• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

كە لە ئیستخبارات كوردێكم دەبینی لەدڵی خۆمدا نەفرەتم لێدەكرد دوایی هەرخۆم بەخۆمم دەوت ئەی خۆت لێرە چی دەكەیت .

نیسان 20, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كە لە ئیستخبارات كوردێكم دەبینی لەدڵی خۆمدا نەفرەتم لێدەكرد دوایی هەرخۆم بەخۆمم دەوت ئەی خۆت لێرە چی دەكەیت .


 عومەرحاجی صالح:

 كە لە ئیستخبارات كوردێكم دەبینی لەدڵی خۆمدا نەفرەتم لێدەكرد دوایی هەرخۆم بەخۆمم دەوت ئەی خۆت لێرە چی دەكەیت .

omer hajy salih  2ئەم دانپیدانانەی عومەری حاجی ساڵح لە ژمارە (٤)ی گۆڤاری ئەنفالستاندا بڵاوکراوەتەوە لەراستیدا گرێی زۆر پرسیار لەبارەی تاوانی ئەنفالەوە دەکاتەوە، نامەکە چەندە کورتە هێندە کاریگەرو قابیلی تێرامانە . جگەلەوەی دان بەهەڵەی خۆیدا دەنێ گرنگترین پرسیار دەوروژێنێ ئایا بەراست ” عومەر حاجی ساڵح”  جەلادە یان قوربانی ؟  فەرموون دانپیدانەکە بخوێننەوەو خۆتان دادوەربن .

ئەگەربروانینە مێژووی گەلەكەمان پرە لەكارەساتی دڵتەزین، بەڵام كارەساتی ئەنفال لەهەموو ئەو كارەساتانەی تر گەورە تر بوو، بۆیە دوژمنەكانی گەلی كورد هەریەكەو بە جۆرێك هەولی لەناو بردنیانداوە، بە تایبەتی حزبی بەعس زیاتر لە هەموویان هەولی لە ناوبردنی گەلی كوردیدا، لەبەرئەوەی شارەزاییەكی زۆری هەبوو لەسیاسەتی لەناوبردن‌و پاكتاوكردندا، جگەلە وەش بەهۆی لاوازی‌و جیاوازی بیرو بۆچوونی هێزە سیاسیە كوردستانیەكانەوە ئەگەر ئێمەی كورد ژیرانە بروانینە روداوەكانی رابوردووی خۆمان پێموانیە كەسێك مابێت توشی هەڵە نەبووبێت، تا دەگاتە بەرپرسە باڵاكان، هەر بۆیەشە هەمیشە لەكەدار كردنی یەكتری تەنها دوژمنەكانمانی دڵخۆشكردووە. ئیستاش بەهەمان شێوەیە، دوژمنەكانی كورد لە جاران زۆرترن.. بەڵام دوژمنانی ئیستا لە ژێرناوی تردا دەردەكەون‌و دوژمنایەتیمان دەكەن. لێرەوە نامەوێت درێژەی بدەمێ‌ ئەوەندە نەبێت كە بلێم پێویستە هەلەكانی پێشوومان بكەینە فەرشی سورو بەسەریدا تێپەرین بۆ وەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی كەماون.

هەقە ئیتر رێگە بۆ كەسانێك چۆڵ نەكەین كە بە بیری تەسك‌و نەشارەزایانە راستییەكان بشێوێنن.

من هەوڵدەدەم ئەوەندەی پەیوەندی بەهەڵەكانی خۆمەوە هەیە، هەندێك راستی هەیە وەكو خۆی باسیان بكەم، نەك كەسانێك لەجیاتی من بە نەشارەزاییەوە قسەی لەسەر بكەن، هەر وەكو پێشتر لەسەر بیرورای سیاسی جیاواز هەندێ‌ شتیان لەسەر من بڵاوكردووەتەوە كە زۆر نابەجێ‌‌و ناراست بوون..

