• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

قۆناغی سێیەمی ئەنفالی گەرمیان —————————–شادی غازی

نیسان 07, 2022 Omer ئه‌نفال 0


قۆناغی سێیەمی ئەنفالی گەرمیان

شادی غازی

ئاماددەكردنی: شادی غازی عبدالكریم حسین

ئەنفال تراژیدیایەكی زۆر مەترسیدار بوو چیرۆكێكی ئازاراوییە، پرۆژەی جینۆسایدكردنی كورد بە پێی پێشنیازی (مێشێل عەفلەق)ی دامەزرێنەری حیزبی بەعسی عەرەبی سوشیالیست خستووەتە ناو ئەو بڕیارانەوە كە دەڵێت: (ئەو كەمەنەتەوانەی لەسەر ئەم خاكە دەژین بە دوو ڕیگا بتوێتەوە، ڕیگای یەكەم دەبێت بە هێمنی پەیرەو بكریت، بەڵام درێژەی پێبدرێت، ڕێگای دووەم، ئەگەر بۆ توانەوە بەرگریان لەخویان كرد دەبێت زەبرو زەنگ بەكار بهێنین). ئەنفال چەمكێكی كوشندە بوو بەعس بەكاری هینا بۆ لەناوبردن و ڕیشەكێشكردنی نەتەوەی كورد، بۆیە پێویستە جینۆسایدی ئەنفال وەك تاوانێكی نێوەوڵەتی هەژمار بكرێت, چونكە گەورەترین كارەساتی ترسناك بوو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا كەزۆرترین زیانی دژ بە كوردو مرۆڤایەتی گەیاندو گەورەترین كارەساتی مرۆیی و ئابووری و كۆمەڵاەیەتی و سایكۆلۆجی لێكەوتەوە. پرۆسەی ئەنفالی 1988ی كوردستان بە (8) قۆناغدا تێپەڕی. لێرەدا تیشك دەخەینە سەر قۆناغی سێیەمی ئەنفال, ئەم قۆناغە لە ( 7ی نیسان تا 20ی نیسانی 1988 ) خایاند, كە بە دڕدانەترین و ڕەشترین ڕەشەكوژی و كۆمەڵكوژی دادەنرێت, كە نزیكەی (50,000) پەنجا هەزار كەس بوونە قوربانی و بە زیندوی زیندەبەچاڵ كران. ئەم هێرشەی ئەنفال بۆسەر ناوچەكانی گەرمیان بوو، چەقی جوگرافیای ناوچەی گەرمیانیش ناحیەی قادر كەرەمە, كە نزیكەی (10,000 ) كەسی تێدا دەژیا, ئەم قۆناغە لە ( 7ی نیسان) بە بۆنەی جەژنی شومی دامەزراندنی حیزبی بەعسەوە دەستی پێكرد, بە بەرفراوانترین و كاریگەرترین هێرش دادەنرێت بۆسەر ناوچەكانی (چەمچەمال, سەنگاو, قادركەرەم, دووز, كفری, كەلار, بێباز, تیلەكۆ ) كە سەر بە هەرسێ پارێزگاكانی (كەروكوك, سلێمانی, دیالا ) بوون, كە (5000 ) گوندی گرتەوە لەگەڵ تەختكردنی (4) ناحیە. كە بە سەر پەرشتی عەمیدی هێزی تایبەت (بارق عبداللە حونتە ) بوو بە هاوبەشی هەموو فەوجە تایبەتەكانی لیوای (65 )و دەیان فەوجی جاش و دەیان مەفرەزەی تایبەت و تەواری بە پاڵپشتی دەیان فرۆكەی جەنگی و چەندین جۆر چەكی قورس و سوك لەیەك كاتدا ئەنجامدرا. لەبەر فراوانی ناوچەكە ڕژێم بەسێ پلان ئەم پرۆسەیەی دەست پێكرد:

