تەموز 21, 2026 Omer ئهرشیف, ئهنفال 0
ئیمان مثنی سوڵتان ئەلروكابی
بەندیخانەی ئەبوغرێب تا دوای ساڵی 1991 ژنی ئەنفالكراو لە زیندانەكاندا مابوون .

دیمانە : سمكۆسابیر
ئەم گێڕانەوەیەی ئیمان کاتێک باسی ژنانی ئەنفال دەکات، جۆرێک تێکەڵ بوونی تێدایە، چونکە بەدیدی ئەم ژنەو زۆرکەس کوردەکان هەرلەئەنفالدا گیراون، بەڵام جگەلە ئەنفال زیندانەکانی بەعس پڕبوون لە کورد کە بەتۆمەتی جیاواز گیرابوون. بۆیە ئەم گێڕانەوەیە ڕێی تێناچێت ئەوانەی ئیمان بینونی ژنانی ئەنفالکراو بووبن. بەڵکو ژنانی زیندانی کراوی کوردبوون. چونکە هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەک و شایەتحاڵێک نییە ئەوە بسەلمێنێ ئەنفالکراوان برابن بۆ زیندان و گرتووخانەکانی وەک ئەبووغرێب. تەنانەت ئیمان خۆشی باسی ئەوە ناکات کە کچەکان وتبێتیان لە پرۆسەکانی ئەنفالدا گیراوین.
یەكێك لەومیوانانەی كە لە كۆنگرەی سێیەمی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، بانگهێشتكرابوو، ( ئیمان مشنی سوڵتان ئەلڕِوكابی ) بوو كە لە رۆژانی 17-19/4/2011 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ئیمان ژنێكی بەرەگەز عەرەبەو خەڵكی شەترەی شاری ناسریەی باشوری عێراقە
ئیمان چیڕۆكی ئازاروئەشكەنجە كانی سەردەمی رژێمی بەعسی لە ناوچوومان بۆ دەگێڕێتەوەو، رەفتارەكانی پیاوانی ئەو حزبەو ئەجێنداكانی بەتەواوی بۆ كۆنگرە نیشاندەدات كە چۆن بەعس لە راپەڕینی شەعبانیەدا شیعەكانی باشوری عێراق لە ساڵی 1991 كوشتاری بەكۆمەڵ لەوناوچانە ئەنجامدەدا زۆربەی ئەوكوشتارەش ڕاستەوخۆ لەلایەن بنەماڵەی سەدام حوسێنوكەسە نزیكەكانی سەرپەرستی دەكرا . ئیمان ئەلڕوكابی جگە لەوەی لەماوەی زیندانیكردنی ئازارو ئەشكەنجە یەكی زۆری بینیوە، هاوكات رژێمی بەعس تەواوی خانەوادەكەی زیندانیی كردووەو براكەشی بەبەرچاوی ئەندامانی خێزانەكەیەوە خراوەتە نێوحەوزی تێزابەوە وسوتێنراوە . ئیمان دەڵێت : من هەمیشە خۆم بە قەرزاری گەلی كورد دەزانم چونكە كاتێك بەعس لە هەمووخانەوادەكە تەنهامنو دایكمو خوشكێكمی ئازاد كرد . ئێمە لەشەقامەكانی ناسریە بێئەوەی جلوبەرگێكمان لابێت یاكەسێك هەبێت هاوكاریمان بكات ، هیچ شتێكمان نەمابوو، تەنانەت ئەوەی لەرابردوودا كە ناوی شەرەف بوو شانازیمان پێوە دەكرد بەعس ئەویشی لە خۆمو خانەوادەكەم سەندوهەموومانی ئەتكرد .
بۆیە خۆمانگەیاندە كوردستان و لە شاری هەولێر بەگەرمی پێشوازیی كراین . بۆماوەی 20 ساڵە ئەوساتەم دێتەوە یاد كە من چۆن ئەو قەرزەی كورد بدەمەوە كە لە رابردوودا بۆ ئێمەیان ئەنجامداوە .
