مارس 20, 2025 Omer ئهنفال, وتار 0
ناڵەو هاواری کورد لەبیابان…………………..هۆمەر محەمەد
جارێکی تریش کەسوکاری ئەنفالکراوان بەتایبەتیش لە گەرمیانەوە، رۆیشتوون بۆ بیابانەکانی خواروی عێراق و لە پارێزگای نەجەف سەردانی شوێنی گۆڕێکی تری بەکۆمەڵی ئەنفالکراوانیان کردووە، چونە شوێنی ئەو گۆڕەی ناوبەناو لە کامێرای موبایلی کەسوکاری ئەنفالکراوانەوە نیشان دەدرێت، ناوچەی (الحیدرییة)، کەبەداخەوە وەک نیشانی دەدەن کراوەتە زبڵخانە ! ڕوفاتەکانی ناو ئەم گۆڕە لە ساڵی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ لەگۆڕێکی بەکۆمەڵدا هەڵدراونەتەوەو (١٨٧)کەسیان تێدابوو، ئەگەرچی ماوەیەکی زۆر لە پزیشکی دادی بەغدا مانەوە بەڵام دواتر بە مەراسیمێک گەڕێندرانەوە بۆ کوردستان.
سەردانی کورد بۆ بیابانەکان وەفایە، ئەگەرچی بە بەبینینی ئەو شوێنانە برینیان دەکولێتەوەو ئازار دەچێژن. بەڵام باشترە ئەم ئەرکە بەبێ ئامانج و بێ پەیام نەمێنێتەوە. دەنا تەنها ئازارو ماندوبوونێکی بەهەدەرچویان بۆ دەمێنێتەوە. ئەوان دەبێت دڵیان بەوەفادارییان خۆش بێت بەڵام ئەگەر سەردانەکانیان دەستکەوتی هەبێت باشترە نەک تەنها بچن و شوێنی گۆڕەکان و فرمێسک و گریانی خۆیان بەسۆشیال میدیادا بڵاو بکەنەوە. بێگومان دەتوانن لەو سەردانانەدا پەیوەندییەکی باش لەگەڵ عەرەبەکانی دانیشتووی ئەوناوچانە پەیدابکەن و دۆستایەتیان بقۆزنەوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دەربارەی گۆڕی ترو چیرۆکی بردنیان و کوشتنیان یان هەر زانیارییەکی تر.لە ئێستادا باشترین و ئاسانترین کارێک کە دەتوانرێت بکرێت دانانی نیشانەیە لەو شوێنانەی گۆڕی بەکۆمەڵی لێهەڵدراوەتەوە. باشترین و سیمبولی ترین نیشانەش بۆ سەر ئەو گۆڕانە بردنی بەردێکی چیاکانی کوردستانە بۆ ئەو شوێنانە. بەردێک بەقەبارەیەکی گەورە بەبێ هیچ دەستکاریی کردنێک و بەبێ هیچ دەستێوەردانێک لەسروشتی بەردەکە. تەنها لایەکی لێ دابتاشرێ بۆئەوەی (ناوی تیمی هەڵدەرەوەو مێژووی هەڵدانەوەو ژمارەی روفاتەکانی لەسەربێت) و لەدوو دێر زیاتر نەبێت. ئەگەرچی من زۆر لەمێژە ئەو پێشنیارەم بەهەموو لایەکدا بڵاوکردووەتەوەو تەنانەت بەرێز (د. تەهاڕەسوڵ) و دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە. پشتیوانی ئەم بیرۆکەیەیان کردوو بەهەوڵی کاک پشکۆ محەمەد رۆستەم چەند بەردێکیان داتاشی و بردیانن بۆ نوگرەسەلمان بەڵام ئەفسوس کارەکە سەرکەوتوو نەبوو. چونکە ئەوبەردانەی براون بۆ نوگرەسەلمان زیاتر لەکێلی قەبر دەچن، و ناوی زۆرکەس ولایەنیان لێبارکراووە، کە پێویست نەبوون بەناوی خۆشمەوە. سەرئەنجام لە نوگرەسەلمان گیریان خواردووەو هێشتا هەر لەوێ دانراون، نەک لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان.! ئەفسوس هەم بیرۆکەکەی من و هەم پارەکەی د. تەها رەسول و هەم ماندووبوونی پشکۆیش بەهەدەرچوون و جێگەیان نەگرت. (ئەو بەردەی مەبەستم بوو وێنەکەی دانراوە)بێگومان دەبێت لێرە گللەییەک لە کۆمەڵەی داکۆکی لە پڕسی ئەنفال و کەسوکاری ئەنفالکراوانیش بکرێت، کە بەپیر ئەو پێشنیارەوە نەهاتن و پشتیوانییان نەکرد. لەکاتێکدا هەرخۆیان دەیانتوانی لەگەڵ دەستی خۆیان بەردێکی گەورەی چیا لەکوردستانەوە بەرن و لە حەیدەرییە لە شوێنی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە دای بنێن، کە ئێستا کراوەتە زبڵخانە! ئینجا دەبی هەموو لایەک لایەنی پەیوەندیدار بەبەرپرسیار بزانین و ڕەخنەیان ئاراستە بکەین کە شوێنی گۆری بەکۆمەڵەکانیان نەپاراستووە چونکە ئەوە بەیاسا ڕیکخراوەو ئەوانیش بەپێشێلکاری یاسا تۆمەتبارن دەنا بۆ حکومەت هیچی تێناچێت بە پەرژینێک یاخود بە دیواربەندێک، بەلای کەمەوە بە تابلۆیەک) وەک شوێنێکی پارێزراو ئاماژەیان پێبدایە. بەهیوام لەداهاتوودا تیمی هەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ چ لەدەزگای شەهیدانی عێراق و چ لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون ئەو ئەرکە بگرنە ئەستۆ. ئەوەی ئێستا ڕوون و ئاشکرایە کەوا حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێباکن لە پاراستنی شوێنی گۆری بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان و جینۆسایدکراوانی کورد. بۆیە بەناچاری ئەو ئەرکە دەکەوێتە ئەستۆی هاوڵاتیان بەتایبەتیش کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان. دەنا بەپێی یاسای هەموارکراوی گۆرەبەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەهیدانی عێراق و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان پاراستنی شوێنی گۆری بەکۆمەڵ بەیاسا ڕێکخراوە. بۆیە پاراستنی گۆڕی بەکۆمەڵ و شوێنەکانیان تەنانەت دوای هەڵدانەوەش ئەرکێکی یاسایی و سیاسی و ئەخلاقی هەرکەسێکە. سوپاس بۆ شێرکردن و بڵاوکردنەوەی.
نیسان 08, 2022 1
مارس 20, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
مارس 20, 2025 0
مارس 20, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.