• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • الإجرام بصيغته القانونية 2 جريمة إسقاط الجنسية والترحيل – قرار (٦٦٦)
  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

شیکارییەک لە سەر ئازادکردنەوەی شنگال – جیهاد موحەمەد

حوزەیران 13, 2016 Omer شه‌نگال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە شیکارییەک لە سەر ئازادکردنەوەی شنگال – جیهاد موحەمەد


شیکارییەک لە سەر ئازادکردنەوەی شنگاڵ


جیهاد موحەمەد

شنگاڵ، ئەگەر شوێنگەو شاری ژیانی ئێزیدیەکان نەبوایە، کە بە کولتووری ئیسلامیی پێیان دەوترێت(غەیرە دین)، ئێستا دەبوو بە شارێکی گەورەی جوان‌و رازاوەی کوردستان. بە درێژایی مێژووی شەڕی ئیسلام‌و پەلاماردان‌و داگیرکردنی عێراق‌و کوردستان لە لایەن داگیرکەرانی ئیسلامییەوە، ٧٤ جار جار ئێزیدیەکان پەلامار دراون‌و هەوڵی پاکتاوکردنییان دراوەو کۆمەڵکوژ کراون. بە پێی ناساندن‌و سەلماندنی پێوەری رێکەوتننامەی ١٩٤٨ی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو پەلامارو هێرشەکان بۆ سەر ئێزیدیەکان دەچێتە خانەی جینۆسایدەوە. یەکەم پەلاماردان‌و هەوڵدان بۆ پاکاتاوکردنی ئێزیدیەکان لە ١٧ حەڤدەی کۆچی سەردەمی خەلیفەی دووەمی ئیسلامی عومەری کوڕی خەتابەوە دەستپێکردووە.
ئێزیدیەکان بەم پەلاماردان‌و هێرشکردنەکان بۆ سەریان دەڵێن “فەرمان”، کاتێک هێرش دەکرێتە سەریان دەڵێن “فەرمان”درا.
جوانترین‌و بە مۆراڵترین خەسڵەتی ئێزیدیەکان لە گێڕانەوەو باسکردنی یەک بە یەکی”فەرمانەکان”، واتە ئەو هێرش‌و پەلاماردانانەی کراوەتە سەریان وتنی راستی‌و قسەکردنیانە بە دۆکۆمێنت‌و سەلماندنی ئەو هێرشانە بە توێژینەوەو لێکۆلێنەوەی ورد. ئێزیدیەکان خۆیان تا ئێستاش لەبەر ئەوەی ناتوانن هێرشەکانی ژمارە ١ تا ژمارە ٦ بە دۆکۆمێنت بسەلمێنن، بۆیە لە هێرشی ژمارە ٦ەوە دەستپێدەکەن.
یەکێکی تر لە خەسڵەتی ئێزیدیەکان، ئازایەتییانە. کەمینەیەکی کەم لە ناو زۆرینەیەکی زۆری ئیسلامییدا، کە بەردەوام لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەم زۆرینەیەوە هێرشکراوەتە سەریان‌و ویستوویانە بە زۆر بیانکەن بە موسڵمان یان بیانتوێنەوە. بەڵام گەورەترین بەرخۆدانیان کردوە. هەر بەم بەرخۆدان و ئازیەتیەشە، کە تا ئێستا توانیویانە بمێننەوەو پارێزگاری لە بیروباوەر دینییەکەی خۆیان بکەن. ئێزیدیەکان بەوە بە ناوبانگن، کە بە هیچ جۆرە پلەو پایەیەکی دەسەڵات‌و دەوڵەمەندی‌و قازانجی ماددی لە دینەکەیان وەرنەگەڕاوان‌و