• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

چی لەسالەو ئەوانیدی بکەین ……هۆمەر محەمەد

تشرینی یەکەم 26, 2023 Omer وتار 0


omer

چی لە سالە و ئەوانیدی بکەین ……………هۆمەر محەمەد

بەر لەوەی  هیچ لە بارەی ئەو هەموو سوكایەتی كردنە بە میمكە ئەنفالكراوەكان ‌و داواكارییە ڕەواكانیان ‌و مەینەتییەكانیان بڵێم. پێویستە پرسیار لە یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان بكەم داخۆ ڕاستە وەها کەسێک ئەندامی كارای ڕێکخراوەکەیانە ؟ بە هیوام وانەبێت، ئەگەر واشە هەقە شەرەفی ئەندامێتی لێوەربگیرێتەوە. ئەو پرسیارە بۆ وەزارەتی پێشمەرگەشە داخۆ قایلن بەوەی ئەفسەرێك، سوكایەتی بەهاونیشتمانیان بكات ؟ هاونیشتمانیانی سوكایەتی پێكراویش کێ ؟ كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان. ! 

من ئەو كوڕە ناناسم، بەڵام جارێک لەبەرنامەیەكی كەناڵی نالیادا بینیم زۆرم خۆشویست، چونكە هەستم كرد توانایەكی زۆری هەیە لە هونەری لاسایی كردنەوەدا. دەكرێ‌ باش پەروەردە بكرێ‌‌ و خێر بۆ هونەری كوردی بداتەوە. خۆشم ویست چونكە لە گێرانەوەی هەژاری ‌و مەینەتیەكانی خۆی و خانەوادەكەی ‌و میللەتەكەیدا بە سەركەوتوویی بینیم و بوێریم تێدا بینی، بۆیە چاوەڕوان بووم، ئەویش ببێتـە خاوەنی رێچكەی تایبەتی خۆی و لە ناو قوڵپی گریاندا قاقای پێكەنینمان بۆ بەرهەمبهێنێ‌.

وەلی ئەفسوس بە بینینی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە زۆر نابەرپرسیارانە سوكایەتیەكی بێ‌ ئەندازە بە كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكات‌ و بە بێباكی ‌و خوێنساردییەكی زۆرەوە مەینەتی‌ و تراژیادیای نەتەوەیەك دەكاتە بابەتی گاڵتەجاڕیی زۆر هەرزانی ناو دانیشتنێكی شەوانە و لە ڕێگەی مۆبایل‌ و پێگەی فەیسبوكەوە بڵاودەكرێتەوە.

تاوانێك كە لە سەدەی رابوردوودا نەك بەعس و دنیای عەرەبی، بەڵكو ئابڕووی مرۆڤایەتی هێناوەتە ژێر پرسیارەوە، برینێك كە لە دوای تێپەرینی چارەكە سەدەیەك هێشتا بەجەستە و رۆحی كوردەوە ئازار بەخشە و ئاسەوارە خراپەكانی بەردەوامە. كەچی گەرمیانیەك ڕونتر بڵێین سەنگاوییەك، كە لە دەڤەرەكەی خۆیدا زۆرترین خەڵك ئەنفالكراون. زۆرترین چیرۆكی ئازاربەخش ‌و مرۆڤ تەزێنی تێدایە بێن ‌و بیكەنە بابەتی كات بەسەربردن !؟ دڵنیام زۆربەی ئەنفالكراوانی ناوچەی سەنگاو ئەگەر كەسی زۆر نزیكی ئەوكەسە نەبن كەلاساییان دەكاتەوە و ئەوانەشی لەو دانیشتنەدا حیلكە حیلك پێدەكەنن ئەوا خزم ‌و كەسی دوریانن. كەچی لە بری ئەوەی قۆڵی بنیاتنانەوەی لێهەڵبماڵن ‌و لە هەموو ڕەفتارێكی دزێو دور بكەونەوە لەبری ئەوەی بە سوك تەماشاكردنی مرۆڤ بە تایبەتیش قوربانیانی ئەنفال بكەنە هێڵی سور، كەچی خۆیان ببن بەكارەكتەری سەرەكی ئەو سوكایەتی پێكردنە !! بەڕاستی ئازاربەخشە. ئەوە نەنگی تاک نییە، بەڵکو تراژیدیای جەهلی میللەتێكە نەك  بێباكی ‌و خوێنساردی تاكە كەسێك . 

لەگەڵ لێپرسینەوەدام  بەڵام هەرگیز ئازاردانی ئەو كەسەی كەوا سوكایەتی بە كەسوكاری ئەنفالكراوانكردووە، ئاسودەم ناكات، بەهیوام ئەو كەسانە چ ئەوەی گاڵتەجارییەكەی كردووە و چ ئەوانەی بڵاویانكردووەتەوە بێن و لەسەر شاشەی تەلەفزیونەكان ‌و لە میدیاكانەوە داوای لێبوردن لەو مرۆڤانە بكەن، كە ئەنفال لە ناخەوە سوتاندونی پەشیمانی لەو بەدڕەفتارییەی خۆیان دەربڕن.

بەهیوام كەسوكاری ئەنفالكراوانیش وەكو كێشەی شەخصی خۆیان سەیری نەكەن، چونكە سوكایەتیەكی گشتییە و پێش هەموو كەس گاڵتەكردنە بە كورد بوونی خۆیان. بە هیوام هەموو خۆیان لە جنێو‌و قسەی برینداركەر بەدور بگرن چونكە جنێودان ڕەفتاری ئەنجامدەرانی تاوانی ئەنفال بوو، با هەرگیز داوا نەكەین زیندانی كرێن بۆ ئەوەی لێپرسینەوە و سزای قوربانیش بە هەمان لۆژیكی جەلاد نەبێ‌، چونكە ئەنفالكراوان زۆرترین جنێو وتۆمەتیان پێگوتراوە و زۆریان بەدەست زیندانەوە چەشتووە. هەرچەندە من لە ژمارە (8) گۆڤاری ئەنفالستاندا بڵاوم كردووەتەوە و لەوساوە بە دوای ئەو كەسەدا دەگەرێم بۆ ئەوەی بیدەینە دادگا بەڵام هەرگیز مەبەستم شكاندن ‌و ئازاردانی نەبووە، هێندەی مەبەستم بووە تاوانكار بە ئاگابێتەوە چ هێلێكی سوری بەزاندووە، چونكە سوكایەتی كردن بە قوربانیانی جینۆساید سوكایەتیە بە هەموو پیرۆزیەكانی مرۆڤ. مافی قوربانیانی تاوانی جینۆساید لەسەر تەنها حكومەتێك نیە بەڵكو لەسەر كۆی مرۆڤایەتیە .

رەنگە باشترین سزای ئەو كورە لێبوردنی بێت. هەلبەت لێبوردن بەو واتایەی لە زیندانی كردن‌ و ئازاردانی دەبورین بێئەوەی ئەوەمان لە بیربچێتەوە كە كەسانێك لەسەر مەینەتیەكانی ئێمە چێژ دەبینن، چاویان هەڵوەرینی دەست ‌و پەنجە و مشتەچاوی هەڵڕژاوی گەنج‌ و پیروژن ‌و منداڵانی كورد لە بیابان نابینێ‌، كەچی چاوتیژن لە دۆزینەوەی دەرفەتدا بۆ گاڵتەكردن بەهەست ‌و بەهای مرۆڤە ستەملێكراوەكان .. نەخێر هەرگیز ئەوەمان لەبیر ناچێتەوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