره به‌پله‌ی عه‌مید له‌سه‌ر میلاكی ئاسایش.
٢٧- ئاری ڕه‌ئوف سابر، ناسراو
به (ئاری ڕه‌ئوف بێگه‌رد).
٢٨- جمعه مه‌جید ئه‌حمه‌د،
ناسراو به (جمعه داودی) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌مید.
٢٩- فایه‌ق تۆفیق فه‌ره‌ج،
ناسراو به (فایه‌ق كه‌لاری) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی مقدم.
٣٠- تۆفیق ڕه‌شید، پێشمه‌رگه‌ی
خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌مید.
٣١- عارف عه‌زیز مارف، ناسراو
به (عارف گۆمه‌زه‌ردی) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی مقدم.
٣٢- حه‌سه‌ن حه‌مید كه‌ریم، ناسراو
به (حه‌سه‌ن كوڵهجۆیی) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی مقدم.
٣٣- حه‌سه‌ن عه‌لی خه‌لیل،
ناسراو به (حه‌سه‌ن كوڵهجۆیی- زه‌نگاباد) ئه‌فسه‌ره به‌پله‌ی عه‌مید له‌سه‌ر
میلاكی هێزه‌كانی ٧٠.
٣٤- عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د،
ناسراو به (عومه‌ر چه‌وساوه) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی مقدم.
٣٥- هیدایه‌ت حه‌سه‌ن لفته،
ناسراو به (هیدایه‌ت هۆمهربلی) به‌پله‌ی مفه‌وه‌ز له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی
ناوخۆی عێراقه.
٣٦- سه‌یوان غازی سالار، ئه‌فسه‌ره
به‌پله‌ی عه‌مید له‌سه‌ر میلاكی ئاسایشی گه‌رمیان.
٣٧- سه‌لام حه‌مید ئه‌حمه‌د،
ناسراو به (سه‌لام كۆیی) مفه‌وه‌زی پۆلیسه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
٣٨- مكرم ڕشید برزۆ.
٣٩- هه‌ژار محه‌مه‌د ساڵح،
پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌مید.
٤٠- عه‌لی نوری ده‌روێش،
ناسراو به (عه‌لی هۆمهربلی) بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌سلیم بوه‌وه، پاشان گه‌ڕایه‌وه
بۆ ناو پێشمه‌رگه. پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی مقدم.
٤١- عەبدوڵڵاتهیب نوری،
ناسراو به (شێخ عه‌بدوڵا) شاره‌زای ناوچه‌كه‌و شاره‌زای دروستكردنی كه‌ڵه‌ك بو
بۆپه‌ڕینه‌وه له‌ئاوی سیروان. چوار كچ و دوو كوڕی ئه‌نفال كران، پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه
به پله‌ی عه‌مید.
٤٢- به‌هادین محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د،
ناسراو به (به‌هادینی داربه‌ڕو) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌قید.
٤٣- ڕه‌حمان ڕه‌شید محه‌مه‌د،
ناسراو به (ڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌شید) ده‌رچوی كۆلێژی پزیشكه‌و كاری پزیشكی ده‌كات.
٤٤- لوقمان عه‌زیز كه‌ریم،
ناسراو به (لوقمان چاوڕه‌ش) ئه‌فسه‌ره به‌پله‌ی مقدم له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه.
٤٥- محه‌مه‌د مه‌جید، ناسراو
به (حه‌مه‌ی حاجی مه‌جید) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به‌پله‌ی عه‌مید.
٤٦- جه‌لال حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج،
ناسراو به (جه‌لال شه‌مه‌یی) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌مید.
٤٧- حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان،
ناسراو به (د. حه‌سه‌ن كانی ڕۆشنایی).
٤٨- جه‌لال عه‌لی قادر،
ناسراو به (جه‌لال قولیجانی) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌قید.
٤٩- ئازاد حه‌سه‌ن تۆفیق،
ناسراو به (ئازاد بان سنوقی) له‌مانگی ١- ١٩٩٠ ته‌سلیم بوه‌وه و ئێستا له‌وڵاتی
ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه.
