• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • کۆمەڵێک بیرۆکەو پێشنیار بۆ دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی جێنۆساید …………………………هۆمەر محەمەد
  • پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان” …….نووسینی میران ئەبراهام
  • خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد
  • یادی ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد
  • وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

کۆمەڵێک بیرۆکەو پێشنیار بۆ دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی جێنۆساید …………………………هۆمەر محەمەد

نیسان 20, 2026 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال, وتار 0


دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی جێنۆساید

هۆمەر محەمەد

لەماوەی کاردنمدا لە دۆسێی ئەنفال بەتایبەتی و جێنۆسایدی کورد بەگشتی هەتا ئێستا چەندین بیرۆکەو پێشنیارم خستووەتە ناو مێدیاو بەردەم ڕای گشتی ئەگەرچی بەشێوەیەکی سنوردار پێشوازییان لێکراوەو بەدەنگەوە هاتن هەبووە، بەڵام هێشتا کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نەبووە هەتا جێگەی باس بن یان بووبن بەکەلتووری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ببن بەبنەما بۆ هەستانەوەی قوربانی و توخمێکی کاریگەرو چالاک بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دامەزراو کەوەک کۆمەڵگەیەکی ئامادە بەرپەرچی جێنۆساید بداتەوە.

دانانی ئەم پێشنیارانە ئەگەرچی ساڵی ٢٠١٢ زۆربەیان لە گۆڤاری ئەنفالستاندا و ساڵی ٢٠١٤ دا لە کتێبێکدا بەناو نیشانی (دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی جێنۆساید) بڵاوکراوەتەوە ئێستاش لەماڵپەڕی ئەنفالستاندا تەنها بۆ ئەوە نییە بیرۆکەو پێشنیارەکان (خاوەندارێتی)یان پارێزراو بێت هێندەی ئامانج ئەوەیە وەک بەرچاو ڕوونیەک لەبەردەست و دیدەبن بۆئەوەی چۆن یادی ئەنفال بکەینەوەو چۆن بەرەو یادەکان بچین و چۆن کۆمەڵگە بونیات بنێینەوە. 

پێشنیارەکان بریتین لە

  1. لەهەموو شاروشارۆچکەکاندا لەتوانادا هەیە، ژورێک وەک ستۆدیۆ ئامادە بکرێت بۆ تۆمارکردن (ریکۆرد)ی چیرۆکەکان.
  2. هەموو گوندێک دەتوانێت ژورێک لە قوتابخانەی گوندەکەی یان مزگەوت یاخود ژوورێکی تایبەت دروست بکرێت بۆ هەڵگرتنی کەلوپەل و وێنەی شەهیدەکان و ئەنفالکراوەکان.
  3. لەهەموو دەروازەیەکی گوندەکان تەنانەت ئەگەر ئاوەدانیش نەکرابێتەوە ناوی هەموو شەهیدان و ئەنفالکراوانی گوندەکە لەدەروازەی گوند یاخود لەناوەڕاستی گوندیان هەرشوێنێک کەخەڵکەکە بەشیاوی دەزانن بنوسرێت. خۆشبەختانە ئەم خاڵە زۆرێک لەگوندەکان بەتایبەتی لەگەرمیان و لەبالیسان جێبەجێکراوە.
  4. هەموو ماڵێک دەتوانێت لەدیوی دەرەوەی ماڵەکەی لەسەر تابلۆیەک ناوی شەهیدەکانی یان ئەنفالکراوەکانی بنوسێ و هەڵیواسێت. ئەمە بەهایەکی دۆکێومێنتی دەبێت و هەمیشە ناوو یادەوەری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەبەردیدە دەمێننەوە.
  5. هەر گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدرایەوە ئەگەر لەخوارووی عێراق بن باشتر وایە بەردێکی گەورەی لە چیاکانی کوردستانەوە بۆ ببرێت و دوای هەڵدانەوەی لە شوێنەکەی یاخود لەتەنیش چاڵەکە دابندرێت. (ئەگەر ناوی کەسەکان ناسرابوونەوە دەتوانرێت ناویان لەسەر ئەو بەردە هەڵبکۆڵدرێت ئەگەرنا تەنها ژمارەی کەسەکان و ناوی لایەنی جێبەجێکاری لەسەر هەڵبکۆلدرێت.
  6. ڕۆژانی یادەکان بکرێن بەڕۆژی ئاشتبوونەوە لەتاکەوە بۆ کۆ هەتا دەبێتە کەلتووری کۆمەڵایەتی. ئەم خاڵە دەکرێت حزبەکانی کوردستانیش بگرێتەوە.
  7. ڕۆژێکی یادەکان هەڵەبجە یان ئەنفال یاخود هەریادێک بێت دابنرێت بۆ ڕۆژی سەرنەبرین.. ئەم خاڵە زۆر گرنگە لەبەرئەوەی وەک رێزلێنانێک لە مرۆڤانەی لە نوگرەسەلمان و دوبزو لەبرسان مردن، یاخود لەهەموو پەلەوەرو گیاندارە کێوی و ماڵیانەی بەچەکی کیمیایی مردن یان لە تاوانی ئەنفالدا بەتاڵان بران.
  8. رۆیشتن بۆ سەرمەزاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە پیادە ڕۆیی بێت. بۆئەوەی کۆتایی بەتەراتێنی ماشێنی های مۆدێل و نمایشکردنیان لەیادەکاندا.
  9. ڕۆژانی ئەم یادانە نەکرێن بەپشوو بەڵکو وەک سونبلی کاردەکەین و بونیات دەنێینەوە لەکاردابین دەکرێت داهاتی ئەو رۆژانەی کاریشمان لە ١% یان کەمتر ببەخشین بۆ بوونیاتنانەوە.
  10. هەرجۆرە شەڕکردن یان کردەی تاوانکاری وەک کوشتنی بەئەنقەست سزاکەی دووقات بێت لەچاو ئەوەی لەیاسادا جێگیرکراوە.و وەک سوکایەتی بەخوێنی قوربانیان ئەژماربکرێت.