بەردەوام بوون لە سەر بیرو باوەڕە دینییەکەی خۆیان. نە هەڕەشەوگوڕەشە نە قازانجی ماددیی کاریگەریی نەبووە لە سەریان‌و پەشیمانی نەکردوونەتەوە لە بیروباوەڕە دینییەکەیان‌ بۆ قبوڵکردنی دینێکی تر. ئێزیدیەکان لە نێو ئەم زۆرینە ئیسلامییەداو لە ژێر ئەم هەموو تووندوتیژیی و زەبەروزەنگەی بەرمابەریان کراوە دەیان کەسی بە تواناو توێژەر و لێکۆڵەرو ئەکادیمیی‌و زانستیان تیا هەڵکەوتووە. هەموو توێژنەوەو لێکۆلێنەوەکانی لەسەر ئێزیدیەکان کراون زیاتر ئەو توێژینەوەو لێکۆڵینەوەانە بووە کە کەسە ئەکادیمیی‌و زاناکانیان کردوویانە. بەڵام هەروەک بەشێک لە گەلی کورد‌و کۆمەڵگا رۆژهەڵاتییەکان ئێزیدیەکانیش تا ئێستا کولتووری خێڵ‌و داخراوی‌ لە رووی کۆمەڵەیاتییەوە بەسەریاندا زاڵە، رەنگە بە هۆکاری ئەو چەوساندنەوەو ستەمە دینییەی کە لێیان دەکرێت زۆر جار ئەم کولتوورە داخراوە کۆمەڵایەتییە زیاتر زەقتر بێت بە بەراورد بە کۆمەڵگا ئیسلامییەکانی دەوروبەریان. بێ گومان بەشێکی ئەم کولتوورە زەقەش دەگەڕێتەوە بۆ ترساندنیان لە توانەوە، بۆیە هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان کە لە هەموو روویەکەوە بەرخۆدان بکەن‌و پارێزگاری لە خۆیان‌و بیروباوەڕە دینیەکەیان بکەن. هەر ئەمەش وایان لێ دەکات کە ژن‌و ژنخوازی لەگەڵ دەوروبەریاندا نەکەن، لەگەڵ ئەوەی پێوەندی کۆمەڵایەتی‌و بازرگانێتیان لەگەڵ دەکەن. بەڵام بە حوکمی کەمینەیی ئەمان‌و دانانیان بە (غەیرە دین) وەک عەیبەو دواکەوتووی لە لای موسڵمانەکانەوە، ژن‌و ژنخوازی ‌و خۆشەویستی‌و عەشقکردن لەگەڵ موسڵمانەکاندا لە لایان عەیبەیەکی گەورەیە. هەروەک چۆن لایان شەرمە کچەکانیان خۆشەویستی‌و عەشق بکەن لەگەڵ کوڕە موسڵماندا بە هەمان شێوە خۆشەویستی‌و عەشقکردن بۆ کوڕەکانیشیان لە گەڵ کچە موسڵماندا لایان عەیبەو شەرمە. بەڵام لای موسڵمانەکان، چونکە دینی زۆرینەن‌و دەسەڵاتداران، بۆیە لایان ئاساییە ئەگەر کوڕە موسڵمانەکان عەشق‌و خۆشەویستی‌و هاوسەرگیرێتی لەگەڵ کچە ئێزیدیەکان بکەن، بەڵام موسڵمان بوونی کچەکە دەکەن بە مەرج. بەڵام بە هیچ جۆرێک ئیسلام قبوڵی نییە کچە موسڵمانێک هاوسەرگیرێتی لەگەڵ کوڕە ئێزیدییەک یان هەرچ غەیرە دینیەکی ترد بکات، تەنها لە حاڵەتێکدا کە کوڕە نا موسڵمانەکە قبوڵی بکات ببێت بە موسڵمان. ئەگەر کچێکی موسڵمان خۆشەویستی لەگەڵ کورێکی ئێزیدیدا بکات، دەبێت بە عەیبەو عار بۆ خۆی‌و بۆ کەس‌وکاری، ئەم عەیب‌و عارە، ئەم رازینەبوونە کە زۆر جار دەبێت بە هۆکاری