هه‌ندێك له‌م كادیر‌و فه‌رمانده‌و
پێشمه‌رگانه ڕۆیشتن بۆ قه‌ره‌داغ و ده‌وروبه‌ری سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كه‌ی كاك
ڕه‌یس یه‌كیان گرته‌وه‌و كاریان ده‌كرد بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ڕاپه‌ڕین..
١- ئاوات شێخ جه‌ناب.
٢- مامۆستا جه‌لال شێخ كه‌ریم.
٣- شه‌هید شێخ كه‌ریمی باخ.
٤- شه‌هید سه‌رحه‌د عومه‌ر
ساڵح.
٥- لوقمان عه‌زیز كه‌ریم،
ناسراو به (لوقمان چاوڕه‌ش).
٦- جه‌لال شه‌مه‌یی.
٧- شه‌هید سه‌ڵاح حه‌مه كه‌ریم.
٨- حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان،
ناسراو به (د. حه‌سه‌ن).
هێنانی ئازوقه له
ئێرانه‌وه:
له پاش ئه‌نفال له ناوچه چۆڵكراو وێرانكراوه‌كاندا، سه‌رچاوه‌ی په‌یدا كردن و دابینكردنی خۆراك و ئازوقه و پێداویستیه‌كانی تری ده‌سته پارتیزانه‌كان، گرفتێكی گه‌وره‌و ئه‌ركێكی گران و پڕ له زه‌حمه‌ت بوو، چونكه له ناوچه‌ی گه‌رمیان دا، جگه له شارۆچكه‌و ئۆردوگاكان، هیچ دێیه‌كی ئاوه‌دان نه‌مابوو، ژیانی لادێ نشینی به ته‌واوی له ناوبرابوو، ته‌نها چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی مریشك له شوێنی جیاجیا، وه هه‌ندێ جێگه بۆ ئاژه‌ڵداری له نزیكی شارۆچكه و ئۆردوگاكان دا مابوون. سه‌ره‌ڕای پێداویستی زۆرمان به ئازوقه، به‌ڵام به هۆی چاودێری و دانانی بۆسه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دوژمن له نزیك و ده‌روبه‌ری ئه‌و جۆره جێگایانه و په‌لاماری له ناكاوی مه‌فره‌زه‌ی ئه‌من و ته‌واری و جاش، نه‌ده‌كرا و نه‌مانده‌توانی به به‌رده‌وامی و به پێی پێویست سوودیان لێ ببینین. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش دوژمن كه‌شێكی پڕ له ترس و تۆقاندن و دڵه‌ڕاوكێی به‌سه‌ر خه‌ڵك دا سه‌پاندبوو،به‌و هۆیه‌وه هاوكاری و كارئاسانی بۆ ده‌سته پارتیزانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌و جێگایانه‌دا بوون كارێكی دژوار و مه‌ترسی دار بوو. له‌و كاته‌دا به بڕیارێكی (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی به‌عس)وه‌كو ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوچه ئه‌نفالكراوه‌كاندا ده‌كرا، ئه‌گه‌ر ئاشكرا ببوایه كه‌سێك هاتوچۆی ئه‌و ناوچانه‌ی كردوه ، به پێی هه‌مان بڕیار له سێدارهدهدرا. به‌و هۆیه‌وه سه‌ردان و هات و چۆی ئه‌و ناوچانه سه‌رچڵی و یاری كردن بوو له‌گه‌ڵ مه‌رگ.له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی خۆراك و ئازوقه بریتی بوو له:
١ – ئه‌و
خۆراك و ئازوقانهی كه پاش ته‌واو بونی شاڵاوی ئه‌نفالی سێ له ناو دێهاته
ڕووخاوه‌كان یان له ده‌ره‌وه‌ی دێهاته‌كان دا به‌جێمابوون. پاش بڕیاری مانه‌وه‌مان،
ڕۆژانه له‌و ئازوقانهمان كۆده‌كرده‌وه‌و به وڵاخ ده‌مان گواسته‌وه بۆ جێگای په‌ناو
دوور له دێهاته ڕووخاوه‌كان، به‌ڕێژه‌ی كه‌م كه‌م و له جێگای جیا و دوور له یه‌كتر
