نیسان 15, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنفال چی دەگەیەنێ
ئەنفال چی دەگەیەنی ؟
لەسەرتای دابەشبونی کوردستان و لکاندنی بەشی باشور بەئێراقەوە ..لە پێناوی بەرژەوەندی دەوڵەتە زلهێزەکان . هەمیشە مەرگی کوردو نیشتمانی کوردستان کراوەتە سوپەرو قەلغانی پاراستی بەرژەوەندی و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و ناوچەی رۆژهەلاتی ناوین .دوابەدوای کارەساتەکانیش پاساوی جۆراوجۆری بۆ دابین کراوەو زۆر جاریش سەرکردایەتی کورد کەوتونەتە یان خزاونەتە ناو تەڵەوگەمە سیاسیە نیودەوڵەتیەکان .
ئەرکەکانی کورد بەتایبەتی پەرلەمان لە کێسی ئەنفالدا..!
1/ گرتن وسزادانی هەموو ئەو گروپ وتاقم و مستتەشارانەی کە لە پرۆسەی ئەنفال بەشدار بوون..! چونکە ئەگەر سزای دوژمنانی ناوخۆت نەدەیت ناتوانی داوای سزادانی دوژمنی دەرەکی بکەیت .
2/ جگە لەوەی ئەم کەیسە بە بابەتێکی شورەی وشەرمەزاری لە پەرلەمانی کوردستان ماوەتەوەو بەرەسمی نەناسراوە ، دەبێ پەرلەمانی کوردستان بەفەرمی بە جینۆسایدی نەتەوەیی بیناسێنێ و لەڕێگەی ئەو لیژنەیەوە کەلە خاڵی(3) هاتووە بیگەیەنێتە هەموو پەرلەمانەکانی جیهان ولەپێش هەمویانەوە بەغداو دەوڵەتەکانی ناوچەکە. هەروەها خاڵی یەکەمیش هەرئەرکی پەرلەمانە وەزارەتی پەیوەستکار ناچار بکات بۆ گرتنیان ..یان سزای لێستاندنەوەی یان گۆرینی وەزیر
3/ دامەزراندنی لیژنەیەکی پسۆرو دیپلۆماتکار لە کەسایەتی دڵسۆزو شارەزا بۆ کەیسی ئەنفال وجینۆساید ..کە لەپەرلەمانی کوردستانەوە دەنگیان بۆ بدرێ ودەسەڵاتەکانیان بەفراوانی دیاری بکرێت ..تاکو بتوانن لە هەموو دەرگا نێودەوڵەتیەکان بدەن .
4/ نوێنەرەی ئەم لیژنەیە ئەندامی هەمیشەیی هەبێت لە بەشی پەیوەندیەکانی هەرێم ..تا بتوانرێ وەکو مەرجێك لە پرۆتۆکۆڵەکان بەکار بهێنرێ .
5/ ئەندام پەرلەمانتاران و وەزیرە کوردەکان لە بەغدا کەیسی ئەنفال بکەنە هەوێنی کارەکان.
6/تیکدان وروخاندنی زیاتر لە 15 پانزە قەزاو دەیان شارۆچەکەو هەزاران گوند ، پەیوەست بکرێ بە بابەتی جینۆساید..گەر بەم شیوەیە وبەپێوەری نێو دەوڵەتی هەژماری بکەین .هەموو ئەوناچانەی دەرەوەی هەرێم بدرێتە هەرێم وەکو لەبری ( تەعویز ) هێشتا حکومەتی بەغدا قەرزار دەبێتەوە..لەهەمانکاتدا لەوانەیە هەندێك وا تێبگەن مامەڵە بەزەوی وخاکی خۆمانەوە دەکەین ، بەڵام من مەبەستم فراوانی دیالۆگە .بەداخەوە دەڵێم ئەو رۆژە کورد مامەڵەی بەزەوی خۆیەوە کرد کە رازی بوو بە ووشەی جێناکۆك .
7/پێویستە رەچاوی داتاو ژمارەی ئەنفال وکیمیای و سێدارەو زیندانی وئاوارەو روخانی خانوو سەروەت وسامان وباخ وکێڵگەی هەموو تاکێك بکرێ،جگە لەنەخۆشیە دەرونیەکان .
کەیسی ئەنفال وجینۆساید زۆر لەوە مەزنترو پیرۆزترە بخرێتە چوارچێوەی بەرژەوەندی حیزبێك یان چەند کەسایەتیەك،لە دنیای ئەمرۆدا ووڵاتان لەسەرمافی تاکە مرۆڤێکی ووڵاتەکەیان هەموو بەرژەوەندیەکان وەلا دەنێن وپەیوەندیەکان دادەبڕن .لەلای ئیمەش لە جیاتی وەرگرتنی مافەکانیان جۆرەها کۆروسیمینارو گەلەکۆمەی کولاندنەوەی برینەکانیان بۆ دەگێرین .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.