کوشتنی کوڕە موسڵمانەکە، یان بە تەکفیکردنی و لە دین وەرگەڕانی. ئەم حاڵەتی کوشتن‌و تەکفیرکردنە لە ناو موسڵمانەکانداو لای دینی ئیسلام بە ئازایتی‌و جوامێرێتی وەردەگیرێت. بەڵام ئەگەر خێزانی ئێزیدییەک دژی ئەوە بێت کە کچەکەیان هاوسەرگیرێتی یان خۆشەویستی لەگەڵ کورێکی موسڵماندا بکات، لە لای موسڵمانەکان ئەمە بە دواکەوتوویی دەخوێنرێتەوە. ئەمەش بەو واتایە دێت کە موسڵمانەکان خۆیان بە پێشکەوتووترو دینەکەیان بە دینێکی دادپەروەرترو ئینسانیتر ئەژمار دەکەن بە بەراورد بە ئێزیدیەکان. لەگەڵ ئەوەی بە پێی پرینسیپەکانی مافی مرۆڤ‌و ئازادییەکان، ئێزیدیەکانیش وەک کۆمەڵگەیەکی دینیی تایبەت بە خۆیان، مافی خۆیانە، کە خۆیان بپارێزن‌و هەر بەم پێوەرش کەس لە کەس زیاتر نییە، هیچ دینێکیش لە هیچ دینێکی تر پێشکەوتووتر نییە، بەڵکو پێشکەوتوویی‌و سەردەمیی بوون کۆمەڵە پرنسیپێکی مرۆییە، کە بەها مرۆاییەکان پێوەرە بۆیان، نەک بەهای دینیی، بۆیە جیاوازە لە پرنسیپ‌و بیروباوەڕی دینیی.
بە پێی ئەو کۆنفرانس‌و کۆنگرەو توێژینەوەو لێکۆڵینەوانەی کراوە لە سەر جینۆسایدی ئێزیدیەکان، هیچ دەسەڵات‌و حکومڕانییەکی ئیسلامی لە هەرچ بارودۆخ‌و مێژوویەکدا بووبێت، یان ئەگەر حوکمڕانییەکە بە دەست سەفەوەیەکان‌و عەجەم‌و فارسەوە بووبێت یان بە دەست سونیەکان‌و عوسمانیەکانەوە بووبێت، جیاوازییان نەبووە لە تێروانینیان بۆ ئێزیدیەکان‌، هەموویان بەردەوام ویستوویانە بە زۆر بیانکەن بە موسڵمان یان پاکتاویان بکەن‌. لە هەموو سەردەمەکاندا لە لایەن حکومڕانە ئیسلامییەکانەوە هێرشکراوەتە سەریان. بە نموونە لە لایەن ئەم کارەکتەرە فەرماندەییە جیاوازانەوە تاوانی جینۆساید دژی ئێزیدییەکان کراوە: “عومەری كوڕی خەتاب، سوڵتان عوسمانی سلێمان خان، فەرمانی عەلی پاشا جا نیولاد، ئەمیر ئەردەڵان خان ئەحمەد خانی سەفەوی، قارجی قای خان سەفەوی، ئەحمەد پاشا والی دیاربكر، والی وان شەمسی پاشا، والی دیاربكر بەكر مستەفا پاشا فیراری بە بریاری پاشای عوسمانیەكان، كابلان پاشای عوسمانیەكان، حەسەن پاشا والی بەغداد، حسەن پاشا والی دووەمی بەغداد، ئەحمەد پاشا والی بەغداد، حەسەن پاشا جەلیلی والی موسڵ، نادر شا پاشای سەفەوییەكان، سلێمان پاشا ئەبی لیلی والی بەغداد، مەحمەد ئەمین پاشا جەلیلی والی موسڵ دووجار لە ماوەی حكومڕانیدا، والی موسڵ پارساڵ عەساكر لەگەڵ كوڕەكەی سلێمان پاش، سلیمان پاشا جەلیلی والی موسڵ، سلێمان پاشا جەلیلی بۆجاری دووەم، والی موسڵ عبدلباقی پاشا