نیسان 12, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بۆچونێك له‌مه‌ر هونه‌ر و ئه‌نفال
بۆچونێك له‌مه‌ر هونه‌ر و ئه‌نفال
محەمەد حەسەن
١٢/٤/٢٠١٥ کەلار
هه‌میشه هونه‌ر رێگه‌و رێبازێك بووه بۆ گوزارشت كردن له ژیان و خه‌ون و هه‌لوێستی مرۆڤ به‌رامبه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه و بارگاویكردنی به جوانی و خۆشه‌ویستی و دادپه‌روه‌ری …
گه‌ر سه‌رنجی شاكاره نه‌مر و گه‌وره‌كانی مێژوی هونه‌ریش بده‌ینه‌وه ده‌بینین ” ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئازار‌و خۆشی و خواسته مه‌زنه‌كانی مرۆڤی به‌رجه‌سته كردوه ” هه‌تا ئیستا به زیندویی ماوه‌نه‌ته‌وه .
هه‌ر بۆیه ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌ستنیشانكراون بۆ وتن ” رون و تۆكمه دارێژراون “واته‌له شێوازێكی هونه‌ری به‌رزدا دارێژراون و به بابه‌تی تر ده‌وڵه‌مه‌ند كراون .. دواجار مرۆڤ ناچار ده‌كه‌ن له‌به‌رمبه‌ریدا سه‌رسام بێت ..
كه‌واته له هونه‌ری راسته‌قینه‌دا جۆرێك له سیحر بونی هه‌یه .. ئه‌ویش ئه‌فسونی داهێنان و خولقاندنه ..
ئه‌گه‌ر به‌تایبه‌ت قسه له‌سه‌ر مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال بكه‌ین ئه‌وا برواناكه‌م هیچ هونه‌رمه‌ندێك ( به فلیمساز و شانۆكار و شێوه‌كار و موزیكارێك…ه‌وه بتوانێت به سانایی گوزارشت له‌م خه‌مه و ئازاره ئینسانیه گه‌وره‌یه بكات .. بۆیه ده‌بێت بێژین ده‌ره‌قه‌تی گه‌وره‌یی ئه‌م میحنه‌ته نایه‌ین ..
ره‌نگه یه‌كێك له گرفته‌كانی كاره هونه‌ریه‌كانیش ئه‌وه بێت كه هه‌وڵدراوه له
به‌رهه‌مه‌كاندا هه‌مو لایه‌نه‌كانی تاوانی ئه‌نفال بخرێته روو و نمایش بكریت ..
ئه‌مه‌ش نه‌كرده‌نیه …
راسته هونه‌ر هێزێكی گه‌وره و كاریگه‌ری هه‌یه سه‌ر هه‌ست و ویژدانی مرۆڤه‌كان “
به‌ڵام زۆرجار جوانی له ساده‌یی و قوڵی هه‌ستكردندایه . نه‌ك جه‌نجاڵی و زۆروبۆری
به‌شبه‌حاڵی خۆشم ( ئه‌وه‌نده‌ی ژیان ده‌رفه‌تی دابێت) له رێگای هونه‌ر و به‌تایبه‌ت شانۆوه په‌یوه‌ندیم به‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌مه كردوه ..
( وێنه‌كه 1 یه‌كێكه له كاره هونه‌ریه‌كانمان كه ( زارا حه‌سه‌نی هاورێ و هاوسه‌رم ) رۆڵی دایكێكی ئه‌نفالكراو ده‌گێرێ ..
( وێنه‌ی 2 نواندن له فلیمی ( شایه‌ته‌كه )
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.