• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ……………………………هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

روانین بۆ تراژیدیا لەپەنجەرەیەکی ترەوە

ئاب 04, 2023 Omer شه‌نگال, هاوپۆلنه‌كراو, وتار 0


روانین بۆ تراژیدیا لەپەنجەرەیەکی ترەوە

هۆمەر محەمەد -٤-٨-٢٠٢٣

جێگەی تیڕامانە کوردەکان چ لەسەردەمی دیکتاتۆریداو چ لەسەردەمی دیموکراسیدا هەر لەناو پرۆسەی جێنۆسایددایە ! ٣٦ ساڵ پێش ئێستا تاوانی هەڵەبجەو ئەنفال لە سەردەمی دکتاتۆرەکان لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە ئەنجامدرا و ٩ ساڵیشە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی دەوروبەری شەنگال لەسەر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام – داعش لە دونیای دیموکراسیدا ئەنجامدراوە! ئەگەرچی ئەو جێنۆسایدانە بوونە برینی گەورە بە مێژووی کوردەوە، بەڵام لەهەردوکیاندا کورد سەرکەوتنێکی گەورەی هەیە، کەبەهەموو شێوەیک هەوڵی شاردنەوەی دەدرێت. ئەویش شوناسی کولتوری و پاراستنی بەها مرۆییەکانە.


ئەوسا دەوڵەتە زلهێزەکانی دونیاو ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێدەنگیان لەبەرانبەر تاوانەکانی سەدام و دەوڵەتی عێراق هەڵبژاردبوو بەپاساوی ئەوەی شەڕی نێوانیان کێشەیەکی ناوخۆییە، لەکاتێکدا دەوڵەت سەرقاڵی جێنۆسایدی کوردەکان بوو، پێشێلکارییەکان دژ بەخەڵکی بێچەک و مەدەنی بوون، ئەوانەی کوژران و بێسەروشوێنکران بەزۆری ژن ومنداڵ و پیاوی بێچەک بوون، ئەوەش بە هەموو پێوەرێک قەدەغەیەو دەچێتە خانەی تاوانی نێودەوڵەتیەوە! کۆمەڵکوژییەکە زەق بەبەرچاوی دونیاوە بوو هەم تاوانی دژە مرۆڤایەتی و هەم تاوانی جەنگ بوون. کەچی بەئاشکراو بێشەرمانە چاوپۆشیان لە بەعسیەکان و دەوڵەتی عێراق کرد! تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەسەردەمی دیموکراسی و بەبەرچاوی دونیاوە رویدا کەچی وێرای ئەوەی هەموو دەوڵەتە زلهێزەکان ئەنجامدەری تاوانەکەیان بەتیرۆرست و دوژمن دەزانی هیچیان وەک پێویست بەهانایانەوە نەهاتن، خۆئەگەر هێزەکانی پاراستنی ژن و شەڕڤانانی رۆژئاڤا بەهانایانەوە نەچونایە ئەوا ژمارەی قوربانیانی ئێزدی زۆر زیاترو قەبارەی تەوانەکە زۆر گەورەتر دەبوو.


زۆری نەبرد چوارساڵ دوای تاوانەکانی دەوڵەتی عیراق دژ بەخەڵکی کوردستان و ئابروچوونی عیراق و دەوڵەتە زلهێزەکان هەراوهەڵای بانگەشەی دیموکراسی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی، نەک هەر گوێی ئێمەومانان بەڵکو گوێێ بانگەشەکارانیشی کەڕ کردبوو، لە کوردستانیش، لایەنگرانی بەناو دیموکراسی سەرسام و خۆشخەیاڵ بەدیموکراسییەتی ئەمریکی و ئەوروپی بەهاریان لە خەڵکی تینوی ئازادی هێنابووە چۆکان بەوەی گوایە ئیدی کوردستان دەبێتە بەهەشت و دونیای دیکتاتۆرەکان کۆتایی هاتووەو کوردستان بەشنەبای دیموکراسی دەگەشێتەوەو بەهەموو خەونەکانی دەگات. ئیدی کورد ئەنفال وکیمیاباران ناکرێتەوە.. کەچی زۆری نەبرد هەر حزبەکانی کوردستان شەڕی ناوخۆیان هەڵگیرساند، بەجۆرێک گەنجی ئەم وڵاتەیان بەردایە گیانی یەکتری گردوچیا نەما خوێنی گەنجی کوردی تێدا نەرژێ، ئەگەرچی ئامارێکی فەرمی لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئەگەر زۆرتر لە شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە کورد لەشەڕی ناخۆدا نەکوژرابێت ئەوا بەدڵنیایی کەمتر نەبوو..!  