ههڵماندهگرتن و دهمانشاردنهوه(هه‌رچه‌نده له ڕووی ده‌روونی یه‌وه كارێكی
زۆر ناخۆش و ئازار به‌خش بوو بۆمان)، به‌ڵام ناچار بووین و بژارده‌و چاره‌سه‌رێكی
ترمان نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جێگای به‌شێك له‌و ئازوقانه پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌شاردرانه‌وه
له كاتی پشكنین و كێوماڵكردنی سوپای عێراق و جاش و به‌كرێگیراوه‌كانی دا دهدۆزرانهوهو
له ناو ده‌بران. بۆیه چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتن و شاردنه‌وه‌ی ئازوقه وه چۆنیه‌تی
پاراستنیان له هه‌تاو و باران و ئاژه‌ڵی كێوی و مێروو و پیس بوون، زه‌حمه‌تێكی تر‌و
ئه‌رك و خه‌مێكی ترمان بوو.بڕێكی تریش له ئازوقه
شاردراوه‌كان به پێ ی تێپه‌ڕبونی كات، جگه له پیس بوون ماوه‌ی به‌كارهێنانیان
به‌سه‌رده‌چوو بۆیه به‌كه‌ڵكی خواردن نه‌ده‌هاتن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ناچار ده‌بووین
زۆر جار له‌و خۆراكه پیس و ماوه به‌سه‌ر چوانه به‌كاربهێنین.
٢- به هۆی وێستگه‌و سه‌رچاوه‌كانی
ڕێكخستن، بڕێك له ئازوقه و كه‌ل و په‌ل و پێداویستی ترمان پێده‌گه‌یشت، هه‌رچه‌نده
ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه ئه‌م كاره‌یان له ئه‌ستۆگرتبوو، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌دا
و خۆیان ده‌خسته به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌و ترسناك، به‌ڵام به هۆی بارودۆخی ئه‌منی
و ئه‌و هه‌موو پلان و چاودێریه‌ی دوژمن، وه دووری نێوان ئه‌و جێگایانه‌ی كه له‌گه‌ڵ
هه‌ڤاڵانی ڕێكخستن یه‌كترمان ده‌بینی له‌گه‌ڵ جێگای حه‌شارگه و شوێنی مانه‌وه‌مان،
كه ده‌بوو ئازوقه و پێداویستیه‌كانی بۆ بگوێزینه‌وه كۆسپ و ئاسته‌نگێكی ترمان
بوو. به‌و هۆیانه‌وه نه‌ده‌كرا و نه‌ده‌توانرا ته‌واوی پێداویستیه‌كانمان جێبه‌جێ
بكرێت و هه‌ر ئه‌ونده له توانادا هه‌بوو..
٣- به‌هۆی
دۆستایه‌تی و خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندی تایبه‌تی پێشمه‌رگه و ده‌سته پارتیزانه‌كان،
بڕێكی تر خۆراك و ئازوقه دابین ده‌كرا به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م و
ناوبه‌ناو بوو.
٤-هه‌ندێ جار سوودمان له
ڕاوكردنی ئاژه‌ڵی كێوی ده‌بینی،به‌ڵام به هۆی بارودۆخی ئه‌منی وه زۆر به كه‌می
ڕاوماندهكرد.
٥-خواردنی ڕووه‌كه بههاریهكان،
وه‌كو دۆمه‌ڵان، كنگر، تۆڵه‌كه، …هتد.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی
دابینكردنی خۆراك و ئازوقه و پێداویستی یه جۆراوجۆره‌كانی تر، ئه‌ركێكی گران و
ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌ی ژیانمان بوو، به‌ڵام باسكردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته
پێویستی به باسی تایبه‌ت و وورده‌كاری زیاتر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئامانجی ئه‌م
نووسینه دوور نه‌كه‌ومه‌وه بۆ ده‌رفه‌تێكی تری هه‌ڵده‌گرم.
