• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

پەلاماری ئەنفالی گەرمیان وهێزە بەشدارەکانی

نیسان 11, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پەلاماری ئەنفالی گەرمیان وهێزە بەشدارەکانی


قۆناغی سێیەم :

پەلاماری ئەنفالی گەرمیان وهێزە بەشدارەکانی 

عومەر محەمەد

قۆناغی سێیەمی پەلاماری ئەنفال، لە ٧ی نیسان بۆ ٢٠ی نیسانی ١٩٨٨  سەرجەم ناوچەی گەرمیانی گرتەوە، کە سنوری پارێزگای كەركوك و بەشێکی پارێزگاکانی تکریت و دیالەشیان لەگەڵدایە لەگەڵ کۆی گوندەکانی سەربە قەزاو شارەدێكانی سەر بەقەزاکانی (خورماتوو، كەلار، كفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ) بەرپەلامار کەوتن ولەگەڵ زەویدا تەختکران.

لەناوکۆی تاوانی ئەنفال وئەوهەموو ستەمکاریەی بەعس ئەنجامیدا قۆناغی سێهەمی ئەنفال و دەرئەنجامەکانی لەهەموویان زیاتر مایەی لەسەر وەستان وتێرامانە ئەنجامدانی تاوانی ئەنفال چ لە قۆناغی سێهەمی پەلامارە سەربازییەکەدا و چ لە پۆلێنکاری و کوشتاردا جێگەی تێرامان و لێکۆڵینەوەیە لە چیرۆکی دەربازبووەکانی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا پرۆسەی لەکۆڵکردنەوەیەکی خێرا دەبینین ! هەریەک لە فەرەج وعوزێرو واحید لەماوەی ١٠ی نیسان هەتا ١٢ نیسان و لە شوێنی جیاوازدا گیراون بەڵام هەموویان رۆژی ١٦ی نیسان گەیەنراونەتە بیابان و گوللە باران کراون ئەم دەستپێشخەریە بۆ کوشتنی گەنجەکانی گەرمیان مەسەلەیەکی لاوەکی نیە و بەوەلەکۆڵ بکرێتەوەو بڵێین عەلی حەسەن مەجید هەمووشتێکی لەدەستهاتووەو تەواو نەخێر ئەمە مەسەلەیەکی گرنگەو تەواو پەیوەستە بە سیستماتیکی پرۆژەی کۆمەڵکوژییەکەوە .

کوشتنی زۆرترین ژمارەی کورد لە کەرکوک وگەرمیاندا پەیوەندی راستەوخۆی بەنەوت وتەعریبی کەرکوک وناوچەکەوە هەیە، بۆ گوڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەو وراگواستنی دانیشتوانە كوردەکەی كەركوك و شێواندن و تێكدانی یەكە ئیدارییەكانی. جگەلەوەی لە پەلامارە سەربازییەکاندا زۆرترین یەكەی سەربازی وهەوڵگری و ئەمنی بەشدارییان تێداکردووە درندەترین ئەفسەرانی سوپاشیان بۆ هەڵبژژاردبوو کە دیارترینیان (عەمید رکن بارق عەبدوڵا)[1] بوو، کە لە قۆناغی سێیەمی پەلاماری ئەنفالدا رۆڵی یەکلایی کەرەوەی بینی. لە ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی پەلامارەكانی ئەنفالد لە سنووری گەرمیاندا .

 لە بەڵگەنامەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، نەخشەوپلانی ئەنجامدانی تاوانەكەوبەشداری سوپاو یەكە سەربازییەكانی رژێمی بەعس وردتر روون دەبێتەوە بەم شێوەیەیی خوارەوە:

یەكەم: هێزەكانی فەیلەقی دووەم، بە سەركردایەتی فەریقی یەكەم كامل ساجت[2] كەلەم یەكە سەربازییانەی خوارەوە پێكهاتبوو:

  • تیپی پیادە ١٥ (فرقة مشاة ١٥)
  • تیپی پیادەی ٣٤ (فیرقە المشاة ٣٤ ).
  • تیپی سێی ئامێرەکانی زرێپۆش ( فرقة الالي مدرەعة ٣ )

دووەم: هێزەكانی فەیلەقی یەك بە سەركردایەتی «سوڵتان هاشم ئەحمەد» كەلەم یەكە سەربازییانە پێكهاتبوون:

  • پێشەوایەتی بەرگری نیشتمانی یەک کە سەرکردایەتی فەوجەكانی جاشە سوکەلەکانی دەکرد بە فەرماندەیی )سەعد شمسەدین).
  • فیرقەی دەیەمی مدڕەعە بە سەركردایەتی لیوا “خالد ئەل دلێمی.
  • هێزەكانی پاراستنی نەوت، بە سەركردایەتی عەمید روكن «بارق عەبدوڵا
  • .ئامریەی فەیلەقی یەك بە سەركردایەتی لیوا “منزر ئیبراهیم”

سێهەم: بەشی ئەندازە بۆ تێكدانی گوندەكان

چوارەم: دەستەی سەرۆكایەتی هەواڵگری سوپا سەربە فەیلەق و فیرقەكان.

پێنجەم: بەشی كیمیاوی

شەشەم: فڕۆكە جەنگیەكان

حەوتەم: هێزی ئاسمانی

هەشتەم: یەكەكانی ئاسایشی سەربە ئاسایشی سلێمانی و كەركوك.

بۆ جێبەجێكردنی نەخشەی تاوانەكە لە قۆناغی سێیەمی ئەنفال، یەكەم جار هێزەكانی سوپا لە قەزای خورماتوو كۆكرابوونەوە، كە پاشكۆی زیاتری ئەم هێزە كۆكراوەش لە كەركوك، چەمچەماڵ، سەنگاو بوون، لە دەستپێكەوە لە بەیانی رۆژی ٧-٤-١٩٨٨ لە ناحێی نەوجولەوە دەستیان بەپێشڕەوی كردو تێكڕا لە شارۆچكەی قادركەرەم یەكیان گرتەوەو كۆبوونەوە.

هێزی یەكەم: بەرەو لای باكوری رۆژئاوای «نەوجول» و بە ئاراستەی رووباری «ئاوەسپی» رۆشتن

هێزی دووەم: بەرەو رۆژئاوا، بە پشتیوانی فڕۆكەی هێلی كۆپتەرو سەمتی و بۆمبارانكردنی گوندەكان.

هێزی سێیەم: هێرشێكی بەرفراوان و دڕندانەیان بۆ گوندی «تازەشار» دەست پێكرد، لە گەڵ لێدانی گوندەكە بە كیمیاوی و ئەم هێزە گوندەكانی كانی قادری سەروو، كانی قادری خواروو، گوندی شێخ حەمید گرت و دانیشتوانەكەیانی گرت و هەموو سەروەت و سامانەكانیانی بەتاڵان. یەکێک لە دانیشتوانی گوندی کانی قادر بەناوی واحید عەبدول لە کۆمەڵکوژییەکی ٥٠٠ کەسیدا لەگەڵ سێ کەسی تر بەناوەکانی رەمەزان و ئەنوەرتەیارو عوزیر) کە لەوکاتەدا دانیشتووی گوندەکانی خدر رێحان و چەمسورخاوی ناحێی قادرکەرەم بوون بەرینداری دەربازیان بوو. دواجار وەک شایەتحاڵی تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال لەدادگای باڵای تاوانەکان شایەتیاندا .

هێزی دووەمیش بەرەو گوندەكانی نزیك لە قادر كەرەم لەلای باشووری رۆژئاواوەوە كەوتە جوڵەو یەكەم گوند كە دەستی بەسەردا گرت «ئیبراهیم غوڵام» بوو، لە پێشا دانیشتوانەكەی بەرەو تەپۆڵكەكانی نزیك لە گوندەكە رۆشتن و دوای خۆیان رادەستی سوپاكە كردو «٥1» یەك كەسیان لێ‌ شوێن بزركردن. لەولاشەوە هێزی سێیەم بەرەو چەمچەماڵ و سەنگاو رۆشت و هەموو گوندەكانی ناوچەی «چەمچەماڵ و سەنگاو»ی وێران و خاپوركردو ئەو خەڵكەش گە دەستگیری كردن یان خۆیان رادەستكردبوو، راپێچی كردن بۆ ناو قەزای چەمچەماڵ و لەوێشەوە بەرەو تۆپزاوەو دبزو نوگرە سەلمان.