راستە من ساڵی 1983 لەكاتی شەری براكوژی دا سەربەلایەنێكی سیاسی بووم، بەڵام  شەری ناوخۆم پێقبوڵ نەكراو بە ناچاری هاتمەوە تەسلیم بە رژێم بوومەوە، بەڵام  هەرگیز باوەرم پێی نەبووە، هەرەوەها لەبەرچەند هۆیەك لەلایەن رژێمیشەوە بەردەوام چاودێری دەكرام، كە هاتیشمەوە جگەلە پەیوەندی كەسایەتی هیچ پەیوەندیەكی نهێنیم لەگەڵ دەزگا جاسوسیەكانی رژێمدا نەبووە، من  سەر بە فەوجی خەفیفەی(138)بووم هەتا راپەرینە مەزنەكەی سالی (1991) كە یەكێك بووم لە بەشدارانی ئەو راپەرینە. كەدەشچوومە ئیستخبارات كوردێكم دەدیت لەدلی خۆمدا دەمگوت تف ئەم سەگبابە چی دەكات لێرە بەڵام دوایی خۆم بەخۆمم دەوت ئەی خۆم چیدەكەم لێرە.!

كاتێكیش كە ئەنفالە بەدناوەكە دەستی پێكرد، هەواڵیان بۆ ناردم كە خزمەكانم‌و لە ناویاندا برایەكیشم لە گەلیاندابوو وتیان هەموویان دەیانەوێت بێن تەسلیم ببنەوە، ئەگەر دەتوانیت هەولێكمان بۆ بدە‌و یارمەتیمانبدە.. منیش چووم بۆ ئیستخباراتی دوزخورماتوو پێموتن.. ئەوانیش ووتیان بابێن توشی هیچ گرفتێك نابن.. كاتێك رۆیشتم بە هانایانەوە ئەوان خەریكبوون تەسلیمی رەبیە سەربازییەكانی سەر ریگای دوز- كفری دەبوونەوە، بەڵام چووم جگەلە خێزانەكانیان هەموویانم هێنا بۆ ئستخبارات،  هەر ئەو رۆژە دوای چەند پرسیارو وەڵامێك هەموویان ئازادكران، بەڵام دوای ماوەی 3 رۆژ بانگمیانكردەوە بۆ ئیستخبارات ووتیان: وەكیل وەزیر هاتووە ئەوانەی کە هێناوتنەوە ئێمە ئازادمانكردوون، دەبێت هەموویان بە خۆیان‌و خێزانەكانیانەوە بێنەوە بۆ ئێرە لە شارەدێ‌ی (صیاد)خێمەو زەوییان ئەدەینێ‌، ئەگەر بەخێزانەوە ئامادە نەبن ئەوا مافیان دەفەوتی. منیش چووم هەموویانم ئاگادار كردەوە‌و ئەوانیش هەموویان كۆبوونەوە، ئەگینا هەتا ئەو رۆژە خەڵكانی تر لە دوز دەرنەكرابوون. ئیتر ئەوانە بران‌و بەرئەنفالكەوتن..

ئیستا دەمەوێت بپرسم ئایا نەوەكو هەر من ئەگەر هەریەك لەو كەسانە كە هەمووویان خزمی خۆمن‌و برایەكمیش لەگەلیان بوو بیانزانیایە ئەنفال ئەكرێن ئەهاتنەوە ؟ ئەگەربیانزانیایە ئاوایان لێدەكرێت ئەگەر بەچەكی كیمیایش لێیان بدرایە، بەقسەی من ئەهاتن ؟ ئەگەر من بمزانیایە رژێم ئەوەندە فاشییە تەنانەت مندالی شیرە خۆریش زیندە بەچاڵ ئەكات، تەسلیمم ئەكردن؟ بەتایبەتی برای خۆمیان لەگەڵ بوو كەس هەیە ئەگەر بزانێت براكەی ئەنفال دەكرێت بچێت بیداتە دەستەوە؟ بەڵام دەمەوێت یەك راستی بلێم من هەڵەم كرد، هەڵەكەش ئەوە بوو بە فروفیشالی رژێم تێكەوتم، هەر ئەوكاتەش دڵم كەوتە ختورەوە كە جێگری ئەفسەرێک (نائب زابت)ێك پێی ووتم براكەت مەنێرە بانەروات لەگەڵ ئەواندا. ئەگەرنا خۆمیش لەگەلیان دەرۆیشتم هەتا ئێران ‌و نەم دەهێشت تەسلیم ببنەوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم!  إعداد المحامية: رولا باش إمام
    في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام

    ئیلول 07, 2025 0

  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
    دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

    ئاب 30, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