پاش داگیركردنی كوێت
بارودۆخه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و چاودێری و پشكنین و كێوماڵكردنی سوپای عێراق
و جاش و به‌كرێگیراوه‌كانی تریان له ناوچه‌كه‌دا كه‌مبوه‌وه،وه تێكچون و خراپی
باری ئابووری عێراق به هۆی ئابڵوقه‌ی ئابوری نێو ده‌وڵه‌تی و مه‌ترسی لێدانی
سوپا‌و ڕژێمی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه، بوه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگاو
به هه‌نگاو بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كشتوكاڵكردن و ئاژه‌ڵداری و به‌خێوكردنی مه‌ڕو
ماڵات و سه‌ردانی ناوچه ئه‌نفالكراوه‌كان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه،دواجار له پاییزی ١٩٩٠
دا ڕێگایان به جاش و مستهشارهكان دا تا له زه‌وی دێهاته ڕووخاو و وێرانكراوه‌كان
دا كشتوكاڵ بكه‌ن، به هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌وه جوڵه‌و هاتوچۆمان ئاسانتر بوو،
بۆیه كاتێك له مانگی ١١ و ١٢/١٩٩٠ دا شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و ئه‌و هێزه‌ی كه‌له‌گه‌ڵیدا
بوو، له كاتی هاتنه‌وه‌یان له ئێرانه‌وه بۆ گه‌رمیان له‌سه‌ر سنووره‌وه،توانیان
باری چه‌ند وڵاخێك خواردن و ئازوقه و پێداویستی به چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ
خۆیان دا بهێنن كه بۆ ئه‌وكاته زۆر به سوود و به كه‌ڵك بوو.
هاتنی خه‌ڵك بۆ پێشمه‌رگایه‌تی
له‌پاش گۆڕانی بارودۆخه‌كه ژماره‌یه‌ك له‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی كه له شار‌و شارۆچكه‌كاندا خۆیان پهنادابو یان ته‌سلیم بوبونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سی تر په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كردین و داوایان ده‌كرد بێن بۆ لامان تا ببن به پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئێمه ڕێنماییمان ده‌كردن كه له ئۆردوگاو شار‌و شارۆچكه‌كاندا بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، له‌لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵكه‌وه بكه‌ن چونكه له‌وكاته‌دا زۆر پێویستمان به ئاماده‌كاری و سازدانی جه‌ماوه‌ر هه‌بوو بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه‌له به‌رچاو گیرابوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێشتا بارودۆخی ناوچه‌كه‌و دابینكردنی پێویستیه‌كانی ژیان بۆ ده‌سته پارتیزانه‌كان ئاسته‌نگ و كێشه‌ی له‌به‌رده‌مدا بو، بۆیه داوامان له‌و كه‌سانه ده‌كرد كه له شوێنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه‌و وره‌ی خه‌ڵك به‌رز بكه‌نه‌وه و ئاماده‌و سه‌رپه‌رشتیان بكه‌ن، وه شانه‌ی چه‌كدار له ناویان دا پێكبهێنن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و داوایه‌ی ئێمه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه له‌شاره‌وه ڕویان له باره‌گاكانی سه‌ر سنور ده‌كرد له شێنێ و زه‌ڵێ و، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌میشیان هاتنه لای ده‌سته پارتیزانه‌كان و بون به‌پێشمه‌رگه. كه بریتی بون له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه..
١- ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ،
ناسراو به (ئه‌نوه‌ر عه‌لیاوه‌یی) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی مقدم.
٢- محه‌مه‌د عەبدوڵڵا سه‌مین،
ناسراو به (حه‌مه‌ی عه‌به‌ی سه‌مین) ئه‌فسه‌ره به‌پله‌ی عه‌میدو به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕه‌گه‌زنامه‌ی گه‌رمیانه.هه‌ردوكیان ڕۆیشتنه لای ده‌سته‌كه‌ی كاك ره‌یس.