جەلیلی، والی موسڵ مەحمەد پاشا جەلیلی، بۆ جاری دووەم مەحمەد پاشا جەلیلی، بۆ جاری سێیەم والی موسڵ مەحمەد پاشا جەلیلی، والی بەغدا سلێمان پاشای گەورە، بۆ جاری دووەم سلێمانی پاشای گەورە، عەبدولعەزیز ال شاری یەكێك لە پیاوەكانی والی بەغداد سلێمان پاشای گەورە، ئەمیری بادینان قوباد بەگ، بۆجاری چەندەمین مەحمەد پاشا ئەل جەلیلی، والی بەغداد عەلی پاشا، عەلی پاشا بۆ جاری دووەم، ئەمیری بادینان بۆ جاری دووەم، والی نەعمان پاشا جەلیلی، بۆ جاری دووەم والی موسڵ نەعمان پاشا جەلیلی كوڕی پاشا سلێمان، والی بەغداد سلێمان پاشای بچوك، ئەحمەد پاشای جەلیلی، والی بەغداد والی بەغداد، مەحمەد پاشا ئینجە والی موسڵ، والی دووەمی موسڵ مەحمەد پاشا ئینجە پیر قەردار، بۆ جاری چەندەمین والی موسڵ مەحمەد پاشا ئینجە پیرقەردار، والی موسڵ عومەر شا، حافز شا، مەحمەد رەشید شا وەك كاراكتەری فەرمانەكانی ” 50، 51، 52، 53، 54″، فەریق عومەر وەهبی پاشا، بەكر پاشا، والی موسڵ ئەسعەد پاشا دەرزی، قایمقامی شنگال “حاجی ئیبراهیم بگ ناسراو بە “حاجی ئیبراهیم پاشا”، كە سەرپەرشتی و بەشداری هەبوە لەم فەرمانانە “59، 60، 61، 62، 63، 64، 65، 66، 67، 68، 69، 70، 71، 72″، لە فەرمانی “73”دا فتوای ئافرەتانی بەناو لادەرو حەڵاڵ كردنی خوێنی ئێزدییەكان لە سەر دەستی توندڕەوە ئیسلامیەكان لە ساڵی 2007، دوایەمین فەرمانیش وەك لە سەرەوەش ئاماژەمان بۆ كردووە، 3—8-2014 لە سەردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام “داعش” بە سەركردایەتی “ئەبوبەكر بەغدادی”، كە چیرۆكە دیكۆمێنتارییەكانی لێرەوە دەست پێدەكەن، بەشێك لە تاوانەكانی دوو توێی ئەم فەرمانە یان بڕیارە، لە كوشتنی بە كۆمەڵ و رفاندنی كچ و ژنانی ئێزدی و تاڵانكردنی سەرەوەت و سامانەكانیان، داگیركردن وبەتاڵانبردنی ماڵەكانیان، فرۆشتنی كچ و ژنەكانیان و هتد”. لە کتێبی جینۆسایدی ئێزیدیەکان، نووسەرو توێژەر داود موراد خەتاری، و. تاها سڵێمان، وەرگیراوە.
لە دوای روخانی سەدام حسەین‌و رژێمە فاشستەکەیەوە چەندین جار ئێزیدیەکان پەلامار دراون‌و کۆمەڵکوژ کراون، کە دوا کۆمەڵکوژییان بە فەرمانی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی/عێراق شام(داعش) بوو. گەورەترین هیرش‌و پەلاماری دڕندانە کرایە سەریان کە بە هەزاران کچ‌و ژنیان لێ کردن بە کەنیزە‌و بە پێی شەرعی ئیسلام حەڵاڵیانکردن‌و کرین‌و فرۆشتنیان بە ئاشکراو بە گرتەی ڤیدیۆیی بۆ سوکایەتیکردن بەم نا موسڵمانانەوە کرد.