لەو چەند رۆژەی رابردووش كاتێك بۆ كۆنگرە گەیشتمە شاری هەولێر وامدەزانی باوك و براكانم لە ژیانداماون و لە هەولێر چاوەڕێم دەكەن . ساتێك بوو بۆ من واهەست دەكەم شەرەفی دزراوم بۆ گەڕاوەتەوە و براكانیشم زیندووبونەتەوە. ئیمان ئەوەشی گوت : من لە20ساڵی رابردوودا لە وڵاتی سوید دەژیم هەستم بە هیچ خۆشییەك نەكردووە . بەڵام ئەو سێ رۆژەی كە لە هەولێرم وادەزانم تۆڵەی هەموو ئازارو ئەشكەنجەكانی سەردەمی رژێمی بەعسم كردۆتەوە . ئاماژە بەوە دەكات كە جەللادەكانی بەعس پێیان وتووە ، لەبەرامبەر شەرەفی كچەكانتان مناڵەكانتان دەخەینە تێزابەوە ، خۆشتان سەربەست بن لەوەی كامەیان هەڵدەبژێرن. بۆیە باوكم گوتی : كوڕەكانم بۆ ئێوە و كچەكانم ئازاد بكەن. (ئەلڕوكابی درێژەی بەقسەكانیدا: (جگە لە خوشكەكانم چەند كچێكی عەرەب و 10كچی كورد كە لە پرۆسەی ئەنفالدا گیرابوون لە ژوورەكەی ئێمەدا بوون ئەو كچە كوردانە وەكو پێویست زمانی عەرەبیان نە دەزانی تەنها چەند و شەیەكی كەم فێرببوون . هەمیشە لە بەندیخانەی ئەبوغرێب، بەتایبەتیش ئەو كچە كوردانە بە خراپترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرا. جگە لەسوكایەتی رۆژانە، چەند رۆژ جارێك دوای ئەشكەنجە دەستدرێژیان دەكرایەسەر و ئینجا دەكوژران . ئیمان لەدرێژەی قسەكانیدا گووتی ” من كاتێك گەیشتمە ئەو زیندانە بەو كچە كوردانەم ووت كە لە زۆربەی عێراق راپەڕین بووە، خەریكە بەعس لە ناودەچێت ئەو كچە كوردانە ئەگەرچی تەنها چاوەڕێی مەرگیان دەكرد ، كەچی ئەو هەواڵە زۆر دڵخۆشی كردن بەو هیوایەی رۆژێك لە رۆژان بگەڕێنەوە كوردستان و بە كەسوكارەكانیان شادببنەوە.. من باس لەو10كچە كوردە دەكەم كە لە ئەبوغرێب زیندانی كرابوون تەمەنیان لە19-23 ساڵَی بوو , كە لە شاڵاوەكانی بەعس لەساڵی 1988 دەسگیر كرابوون. رەوشی ژیانیان رۆژ لە دوای رۆژ بەرە و خراپتر دەچوو، بەعس لەگەڵ راپەڕینی خەڵكی عێراق لە كوردستان و باشوری عێراق هێندەی تر د ڕندەبوو، بۆیە رۆژانە لە بەندیخانەی ئەبوغرێب كچ و ژنی كورد زیندە بە چاڵدەكران و ئیتر نەدەگەڕانەوە بۆ ژورەكانیان . تەنانەت ئەو رۆژەی كەمن لە ناسریەوە گوازرامەوە بۆ ئەو بەندیخانەیە وتیان دوێنێ سێ كچی كوردیان گوللە بارانكردووە ئەو روداوە هێندەی تر ئەو كچە كوردانەی تۆقاندبوو ، تا دواجار بەرنامەی ئەوە داندرابوو كە رۆژانە ئەبێت چەند كچێك لەو زیندانییانە دوای دەستدرێژی گوللە بارانبكرێن یا زیندە بە چاڵ بكرێن .هەموو بیانوێكیان بۆ كوشتن ئەوە بوو كە دەیانوت : ئەوانەی بە كرێگیراوی بێگانەن ئەبێت لە ناو ببرێن لەكاتێكدا ئێمە لە نێو ماڵەكانی خۆمان پەلامار دراین و ئەو كچە كوردانەش سەر سوڕمانی خۆیان دەردەبڕی و دەیانگوت باشە ئێمە چیمانكردووە وا ئەتكماندەكەن و دەمانكوژن ..؟!
الركابی وتی: پێویستە هەموو عێراقییەك كە گوێ بیستی وشەی شەرەف بێت، ئەبێت بەگژ هەموو تاوانبارێكدا بچینەوە، رۆژێك دەبێت بە سزای خۆی بگات و ئەمەش تەنها مەسەلەی كاتەو ئەو رۆژەش بۆ گەلی كورد و شیعە لە باشوور زۆر نزیكە تەنها كاری جدی پێویستە بۆ ئەوانەی رۆژگارێك كچ و ژنی كورد و شیعەی باشووریان زیندە بەچاڵ و ئەتك دەكرد دەبێت وەك سەرۆكەكەیان سزای خۆیان وەربگرن .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.