خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.
زانا یادگار
ماوەی چەند ڕۆژێكە وێنەی كەسایەتییەك لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوبووەتەوە، كە دەستی هەبووە لە ئەنفالكردنی بەشێك لە خەڵكی كوردستان بەتایبەت ناوچەی جەباری، ئەویش كەسێكە بە ناوی (عەدنان عەبدوڵڵا ئەحمەد).
ئەم كابرایە كە لە ناوخەڵكیدا بە (عەبە جامیعە) ناسراوە، یەكێك بووە لە سەرۆكجاشەكانی حكومەتی بەعس و ئامر فەوجی (321) بووە، لە كاتی پڕۆسەكانی ئەنفالدا لە شاری كەركووك نیشتەجێ بووە و بارەگای فەوجەكەی لە ناحییەی لەیلان بووە لە ڕۆژهەڵاتی شاری كەركووك.
تۆمەتبار دەستی لە تاوانی ئەنفالدا هەبووە، لە ڕێگەی كۆكردنەوە و بردنی ئەنفالكراوانی ناوچەی جەباری، پاشان ڕادەستكردنیان بە بەعس، بە بیانوی ئەوەی لێبوردنی تایبەتی (عفو خاص)ی بۆ وەرگرتوون، ئەمەش وایكردووە نەوەك هەر هاوڵاتی ئاسایی، بەڵكو بەشێك لە پێشمەرگەكانی ئەو سنوورەش بۆ سەلامەتی گیانی خێزان و منداڵەكانیان، ئەو لێبوردنە قبوڵ بكەن، باوكم یەكێك بووە لەو پێشمەرگانە، دواتر خەڵكەكە لە كەمپێك كۆدەكرێنەوە، كە لەلای خەڵك بە (سیمەكەی لەیلان) ناسراوە، ئەنفالكروانی گوندەكانی (جەباری و قەرەحەسن و شێخان و زەنگەنە) تێدا كۆكراوەتەوە، ژمارەیان زیاتر لە (1000) كەس بووە. عەدنان عەبدوڵا، یەكێك بووە لەو موستەشارانەی كە دەستی لە كۆكردنەوەی ئەو خەڵكە هەبووە، كە دواتر هەموویان ئەنفالكران.
دوای ڕوخانی حكومەتی بەعس و دەركەوتنی فایلی ئەنفاچییەكان، ناوی (258) جاش و موستەشار لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە بڵاوكراوەیەوە و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو، لەنێویاندا (عەدنان عەبدوڵڵا ئەحمەد)ی تێدا بوو، بەڵام هەرزوو ناوبراو عێراق بەجێدەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی ئوردن. لەم چەند ساڵەی دواییدا گەڕایەوە كوردستان و لە هەولێر نیشتەجێ بوو، ئێستاش لە ڕێگەی هەندێ بەرپرسی باڵای حزبی و حكومییەوە لە سلێمانی نیشتەجێیە و لە چەند كار و بۆنەیەكدا بێباكانە دەردەكەوێت.
شەرمەزارییە بۆ هەر لایەن و بنەماڵە و كەسایەتییەك بە هەربیانوویەك ئەم تۆمەتبارانە بگرێتە خۆی، ئەوەی جێی داخە لە هەندێ شوێندا چەند دۆست و هاو عەشیرەت و ناسیاوێكی لەگەڵدا دەردەكەوێت، كە ئەمە بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان سزایەكی دەروونی تووند و سوكایەتییەكی گەورەیە، چونكە لای ئێمە جیاوازی لە نێوان عەجاج و جاشدا نیە کە تەرمی کوردیان کرد بە خۆراکی سەگە ڕەشەكان.
بۆیە لەچاوی ئێمەوە هەركەسێكیش لەگەڵیان بێت و پاڵپشتییان بكات، هاوشێوەی ئەوانە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
ئاب 03, 2025 0
ئاب 03, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.