نیسان 20, 2015 Omer هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە فه‌لاح مورادخان: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی مه‌به‌ستی کچانی ئێزیدی بوه له به کارهێنانیان وه‌کو ئامرازێکی شه‌ر
فه‌لاح مورادخان پارێزه‌ر و ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی وادی ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به ئاماده‌کردنی ئه‌م راپۆرته ده‌ڵێت” ئێمه له ماوه‌ی رابوردوودا له‌گه‌ڵ دوو له رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ پشتمان به دیداری راسته‌وخۆ به‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که گه‌راونه‌ته‌وه و له دووای ئه‌و تاوانه که له شه‌نگال ئه‌نجامدرا له مانگی هه‌شت، راسته‌وخۆ له ناو خه‌ڵکه‌که بوین وه هه‌وڵماندا به پێی توانا هاوکاری ئه‌و خه‌ڵکانه بکه‌ین که زیانیان پێی گه‌یشتبوو. کاک فه‌لاح هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه به تاێبه‌تی هه‌وڵماندا کار له‌سه‌ر ئه‌و کچانه بکه‌ین که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه رفێندرابوون وه گه‌راونه‌ته‌وه، که له سه‌رتا ژماره‌که‌یان که‌م بوو، به‌ڵام من ئه‌توانم پێیت بڵێیم ئێستاکه نزیکه‌ی 650 کچ گه‌راوه‌ته‌وه وه هه‌ر یه‌کێک له‌وانه به چیرۆکێک گه‌راوه‌ته‌وه. کاک فه‌لاح ده‌شڵێت هه‌ر بۆیه ئێمه به گرنگمان زانی ئه‌و رێکخراوه نێۆنه‌ته‌وه‌ییانه، رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، کۆمه‌ڵێک که‌ناڵی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، ته‌لفزیۆنی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، له ماوه‌ی رابوردوو له‌گه‌ڵ که‌ناڵی NBC, ئه‌مریکی و کۆمه‌ڵێک لایه‌نێکه کار بکه‌ین وه بیانهێنین بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه خۆیان گه‌واهی بن و له ئه‌نجامی ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌واهی ده‌ره‌کاندا کردوویانه به‌رهه‌می ئه‌و راپۆرته بوه. کاک فه‌لاح له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵی ئه‌وه‌ی ئێمه بۆمان روون بوه‌ته‌وه وه به قه‌ناعه‌تی شه‌خسی خۆم ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر به تاێبه‌تی مه‌به‌ستیان ئیزیدیه‌کان بوه، کچه‌کانی ئێزیدی و به‌کار هێنانیان وه‌کو ئامرێزێکی شه‌ر”.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.