لە ڕەشپۆشییەوە بۆ ڕەنگ پۆشی :

  1. بەو پێیەی وێنە ئەرشیڤیەکانی هەڵەبجە ئەو ئازیزانەی بەچەکی کیمیایی شەهید بوون و بەجلوبەرگی رەنگاو رەنگەوە لە ناو شەقام و کۆڵانەکان و دەشتودەردا کەوتبوون.. یادەکان بەو رەنگ و جلانەوە بکرێنەوە.
  2. هەمان جۆری ئەو بازن و گوارەو موستیلانە لەدەست بکەنەوە یاخود هەمان ئەو سوخمەو کراس و کەوا زەردو سورانە بپۆشنەوە کە پڕبوون لەرەنگ و گوڵ .
  3. پیاوان لە هەمان جۆری ئەو پشتێن و کڵاوانە لەپشت بکەنەوە کە لەگۆڕی بەکۆمەڵدا بەڕەنگی جیاوازەوە دەدۆزرێنەوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • کۆمەڵێک بیرۆکەو پێشنیار بۆ دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی جێنۆساید …………………………هۆمەر محەمەد
    کۆمەڵێک بیرۆکەو پێشنیار بۆ دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی...

    نیسان 20, 2026 0

  • پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان”                                   …….نووسینی میران ئەبراهام
    پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان” ...

    نیسان 14, 2026 0

  • خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد
    خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و...

    نیسان 14, 2026 0

  • یادی  ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد
    یادی ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا...

    نیسان 12, 2026 0

  • وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد
    وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2026 0

  • سینەما وەک پارێزەری مێژوو کورد ڕزگاربوویەکی بەهێزە، نەک قوربانییەکی زەلیل. ………………..هۆمەر محەمەد
    سینەما وەک پارێزەری مێژوو کورد ڕزگاربوویەکی بەهێزە، نەک...

    نیسان 08, 2026 0

  • چاوەڕوانی لە نێوان عەشق و غەنیمەتدا گفتوگۆی من و پورزا عارف   ……………………هۆمەر محەمەد
    چاوەڕوانی لە نێوان عەشق و غەنیمەتدا گفتوگۆی من و پورزا عارف ...

    نیسان 08, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • کۆمەڵێک بیرۆکەو پێشنیار بۆ دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی جێنۆساید …………………………هۆمەر محەمەد
    کۆمەڵێک بیرۆکەو پێشنیار بۆ دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی جێنۆساید …………………………هۆمەر محەمەد

    نیسان 20, 2026 0

  • پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان”                                   …….نووسینی میران ئەبراهام
    پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان” …….نووسینی میران ئەبراهام

    نیسان 14, 2026 0

  • خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد
    خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد

    نیسان 14, 2026 0

  • یادی  ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد
    یادی ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد

    نیسان 12, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