• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

دوا پەیامی ژنێکی ئەنفال دیدە

کانونی دووهەم 09, 2023 Omer ئه‌نفال, وتار 0


زارا فەتاح

زارا فەتاح پیرە ژنێکی گەرمیانەو دایکی چوار کوڕی ئەنفالکراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٨ / ١ / ٢٠٢٣ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ ئازاری دابڕانی ٣٤ ساڵ لە کوڕە ئەنفالکراوەکانی بەو حەسرەت و تاسەیەوە سەری نایەوە.. ئەم ژنە ماندوو بریندارە (٧ مانگ) پێش ئێستا وەسێت نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی) کرد ووە.

هاوڕێ پێشڕەو سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیانی ئەنفالی گەرمیان وەسێتنامەکەی لە ژێرناونیشانی (پەیامی داکێکی جەرگ سوتاو) بڵاوکردووەتەوە ئەنفالستان لەبەر گرنگیی ناوەرۆکی نامەکەی پاش مەرگی زارا بەپێویستی زانی جارێکی تر وەک خۆی و بێ دەستکاری بڵاوی بکاتەوە.

دەقی وەسێت نامەکەی زارای کۆچکردوو:

پەیامی دایکێکی جەرگ سوتاو

کوڕەکەم : مەسرور بەرزانی

کوڕەکەم : قوباد تاڵەبانی

من ناوم زارا فەتاحە ژن حەمید فاتانیم لە ئاوایی شۆراو، خەڵک داوێین.. ئاواییەکەمان هاوە پاڵ خورماتویوۆ، ئیسە بویەتە شوێن داعشەکان..

چوارکوڕم بویی، دایکتان بمرێ هەرچواریان وەبەرچاوخۆمۆ، لێیەل باوکیانا لە پاین ئاواییەکەوە نریانە زیل عەسکەری و بریان ئەنفالکریان.. ناویان (برایم و مەجید و ڕەشید و خورشیدە) دووکوڕە گەورەکەم ژنم بۆیان هاوردوی، هەریەکێ پێنج شەش مناڵیان بوی، خانییەکانمان وەبەرچاوخۆمۆ دایانە بار شۆفەڵ و ڕۆخانیان..

پەزەکانمان جاش و عەسکەرەکان وەتاڵانی بردیان.. دوای ئەوە ژن و مناڵەکانیش گشتمان لە زیل عەسکەری بارکریاین و بریاین بۆ خورماتوی کریاینە سجنۆ.. ڕۆژحەشرمان وەچاوخۆمان بینی.. باشوی، جاشەکان وا حەرەسیات خەڵکەکەیان ئەگرد غیرەت گردیانی ژنو مناڵێ زۆر لە سجنەکە ڕایکرد ئێمەیش فرسەتمان وەرگرت لێل هەردوو بوکەکەم و مناڵەکانیانا ڕامانکرد و نەجاتمانبوی.. حاجی ڕەحمەتیش دوای شەش مانگ لە سجن نوگرەسەلمان وەنیمە گیانی گەڕیاوۆ..

لەوساوۆ تا ئیسە عەسر چاوم وشک نەویەتۆ بۆ مناڵەکانم.. ئەوەنە گیریامەو کۆلیلمکردە چاوێکم سۆمای نەماو لەشوێن خۆیا پویکیاوەتۆ و ئەوچاوە کەمیش وەزەبر قەترەو مەڵحەم تروسکاییەک ئەوینێ، قاچەکانم هێزو هەرەکەت ڕۆینیان نەماوە..

ئەوە ئیمساڵ (٣٤ )بهارە ئێمە لێمان قەومیاوە و (٣١) بهاریشە چاوەڕێی دەس ئێوە ئەکەین حەقمان بسێنن!!!!

ئیتر نازانم ئێوە تاچەنێ ئاواتان هەیە لەجەرسوتیان و ماڵکاولبوین ئیمە..

ئەزانن چەنێ دایک وەک من جەرگ سوتیاو و ڕەنج بێوەر و ماڵکاول چاوەڕێی ئەوەن ئێوە حەقیان بسێنن!!!!!!

کوڕەکانم : حوکمەت باوک میللەتە و گەرێ ئاگای لە خەڵکەکەی خۆی بێت..

ئێمە خاوەن ڕان بویمان ئێواران ڕان بهاتایەتۆ بۆماڵ لێل حاجی ڕەحمەتیا خۆمان هەڵەکرد ئەچویمانە ناو ڕانەکە تەڕو وشکمان ئەکرد، تەڕەکان ئەوانەی وا زاوین کاوجۆمان ئەکردەبەریان، بەرخەکانمان ئەمژان، مەڕو بزن نەواون بوی ئەمانەگرد دەسمان ئەهاوردە سەروپشتیا تا بەرخەکە بمژێت.. دوایی بەرخەکانمان ئەکردە کۆزەوە، ژێر پاکەیانمان پاک ئەکردۆ کای تازەمان ئەکردە ژێر پایان..