لە ڕاستیدا هیچ کام لە دۆکۆمێنت‌و تویژنەوە‌و لێکۆڵینەوەکان، هیچ کام لە شاهید حاڵەکان چ ئێزیدییەکان یان کەسانی تری غەیرە ئێزیدی، ئەوەی نە سەلماندووە کە ئەم هیرش‌و پەلاماردانانە بۆ سەر ئێزدییەکان بە هۆکاری کوردبوونیانەوە بێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە هۆکاری سەرەکی قبووڵنەکردنییان بووە بۆ دینی ئیسلام. لەگەڵ ئەوەی کورد بوون‌و نەتەوەو گەلی کورد لە هەر چوار پارچەکەی کوردستاندا موسڵمانن‌و دینی ئیسلامیان کردووە بە دینی فەرمی خۆیان، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەموو حوکمڕانەکانی عێراق‌و ئێران‌و تورکیا‌و سوریا دژایەتی کوردیان کردووە لە روانگەی نەتەوە پەرستییەوە نەک لە روانگەی دینییەوە چونەک زۆرینەی کوردیش ئیسلام دینی فەرمییان بووە. بەڵام هێرشکردنە سەر ئێزیدیەکان‌و پاکاتاوکردنیان‌و کۆمەڵکوژ کردنییان هەر لە سەرەتاوە تا داگیرکردنی ناوچەکەیان‌و شنگال کە شارێکی گەورەی ئێزیدی نشینە لە ٣/٨/٢٠١٤ ە بە دواوە بە فەرمانی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق/شام(داعش)، کە بە هەزاران پیاویان لێ کوشتن، بە سەدان ژن‌و کچیان لێ داگیرکردن، هەموو ماڵ‌و موڵک‌و سەرەوەت‌و سامان‌و کێڵگەکانیان داگیرکردن. ئەم تاوانە گەورەیە لەبەر کوردبوونی ئێزیدیەکان نەبوو، بەڵکو لەبەر ئەوە بوو کە بە (غەیرە دین) لە ناوچەکدا دادنەران‌و ویستیان بە زۆر بیانکەن بە موسڵمان. لە رق‌و کینەی دینییەوە بوو. ئەگەر ئێزیدیەکان خۆیان بە کوردیش دانەنایە‌و بەشێک نەبوونایە لە نەتەوەو گەلی کورد هەر هەمان تاوان دەکرا بەرامبەریان. هەروەک چۆن بەرامبەر بە مسیحییە عەرەبەکان‌و سائیبییەکان دەکرێت. هەروەها ئەگەر دەسەڵاتێکی ئیسلامیی کوردیی لە سەر حوکم بێت لە کوردستاندا، ئەوە هەمان هێرش‌و پەلاماردان بەرامبەر بە ئێزیدییەکان‌و کەمینە دینییەکانی تر دەکرێت. مەسەلەی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە عەقڵێتێکی سیکتاریزمیی دینییەوە هاتووە. ئێزیدیی‌و کاکەییەکان، لەگەڵ ئەوەی کوردن، لەگەڵ ئەوەی بەشدارییەکی بەرچاویان کردووە بە گوێرەی کەمینەیی خۆیان لە شۆرشی رزگاریخوازی گەلی کوردا، کەچی ئەگەر کوردێکی ئێزیدیی یان کاکەیی بەرپرسیارێتییەکی دیار وەک پارێزگار یان قایمقام‌‌و سەرۆکی ئەنجومەنی شارێک یان سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت لە کوردستاندا، مەلاکانی کوردستان‌و تووندرەوە ئیسلامییەکان دەکەونە دژایەتیکردنیان. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارەی کە دینی ئیسلام دیموکراتییەت قبوڵ ناکات.