 پێدەچێت لەم قۆڵەوە دواگوند کە لە رۆژی ٢٠ی نیسانی ١٩٨٨ پەلاماردرابێ و دەستی بەسەردا گیرابێ (فەقێ‌ مستەفا) بووبێ و خەڵکەکەی گیرابن وخانووەکانیان لەگەڵ زەوی تەختکردبن. لەبارەی ئەم گوندەوە میدیل ئیست ۆچ نوسیوێتی گوندی فەقێ مەستەفاش وەک ملەسورە شوێنی کۆکردنەوەی خەڵک بووەکە لەلایەن سوپاو جاشەوە دەگیران،  لەبەر ئەوەی مەحاڵ بوو پێشمەرگە چیتر بەرگری بكات. دوا سەنگەری بەرگریی  یەکێتی لە گوندی زەردەلیكاوبووەو زۆری نەبردووە کە تێكشكا‌وەو دوای ئەوەش بە (هەزاران كەسی خەڵكی ئەم گوندانە پۆل پۆل خۆیان دەكرد بە گوندی فەقێ‌ مستەفادا‌و لەوێش سەرباز‌و جاش چواردەوریان گرتن‌و بە ئیڤا ڕەوانەیان كردن)[1] میدیل ئێست ۆچ جینۆساید لەعێراق و پەلاماری ئەنفال بۆسەرکورد – ٢٠٠٤ ل ٢١٧ چاپی دووەم. هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە : گوند‌و شارۆچكەی بچووكی وەك ملەسوورە‌و فەقێ‌ مستەفا‌و مەیدان لە باشووری گەرمیان‌و ئەلیاوا‌و لەیلان لە باكوور, یەكەم سەنتەری كۆكردنەوە بوون كەوا خەڵكە مەدەنیە هەڵاتووەكەیان بۆ ڕاپێچ دەكرا.[2] هەمان سەرچاوی پێشو

لەچەند قۆڵێكی ترەوە گەرمیان کەوتووەتە بە هێرش و پەلامار، لەوانە كفری و بەشێك لە ناوچەی داودە، سەرقەڵا و هەندێک لە گوندەكانی داودە و زەنگنە، كەلار بۆ بەشێك لە گوندەكانی بناری گوندە ناو جاف کە بەزۆری هۆزی جافی لێنشتەجێ بوو. گوندەكانی ناوچەی زەنگنە، دەربەندیخان بۆگوندەكانی بەشێك لە بناری شارۆچكەی سەنگاو»، كە لە كۆتایدا تەواوی گوندەكای سنووری «قەزای چەمچەماڵ، قەزای دووز خورماتوو، قەزای كفری، قەزای كەلار»و شارۆچكەكانی «سەنگاو، قادركەرەم، پێباز، سەرقەڵا»ی خاپورو وێرانكردو زۆرترین خەڵكی بێسەرو شوێنكردو لەم سێ‌ رێگایەوە دەیگواستنەوە:

یەكەم: خورماتوو- بۆ تكریت – نوگرە سەلمان ، دووەم، چەمچەمال – بۆ تۆپزاوەو دبز- نوگرەسەلمان، سێیەم، ملە سوورە- بۆ كەلارو قۆرەتوو- تۆپزاوەو دبز- نوگرەسەلمان.

لە بەڵگەنامەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقدا، بە فەرمی ئەوە سەلمێنراوەو بڕیاری لە سەردراوە، كە لە قۆناغی سێیەمی پەلامارەكانی ئەنفالدا لە سنوری گەرمیان، یەكەم: تاوانی جینۆساید، دووەم: تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، سێیەم: تاوانی جەنگ ئەنجام دراوە.

بەپێی پێناسەی جینۆسایدو شێوازی پیادەکردنی تاوانەکەو جۆرەکانی جینۆساید( سرینەوەی فیزیکی ، کەلتوری، ئابوری) هەموو ئەم رەگەزانە پیادەکراون، تاوانی ئەنفال لەقۆناغی سێیەمی پەلامارە سەربازییەكانیدا، هەرەها دام ودەزاگاکانی تری تاوتوێ کردنی ئەنفال لە دەستنیشانکردنەوە هەتا کۆکردنەوەو پۆلێنکردن و لەناوبردن بەڵگەی سەلمێنەری تاوانی جینۆسایدن پێش ئەوەی دادگا بریاریان لەبارەوە بدات. (كۆشتنی بەكۆمەڵ، تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و راگواستن، دەستبەسەرکردن و هێشتنەوەیان لەبارودۆخێکی خراپ ودژواردا، ئەشکەنجەو تۆقاندن، ئازاری دەروونی، رێگرتن لەزاوزێ) دەستدرێژی بۆ سەرناموس، چەوساندنەوە، بێسەرو شوێنكردن.

