ئازار 17, 2015 Omer كیمیاباران, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هه‌ڵه‌بجه له‌پێشه‌نگی تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا
anfalistan – سلێمانى: تاوانی شه‌هید كردنی شارێك سرینه‌وه‌ی مۆركی نه‌ته‌وه‌یه‌ك پاش بیست و حه‌وت ساڵ بێجگه له‌چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی كه‌م تائیستا و له‌سه‌رئاستی جیهان تاوانێكی شاراوه‌یه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی ناوچه‌كه‌ش لێ ی بێ ئاگان، هۆكاری بچوك كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه بێجگه له بێ ئه‌زموونی و بێ توانایی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان نه‌بێت هیچیتر نیه، كه‌ده‌بوایه وه‌ك هۆلۆكۆست و هێرۆشیما و سه‌رجه‌م تاوانه نێوده‌وڵتیه‌كانی تر له‌سه‌ر ئاستی جیهان بناسرابایه.
ئه‌و تاوانه‌ی كه‌به‌هۆی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌نجامدرا به‌پێی مادده‌ی شه‌ش له‌یاسای رۆما (یاسای لاهای) كه‌بنچینه‌بوو بۆ دروستبوونی یاساكانی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، یه‌كێكه له‌تاوانانه‌ی كه‌له‌سر ئاستی جیهان قه‌ده‌غه‌یه‌و سزای قورسی له‌سه‌ره له‌به‌رئه‌وه‌ی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس هه‌وڵیداوه به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد بكوژێت و له‌ناویان به‌رێت، ئه‌مه بۆخۆی هۆكارێكه بۆ به‌سزاگه‌یاندنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌وه‌ك بكه‌ری راسته‌قینه هه‌ستاون به‌كاره‌كه دادگایی بكرێن و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌به‌راسته‌وخۆ و ناراسته‌خۆ هاوكاربوونه به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌ته‌نیا تاوانی جینۆساید‌كردن نه‌بوو به‌ڵكو به‌پێی مادده‌ی هه‌شت له‌یاسای رۆما ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیه‌وه چونكه له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاریكراو به‌هۆی هۆكاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و رۆشنبیریه‌وه به‌تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌ژمار ده‌كرێت و نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن زمان و كولتوور و رۆشنبیری و داب و نه‌ریتی خۆی بووه هه‌میشه له‌لایه‌ن دووژمنانه‌وه رووبه‌رووی كوشتن و له‌ناوبردن بووه‌ته‌وه، ئه‌مه هۆكارێك بوو بۆ كیمیابارنكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه.
له‌هه‌مان كاتدا به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی ژنێڤی ساڵی 1949 برۆتۆكۆڵی دووه‌م هه‌ر شه‌ر و ناكۆكیه‌ك له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌یه‌كی جیاوازدا له‌ناوخۆی وڵات‌دا بێته‌كایه‌وه ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات پارێزگاری له‌كوشتنی هاوڵاتی سیڤیلی ناوچه‌كه بكرێت و رووبه‌رووی كوشتن و له‌ناوبردن نه‌كرێنه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌پێشتر شه‌رو پێكدادان له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی به‌عس دا رووی‌دابوو له شاری هه‌ڵه‌بجه هه‌ر بۆیه حكومه‌تی به‌عس له‌بری پارێزگاری لێ كردنی دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه گازی كیمیایی به‌رانبه‌ر به‌دانیشتوانه‌كه‌ی به‌كارهێناو زۆربه‌یانی رووبه‌رووی كوشتن و له‌ناوبردن كرده‌وه، پاش ئه‌م كاره‌ساته‌و له‌كاتی خۆیدا ده‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رژمێریه‌كی ته‌واوی سه‌باره‌ت به‌قوربانیانی چه‌كی كیمیایی له‌هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌واوی ناوچه‌كانی تری كوردستان بكردایه‌و داوای له‌تیمی نێوده‌وڵه‌تی بكردایه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌و سه‌رژمێری كردنی سه‌رجه‌م گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان و دروستكردنی كه‌یسێكی شایسته له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه.
بۆیه تاوانی كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك له‌رابردوودا باسكراوه به‌ته‌نیا تاوانی جینۆساید نیه به‌ڵكو به‌پێ ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگیشه‌وه.
ئارام بابا
*ماسته‌ر له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.