ئەگەرچی پێش ڕوخانی رژیمی بەعسیش بانگەشەی دیموکراسی تەپڵی نابووتی خۆی لێدابوو، ئاماژەکانی سیاسەتی نوێی جیهانی و قەیرانەکانی بەئاشکرا دەرکەوتبوون، بەڵام بەم ئەندازەیەی ئێستا فەشەل و فشۆڵی دەرنەکەوتبوو، لەدوای روخاندنی یەکجاری رژیمی عێراقیش نەکوردستان و نەعێراق ئارامییان بەخۆیانەوە نەدی و نادادی و قەیرانی سیاسی گەیشتە رادەیەک گروپە تیرۆرستییەکان نەک لەفراوانبوونەوەدا بوون بەڵکو کارگەیشتە ئەوەی دەوڵەت لە عیراق و شام رابگەیەنن، بەتەواوی بوونە هەڕەشە نەک لەسەر دەوڵەتی عیراق و سوریا بەڵکو دونیاشیان تۆقاندبوو.. لەوەها حاڵێکدا بوو کەدیسانەوە کوردەکان بوونەوە قوربانی ئەم دۆخە قەیراناوییەو ئێزدییەکان کەوتنە بەرهەڵمەتی دڕندانەی هێزە چەکدارەکانی داعش و کۆمەڵکوژی پیاوەکانیان کردو ژنەکانیان کردنە کەنیزەک و بەبەرچاوی دونیاوە بازاری کۆیلە فرۆشیان کردەوەو پەردەیان لەروخساری شۆڤێنیزمی عەرەبی و مەرجعەفیکرییەکەی هەڵماڵی.


ئەگەرچی لەم جەنگەشدا کوردەکان بەتایبەتیش ئێزدییەکان، خوێنێکی زۆریان لەبەر ڕۆیشت، بەڵام دیسانەوە لەروی بەها کۆمەڵایەتی و ئینسانیەکانەوە براوەن..بەلای کەمەوە تۆمەتبارو ئابروشکاونین بەتاوانی کۆمەڵکوژی دژی ئەوانیدی ! بەپێچەوانەوە داعش لەکاتی شکان وشکستیاندا ژن ومنداڵەکانیان بردووە بەرەو سەنگەرەکانی ئەوشەڕڤانەکوردە ئێزدیانەی کە پێشتر تاوانیان دەرهەق کردبوون و ژن ومنداڵیان کردبوون بەکەنیزەک! ئێزدییەکان چیرۆکەکەیان بۆ هێزێکی ئەمریکی گێڕاوەتەوە کاتێک کە ئەو هەموو جل وبەرگ و پێڵاوی ژن و منداڵانەی کەسوکاری داعش سەرنجی راکێشابوون. داعش لەترسی حەشدی شەعبی ژن ومنداڵەکانیان لەتاریکی شەودا دەبردە نزیک سەنگەرەکانی ئێزدییەکان و بەژن و منداڵەکانیان دەڵێن : بچنە لای کوردەکان چوونکە ئەوانە نەئازارتان دەدەن و نەدەست درێژی سێکسی (تەعدای جنسی)تان دەکەنە سەر. ( بۆ زانیاری زیاتر و بینینە وێنەی بەڵگەیی بڕوانە ماڵپەڕی www.anfalistan.com-٣ی ئابی ٢٠٢٣) لەکاتێکدا داعش و حەشدیش هەردوک هەر ئیسلام و هەر عەرەب بوون !