تاوانی جەنگ سیمایەکی دیاری پەلامارەکانی ئەنفال بوو، هێرش و پەلاماری کیمیایی وچەکی قەدەغەکراو نەک هەر بۆسەر پێشمەرگە بەڵکو بەرێژەیەکی زۆر بۆ سەرخەڵکی مەدەنی ناوگوندەكان، روخاندنی ماڵ وحاڵی مەدەنی و تێكدانی شوێنی نیشتەجێ، بە تێكدانی قوتابخانەو شوێنە ئاینیەكانیشەوە، بریاری دەركردنی خەلکی مەدەنی و راگوساتنی گوندە نشینەكان بۆ کۆمەڵگا زۆرەملێکان . یان دەرپەراندنیان بەزەبری هێزو قەدەغەکردنی زێدی باوباپیران .

قۆناغی سێیەمی ئەنفال کە سەرانسەری گەرمیانی گرتەوە بە خوێناوی ترین پەلامارەكانی ئەنفال دادەنرێ‌، ژمارەی قوربانیەکانی ئەم قۆناغە لەهەموو قۆناغەکانی تر زیاترو ترسناکترە، کە بەرێژەیەکی زۆر خەڵکی تێدا بێسەرو شوێنكراوەوكۆمەڵكوژكراوە. هۆکاری سەرەکیش دەوڵەمەندی ناوچەکەو لە باری جوگرافیەوە دراوسێی ناوچە عەرەبیەکەی عێراقەو فراوانترین زەوی بەركەوتوە کەهەم بەنەوت وهەم بەکشتوکاڵ دەوڵەمەندە بۆیە زۆرترین گوندی تێدا رووخێنراوەو زۆرترین مرۆڤێشی تێدا بێسەروشوینکراوە.

کۆی پرۆسەی ئەنفال وەک پرۆژەیەکی بەعس نیازی لەناوبردنی ئەو گوندنشینانە بوو کە ببونە شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەو پشت وپەنایان، بۆیە لەخاڵی یەکەمدا دەستنیشانکردنی قوربانی دەستپێکی پرۆسەکە دیاری دەکات واتە کێن ئەوانەی بۆ جەلاد دیاری دەکرێن و دەبێت بکوژرێن ؟ کەواتە قوربانیەكان لەسەر ئەو بنچینەیە، هەڵدەبژێردراون كە گروپێكی دیاریكراون. (کوردەکان لەناوچەی قەدەغەکراو) ئەوانەی نەگەرانەوە ریزی نیشتمانی وبەدەم بانگەوازی نوسینگەی باکورەوە نەچون وملیان بەژیانی ناوکۆمەڵگاکان و سایەی دەسەڵاتی بەعس نەدا. کاتێک ئەو كەسانە دەگیران وەك تاكەكەس حوكم نەدەدران ، بەواتایەكی تر دۆسێی قوربانیەكانی ئەنفال ناچێتە خانەی یاسای مەددەنی و تاوانەوە ! بۆ هەرلێکۆڵیارێکی جینۆساید کە بپرسێ ئایا ئەوانەی ئەنفالکران گروپێكی ئێتنی، ئایینی، رەگەزی یان خێڵەكی بوون؟ ئایا پێش كوشتنیان دەسنیشانكراون و پێشوەخت وەزیفە و مافە مەددەنی و كۆمەڵایەتیەكانیان لێسەندراوەتەوە یان له مافی هاوڵاتێ بوون و لەڕەگەزنامە بێبەشكراون ؟ ئایا لێكدی جیاكراونەتەوە و دابەشكراون بەسەرگروپی تردا؟ وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە لەكۆی پرۆسەی ئەنفال‌و دۆسێی ئەو کەسانەی لە گرتووخانەکان وئەوانەی لە کۆمەڵکوژییە راستەوخۆکاندا بەتایبەتی ئەو ١٣ كەسەی لە گۆری بەكۆمەڵ دەربازبوون وەردەگرینەوە، چونكە لەكۆی ئەو خەڵکانەی گیران‌و كۆمەڵكوژكران كەمینەیەكی زۆركەمیان نەبێت پێشمەرگە نەبوون، بەڵكو زۆربەیان جوتیارو ژن‌و مندالەكانیان بوون. بەگشتی قوربانیانی ئەنفال خەڵکی سڤیل‌و بێچەك بوون، ئەمانەو هیڵی جیاكەرەوەی نیوان گوندنشینەكان‌و حكومەت لە دوای سەرژمێریە گشتیەكەی ساڵی ١٩٨٧ لە هەموو مافێكی هاوڵاتی بوون بێبەشكراون‌و بریاری ٤٠٠٨ی نوسینگەی رێكخستنی باكوریش بەچەند خاڵیكی دیاریكراو شێوازی مامەڵەكردن لە گەڵ گوندنشینەكان دیاریدەكات ‌و كوشتنیشیان بەرێگە پێدراو لە یەكێك لەو خاڵانەی بریارەكەدا ئاماژەپێكراوە. تاوانی دژی مرۆڤایەتی کە یەکێکە لە رەگەزەکانی جینۆساید لەتاوانی ئەنفالدا مەسەلەیەکی حاشاهەلنەگرە وەک كوشتن بەبێ‌ هۆو بەبێ‌ دادگا، گواستنەوەی زۆرە ملێ‌، زیندانی كردن و هێشتنەوەیان لە مەینەتیدا، ئەشكەنجەدان.