٣- شكور ڕه‌حیم عه‌بدولكه‌ریم، ناسراو به (شكور
عه‌لیانی) دایكی و خوشكێكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و سێ منداڵی ئه‌نفال كران و، بۆ خۆشی
له‌مانگی ٣- ١٩٩١ له‌ڕاپه‌ڕین له خورماتو شه‌هید بو.
٤- ساڵح
جه‌میل ساڵح، ناسراو به (ساڵح مه‌لا جه‌میل) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی
مقدم.
٥- عه‌زیز عه‌لی سه‌عید، ناسراو به (عه‌زیز توكنی) پۆلیسی خانه‌نشینه
به‌پله‌ی مفه‌وه‌ز له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
٦- شه‌هید عومه‌ر مه‌حمود
محه‌مه‌د، ناسراو به (عومه‌ر حاجی مه‌حمود) برای به‌نده بو له‌گه‌ڵ باوكم و ٢٥
پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی تر، له ڕۆژی ١١- ٣- ١٩٩١ له سێڕیانی خورماتو- به‌غدا-
كفری،كه‌وتنه بۆسه‌ی (هێزه‌كانی مجاهدینی خه‌لكی ئێران) و هه‌مویان پێكه‌وه شه‌هید
كران.
ئه‌و چوار كه‌سه هاتنه
لای ده‌سته‌كه‌ی ئێمه.
٧- ئه‌حمه‌د عه‌لی عوسمان،
ناسراو به (ئه‌حمه‌د مالیه) پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پله‌ی عه‌مید.
٨- شه‌هید كه‌ریم محه‌مه‌د
وه‌یس، ناسراو به (كه‌ریم گه‌ڵاڵ كهوهیی).
هه‌ردوكیان ڕۆیشتنه لای
ده‌سته‌كه‌ی شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش.
ئه‌وه‌ی له‌بیرم مابێت له‌مانگه‌كانی
١٠، ١١، و ١٢ ی ساڵی ١٩٩٠ ته‌نیا ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی سه‌ره‌وه له‌كات و شوێنی
جیاجیاوه هاتن بۆ پێشمه‌رگایه‌تی. ئه‌مانه پێشتریش په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ
پارتیزانه‌كاندا به‌رده‌وامبوو.
سه‌ردانی ئێران
له‌سه‌ر داوای كاك نه‌وشیروان
له‌ڕۆژی ١٤- ١١- ١٩٩٠،
كاك نه‌وشیروان مسته‌فا نامه‌یه‌كی بۆ نووسیبووم له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی شه‌هید حه‌مه
ڕه‌ش بۆ گه‌رمیان به‌ده‌ستم گه‌یشت. له نامه‌كه‌دا كاك نه‌وشیروان داوای كردبوو
سه‌ردانی باره‌گای سه‌ركردایه‌تی بكه‌م له‌ئێران،له‌و كاته‌دا سه‌ردان و هاتوچۆ
ئاسانتر و ڕێگاكه‌ش نزیكتر بوو (نامه‌كه‌م لای خۆم پاراستوه) به‌و هۆیه‌وه له
مانگی ١٢- ١٩٩٠ له‌گه‌ڵ كاك مه‌لا سهعیدو چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ڕێگای (ته‌په‌ڕه‌ش-
تیلهكۆ) له سنوری قه‌سری شیرینه‌وه به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتین. ئامانجی سه‌ردانه‌كه
باسكردن بو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و گۆڕانكاری و بارودۆخه تازه‌یه‌ی
كه هاتبوه كایه‌وه،له‌گه‌ڵ هه‌ندێ بابه‌تی تر،پاش گه‌یشتنمان بۆ ئێران ماوه‌یه‌ك
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماینه‌وه، پاشان به هه‌مان ڕێگادا گه‌ڕاینه‌وه بۆ گه‌رمیان
و له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش و ده‌سته‌و پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كان و ڕێكخستنی
شاره‌كان و كه‌سانی تردا كه‌وتینه كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ڕاپه‌ڕین.
