• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی

کانونی دووهەم 26, 2025 Omer وتار 0


دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە

لەنێوان ساختەو راستیدا

هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی

omer

هۆمەر محەمەد

دوای ئەوەی بەرنامەکەی کاک شۆرش حاجیم لە “درەو میدیا”دا بینی چەند پرسیارێکم لەلا دروست بوون، ئایا کاک شۆرش بۆچی دەرنگ کەوت لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکەی ؟ ئەگەر دەیزانی (تەزویرە) بۆچی ڕۆژێک نەچوو بۆلای کەسوکاری ئەو ژن وکچانەو دڵیان خۆش بکات یاخود ئەوان بانگ بکات بۆلای خۆی و دڵنیایان بکات؟ وەک ئەوەی نەکردوو ئەی بۆچی لە گەرمەی هەراو هەڵای ئەو باسەدا، کە میدیای کوردی بەبێ بەزەییانەو بێ ئەتەکێت بێڕیزی بەو ژنانە و بە هەستی کەسوکارەکانیان دەکرد ئەو نەلەسەر شاشەیەک نە لە مینبەرێک دەرنەکەوت. هەتا ئەو میدیایانە بێدەنگ بکات کە دڵی کەسوکاری ئەو کچانەیان دەشکاند و نەیاندەزانی مافی کەسی چیەو هەستی مرۆڤ نرخێکی هەیە؟

ئێ خۆ هێشتا کاک شۆرش کادری یەکێتی بوو، کە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەڵگەنامەکەی بڵاوکردەوە! ئەی بۆچی ئەوسا قسەی نەکرد هەتا بەردێک لەسەر ئەم باسە دانێن؟

باشە، بۆچی لەناو ١٨ تەن بەڵگەنامەدا تەنها بەڵگەی فرۆشتنی ژنی کورد لە ئەنفالدا تەزویرە ؟

بۆیە ئێستا بە گومانێکی زۆرترەوە لەم قسانەی بەریز شۆڕش حاجی رادەمێنم، هەڵبەت منیش نەک هەرلە بەڵگەنامەکە بەڵکو گومانم لەو سیناریۆیانەش هەیە، کە بە دوای بڵاوبوونەوەیدا هاتن. هەر زوو ساڵی ٢٠٠٦ بەهەوڵی رەوانشاد مامۆستا نەجیب گەرمیانی سورەت قەیدی زۆربەیانمان لە خورماتوو دەرهێنایەوە و دیدارم لەگەڵ زۆربەی زۆری کەسوکارەکانیشیاندا کردووەو بەوردی لە بارەیانەوە نوسیوومە. هەندێک ڕاستیم خستووەتە ڕوو کە باس نەکرابوون. (بروانە گەشتەکانی ئەنفالستان، دیدارو بەدواداچوون، دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم ٢٠٢١ ل ٦٤٠ بۆ ٨٤٦) لەخوارەوە جاریكی تر گومانەکانم دەخەمەوەڕو.

بەڵام ئێستا ئەو قسانەی بەریز شۆرش حاجی گومانەکەم بە ئاڕاستەیەکی تردا دەبات بەتایبەتیش، کە ئێستا دەرکەوت ئەو بەڵگەنامەیەش گەیشتووەتە ئەمریکا، چونکە هەوڵەکانی دیزە بەدەرخۆنەکردنی ئەم دۆسێ یە زۆرترن لە بەدواداچوون. یەکێک لەو قسانە ئەوەبوو گوایە ئەم بەڵگەیە دوای پرۆسەی ئازادی ساختەکراوە، کەچی کاک شۆرش باسی ئەوبەڵگانە دەکات، کە لەساڵی ١٩٩١ براون بۆ ئەمریکا، ئێ خۆ دواین سیناریۆش ئەوە بوو گوایە کەسێک ئەم نوسراوەی تەزویر کردووە و ئێستا دەستگیراوە! بەڵام ئەوەش هەرقسە بوو نەکەس دیارەگیرابێ و نەڕاگەیەنراوە نەکەسیش زانی کێیە و نەکەسیش دەزانێ بۆچی ئەو کارە ناپەسەندەی کردووە؟ ..گومانەکەم زیاتربوو، کە وتیان دوای پرۆسەی ئازادی عێراق نوسراوەکە تەزویرکراوە! بەو پییە بێت دەبێت لەسەروبەندی راپەریندا تەزویرکرابێت ! بۆیە ناتوانم بڕوا بەم رونکردنەوەی کاک شۆرش حاجیش بهێنم .. لەگەڵ ئەوەشدا کە بروای زۆرم بەکاک شۆرش هەیەو ریزی زۆریش لەکارە باشەکانی دەنێم.