بەپێی لێکدانەوەی زانای بواری جینۆساید (هێلین فاین)  قوربانیەكانی جینۆساید توانای بەرگری لەخۆكردنیان نییە ولەهەر حاڵەتێكدا بێت دەكوژرێن، جاخۆیان تەسلیمبكەن یان بەرەنگاری بكەن. بێگومان سەبارەت بەم خالە دەیان بەڵگەی بەرجەستە لە شایەتحاڵ ‌و دۆكۆمینت لە نوسراوبریارو راسپاردەكانی ئەمن‌و هەواڵگری‌و سوپاو نوسینگەی رێكخستنی باكوری حزبی بەعس لەبەردەستن . گرنگترین بەڵگەی بەردەستمان نوسراوێکی هیزی تایبەتی لیوای ٦٦ کە لەرێکەوتی ١١ی نیسانی ١٩٨٨ ژمارە ٢٩٩ ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کردووە، بابەت/ ناردنی خیزان

تیایدا هاتووە ژمارەی خێزانەکان (١١) و ژمارەی کەسەکان (٣٠٧) ناوە و واژۆی عەمید رکن بارق حاج حنطەی لەسەرەو لە نوسراوەکەدا دەڵیت ئەو خێزانانە خۆیان رادست کردووە تیبینی بکە ناڵیت گیراون .

 مەدالیای ئازایەتی یان ئابروچوون… ! 

 ئەو ئەفسەرو دەرەجەدارانەی لەخوارەوە ناویان هاتووە، كەناوی جاش‌و سەرۆك جاشە كوردەكانیشی تیدایە، گوایە رۆڵی ئازایانەیان بینیوە لە ئەنفالی سێدا، بەڵام ئازایەتی ئەوجۆرە پیاوانە لەوكاتەدا دەردەكەوێ‌  كە قوربانیەكانی ئەنفال ببینی‌و حیكایەتی قارەمانانەی خەڵك‌و پێشمەرگەی ئەوسەروەختە ببینین، بەرچاوترین لەگەر چیرۆكی قارەمانانە لە گەرمیاندا هەڵوێستی شێخ حوسێنی هەزاركانی‌ و نەفس نزمی ئەم بەناو پاڵاوانانەبووە كە بەسەر ئەو كۆمەلكوژییەوە مەدالیای نامەردییان لە توێکڵی ئازایەتیدا وەرگرتووە ! ئەو كاتەی چیرۆكی ئازایانەی شێخ حوسێنی هەزاركانی‌و ئازایەتی پێشمەرگەكانی شەڕی شێخ تەویل‌و تازەشار دەبیستین لەهەركات زیاتر دەتوانین بەراوردێكی تەندروست بخەینە بەر دیدو زەینی خۆمان، سەبارەت بەو پیاوانەی کەدەسەڵاتی ئەوسای بە ئازاو پاڵەوان ناوی دەبردن‌و هەر بەناوی ئازایەتیشەوە مەدالیای ئازایەتی سەركردەیەكی خێڵەكی‌وتوند ڕەفتاریان بەسنگ‌و بەرۆكیاندا هەڵدەواسی، باش هەرچەندە ئەو جۆرە پیاوانە خۆیان باش دەیانزانی كەوا شێخ حسێنی هەزاركانی بەیەك ووشە (نا)یەك هەموو عەرشی دەسەڵات‌و مەدالیاو درۆو دەلەسەیەكیان توڕدەداتە زبڵخانەی مێژووەوە.[3] لەرۆژی 23ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1988 ( واتە دوومانگ دوای پەلامارەكەی گەرمیان) بەپێی مەرسومی كۆماری ژمارە 1014 نۆتی شجاعە سەدام حوسێن سەرۆکی لەسێدارە دراو ( مەدالیای ئازایەتی ) بەسنگ‌وبەرۆكی ئەمناوانەی خوارەوەدا هەڵواسیوە لەبەرئەوەی رۆڵی جوامێرانەو كاریگەریان لەئەنفالی سێدا بینیوە.