ئه‌وانه‌ی له‌و سه‌فه‌ره‌دا
پێكه‌وه بوین:
١- شه‌هید ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د
ڕه‌زا، ناسراو به (ڕه‌مه‌زان كوڵهجۆیی).
٢- شه‌هید یاسین عه‌بدول محه‌مه‌د،
ناسراو به (یاسینه بچكۆل).
٣- شه‌هید شكور ڕه‌حیم عه‌بدولكه‌ریم،
ناسراو به (شكور عه‌لیانی).
٤- سه‌عید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د،
ناسراو به (مه‌لا سه‌عید).
٥- عه‌زیز سه‌عید عه‌لی،
ناسراو به (عه‌زیز توكنی).
٦- جه‌مال محسن جه‌وهه‌ر،
ناسراو به (جه‌مال وارانی).
٧- ساڵح جه‌میل ساڵح، ناسراو
به (ساڵح مه‌لا جه‌میل).
٨- عوسمان مه‌حمود محه‌مه‌د
ناسراو به (عوسمانی حاجی مه‌حمود).
ئه‌وانه‌شی كه گه‌ڕاینه‌وه:
١- شه‌هید شكور ڕه‌حیم عه‌بدولكه‌ریم،
ناسراو به (شكور عه‌لیانی).
٢- شه‌هید شێرزاد عزالدین
میرزا، ناسراو به (شیره‌ی نه‌قیب) له‌ساڵی ٢٠٠١ له‌شه‌ڕی دژی تیرۆردا له‌شاخی
شنروێ له‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه شه‌هید بو.
٣- شه‌هید ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د
ڕه‌زا، ناسراو به (ڕه‌مه‌زان كوڵهجۆیی).
٤- ساڵح جه‌میل ساڵح، ناسراو
به (ساڵح مه‌لا جه‌میل).
٥- عه‌زیز سه‌عید عه‌لی،
ناسراو به (عه‌زیز توكنی).
٦- عوسمان مه‌حمود محه‌مه‌د،
ناسراو به (عوسمانی حاجی مه‌حمود).
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
باسكردنی هه‌موو یان
زۆربه‌ی ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی پاش ئه‌نفالی سێ تا ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١، كه
چه‌ندین لایه‌ن و دیمه‌ن و باس و به‌سه‌رهاتی جیاجیا له خۆده‌گرێت، له نوسینێكی
وا كورتدا جێگای نابێته‌وه‌و ناتوانین به ته‌واوی حه‌قی خۆی بده‌ینێ.ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ به تێر و ته‌سه‌لی باسی ڕووداوه‌كانی ئه‌و قۆناغه بكه‌ین، ئه‌وا زۆرتر
و زیاتری ده‌وێت و له ئامانجی ئه‌م نوسینه دورمان ده‌خاته‌وه.ئه‌شێ له
داهاتودا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه زیاتر بنووسرێت.
ڕه‌نگه هه‌ندێك له
خوێنه‌رانی به‌ڕێز، یاخود هه‌ندێ له پارتیزانه‌كان و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌له
ڕووداوه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌دا به‌شداربوون یان به شێوه‌ی جیاجیا بۆیان گێردراوه‌ته‌وه
و بیستویانه، بپرسن و بڵێن بۆچی باسی فڵان ڕووداوی نه‌كردوه؟یان له گێڕانه‌وه‌و
باسكردنی ڕووداوه‌كان دا نه‌چوه‌ته ناو ورده‌كاریه‌كانه‌وه؟ئه‌مانه‌و پرسیاری
تریش؟ بۆیه به پێویستی ده‌زانم له كۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا جارێكی تریش ئاماژه به‌وه
بكه‌م كه مه‌به‌ستم له نوسینی ئه‌م بابه‌ته بریتیه له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه:
١-باس كردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی
چۆنیه‌تی بڕیاری مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ده‌سته پارتیزانه‌كان له پاش ته‌واو
بونی شاڵاوی ئه‌نفالی سێ له به‌شێكی گه‌رمیان دا.