بەڵام جێگەی پرسیارە کەکاک شۆڕش دەڵێت موخابەرات ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ وڵاتێکی تر بیکات بەڵکو وەزارەتی خارجی دەیکات ! بەڵام خۆ لە نوسراوەکەدا موخابەراتی کەرکوک ڕاستەوخۆ ئاراستەی لایەنێکی وڵاتی میسر نەکردووەو مامەڵەی لەگەڵ دەوڵەتی میسردا نەکراوە، هەتا کاک شۆرش ئەوە بەبەڵگە بهێنێتەوە، بەڵکو لە موخابەراتی کەرکوکەوە ئاراستەی موخابەراتی گشتی کراوە، واتا ئاڕاستەی سەروی خۆی کراوە، نەک دەوڵەتی میسر ! هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە بەپێی فەرمانتان کۆمەڵێک لەو کچانەمان ناردووە بۆ نادییەکانی شەوانەی میسر بەپێی داواکارییان.

ئەو ناوانەی لەو نوسراوەدا هاتوون جێگەی تێڕامان وبەدواداچوونن. بەڵام دیارە مرۆڤەکان هێندەی هەواڵەکان و کاغەزەکان گرنگ نین. بۆیە زۆریش دیقەت بەپێویست نازانن.

جارێکی تر لەکاک شۆرش حاجی دەپرسم

ئایا کە ئەم بەڵگەیە لەدادگای باڵای تاوانەکان بووە جێگەی مشتومڕو پیشانی شارەزایانی سوپایانداوە بۆ ڕاستی و دروستی چۆنە پەنایان نەبردووەتەوە بەر ئەو (فحس)ەی لە ئەمریکا کراوە؟ خۆ دادگاکە بەتەواوی لەژیر رکیفی ئەمریکیەکاندا بوو؟ چۆن بۆ بەڵگەو شایەتحاڵ سەریان بە هەموو کونێک و ماڵێکدا دەکرد لە شارەزایەکی وەک شۆرش حاجیان نەپرسیوە؟ خۆ ئەو لەپێش هەمووان دەستی بەنوسین کردووە لەمەر ئەنفال و یەکەم کەسیش بوو کەشانسی ئەوەی هەبوو لەگەڵ میدیل ئێست ۆچ خەریکی ئەو بەڵگانە بێت ؟ دیسان دەپرسمەوە ئەو هەموو هەڵایەی ڕاگەیاندنی کوردی بەتایبەتیش (K.N.N)ی ئەوسا لەسەر ئەو دۆسێیە دروستیان کرد ئەی بۆچی کاک شۆڕش حاجی زوو نەیگوت خۆتان بەو باسەوە ماندوومەکەن ئەو بەڵگەیە (فەحس)کراوە و سەلمێندراوە کە تەزویرە ؟ لەڕاستیدا ئەمە بۆ من پرسیارێکی جەوهەرییە و دیسانەوە گومانەکەم زیاتر دەکات.

ئەی چی بە دەرهێنەری فیلمی نیران الصدیقە بڵێین؟ کێ چوو بۆلای؟ خۆ ئەو سەرەتا وتی : ئەمە لە ڕۆژنامەكانی مصردا باسکراوە، ئەمە مایەی گومان و سەرسوڕمانە. ئێ خۆ هەر ئەو دەڵێت : كە وا لە ساڵانی هەشتاكاندا ڕۆژنامەكانی مصر باسی هێنانی ئەو كچە كوردانەیان كردووە! ئەی کەدواتر ژێوان دەبێتەوە چۆن دەبێ بێئاگابی لە دانپێدانانی ( اعتیماد خورشید) كە لە كەناڵی ئەلحیات بەراشكاوی باسی كردوون و بەرێوەبەری موخابەراتیشی لە بەشداری هێنانی ئەو كچانە تۆمەتبار كردووە؟ بۆیە لێدوانەكەی (محمد ئەمین زاری)یش خۆدورە پەرێزگرتنە لەو دۆسێیە، بەتایبەتیش كە دان بەوەدا دەنێت و دەڵێت : نەمزانیوە مەسەلەكە ئەوەندە گەورە دەكرێ ؟ دیارە قسەکانیی محمد ئەمین زاریش هەر مەبەستی دیزە بەدەرخۆنەكردنبێ، دەنا بەرپرسیارانە باس لەروداوەكانی ناو دراماكەی دەكات. ئینجا تاوانەكە بۆخۆی گەورەیە نەك كوردەكان گەورەیان كردبێ. بەڵام دیارە ئەگەر چیرۆکەکە ڕاست نەبوایە ئەویش نەیدەكردە بابەتێکی دراماكەی. چونکە فیلم دروست کردن بەرپرسیارێتیە.

