ئاب 14, 2024 Omer شهنگال, وتار 0
ئاماژەکانی تاوانکاریی جێنۆساید .

هۆمەر محەمەد
یەکەم هەنگاوی زەمینە زەمینەسازی و ئامادەکاری .
١- دەستنیشانکردن: کێن ئەوانەی دەبێت ریسوابکرێن و دواتر بکوژرێن و لە گۆڕ بندرێن؟ئەوانەی دەوڵەت، سەرۆک، نەفرەتیان لێدەکات و تەواوی دەزگاو دامەزراوەی مێدیایی رادیۆو تەلەفزیۆن و مزگەوت و کێساو ناوەندە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. دەخرێنە خزمەتی ئامانجەکەیەوە کە ڕەشکردن و لەمرۆڤ خستنی گروپە دەستنیشانکراوەکەیە. داماڵینیان لەهەموو بەها مرۆیی و کلتوری و نیشتمانیەکان. ٢- ڕەشکردن و ڕیسواکردن: سیاسەتی ڕەشکردن لەبنەرەتەوە بۆ ئەوەیە جەلاد باشترو ئاسانتر دەستی بچێتە قوربانی و گروپی دەستنیشانکراو. بۆنمونە کوشتنی (کورد) یان کوشتنی ئێزدی، ببێتە کارێکی رۆتین و ئاسان. * – نازییەکان بەرلەوەی دەست بەقڕکردن و جێنۆسایدکردنی جووەکان بکەن. پێیان دەگوتن (رەگەزە پیسەکە). نابێت لەسەر زەمینی ئەوروپا بمێنن.بەعسیەکان، بەرلەوەی دەست بەهەڵمەتەکانی ئەنفال بکەن. بەکوردە گوندنشینەکانیان دەگوت کافرو مەجوس و بەکرێگیراوی ئێران و خائین زادە. یان دەبێت بێنەوە ڕیزی نیشتمانی یان دەبێت قایل بن بەوەی نیشتمانیان بۆ بکرێت بەگۆڕستان.
ئاگاداری ئیزدییەکان بن.
تکایە کوردی بەئەخلاق و هوشیار، ئاگاداری سیاسەتی ئابروبەرانەو تاوانکاریانەی فاشیزم بن، تکایە نەکەونە داویانەوە، ئەو هەڵمەتەی ئێستا بۆ ڕەشکردنی ئێزدییەکان بەرگەڕخراوە. ئەگەر بەتوندی رەتنەکرێتەوە ئەوسا پەشیمانی دادی کەس نادات و پەڵەیەکی ڕەش بەناو چاوانی هەرکەسێکەوە دەبێت ، کە ئاگری دوبەرەکێ خۆش دەکات. جا موسڵمان بێت یان ئێزدی.
بیرتان بێت، کە ئاینەکان هەرچەندە پیرۆزبن، جەنگەکان پیرۆزنین و وێرانکارن.مرۆڤی هۆشیار ئاین دەکاتە ئاوی ئاشتی و کڵپەی ئاگری جەنگ دەکوژێنێتەوە. مرۆڤی گەمژەو شەڕانگێز ئاین دەکاتە بەهانەو ئاگری جەنگی پێخۆش دەکات.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.