دیقەت بۆ مرۆڤ باشە بەڵام بۆ مرۆڤی توێژەر ئەرکە…………………………هۆمەر محەمەد
ئەم توێژینەوەیەی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەمەڕ تاوانی ئەنفال جێگەی سەرنجە! کە بەرێزان گەلان عەباس و جەبارئەحمەد بەناو نیشانی (ئەنفال وجینۆسایدی گەلی کورد) لە نیسانی ٢٠٢١ ئەنجامیانداوە.
هەر لەپێشەکییەکەیەوە پڕە لە هەڵەی زەقی زانستی و میتۆدی چونکە جگەلە ناڕونییەکەی رمڵلێدان و گۆترەکاری زۆری تێدایە.. لە کاتێکدا ئەرکی توێژینەوەی زانستی ساغکردنەوەو دۆزینەوەی زانیاری نوێیە، بۆئەم مەبەستەش ئەرکی توێژەر گەڕان و پشکنین و شۆڕبوونەوەیە بەناو ئەو بابەتەدا کە هەڵیبژاردووە. من تەنها یەک پەرەگراف کە بریتییە لە ٧ دێڕی پێشەکییەکە دەخەمە ژێر سەرنج و شیکاری بۆ دەکەم باقی توێژینەوەکە هەویرێکی ئاوکێشە — بڕوانە پەرەگرافەکە.
ئەوەی لەم پەرەگرافەدا هاتووە کە پێشەکی توێژینەوەکەیانە، دەهێنێت کتێبێک بنوسرێت بۆ راستکردنەوەی هەڵەکانی … چۆن ؟
سەرنج :
راستە لەلایەن
بەعسەوە تاوانەکە ئەنجامدرا بەڵام نەینوسیوە ( بەعس چییە؟ واگریمان هەموو دونیا
بەعس چییە بەڵام کام بەعس ؟ حزبی بەعسی عەرەبی سوسیالیستی لە سوریا یان لە عێراق) ئاخر
دوو بەعس هەن بەیەک ناوەوە و لەدوو وڵاتی جیاوازدا یەکێکیان لە عێراق
دەسەڵاتداربوو ئەوی تریان هێشتا لە سوریا دەسەڵاتدارە و هەردوکیشیان تۆتالیتارو
توندرەفتارن لەگەڵ کوردەکان و درێغیان لە ستەمکاری و کۆمەڵکوژی کوردەکان و
سرینەوەی شوناسیان نەکردووە، بۆیە دیاری کردنی ناوی بکەرو کات و شوێن و ناساندنی بکەری
تاوانەکە گرنگە، ئینجا دەبێت توێژەر (نەخشە دارێژراوەکەی بەعس)ی رونکردبێتەوە.
٢ – نوسیوێتی : بۆ سڕینەوەو لەناوبردنی
نەتەوەی کوردو گشت ئاسەوارو شوێنەوارێکی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی و ئابوری و کلتوری
کۆمەڵگەی کوردی بوو.
سەرنج لەسەر خاڵی دووەم
(ئەنفال لەسەرەتاوە بۆ ریشەکێشکردنی گوندەکانی باکوری عێراق و باشوری کوردستان و راگواستنیان بوو بۆ ئۆردوگای زۆرەملێ و ئەوانەی ملیان بەم سیاسەتە نەدایە دەخرانە ریزی خیانەتکاری نیشتمانییەوەو مەحکوم بوون بەکوشتن، بۆیە لەروی زانستییەوە کەس ئەو قسەیەت لێوەرناگرێ بڵێی بۆلەناو بردنی هەموو کورد بوو، ئەمە بۆپروپاگەندی سیاسی دەبێت بەڵام بۆ توێژینەوەی زانستی نابێت. چونکە کورد هەر لەعێراقدا نییەو بەعس لەتوانایدا نەبوو هەموو نەتەوەی کورد بسرێتەوە، تەنانەت ئەو قسەیە بۆ ناوعێراقیش هەر ڕاست نییە بگوترێ بۆ سرینەوەی هەموو نەتەوەی کورد بوو چونکە ئەوەی کرابوونە ئامانج تەنها گوندنشینەکانی (ناوچەی قەدەغەکراو) بوون نەک هەموو کورد. شارەکان و قەزاکان و ئۆردوگا زۆرەملێکان شوێنی نیشتەجێی کوردبوون و لەبازنەی سیاسەتی پاکتاوکردنەکەدا نەبوون، نزیکەی ٤٠٠٠٠٠ چوارسەد هەزار چەکداری میلیشیای کورد (جاش) بەشداری تاوانەکە بوون ! بۆیە سرینەوەی گشت ئاسەواری گوندنشینەکان راستە نەک هەموو کورد.
٣ – نوسیوێتی : ئەم پرۆسەیە لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد لەهەشت قۆناغدا شەش ناوچەی جیاوازی کوردستانی گرتەوە و تیایدا زیاتر لە ١٨٢٠٠٠ هاوڵاتی کوردی کردە قوربانی و ژمارەیەکی زۆریش بێ سەروشوێن کران !
سەرنج لەسەر خاڵی سێهەم
ئەوەی توێژەران باسی دەکەن تەنها پرۆسەی سەربازییەکەی ئەنفالە، کە یەک ئامانجی تاوانی ئەنفالیان لەئەستۆدا بووە، ئەویش گرتن و کۆکردنەوەی خەڵکی گوندنشین بووە بۆ کۆمەڵکوژی و دەست بەسەرداگرتنیان، واتا ئەوەی ئەرکی سوپابووە تەنها هێرشکردنە سەرگوندەکان بوو کە لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستیان پێکردووەو ٦ی ئەیلولی هەمان ساڵ کۆتایی بەئەرکە سەربازییەکەی هات و لەناوچەی بادینان بەیانی کۆتایی ئەنفالیان راگەیاند.. ئیدی سوپاو سەرباز ئاگاداری کوشتاری ئەنفال نەبوون تەنها ئەمن و هەواڵگری ئاگاداربوون.
دەنا ئەنفال پێش ٢٣ی شوبات و دوای ٦ی ئەیلولیش هەربەردەوام بوو. ئەنفال لە ٢٩ی ئازاری ساڵی ١٩٨٧ کۆبوونەوەی دەربارەکراوەو بڕیاری بۆدەرچووەو لە دوومانگی دوای بریارەکەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. نەک ٢٣ی شوبات دەستی پێکردبێ.
ئەنفال تەنها شەش ناوچەی جیاوازی نەگرتووەتەوە بەڵکو سنوری ٧ پارێزگای گرتەوە جگەلە (سلێمانی وهەولێر، دهۆک) گوندەکانی سنوری پارێزگای (کەرکوک و موسڵ وتکریت ودیالە)شی گرتەوە.
سەبارەت بەژمارەی ئەنفالکراوان رەنگە بۆتوێژینەوەی زانستی بەبێ ئامارو بەڵگە لێدانی ١٨٢٠٠٠ راست نەبێت. چونکە توێژەر ناچارنییە قسەیەک بەبێ بەڵگەی سەلمێندراو فڕێبداتە ناو توێژینەوەکەیەوە.
هەر لەودێڕەدا نوسیوێتی: زیاتر لە ١٨٢٠٠٠ هاوڵاتی کوردی کردە قوربانی و ژمارەیەکی زۆریش بێ سەروشوێن کران ! (وەک بڵێی ئەوانەی بێسەروشوێنکران قوربانی نەبن و شتێکی جیاوازبن؟!)
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.