ئەو بەڵگەنامە كۆپیەی دادگاش بەهەندی نەگرت، کاک شۆرشیش ئێستا دەڵێت تەزویرە بەڵگەیەكی تاك و تەنیا نیە، بەڵكو واقعێكی تاڵە، بۆیە دەتوانین زانیاریەكان لە هەموو شوێنێكی ئەم جیهانە وەك ڕاستی ‌و دۆكۆمێنت ببینین بە پاساوەكەی نوسەری دراماكەشەوە دەنگ ‌و باسی فرۆشتنی ژنانی كورد لە تاوانی ئەنفالدا بووەتە جێگەی باسی میسریەكانیش هەروەك لە شەوی ٩/٨/٢٠١٢دا ژنە هونەرمەندی میسری (ئیعتیماد خورشید) كە لەسەروەختی جەمال عەبدولناسرەوە بە یەكێك لە كەسایەتییە نزیكەكانی دەزگای موخابەراتی میسری دادەنرێ زانیاریی مەترسیداری لەسەر دەزگای موخابەرات‌ و بەرپرسەكانی بڵاوكردەوەتەوە، بەتایبەتیش لەسەر (سەفوەت ئەلشەریف)ی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سەردەمی حوسنی موبارەك، ئیعتماد خورشید لەبەرنامەیەكی كەناڵی (ئەلحەیات)دا بەڕونی باسی لە بردنی كچە ئەنفالكراوەكانی كورد كردووە بۆ وڵاتەكەی كە موخابەراتی میسرو سەفوەت ئەلشەریف لە پشتیەوە بون. ئیدی ئەوە بەڵگەیەكی گرنگە كە لەناو مخابەراتی میسرەوە هاتووە. کاتی خۆی کاک کاوە محەمەدیش بابەتێکی لە ڕۆژنامەی ئاوێنەی ڕۆژی ٧ی ئابی  ٢٠١٣ و ماڵپەڕی ئاوێنە ١٠ی ئابی ٢٠١٣ بەشی بیرورا لەبارەی چاوپێکەوتنەکەی (ئیعتماد خورشید) بڵاوكردووەتەوە.

گومان لەسەر بەڵگەنانەكە :

نوسراوەكەی موخابەراتی كەركوك لەلای هەندێك كەسولایەن جێگەی گومانە، لە ڕاستیدا گومانكردن لە بەڵگەکە بۆ كەسانێك كە كاریان لەدۆسێی ئەنفالدا كردووە ڕەوایە و بۆ هەندێكیش  گومانەكە بووەتە خێر بۆیە پاساوی بۆ دەهێننەوەو ڕەتیدەكەنەوە، چونكە نەئەوساو نەئێستاش نەیانویستووە لەسەر ئەو دۆسێیە بەرژەوەندیان لەگەڵ ولاتی میسر و وڵاتانی عەرەبیدا بكەوێتە مەترسییەوە، یان هەر لەبنەرەتەوە نایانەوێ بەوردی كار لە دۆسێی ئەنفالدا بكرێ بۆئەوەی كەمترین بەرپرسیارێتی بكەوێتە ئەستۆیان. لە پێش هەموویانەوە دەوڵەتی عێراق و لایەنە عەرەبیەكان كە جگەلەوەی ئابرو شكانێكی بۆ ئەوان تێدایە قەرەبووكردنەوەشیان دەكەوێتە ئەستۆ. هەرچی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كوردیشن، دەیانەوێ دۆسێی ئەنفال نەبێتە مایەی سەرئێشە بۆیان و خۆیان لەبەر پرسیارێتی دەدزنەوە.

     منیش بەگومانەوە تەماشای بەڵگەنامەكە دەكەم، بەڵام هەتا بلوێ بەرپرسیارانە مامەڵەم لەگەڵدا كردووە، زۆر بەوردی تەماشام کردووەو ماوەیەكی زۆر تێیڕاماوم و بەپێی توانای خۆم بەدواداچوونم كردووە و گەیشتوومە ئەو ئەنجامەی كە بەڵگەكە سەرباری ئەو گومانانەش هێشتا نزیكە لەڕاستیەوە.گومانی من لە ڕیکەوت و شوێنی ڕوداو و شوێنی نیشتەجێی کەسەکان و ئەو قۆناغانەی ئەنفالدایە کە ئاماژەیان بۆکراوە، بێگومان ناساندنی كەسەكانیش جێگەی گومانە. لێرەدا ئاماژە بەهەندێک لە گومانەكانم كەم بەم شێوەیەی خوارەوە:

