مارس 24, 2026 Omer ئه‌نفال, وتار 0
تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە!
با گۆپتەپە دووبارە نەبێتەوە…

سروە نوری ئەزیز
ئێواره‌یه‌کی پایزی ٢٠١٢، یه‌کێک له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی سوید بووه میوانی دێی گۆپته‌په. له گۆپته‌په چاوی کامێره‌که بۆ مناڵه‌کانی ئه‌م دێیه ده‌گه‌ڕا. دوای ماوه‌یه‌کی که‌م مناڵه‌کان له‌ده‌وری کامێره‌که کۆبوونه‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س پرسیار له مناڵه‌کان بکات، خۆیان که‌وتنه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه نه‌بیستراوه‌کان. وێنه‌ی بهسهرهاتهکوژراوهکانیان، به چیلکهکانی ده‌ستیان له‌سه‌ر خۆڵه‌که پیشانی کامێره‌که ده‌دا. به‌سه‌رهاته‌کان هه‌میشه ئاماده‌بوون. له‌گه‌ڵ کوشتن و بهزیندهچاڵکردنی ئه‌و هه‌موو چیرۆک و هۆنراوه و لایلایهیهدا، له‌گه‌ڵ سوتاندنی ئه‌و هه‌موو ڕه‌ز و باخ و مزگه‌وتانه‌دا، که‌چی به‌سه‌رهاته‌کان یاری مناڵه‌کانیان به‌جێنه‌ده‌هێشت. که‌س پرسیاری بۆردومانکردن و بۆمی کیمیاوی له‌م مناڵانه‌ی گۆپته‌په نه‌کردبوو، به‌ڵام خۆیان باسیان ده‌کرد. به‌سه‌رهاته‌کان هه‌میشه له‌گه‌ڵ مناڵه‌کاندا ده‌ژیان.
دێی گۆپته‌په چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆردومانکراوه. له ساڵی ١٩٦٣ به‌عسیه‌کان بۆردومانیانکرد، ڕه‌زوباخی ئه‌م دێ سه‌وزه‌یان سووتاند. ساڵی ١٩٨٣ ش جارێکی تر هه‌ر له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه زۆر دڕندانه بۆردومانکرایەوە.
به‌ڵام ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی که مناڵه‌کان له‌م پایزه‌دا بۆ ته‌له‌فیزێۆنی سویدیان ده‌گێڕایه‌وه، به‌سه‌رهاتی کیمیاوی باران و ئه‌نفال کردنی دێی گۆپته‌په بوو.
مانگی ره‌مه‌زان بوو، کات پێش به‌ربانگ بوو، سێیه‌م ڕۆژی مانگی پێنجی ساڵی ١٩٨٨، ڕۆژێکی خۆشی وه‌رزی به‌هار بوو. ده‌شت و ده‌ری گۆپته‌په به‌رگی به‌هاری پۆشیبوو. مناڵه‌کانی دێ یارییان ده‌کرد، دایکه‌کانیان خه‌ریکی ئاماده‌کردنی خوانی به‌ربانگ بوون، ئا له‌و رۆژه دا، فڕۆکه مهرگڕێژنهکانی دیکتاتۆری به‌غدا که‌وتنه ڕشتنی ژه‌هری کوشنده‌یان.
خاتوو نه‌سرین که ئه‌و کاته مامۆستای دێیه‌که بوو، وتی: “دووکه‌ڵه‌که سوور بوو. پاشان بوو به‌شین. بۆنی سیری لێده‌هات”.
گوندنیشینه‌کان گێڕایانه‌وه: “دوا به دوای هێرشه‌که‌ی سه‌ر گۆپته‌په، ئاوه‌که‌ی زێی بچووک به‌خێرایی به‌رزده‌بۆوه”.
ڕژێمی به‌عس له سه‌ره‌تای شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال دا ده‌ستیکرد به کردنه‌وه‌ی کونی به‌نداوه‌کانی دوکان به مه‌به‌ستی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباره‌که بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌موو خۆڕزگارکردن و ده‌ربازبوونێک بۆ ئه‌و به‌ری ڕووباره‌که.
به پێی کتێبی ” عێراق و تاوانی جینۆساید، شاڵاوی ئه‌نفال دژی کورد” له کیمیاویبارانی گۆپته‌په دا هاتووە: ” بێگومان ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی کوژراون، هه‌ر چه‌ندێ بووبێت، به به‌روارد له‌گه‌ڵ هه‌ر په‌لامارێکی کیمیاوی دیکەدا، بێجگه له هێرشه‌که‌ی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه که شه‌ش هه‌فته پێشتر ڕوویدا بوو، گه‌وره‌ترین ژماره بوو. نزیکه‌ی په‌نجا خێزان یش که له ده‌ست کیماوی ڕزگاریان ببوو، له سه‌ر یه‌کێک له ڕێگاکان ده‌گیرێن و به زیلی سەربازی به‌ره‌و ئۆردوگا زۆره‌ملێکان ده‌برێن”.
ئه‌م مناڵانه‌ی که ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌گێڕنه‌وه، له ساڵی ١٩٨٨ دا، هێشتا لهدایکنهببوون، به‌ڵکو دایکی ئه‌م مناڵانه ته‌مه‌نیان ده دوانزده ساڵانێک ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌سه‌رهاته‌کان هه‌میشه ئاماده‌ن. به‌سه‌رهاته‌کان له هه‌وادان، له ئاودان له هه‌موو یارییه‌کانی منداڵهکاندان. به‌سه‌رهاتی کیمیاویباران، به‌سه‌رهاتی دایک و باوکیانه، به‌سه‌رهاتی نهنکیانه، به‌سه‌رهاتی باپیره‌یانه، ئه‌م به‌سه‌رهاتانه هه‌میشه ئاماده‌ن و زیندوون.
مناڵه‌کان یاری ده‌که‌ن، له پڕ باسی کیمیاوی ده‌که‌ن، باسی نه‌نکیان ده‌که‌ن که له‌وانه‌یه ڕۆژێک هه‌ر بگه‌ڕێته‌وه، بۆ لایان.
شیلانی ته‌مه‌ن ده ساڵ وتی: “تا ئێستاش دایکم چاوه‌ڕوانی خوشکه‌که‌ی و دایکێتی که بگه‌ڕێنه‌وه!
پووره منه‌وه‌ر وتی: “دایکێکم بینی شیری به مناڵه‌که‌ی ده‌دا، له شوێنی خۆیان وشک ببوون”.
له دوای کیمیاویبارانهکه به چه‌ند ڕۆژێک، سوپای به‌عس به هێزی زه‌مینی به‌ره‌و گۆپته‌په هات و داگیریکرد و پاشان ئه‌م شارۆچکه‌یه‌شی وێران کرد. له فه‌رهه‌نگی به‌عسدا گۆپته‌په‌ش بووه ناوچه‌ی “محه‌ره‌مه”.
بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆکه سووتاوه‌کان بنوسرێنه‌وه و لایلایهکان بوترێنه‌وه، یاری مناڵەکان ڕاپێچی نوگرەسەلمان نەکرێن، تاوانی ئه‌نفال بۆ نه‌وه‌کانت بگێڕه‌وه، با ئه‌وانیش بۆ مناڵه‌کانی خۆیانی بگێڕنه‌وه… تا ئه‌م مێژووه خوێناوییه دووباره نه‌بێته‌وه.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 22, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.