کەچی بۆ ئازادکردنی شنگاڵ‌، لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە‌و یەکێتی‌و پارتی‌و گەریلاو پەیەدەو ئێزیدییەکان خۆیانەوە، ئەم ئازادکردنە بەرگێکی نەتەوەیی دەکرێت بەبەردا. ئەم هێزە کوردییانە لە پێناوی بازرگانێتی بە “کوردایەتییەوە” هەوڵ ئەدەن کە ئازادکردنەوەی شنگال بکەن بە کەڕنەڤاڵی ئاڵای کوردستان. لە پێناوی ئەم “کوردایەتییەشدا” خۆیان لە نێوان خۆیاندا دەکەونە شەرێکی نەگریس‌و نەخوازراوەوە. لە راگەیاندنەکانیاندا ئازادکردنەوەی شنگال بە “کۆنترۆڵکردن” ناو دەبەن. ئەم کێبڕكێ‌یە لە سەر ئازادکردنەوەی شنگاڵ‌و ناوچەی ئێزیدیەکان بە ناوی “کوردایەتییەوە” جارێکی تر پێشێلکردنی مافی ئێزیدیەکانە بە زەقکردنەوەی مەسەلەی نەتەوەیی‌و کوردایەتییەوە. بە واتایەکی تر گروپە گەورەکە، کە نەتەوەیە گروپە بچکۆلەکە قوتدەدا. خۆ ئەگەر ئێزیدیەکان کورد نەبونایە، ئەوە هیچ هەوڵێک نەدەدرا بۆ ئازادکردنەوەیان، کەواتە مەسەلەکە کوردبوونیانە نەک ئازادکردنیان لە ژێر زوڵم‌و زۆرو تاوانی سیکتاریزمیی دینیی. بەها دینیی‌و کۆمەڵایەتییەکەی ئێزیدیەکان پێشێل دەکرێت‌و ئەو تاوانانەی بەرامبەریان کراوە پشتگوێ دەخرێت‌و ناو دەنرێت بە تاوانی نەتەوەیی. ئێزیدیەکان‌و ئازادییان لە ناوچەکەی خۆیاندا بۆ هەڵبژاردنی دینەکەی خۆیان ون دەکرێت لە نێو گیانی کوردبوون‌و نەتەوەییدا. ئەم ون بوونەی مافی ئێزیدیەکان بۆ ئازادکردنەوەیان، و ئەو دەنگە دەنگ‌و هەراو هوریا حیزبایەتییەی بە ناوی “کوردایەتیەوە” دەکرێت، ئەوە دەگەیەنێت کە ئێزیدیەکان هەمان ترسی جینۆسایدیان لەسەر دەمێنێت. دەبوو بەو واتایە شنگاڵ ئازاد بکرایەتەوە نەک کۆنترۆڵ! کە پێکەوە ژیان لە نێوان موسڵمان‌و ئێزیدیی‌و دینەکانی تردا لە سەر بنەمای ئازادی بیروڕا پێکبهاتایە. هەڵبەت پێکەوە ژیانی راستەقینە دەبێت هەموو گۆشەیەک بگرێتەوە، واتە لە سەر بنەمای ئازادی دینیی‌و ئازادیی نەتەوەیی‌و ئازادی تاکە کەسیی‌و مافی مرۆڤ دروست بێت. بەڵام کاتێک تەنها مەسەلە نەتەوەییەکان زەقدەکرێنەوە ئیتر شتێک نامێنێت بۆ باسکردنی ئازادی‌و مافی ئێزیدییەکان‌و سەربەخۆییان لە هەڵبژاردنی دینەکەی خۆیاندا. بە پێی پێوەری دیموکراتیی، دەبوو هەموو هێزەکان پێشوەخت رێکەوتنێکی سیاسییان بکردایە لە سەر ئەوەی، کە ئێزیدییەکان شایستەی ئەوەن وەک دین‌و بیروباوەری تایبەتی خۆیان لە چنگی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق/شان(داعش)ی درندە ئازاد‌و رزگار بکرێن. ئەم رێکەوتنە سیاسییە دەبوو بە بەڵگەیەکی زیندوو بۆ گەلی کورد، کە دیموکراتخوازە‌و سیکتاریزمیی دینیی قبوڵ ناکات. کەچی ئەمە گۆڕدرا بۆ کێبڕکێی نێوان حیزبەکان کە کامیان زیاتر کوردایەتیی دەکەن‌. شنگال و ئەو تاوانەی بەرامبەر بە شنگال کرا بوو بە بازرگانێتی بە کوردبوونەوە. کە بێگومان دیویكی تریشی سیاسەت‌و دەسەڵاتدارێتی سیاسیی‌و کۆکردنەوەی دەنگ‌و قورخکردنی شنگال‌‌و خەڵکی ناوچەکەیە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • ئاماژەکانی تاوانکاریی جێنۆساید .
    ئاماژەکانی تاوانکاریی جێنۆساید .

    ئاب 14, 2024 0

  • تۆ چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە ؟                        هۆمەر محەمەد
    تۆ چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە ؟ هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • الإجرام بصيغته القانونية 2 جريمة إسقاط الجنسية والترحيل – قرار (٦٦٦)
    الإجرام بصيغته القانونية 2 جريمة إسقاط الجنسية والترحيل – قرار (٦٦٦)

    شوبات 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