لەرووبەرووبوونەوەی داعشدا هێزەکانی شەڕڤان بۆ هەموو دونیایان سەلماند کە کوردەکان خاوەن کولتورو بەهای مرۆین و هەمیشە شوناسی کولتورییان نیشان دەدەنەوە تەنانەت لەگەرمەی جەنگیشدا. هەروەک چۆن لەڕاپەرینی ئازاری ساڵی ١٩٩١ دا کوردە راپەریوەکان بەمیهرەبانییەوە پێشوازیان لەسەربازانی ئەوسوپایە کرد کە چوارساڵ پێشتر ئەنفالی کردبوون و کیمیابارانی کردبوون و بەسەدان هەزار مرۆڤی کوردیان کوشتبوو بەڵام یەک سەربازی ئەوسوپا شکستخواردووە نەکوژرا ! راستە هیچ رەحمێکیان بە کارمەندو ئەفسەرو جەلادەکانی دەزگاکانی ئەمن و هەواڵگری و بەرپرسانی حزبی بەعس نەکرد، بەڵام یەک سەربازیان نەکوشت ! ئەمە بەهەمان شێوە لەرۆژئاوای کوردستان رویدایەوە ئەو لەشکرە درندەیەی داعش کاتێک بەشکستخواردوویی کەوتنە دەست شەڕڤانان بەهەمان شێوە پێشوازیان لێکردنو بریندارەکانیان چارەسەرکردن .. لەماوەی جەنگی کۆبانێ و عفرین و سەرێ کانیدا یەک دیلی داعش و چەتە مورتەزەقەکانی سوپای تورک بەدەستی شەرڤان نەکوژران ! لەکاتێکدا تیرۆرستە ئیسلامیەکان دیلەکانی شەرڤانیان سەردەبری و سوکایەتیان بەتەرمەکانیان دەکرد و دەستدرێژیان دەکردە سەرشەڕڤانە ژنەکان ..!  

پاراستن و شانازی کردن بەم کولتورو بەها مرۆییانەوە، لەجەوهەردا سەرکەوتنی گەورەن. هەربۆیە دوژمن و نەیارانی کورد بەهەموو شێویەک و بەرێگای جیاواز هەوڵدەدەن، کە ئەم شوناسە کولتورییە لە کوردەکان بسەننەوەو کولتورێکیان بۆبهێنن کە دەرئەنجامەکەی پێچەوانە بکاتەوە، لەبری ئەوەی شانازی بەخۆیانەوە بکەن نەفرەت لە کوردبوونی خۆیان بکەن، لەبری ئازادی بەکۆیلەیەتی قایلبن، لەبری ئەوەی دەستی پێوبگرن وەلای بنێن و کولتوری ئەوانیدی قبوڵ بکەن.. زمان و جل وبەرگ و داب ونەریت – کولتوری ئەوانیدی بخەنە سەروی کولتوریی خۆیانەوە.. ئەم سیاسەتە هەم دەسەڵاتداران و هەم ئۆپزسیونیش جێبەجێی دەکەن، دەزگاکانی راگەیاندن و مەلاکان و دکتۆرو مامۆستایانی زانکۆکان و خوێندنگا ئەهلیەکان هەندێکیان لە بێئاگایی و هەندێکیشیان بەپاساوو بیانوی جیاوازەوە پیادەی دەکەن. بەڵام ریشەی ئەم کولتورە لەمێژوودایەو لەهەر ئاڵوگۆڕێکی سیاسیدا جارێکی تر شین دەبێتەوەو دەبێتەوە جیگەی ئومێدو تێڕامان. هەرچەندە ئێستا کورد لەدونیادا پێگەی سیاسی فەرمی نییە بەڵام لەجەوهەردا حساب بۆکراوە. ئەوەشی بووەتە جێگەی سەرنج بەها کولتورییەکەیەتی (رۆڵی ژن، لێبوردەیی، دیل نەکوشتن) و زۆری تریش ..

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • حەجاج دەستگیرکرا.
    حەجاج دەستگیرکرا.

    تەموز 31, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