نــــــــــــــــــاوەكان :

  1. عمید ركن مشات – پیادە سامی محمد عیسی فەرماندەی لیوای پیادەی 444 .
  2. عمید فتاح كەریم فتاح جاف – موستەشاری فەوجی 35 .
  3. عقید روكن فواد ئیبراهیم محمد فەرماندەی فیرقەی 18ی ئالی – لیوای مغاویری حەفتا- 70 .
  4. عقید تەیار – حمد عەتیە خوین ج ت_ جت_ 12 سرب .
  5. مقدمی پیادە – محمد كازم حەسەن دوراجی فەوجی مغاویری فقەی 1ی خاصە.
  6. مقدمی پیادە – خمیس حسن جاسم . فوجی 2 لیوای 444
  7. رائیدی پیادە – باسل توركی عبداللە فوجی یەك لیوای پیادەی 444 .
  8. رائیدی پیادە- مونزر ئیبراهیم یاسین فەوجی مغاویری یەك لیوای 444 .
  9. ملازمی یەكەمی پیادە – عەدنان سەلمان موسلح فەوجی یەكی مغاویر قیرفەی یەكی خاصە .
  10. ملازمی یەكەمی پیادە – محمد عبدالزهرە علی فەوجی یەك لیوای 444 .
  11. ملازمی یەكەمی ئەمن- ئەحمەد عەبدللە ناسر سەربە ئەمنی پارێزگای سلیمانی.
  12. ملازمی یەكەمی پیادە – سعید حمید خچیر فوجی 18ی ئالی لیوای مغاویری 70 .
  13. ملازمی یەكەمی زریپۆش – ئەحمەد مستەفا شەریف- كەتیبەی تانكی ئەلكرامە .
  14. ملازمی پیادە – كەریم حاسم شریف فوجی مغاویری 1 فیرقەی دووی خاصە .
  15. ملاومی پیادە – شهاب عزیز حمزە فوجی مغاویری 1ی فیرقەی 2ی خاصە .

ئەم ئەفسەرو فەرماندانەی خوارەوەش ڕاستەوخۆ ناویان لەنامەو راپۆرتەكانی ئیستخبارادا هاتووە كەبەشدارییان كردووە‌و دەربارەی پەلاماری ئەنفالی سێ بەرزكراونەتەوە، یاخود یەكە سەربازیەكان كەئەمانە فەرماندەییانكردووەو لەراپۆرتەكاندا ناویان هاتووە.

ناوەكــــــــــــــــــــــــــــــــــان :