– بەرەکەیان گەورە ئەوی بەرخەنێرەکانیانمان ئەفرۆشت مهاکانمان ئەکردە ناو ڕان، گشت مانگێ دوومانگ جارێک بۆ مناڵەکان حەیوانێکمان سەرئەوڕی، خێرمان لێی ئەکرد وەپارەکەیان کەلپەل و قۆندەرەمان بۆ مناڵەکان ئەسەن.

– لەشیرەکەیان ماس و پەنێر و دۆو کەشک و ترخێنەو، ترخێنەکاڵ و ڕۆن خۆمانە. بەش ساڵێکمان خڕ ئەکرد..

– خورێکەیمان ئەڕێسا بەن و سوجاوەو چیخ و بەرماڵ و جاجم و هەگبەو شەڵتەو ڕەشکەو گورێس و سەرکەلەی کەر و پەت پای مانگامان لێی دروس ئەکرد.

– پۆسەکەیشی جوان خۆشەمان ئەکرد کونەی ئاو و مەشکەی دۆو هیزە ڕۆنمان لێی دروست ئەکرد.

ئیسە نازانم ئێوە لەم حەمکە پارەی نەفت و واریدات کوردستانە بۆ نازانن وە جوانی ئەی خەڵکە فەقیرو هەژارە وەسەر بکەنۆ بیانکەنە خاوەن.

کوڕەکانم : ئێوە بێنەناو خەڵکەکە گوێ لە خەڵکەکە بگرن بچنە ناو بازاڕەکە بزانن چی ئاورێکیان ناوەتە بازاڕۆ چی گرانیێ هەڵسیاوە، قوڕکریاوەتە سەر فەقیرا، هەرچی هالەو بازاڕە، گشتی کۆنەی وڵاتەکانە ئەکرێتە قوڕی ئەی خەڵکەوە.. ئەی حەمکە نەخۆشی و دەردە لەناو خەڵکا بڵاوبویەتۆ گشی هین خواردن خراوە..

لەباتی ئەوەی چاوتان وەخەڵکۆ بێت و خەڵکەکە بگەڕێننۆ بۆ ئاواییەکان خۆیان و فەلاحەت و بۆیسان و حەیوانداریەکەی جارانی خۆیان بکەن..

بۆچی پارەی ئاوتان لەسەر خەڵک گرانکردە پارەی کارەباتان لەسەر خەڵک گران کردە بایعی نادەنە خەڵک، نەفت نادەنە خەڵک، معاش بویەتە دوومانگ جاری، جەنازەی کوڕەکانمان بۆنایەرنۆ، سێ ئەنفالکراومان حەساو یەک شەهیدێکی بۆ ئەکەن.. ئەو جاش و عەسکەرەکانە وا ئێمەیان ئەنفالکرد لە ئێمە قەورو حورمەتیان زیاترە لاتان..

کوڕەکانم : من دیار قەورم گردە منەی سعات خۆم ئەکەم، ئیمڕۆنا بەیانی وەگرێی دڵخۆمۆ ئەمرم ..ئەوە ٣١ بهارە ئێوە حوکحمەتداری ئەکەن..کەسوکار شەهیدەکان و ئەنفالەکان کەسمان لێتان ڕازی نیمان.. حوکمەتداری ئاوها ناکرێت.. ژیان ئاوها وەسەر ناڕوا زگێ تێر و دە زگ برسی.. پشت مەکەنە خەڵک.. دوایی خەڵکیش پشتان تێ ئەکا.. وەی جۆرە خەڵکەکە لە خۆتان هەڵەگەڕێننۆ.. هەر حوکمەتێ خەڵکەکەی خۆێ لێی هەڵگەڕیاوۆ عاقیبەتی لەناوچوینە و جارێتر خۆتان و خەڵکیش سەرگەردان ئەکەن .

دەنگی تۆمارکراوی دایکێکی جەرگ سوتاو

١٦/٥/٢٠٢٢

هاوڕێ پێشڕەو بەئەنفالستانی ڕاگەیاندا : ئەم وەسیەت نامەیە لەکاتی خۆیدا وێنەیم دابە مەڵبەندی ١١ی گەرمیان و لقی ٢٢ی پارتی بەمەبەستی ئەوەی بگات بەجێی مەبەست، لەسەردانێکدا بۆلای کاک قوباد وێنەیەکیم دابە دەستی خۆیەوە وتم ئەم دایکە جەرگ سوتاوە هیچی نایەوێ تەنها دەیەوێ خەڵک بەباشی بژێنن هیوادارم نامەکە بخوێنیتەوەو ناوەڕۆکەکەی بەباشی وەربگریت.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