ئیلول 08, 2025 Omer ئهرشیف, ئهنفال, وتار 0
لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم
ئەو کاتەی تێگەیشتم کە هێشتا خەڵک قسەزان و ڕوناکبیر، شایەرو هونەرمەند، تەنانەت سیاستمەدارو فەرماندەی سەربازیی لێک جیاناکەنەوە.
ئەو کاتەی دەستم کرد بە نوسینەوەی چیرۆکەکانی ئەنفال، هەتا یەکێک دەیگوت باش دەکەی، دەکەس دەیانگوت بەدوای کڵاوی بابردوو کەوتووی!
ئەوکاتەی هەستم کرد، لەگەڵ مردنی هەر ئەنفال دیدەیەک زیاد لە چیرۆکێکمان دەمرێ، کەچی ئەنفالکراوان لەبری تۆمارکردنی چیرۆکەکانیان ئامادەبوون لەسەنگەری جیاوازدا بمرن و گوللە بەیەکترەوە بنێن و ببن بە بکوژ و کوژراوی مەیدانی شەڕی ناوخۆ. !
ئەو ڕۆژەی لە کۆنفرانسێکی (زانستی..!!) ئەنفالدا، لە پێناوی تێگەیشتنێکی قوڵترو فراوانتردا ڕەخنەم لە دەربڕینی کەسێک گرت کە (دال)ێک لە پێش ناوەکەی بوو، هەتا لەبری پێشگری “کارەسات” تاوان یان جێنۆساید بەکاربهێنێ، ئەو بەرپەرچی دامەوەو وتی: ڕەخنەکەت قبوڵ نیە چونکە هیچ لە توێژینەوەی زانستی نازانی !
لەڕاستیدا ئەوەی کارەسات بوو، توێژینەوە نا زانستییەکەی خۆی بوو چونکە (تایتڵ)ەکەی نەبێ بۆ دەرمانیش ناوی ئەنفال لە باسەکەیدا نەبوو..! ناوشتێک و ناوەرۆک شتێکی تر بوو، چیرۆکی هۆڵۆکۆستی جووەکانی.. لەژێر ناوی ئەنفال دەگێڕایەوە! ئێ ڕوونە کابرا لێرە ئاگای لەئەنفال نەبێ چۆن ئاگای لە هۆڵۆکۆست دەبێ.؟!
لەو رۆژەوە ترساوم کە لێبوردنە گشتییەی بەرەکوردستانی، هەرێمی کرد بە ئامێزێکی گەرم بۆ تاوانباران و تۆمەتبارانی ئەنفال.
ئەو رۆژەی لەکۆنفرانسێکدا وتم عێراق نابێتە دەوڵەتێکی دیموکراسی هەتا بەمەرسومێکی کۆماری داوای لێبوردن لەگەلی کورد نەکات، کەچی (د. وانێک) بە ئیستفزاز و پێکەنینەوە وەڵامی دامەوە وتی: کێ داوای لێبوردن بکات ؟ مام جەلال ؟ خۆمام جەلال و کاک مەسعود کوردیان ئەنفال و کیمیاباران نەکردووە. ؟!
ئەو رۆژەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی: ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفال بکاتەوە.. !
ئەو رۆژەی کوردەکان شەقیان لە گۆزەی سور هەڵداو هەڵقوڕاندنی ئاوی دەبەی پلاستیکیان بە پێشکەوتن زانی.
ئەو رۆژەی وەزارەتی پەیوەندیدار بەلافیتەیەکی رەش نووسی بووی (بەرز و پیرۆز بێت رۆژی جێنۆسایدکردنی گەلی کورد..!
ئەو رۆژەی کوشتنی شاعیران و رۆژنامەنوسان و ژنان و خۆپیشاندەران، بوونە پەڵەی رەش بەتەوێڵی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەو نمونانە مشتێکن لەخەرواری تێنگەیشتن و ماڵوێرانی، ئاماژەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لەزەلیلی و دواکەوتوویی و دۆخی شەڕی ناوخۆدا بمێنێتەوە.
وای بۆدەچم عەیامێکی تری دەوێ هەتا خەڵک بتوانن دەسەڵاتدار و دەوڵەتدار لێک جیابکەنەوە.. ئاخر دەوڵەتداریی واتا پلان و قانون و خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتی و دیاری کردنی ئەرک و ماف.. بەڵام دەسەڵاتدار دەشێت دەوڵەتدار نەبێ و تەنها چەکداربێ. وەک ئێستای هەرێم تەنها چەک و زیندان و سەرکوتی هەبێ.
نیسان 08, 2022 1
ئیلول 08, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
ئیلول 08, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.