  1. عمید روكن بارق عبداللە حاج حنتە فەرماندەی هێزەكانی پارێزگاری نەوت.
  2. عقید ركن غالب حامد سلمان فەرماندەی فیرقەی 21 ( ئەم عقیدە لەرۆژی 81ی نیسان 1988 بریندار بووە بەڵام تا كۆتایی شەرەكان نەیهیشتووە بیگوازنەوە بۆ دواوە ) .
  3. عمید ركن فواد حوسێن عەلی جیگری بارق بووە لە هێزەكانی پارێزگاری نەوت.
  4. عەمید روكن سامی فەرماندەی لیوای 444 .
  5. عمید خچیر عگیە ژهبان- لەهیزەكانی پارێزگاری نەوت.
  6. مقدم سەلمان عبدالحسن ئامر فوجی 1ی مغاویر فیرقەی 17.
  7. مقدم هاشم كامل محمود ئەفسەری ئیستخباراتی هێزەكانی پارێزگاری نەوت .
  8. مقدم ئیسماعیل محمد یاسین لێپرسراوی ناوەندی ئیستخباراتی سلێمانی.
  9. مقدم خالد یاسین عوبید لیپرسراوی ئیستخباراتی چەمچەماڵ.
  10. مقدم خمیس فەرماندەی رەتڵی پێباز .
  11. مقدم صباح بونس سعید جێگری فەرماندەی كەرتی سەنگاو.
  12. رائید منزر ئیبراهیم یاسین- فەرماندەی فەوجی 1ی مغاویر . فرقەی 1ی خاصە ( فەرماندەی رەتڵی كەلار – سەبارەت بەم فەرماندەیە ئامرسرییەكی جاش لە ژمارە 4ی ساڵنامەی ئەنفالستاندا باسی كردووە بەڵام ناوەكەی بەهەلە دەهێنی بەرائید مەزهەر ناوی دەبا.
  13. نقیب- كیفاح عەلی حەسەن – لێپرسراوی ئیستخباراتی كەلار .
  14. نقیب – جاسم محمد ربیع لێپرسراوی ئیستخباراتی كەلار .
  15. ملازمی ئەمن ئەحمەد عبداللە ناسر سەرپەرشتی 300 جاشی كردووە لە پەلاماری ئەنفالی سیدا .
  16. ملازمی ئەمن علی محمود علی مەسئولی مەفرەزە خاصەكانی 3-55 -119- 194 .
  17. ملازمی ئەمن فلاح تاهیر فیاز مسئولی ئەو جاشانەی كە پەلاماری گوندەكانی شێخ تەویل‌و ئیمام محمدو چەمی شیویان داوە.
  18. ڕائید سالم، ناوی سیانی نەزانراوە، بەڵام لەكتێبە بەنرخەكەی میدڵ ئێست ۆچدا (جینۆساید لەعێراق‌و پەلاماری ئەنفال بۆسەر كورد) ناوی هاتووە كە ئەفسەرێكی تازەی فەرماندەی هێزە هاوبەشەكە بوو، هەرئەمیش هەواڵی دابەبارەگای خۆی كەهەردوو گوندی شێخ تەویل‌و بۆیسانەی دەراوسێشی ” گیران‌و تێكدران”. هەر لەو كاتەشدا ڕاپۆرت درا كەوا پەنجا‌و سێ‌ خێزان “گەڕاونەتەوە ڕیزی نیشتمانی كە پێدەچیت هەر ئەم ئەفسەرە بێت‌و لەوە دەچێت ئەفسەرێكی هەواڵگری بوبێت.

هەروەها لەرژنامەی ئەلجمهوریە بۆرۆژی 20/9/1988 ژمارە 6943‌و ڕۆژنامەی ئەلسەورەی بەرواری 19/9/1988 ژمارە 6689 مەرسومی كۆماری تایبەت بە بەخشینی مەدالیای ئازایەتی (نوگ الشجاعە) بە جەنگاوەران لەوانە بەجاشەكوردەكانیش بەخشراوە كە لەلایەن فەیلەقی یەكی سوپاوە بڵاوكراوەتەوە.

 ئەمە دەقی مەرسومەكەیە:

(بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان)

وەكو رێزلێنانێك لە هەلوێستی پاڵەوانانە‌وئازایەتی ئەم جەنگاوەرانەی لەخوارەوە ناویان هاتووە، لەبەرگریكردن لەشەرەفی گەل دژی دوژمنی رەگەزپەرەستی ئێرانی‌و جەنگەكانی قادسیەی سەدامی پیرۆزدا، بەپشت بەستن بە برگەكانی مادەی 26ی یاسای نیشان‌و مەدالیای ژمارە (95) ی ساڵی 1982 بریاردرا بە بەخشینی مەدالیای ئازایەتی  بەو جەنگاوەرانەی ناویان لەخوارەوەدا هاتووە بەپێی مەرسومی كۆماریە ژمارەكانی  ( 552،358، 584-708- 147-303-321-  384-414-417-448-472-524-548 -707-761-791-793-  – 59 – 204 – 250 – 261 – 382 – 439 – 444 – 446 – 620 – 805 – 810 – 857 – 865 – 730 – 90 – 97 – 101 – 102 – 120 – 208 – 209 – 211 – 286 – 319 – 364 – 393 – 454 – 464 – 529 – 569 – 675 – 807 – 808 – 809 – 737 – 313 – 603 – 941 )

ئەركی وەزیری بەرگریە ئەمە جێبەجیبكات.