٢-بڵاوكردنه‌وه‌و خستنه‌ڕووی
ناوی ئه‌و فه‌رمانده‌و كادر و پێشمه‌رگانه‌ی كه به كات و ماوه‌ی جیاجیا به‌شداری
ئه‌و قۆناغه‌یان كرد. به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی
لێبوردنه گشتیه‌كه‌ی ڕژێمی به‌عس مانه‌وه، كه‌له نێوان ڕۆژی ٦/٩/١٩٨٨ بۆ ٦/١٠/١٩٨٨بوو.وه
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك له ١٥/٤/١٩٨٨
بۆ سنووری مه‌ڵبه‌ندی سێ، به وه‌جبه‌ی جیاجیا له شوێن و ڕێگای جیاوازه‌وه گه‌ڕانه‌وه
بۆ گه‌رمیان. له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌له باره‌گاكانی ناو ئێرانه‌وه
ده‌هاتنه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سته پارتیزانه‌كان، واته هه‌موو ئه‌و هاتن و ڕۆیشتن
و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه لە هاتنی یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پێشمه‌رگه بۆ گه‌رمیان تا كۆتایی
مانگی ١٢/١٩٩٠.
ڕه‌نگه پرسیاری تریش
بکرێت، كه بۆچی له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا كۆتایی ته‌نها ئه‌و دوو به‌ڕواره واتا
(پاش ته‌واوبونی لێبوردنه‌كه‌ی ١٩٨٨ تا كۆتایی مانگی ١٢/١٩٩٠دانراوه)! وه‌ڵامه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كه:
-به‌ر له لێبوردنه گشتیه‌كه‌ی
ڕژێمی به‌عس له ساڵی ١٩٨٨دا، ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه له گه‌رمیان دا مابونه‌وه
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی، كه ناوی زۆربه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه له‌به‌رده‌ستدا نیه،له
ڕوویه‌كی تریشه‌وه ژماره‌یان زۆر‌و په‌رت و بڵاو بوون و بۆ ماوه‌ی جیاجیا مانه‌وه
تا كاتی لێبوردنه‌كه‌ی ساڵی ١٩٨٨.كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ڕاست و دروست بۆ ئه‌و ژماره
زۆره‌و ئه‌و ماوه كورته ئاسان نی یه.
– پاش داگیركردنی كوێت،
بارودۆخه‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هات و بەتایبەتی له‌سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩١، به‌شێوه‌یه‌كی
عه‌مه‌لی ئاماده‌كاریی بۆ به‌رنامه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستیپێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده‌و كادیر‌و پێشمه‌رگه نێردرانه‌وه بۆ گه‌رمیان و
ناوچه‌كانی تری كوردستان كه دیسان به‌هۆی ئه‌و ماوه كه‌مه‌و زۆری ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانه‌وه
زانیاری پێویست و ووردم له‌به‌رده‌ستدا نه‌بو تا باسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و ده‌ستانه
بكه‌م كه له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩١وه به‌مه‌به‌ستی كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی
ڕاپه‌ڕین، هاتنه‌وه بۆ گه‌رمیان.
بێگومان هیچ بیرەوەریی و
نووسینێک، بەم نووسینەی بەندەشەوە بێ کەموکوڕیی نییە، بەڵام ئەوەندەی بەڵگەو
بیرەوەریی یارمەتییان دابم، هەوڵمداوە بە ئەمانەتەوە رووداو‌و بەسەرهاتەکان
تۆماربکەم و بڵاویان بکەمەوە.
له كۆتاییدا زۆر سوپاسی
هه‌مو ئه‌و پێشمه‌رگه پارتیزانانه ده‌كه‌م كه له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌دا،
به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییم پێوه كردن و له‌ڕووی زانیارییه‌وه هاوكارییان كردم.
