تشرینی یەکەم 24, 2024 Omer تاوانی جهنگ 0
کوڕێک هێمایە بۆ منداڵانی ونبوو لە هۆلۆکۆست
چاوپێکەوتنەکانی نوسەر ……………………………. دان پۆرات
٢٧ی تشرینی دووەمی٢٠١٠. ٧:٣٩ی بەیانی بەکاتی ناوەندی ئەمریکا
لە چاپی کۆتایی هەفتە ڕۆژی شەممە بیستراوە نیگای کورێک کە بەبروای نوسەری بابەتەکە دان پۆرات، تەمەنی لە ١٠ کەمترە شڵەژان و ترسی کوشتن بە دەموچاوی کوڕەکەوە دیارە، دەستەکانی بەرزکردووەتەوە بۆ تەسلیمبوون بە سەربازێکی ئەڵمانی، کە دەمانچەیەکی ئاراستە دەکات. ئەم وێنەیە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا گیراوە، لەوەتای نیشاندراوە لە مێشک و ڕۆحی ملیۆنان کەسدا بەداگیرساوی ماوەتەوە. بەڵام ناسنامەی کوڕە بچووکەکە هەتا ئێستا نادیارە ئەوەی دەبیندرێت ڕوخسارو باڵای کورت و قاچە کورت و ناسکەکانێتی کە لە ژێر پاڵتۆیەکی درێژدا دیارە
مێژوونووس دان پۆرات بە سکۆت سیمۆن دەڵێت، پێناچێت بۆ هەرگیز بزانرێت.
دان پۆرات، پرۆفیسۆری زمانی عیبری لە زانکۆی قودس دەڵێت: “تەنها شتێک کە دەتوانین بە دڵنیاییەوە لەسەر (کوڕە بچووکەکە) بیڵێین ئەوەیە کە بەهەموو ئەگەرێک تەمەنی لە١٠ساڵ کەمترە، چونکە ئەستێرەی داود لەسەر جلەکانی نییە”.
پۆرات بە قووڵی لە وێنەکەی ڕوانیوە، بەمەبەستی نوسینی کتێبێکی نوێ بەناوی کوڕەکە، لە چیرۆکێکی هۆلۆکۆستدا. لەوێدا هەوڵدەدات ئەوە ئاشکرا بکات، بەسەر کوڕەکە چی بەسەر هاتووە، ئەو سەربازەی کە دەمانچەکەی ئاراستە کردووە، ئەوەی وێنەکەی گرتووەو کەسانی تر، کە بەشداری پاکتاوکردنی گێتۆی وارشۆیان کردووە.
ئەم وێنەیە لەو ئەلبوومەدا هاتووە، کە لەلایەن ژەنەڕاڵێکی ئێس ئێس(SS) بەناوی یۆرگن سترۆپەوە پێشکەش بەسەرکردایەتی نازییەکان کراوە لە بەرلین. کە دان پۆرات بە “ئەلبوومی سەرکەوتن” ناوی دەبات. ستڕۆپ بەرپرسی گواستنەوەی جووەکان بوو لە گێتۆ بۆ کەمپەکانی مەرگ. بەڵێنیدا لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەنجامی بدات؛ لە کۆتاییدا زیاتر لە چوار هەفتەی پێچوو.
پۆرات دەڵێت: “سترۆپ زیاتر خەمی بەدیهێنان و بەدەستهێنان و بەرەوپێشبردنی پیشەکەی خۆی بوو”. “وە ئەم ڕاپۆرتە، بەشێکی هەوڵێک بوو بۆ چاککردنەوەی بێتوانایی ئەو لە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا. هەروەها سترۆپ هەوڵی دەدا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر هێزەکاندا بگەیەنێت، کۆنترۆڵی خۆی لە چۆڵکردنی جولەکەکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک.”
پۆرات دەڵێت وێنەکە یەکێک بووە لە ٥٢ وێنەی ناو ڕاپۆرتەکە و پێدەچێت لەلایەن فرانز کۆنراد، ئەفسەری کارگێڕی لە SS گیراوە. دوای شەڕەکە، کۆنراد لەگەڵ ستڕۆپ دادگایی کرا و بە کوشتنی حەوت جولەکە و ناردنی هەزاری دیکە بۆ ئۆردوگاکانی لەسێدارەدان سزا درا. لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٥٢ لەگەڵ ستڕۆپ لە سێدارە درا.
پۆرات دەڵێت هیچ کام لەو جولەکانەی لە وێنەکەدا دیارە ناتوانرێت بناسرێتەوە، بەڵام ئەو سەربازەی ئاماژەی بە تفەنگەکە کردووە، جۆزێف بلۆشە بووە، کە ساڵانێک دوای شەڕەکە لەلایەن دەزگای نهێنی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتەوە هەڵگیراوە. لەکاتی لێپرسینەوەدا، وێنەکەی پێشکەش بە بلۆشە کرا.
“لە پشتی ئەو وێنەیەدا … بە دەستنووسی خۆی نووسیویەتی، ‘من ئەو پیاوە ئێس ئێسەم کە تفەنگێکم لە دەستدایە لە دۆخی شەڕکردندا و کڵاوێکم لەسەر سەریەتی، تفەنگەکەم ئاراستەی کوڕە بچووکەکە کردووە’.” گرێبەستی لەگەڵ جۆزێف بلۆشە، بەرلین کرد” پۆرات دەڵێت.
بلۆشە بە تاوانی جەنگ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و لە ساڵی ١٩٦٩ لەسێدارەدرا.
پۆرات دەڵێت لانیکەم هەشت ئیدیعای ناسنامەی ئەو کوڕە دەزانێت کە لە وێنەکەدا دیارە. زۆر کەس پێیان وایە پزیشکێک لە نیویۆرک بە ناوی تسڤی نوسبام ئەو کوڕەیە، بەڵام پۆرات دەڵێت خودی نوسبام ئەو ئیدیعایەی بە دوودڵی وەرگرتووە.
پۆرات دەڵێت: “بەداخەوە باوەڕم وایە ئەو کوڕە بچووکەکە نییە، هەرچەندە ئەم وێنەیە زۆر نوێنەرایەتی ئەزموونە زەبربەخشەکەی دەکات … لە هۆلۆکۆستدا”. پۆرات دەڵێت، جێگەی خۆیەتی کە ئێمە ناتوانین وێنەکە زۆر کەسایەتی بکەین. ” ئەم وێنەیە بووەتە هێما، وێنەیەکە کە نوێنەرایەتی زۆربەی ئەو ڕزگاربووانە دەکات کە منداڵییان لەلایەن نازییەکانی ئەڵمانییەکانەوە دزراوەو فڕێندراوە، ئەم کوڕەی واڕاوەستاوە، یەکێکە لەوانەی کە ون بووە.”
سەرچاوە : https://www.npr.org/2010/11/27/131614495/boy-an-icon-for-childhoods-lost-in-holocaust
https://www.npr.org/
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.