من لێرەدا تەنها ناوی جاشەكوردەكان دەخەمە بەردەست :

  1. هادی شاوەیس سەعید دومەدالیا
  2. جەنگاوەر عبداللە كاكە ئەمین سالح
  3. جەنگاوەر سەباح عەلی فەقێ‌ .
  4. جەنگاوەر فتاح قادر سعید
  5. جەنگاوەر فواد حوسێن كوێخا
  6. عومەرمحمەد عەلی
  7. ئەحمەد حەسەن محەمەد
  8. عومەر بایز حەسەن دوومەدالیا .
  9. نەوزاد محمەد غەریب
  10. خەیروڵا كەریم مەولود
  11. محمود ئەحمەد سالح
  12. جەبار عەباس محی الدین .
  13. عەلی ئەحمەد عەلی
  14. شەهاب عەزیز عەلی
  15. مەجید نوری حەمە یار
  16. حوسێن شریف پیرۆت
  17. عومەر نەجمەدین صالح .
  18. محمەد رسول محمەد
  19. عبدالصمد ئەمین رەمەزان.
  20. عبدالرحمان حەسەن محمەد
  21. سەلام بایز حەسەن
  22. عبدالله كەریم ئەحمەد
  23. هادی عبدالقادر ئەمر
  24. كەریم محمەد حەسەن
  25. عبدالله رەسول ئیسماعیل
  26. رەئوف رەشید ئیسماعیل
  27. حامد حەمەئەمین محمەد
  28. عەلی عوسمان عەلی
  29. محمەد عەزیز محمەد عەلی
  30. سەردار جەلال جەبار
  31. محمەد قادر عبدلرەحمان
  32. ئیسماعیل فەرەج عەلی
  33. جومعە قادر حەسەن
  34. ئیبراهیم محمەد مەحمود
  35. فوئاد كەریم محمەد
  36. سەعید قادر محمەد جاف
  37. قادر شەفیق نوعمان
  38. كەریم عەبداللە محمەد
  39. سوارە فەتاح فەرەج
  40. رەزا تەها محیدین
  41. سەلام ئەحمەد تەها
  42. وەهاب ئەحمەد محمەد
  43. كازم فایەق ئەمین
  44. جەمال رەزا كەریم
  45. عەلی رەزا كەریم
  46. یاسین رەئوف توفیق
  47. نوری جەبار نەریمان
  48. عومەر حمەعەلی روستەم چەرمەگا
  49. ئەحمەد حمەعەلی روستەم چەرمەگا
  50. عەدنان عەبدالله نەجم دوو میدالیا
  51. سەلاح محمەد غەریب
  52. ئەنوەر محمەد غەریب دوو میدالیا
  53. عومەر محمەد رەزا
  54. عوسمان محمەد رەزا
  55. رەشید عەباس قادر
  56. محمەد سەعید ئەحمەد دوو میدالیا
  57. عەلی ئەحمەد محەمەد
  58. خەلیل قادر ئەحمەد
  59. محمەد خورشید محمەد
  60. عەبدالكریم ئەحەد عەلی
  61. سەمین محمەد تەها
  62. عادل ئەحمەد رەشید
  63. شەلال جەبار سالح

سەرچاوەکان :

  • مێدڵ ئێست ۆچ – جینۆساید لەعێراق و پەلاماری ئەنفال بۆسەرکورد چاپی دووەم – خانەی وەرگێران- محەمەد حەمەساڵح توفیق .
  • توێژینەوەیەکی بڵاونەکراوەی نوسەر .
  • ماڵپەری جینۆساید کورد-  قۆناغەكانی شاڵاوی ئەنفال بەشی دووەم .
  • ئەنفالی گەرمیان سیاسەتێک و دووئامانج – عومەرمحەمەد . چاپخانەی رەهیل -٢٠١٠ .
  • ئەنفالستان ژمارە (٨ ) و ژمارە (٣) .

[1] عەمید رکن بارق عەبدولا کە چەندین ویسام و مەدالیاو دیاری وەرگرتبوو بە تۆمەتی ئەوەی لە شکستی جەنگی خلیجدا جنێوی بەسەدام داوە لە ساڵی ١٩٩١ دوای ئەوەی پرۆسەی گرتنەوەی کوردستانی جێبەجێکرد سەدام لەکۆشکی کۆماری لەگەڵ لیوارکن عصمت صابر عومەر فتح اللە پێکەوە لەسێدارەی دان

[2] ئەم ئەفسەرە لە کۆشکی کۆماری سەدام لە سێدارەی دا بە تۆمەتی پشتگوێ خستنی بریاری سەدام

[3] لەداهاتوودا چیرۆکی شێخ حوسینی هەزارکانی لەماڵپەڕی ئەنفالستاندا دەخوێنیتەوە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