  1. نوسراوەكە هەموویانی بەكچ ناونوس كردووە، لە كاتێكدا هەموویان کچ نین، بەڵکو تیایاندایە دایكی سێ منداڵە و دوان لە کچەکانی ئەو دایکە ناویان لە نوسراوەکەدایە.
  2. تەمەنەكانیان گومان هەڵگرە لە نوسراوەكەی موخابەراتدا دایکەکە بە ٢٩ ساڵ و کچە گەورەکەی بە ٢٠ ساڵ و کچە بچوکەکەی بە١٨ ساڵ نوسراوە، كەواتە دەبێ یان دایکەکە زۆر بە منداڵی هاوسەرگیری كردبێ یان تەمەنیان بەڕاستی نەنوسراوە.
  3. دوای لێکۆڵینەوەم بۆم دەرکەوت کە ژنێکیان لە دایكبووی سالی ١٩٤٧ بەڵام لەبەڵگە نامەكەدا نوسراوە تەمەن ٢٤ ساڵ .
  4. نوسراوەكەی موخابەرات ئاماژەی بەشوێنی گرتنیان كردووە لە پەلامارەكانی ئەنفالی یەكەم و دووهەمداگیراون، بەڵام ١٥ لەو ئافرەتانە خەڵكی گوندەكانی ناحێی (نەوجول)ن و سیانیشیان، هێشتا كەسوكاریان نادیارە، ناحێی نەوجول دەكەوێتە ناو جوغرافیای پەلاماری سێی ئەنفالی گەرمیان، نەك پەلاماری قۆناغی یەك و دووی ئەنفال كە دۆڵی جافایەتی و ناوچەی قەرەداغ دەگرێتەوە.
  5. دادگای باڵای تاوانەكان لەسەر ئەو بنەمایە بەڵگەكەی بەساختە ناوبردووە كە پیشانی راوێژكاری سەربازی داون و ئەوان بریاریان لەسەرداوە، بەڵام ئەو نوسراوە لەلایەن موخابەراتی كەركوكەوە دەرچووە نەك لەلایەن یەكە سەربازیەكانەوە .
  6. نوسراوەكە باس لەبردنیان دەكات بۆ نادیەكانی شەوانەی میسر، نەك باس لە ڕادەستكردنیان بە موخابەراتی میسر ئایا موخابەراتی كەركوك یان گشتی لەتوانایدا هەیە خەڵك بگەیەنێتە نادیەكانی شەوانەی میسر ؟
  7. هێشتا چاپی بنەڕەتی ئەو نوسراوە(بەڵگە)کە نادیارە، گوایا لای دكتۆرە زەكیە ئیسماعیل حقی بووەو ئەویش داوێتیە دەست(پۆل بریمەر)ی حاكمی كاتی ئەوسای عێراق. بەدەر لەكۆپی نوسراوەکە هیچ بەڵگەیەكی تری هاوشێوە بەردەست نەكەوتووە كەباس لە حاڵەتی تر بکات، بەڵام باس لە ئافرەتانی ئەنفالكراوی كورد دەكرێت لەوڵاتانی تردا.
  8. کۆپی نوسراوەکە بەرەش وسپی (ڕەنگی مۆر)ی مۆرەكەی وون كردووە، هەتا بزانرێ بە مۆری موخابەراتە یان نا، وەك شارەزایان باس دەكەن مۆری موخابەرات سور بووە .

سەرباری هەموو ئەو گومانانەم هێشتا بڕوام وایە ئەم بەڵگەیە لەڕاستیەوە نزیكە، چونكە دەزانم ئافرەتی ئەنفالكراو تەنانەت لەناو بنەكەكانی ئەمن و ئیستخبارات و لە نێوان شێخە عەشایەرەكانی عەرەبیشدا دابەشکراون. تەنانەت من بۆخۆم دۆسێیەی بوونی (ژنی کوردم لە بەسرە) رادەستی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کردووە، بەڵام نەچوون بەدەنگییەوە، بۆیە دڵنیام لەوەی ژنی کورد براون بۆ وڵاتانی تری عەرەبی بەڵام بردنیان بۆ نادییەکانی شەوانە ناچێتە عەقڵەوە. بادوا قسەشم شایەتحاڵێک بێت کە کەسایەتیەکی گەرمیانیەو بۆ هاوڕێم سمکۆ سابیر قسەی کردووەو شایەتی هەیە کەلە وڵاتی میسر ژنی کوردی بینیوەو قسەشی لەگەڵدا کردوون، لەئایندەیەکی نزیکدا کاک سمکۆش زانیاری لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

نوسراوەکەی موخابەراتی کەرکوک



سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