نیسان 13, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سبەی چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە ؟ سبەی دەتوانیت مرۆڤ بیت
سبەی چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە ؟
سبەی دەتوانیت مرۆڤ بیت
عومەر محمەد ١٣/٤/٢٠١٥ سلێمانی
سبەینێ ١٤/٤/٢٠١٥ بیست و حەوتەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالە
دەشێت یادی ئەنفال کلیلی دەرگایەکی نوێی ژیانت بێت و بەواتای راستەقینەی خۆی ببیتە مرۆڤ، هەرچی توندرەفتاری و دڵڕەقی و بەدرەفتاریت هەیە توڕی بدەیت و ڕێگە نەدەیت جارێکی تر ئەو رەفتارە ناپەسەندانە ببنەوە بە بەشێک لە کەسایەتیت، بەپێجەوانەشەوە سبەی دەشێت تۆ هەر مرۆڤە گرگن و بێباک و خەمساردو شکستخواردووەکەی رۆژانی رابوردو یاخود ساڵانی رابوردوبێت وشکستەکانی خۆت بژمێریت.
چەند جوانە سبەی بۆیەک جار راستگۆبیت و ئازایەتی بنوێنی ، بۆ ڕێزگرتن لەو هەموو ئینسانە بێتاوانەی ئەنفالکران و لە بیابان کۆمەڵکوژکران و بەو پەڕی بێڕێزییەوە ژێر لم دران .؟
چەند جوانە سبەی بکەیتە دەستپێکی گۆڕانی خۆت و لە گۆڕنانی ڕەفتاری بەعسیزم وداعشیزم و هەر خراپەکارییەک کە لە کەسایەتیت داهەبوون . گرنگە لە یادی ئەنفالدا ببیتەوە بە ئینسان و لەمپەر بیت لەبەردەم ئەو ئەتوارانەی ژیان و مرۆڤایەتیان ناشرین کردووە و شکۆی ئینسانیان شکاندوە. نەکەی سبەی بەنیازە خراپەکانتەوە، لە یادی ئەنفالدا راوەستی و دوسبەی دەست بە بوختان و خراپەکاری بکەیتەوە. چەندە عەیبە تۆ بەعسیانە بژیت و شین بۆ ئەنفال بکەیت ؟ چ گەمژەییە مرۆڤ هێندە دودیو بێت شین بۆ گیانبەخت کردووەکان بکاو جنیو بەزیندووەکان بدات !
من لەیادی ئەنفالدا داوای لێبوردن لەهەر کەسێک دەکەم دڵیم شکاندبێ و لە هەموو ئەوکەسانەش دەبوورم خراپەیان لەگەڵ کردووم . بەعسیەکانی دوێنێ و داعشەکانی ئەمرۆ نەبێت .کە دەبێت ئەمرۆبێت یان سبەی دادگایی بکرێن و سزابدرێن .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
نیسان 05, 2026 0
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.