• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
  • خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد. ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
  • عجاج التكريتي بين عقوبة الدنيا وحساب الآخرة. د. سەربەست نادرعبدول
  • جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە. -………………… سروە نوری ئەزیز
  • لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. – …………………. د.کامەران محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

په‌یامی گۆڤاری ئەنفالستان لە (٣٠) هه‌مین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی سێوسێناندا.

ئازار 22, 2018 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە په‌یامی گۆڤاری ئەنفالستان لە (٣٠) هه‌مین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی سێوسێناندا.


په‌یامی گۆڤاری ئەنفالستان

لە (٣٠) هه‌مین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی سێوسێناندا.

100_1640-415x260ئەمرۆش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەبوو هەر یادەوەری تاوانی کیمیابارانکردنی سێوسێنان بووایە كە ئابروی مرۆڤایەتی تێدا لەكەدار بوو،کەچی هەرئەمڕۆ فرۆکەکانی رژێمی تورکیا ئاسمانی هەرێمیان بەزاندو چوار گەنجی مەدەنیان پێکەوە شەهیدکرد کەچووبوون هەوایەکی پاک هەڵمژن! ئەمرۆ دەبوو هەموو دنیا لەبەرانبەر گازبارانی سێوسێنان هەست بەشەرم بکات، ‌لەبەرئەوەی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی‌ و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی‌و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان وەک چۆن لەبەرانبەر لە شکرکێشی تورکیاو چەتەکانی ئەلقاعیدە بێدەنگ بوون، ئاوا لە کاتی ئەنفال و گازبارانی شارۆچکەو گوندەکانی باشوری کوردستانیش بێدەنگ بوون و چاویان لە درندایەتی دەوڵەتی عێراق و رەفتاری سەربازو ئەفسەرەكانی درەندەترین رژێمی ستەمكاری سەدەی بیستەم پۆشی.

هەرئەوسا تاوانی كیمیابارانکردنی هەڵەبجە‌و گوندەكانی تری كوردستان هەر ئابروی بەعسی نەبرد، بەڵكو پەردەی لە سەر روخساری ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وجاڕنامه جیهانیەكانی قەدەغەكردنی تاوانی جینۆسایدو قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژی هەڵماڵی. لەپێش هەموویانەوە ئەنجومەنی ئاسایش كە ئابڕوی مرۆڤایەتی بە قوربانی رژێمێکی تۆتالیتارو ستەمكار كرد‌و هەموو ڕێکه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی پێشێلکردو كردیە قوربانی، بەرژەوەند یە ئابوریەكان‌.

بۆمبارانكردنی گوندی سێوسێنان بەگازی كیمیاوی، کە هەرلەجێدا ٦٩ کەس گیانیان لەدەستداو نزیکەی ٤٠ کەسیش بریندار بوون، بەتەنها لەسۆنگەی دكتاتۆرییەتی ڕژێمی بەعسەوە نەبوو، بەڵكو بە شێكیشی لەسۆنگەی بێدەنگی كۆمەڵگەی عێراقی‌و كۆمەڵگەی نێودەولەتیەوە بوو، بۆیە دەشێت بڵێین سێوسێنانیش قوربانیەكی تری بێدەنگی بوو، چونكە ئەو راستیە ساغ بووەتەوە كە بێدەنگی هۆكاری سەرەكی دروستبوونی دەولەتی ستەمكارو سەرۆك ‌و دەسەڵاتداری دكتاتۆرە.