ئه‌م نووسینه تایبه‌ته
به قۆناغێكی مێژووی كوردستان کە گەورەترین تاوانی تێدا ئەنجامدراوە، له هه‌مان
كاتدا خۆڕاگری و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه له‌م
ساته وه‌خته‌ی ئێستاشدا هێزی پێشمه‌رگه و گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان وه هه‌روه‌ها
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و خۆبه‌خشه دڵسۆزه‌كان، له‌پێناوی پاراستنی كوردستان له‌دژی
تێرۆریستانی داعش له‌به‌ره جیاجیاكانی شه‌ڕ، ڕۆژانه به‌رگری ده‌كه‌ن و خوێن ده‌به‌خشن
و شه‌هید ده‌بن. سه‌ری رێز بۆ شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی داعش و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی
كوردستان داده‌نه‌وێنم، هیوای چاكبونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم و سڵاو له
خۆڕاگری و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان.
كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د
له شاڵاوی ئه‌نفالی سێ دا هاوسه‌ره‌كه‌ی وهه‌ر ١٠ منداڵه‌كه‌ی ئه‌نفالكران
ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د محێدین ئه‌مین ناسراو به
(سه‌ید محه‌مه‌د). ساڵی ١٩٤٧ له شاری كفری
له دایك بووه. له‌شۆڕشی ئه‌یلول به‌شداری كردووه. ساڵی ١٩٧٣ له‌گه‌ڵ خاتوو (نێرگز شكور حسێن) ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه.
-له پاش تێكچوونی گفتوگۆ
له ساڵی ١٩٧٤ دا، جارێكی تر به‌شداری شۆڕشی كردووه‌و بوه‌ته‌وه به پێشمه‌رگه.
له‌كۆتایی ساڵی ١٩٧٥دا، په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه كردووه. ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بووه له دامه‌زراندن و گه‌شه‌پێدانی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و ی.ن.ك، له سنووری كفری و گه‌رمیاندا. له‌پایزی ساڵی ١٩٧٨ دا، بوه‌ته پێشمه‌رگه و دواتر بوه‌ته لێپرسراوی ناوچه‌ی كفری ی.ن.ك. پاش ئه‌وه‌ی ده‌بێته پێشمه‌رگه، دایك و باوك و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ده‌گیرێن و زیندانی ده‌كرێن.
له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا، لێپرسراوه‌تی رێكخستن، سیاسی و عه‌سكه‌ری كردووه. كه‌سێكی خاكی و خۆشه‌ویست و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك بووه. یه‌كێك بووه له ڕه‌مزه‌كانی ڕێكخستنی نهێنی و پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش له گه‌رمیان دا.
پاش ئازادكردنی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له زیندان له ساڵی ١٩٨١ دا، هێنانی بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش، له‌و ماوه‌یه‌دا له چه‌ند گوندێكی جیاجیا ده‌مانه‌وه، دوا جێگه و دوا گوند كه لێی مانه‌وه، گوندی ته‌په‌سپی بوو سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا. له شاڵاوی ئه‌نفالی سێ دا هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌ر ١٠ منداڵه‌كه‌ی گیران و ئه‌نفالكران.
ناوی منداڵه‌كانی:
سامان، شاخه‌وان، شۆڕش،كارزان، سیروان، سواره، ئاڵا، به‌هار، كوردستان، چنار. پاش ئه‌نفالی سێ كاك سه‌ید محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له گه‌رمیان مایه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری و كاك عه‌دنانی حه‌مه مینا و پێشمه‌رگه‌كانیان بوون به ده‌سته‌یه‌ك و پێكه‌وه بوون.كاك سه‌ید محه‌مه‌د له شه‌وی ٣١/٧لهسهر١/٨/١٩٨٩ له ناو كه‌لار به هۆی خۆفرۆشێكی كورده‌وه له داوخراو له‌لایه‌ن ئه‌منه‌وه گیرا. پاش چه‌ند مانگێك له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندان، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ١٧/١/ ١٩٩١ له سێداره درا.
له ماڵپەڕی كوردستانی نوێ وه وه‌رگیراوه
١٧ی نیسانی ٢٠١٧
نیسان 08, 2022 1
ئازار 20, 2024 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
ئازار 20, 2024 0
ئازار 16, 2024 0
کانونی دووهەم 29, 2024 0
تشرینی دووهەم 28, 2023 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.