بەداخەوە ئەمرۆ لەكاتێكدا یادی تاوانە جینۆسایدیەكانی هەڵەبجەو سێوسێنان ‌و یادەكانی راپەرین‌و نەورۆز دەكەینەوە، كە کۆمەڵگەی کوردی لەسایەی نەزمی نوێی جیهان و هەراو غەڵبەغەڵبی دیموکارسیدا هیچ لە مەینەتەکانی نەگۆڕان جگەلەوەی لەناوخۆدا توشی بە دەسەڵاتداری حزبی ستەمکارەوە بوو، روبەروی تاوانکاری و کۆمەڵکوژیش بووە، شەنگال بووە شانۆی روداوێکی تری کۆمەڵکوژی و بەکۆیلەکردنی ژنانی کورد لە بازارەکانی موسڵ و رەقەی پایتەختی خەلافەتی دەوڵەتی تیرۆرستی داعش لە عێراق و سوریا . کەچی تۆمەتبارانی جێۆسایدی کورد جگەلە کەمینەیەکی زۆرکەم لە سەرانی بەعس هەموویان بە ئاشكرا داڵدەدراون لە هەرێمی کوردستان و لەعێراق پلەوپایەیان پێدراوەتەوە، یاخود لەناو ریزەکانی داعش و بەرەی نوسرەی سەربە ریكخراوی قاعیدەی تیرۆرست فەرماندەو ئەمیرن کە ئەمرۆ ئەو رێکخراوە تیرۆرستیە بەناوی جیاجیاوە دەوڵەتی تورکیا باربۆۆیان دەکاو بەهەموو شێوەیەک هاوکاری دەکرێن و بەپشتیوانی ناتۆ پەلاماری رۆژئاوای کوردستان دەدەن، لەشکرکێشی بۆسەر شاری عیفرین بەڵگەیەکی ئاشکرای ئەو پشتیوانیەو دورویی وڵاتە زلهێزەکانە . لەكاتێكدا بەرەو رووی ئەم یادانە دەبینەوە كەخوێنی ترلەجەستەی ئەم میللەتە دەرژێ و لە شەنگال و عیفرین پەلاماری کورد دەدرێتەوەو هێشتا خوێنی بەکۆمەڵکوژراوانی شەنگال وشک نەبوونەتەوە، و خوێنی شەهیدەلاوەكان بەسەرشەقامەكانی شارۆچکەی شەنگالەوە مابوون‌، کە پەلاماری کۆبانێ درایەوە، لەوەش شەرمەزاری تر ئەوەیە بكوژانی منداڵانی هەرێمی عیفرین، بەهاوکاری ناتۆو دەوڵەتی روسیاو تورکیای شۆفێنی‌ بەپێشچاوی ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە ئەنجام دەدرێین بەبێ ئەوەی شەرمی ئەوە بیانگرێت پروپاگەندەی ئازادی‌و دییموكراسی دەكەن.. وەك بلێی كوشتن‌و برینداركردنی رۆڵەكانی ئەم گەلە سوكایەتی نەبێت بە ئازادی‌و دیموكراسی جیهان و ئەوانیش کێشەی نەتەوەییان لەگەڵ کورددا هەبێت و گیان‌وخوێنی هاوڵاتیانی کورد هێندە بێ بەهابێت !.

بێگومان ئەمرۆبێت یان سبەی کوردیش ئەزموون لەم هەموو ستەمکاری وجێنۆسایدانە وەردەگرێ و چیدی بە خەیاڵی دیموکراسی ومافی مرۆڤەوە چاوەروانی بەهاناوە چوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناکات و ناوماڵی خۆی رێکدەخاتەوە، بەبێ ئەوەی ریگای تۆڵەو فاشیزم هەڵبژێرێت دەرچەیەک بۆ رزگاربوون دەدۆزێتەوە، ئەوسا ئەوەی دەدۆرێ هاوکارانی دەوڵەتە ستەمکارەکان و رێکخراوی قاعیدەی تیرۆرست دەبن.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
    لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید...

    مارس 16, 2026 0

  • خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد.                                             ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
    خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی...

    مارس 16, 2026 0

  • جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە.                        -………………… سروە نوری ئەزیز
    جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە. ...

    مارس 11, 2026 0

  • لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. – ………………….   د.کامەران محەمەد
    لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. –...

    مارس 10, 2026 0

  • تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک.  –…………………                                                                          هۆمەر محەمەد
    تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک. ...

    مارس 10, 2026 0

  • عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی!                                              دلێر محەمەد نوری
    عەجاج” ناوێك پڕ بە پێستی خاوەنەکەی! ...

    مارس 10, 2026 0

  • “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!”                        …………..                                    ئیبراهیم سادق مەلازادە
    “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!” ...

    مارس 08, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
    لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد

    مارس 16, 2026 0

  • خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد.                                             ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
    خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد. ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە

    مارس 16, 2026 0

  • عجاج التكريتي بين عقوبة الدنيا وحساب الآخرة.                                                               د. سەربەست نادرعبدول
    عجاج التكريتي بين عقوبة الدنيا وحساب الآخرة. د. سەربەست نادرعبدول

    مارس 16, 2026 0

  • جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە.                        -………………… سروە نوری ئەزیز
    جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە. -………………… سروە نوری ئەزیز

    مارس 11, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