یەكەم: پلانی پەلاماری دوزخورماتوو: بەرەبەیانی رۆژی (7ی نیسان) پێشەنگی هێزەكانی سوپاو فەوجەكانی جاش كەوتنە جموجوڵ و لە دووزخورماتوو دەرچوون، پاش (2) رۆژ پاشان یەكە سەربازیەكانی دیكە لە (كەركوك و لەیلان و چەمچەماڵ و سەنگاوەوە) دەرچون و بەرەو قادر كەرەم هێرشیان برد ڕەتڵی دووزخورماتوو بووبە سێ هێزی هاوبەشەوە یەكەمیان بۆ باشوری رۆژهەڵات لە شارۆچكەی نەوجوڵەوە بەرەو چەمی ئاوەسپێ. لەم پەلامارەشدا هەر لە گوندی تاڵاوی سەر بە ناحیەی نەوجول كە (80) ماڵی تێدا دەژیا, سەرجەم دانیشتوانەكەی بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتن و زیندانی كران, بەڵام دواتر ژمارەیەكیان لێ ڕزگار كران لە گرتوخانەی (مەركەز شباب)ی دوز خورماتوو, كە ئێمەش ڕزگاربوونی ئەو گرتوخانەیەین, ژمارەیەكی دیكەشیان لە گرتوخانەكانی ( نوگرەسەلمان) بەر  لێبوردنی گشتی كەوتن, بەڵام هەندێكیان بە هۆی ئازاری چاوەڕوانی منداڵ و كەس وكارە ئەنفالكراوەكانیان كۆچی دواییان كرد, لە هەمان كاتدا ژمارەیەك لەو خێزانانە ئاوارەو دەربەدەری شارو شارۆچكەكانی دیكە بوون و دوور لە كەسوكاریان ژیان دەگوزەرینن. بە داخەوە هەر لەو شاڵاوە بەدناوەدا زیاتر لە (103) كەس لە منداڵ و گەنج و بە تەمەنی ئەم گوندە ئەنفالكران و بەرەو زیندەبەچاڵ و چارەنوسی نادیار بران، بێگومان ئەمەش گەورەترین زیانی بەخەڵكی ئەو ناوچەیە گەیاندو تاوەكو ئێستاش كەسوكارەكانیان لە چاوەڕوانیدا دەژین.

دووەمیان: هێزێكی گەورەتر بوو بەرەو رۆژهەڵات كە پەلاماری گوندی (وارانێی ژوورو خواروویان) دا نزیكەی (102 ) كەسیان, كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لێ دەستگیركران و گوندەكانیان خاپوركرا.

سێیەمیشیان, ئەو هێزە هاوبەشە بوو كە پەلاماری گوندی تازە شاریاندا لە (9ی نیسان) و چەندین گوندی دیكەشیان وێرانكردو خەڵكەكەشیان بێ سەروشوێن كران, وەكو (كانی قادری سەرو خواروو, ئاوایی شێخ حەمید) لەكۆی (85 ) خێزان (80) پیاویان ئەنفالكران, پاش وێرانكردنی تازەشار سوپا پتر لە (25) كەسی لەگوندی كەریم وەسمان و (92 ) كەسی لەگوندی عزیزبەگ ئەنفالكرد, كە زۆرێك لە خێزانەكان هەمووی یان زۆربەیان ئەنفالكران, بۆ نموونە لەو گوندەدا (عمر خورشید) (11) ئەندامی خێزانەكەی ئەنفالكران، براكەشی (10) منداڵی ئەنفالكراو خۆشی شەهید بوو، برایەكی دیكەشی (18) ئەندامی ئەنفالن لەگەڵ (25) خاڵۆزا، كە كوڕێكی (4) منداڵی لەگەڵدایە.

سێیەم: پلانی پەلاماری قادر كەرەم و باكوری گەرمیان: ئەم پەلامارەشی لە (9 ی نیسان) دەستی پێكرد هێزەكانی رژێم لە كەركوك و چەمچەمال و لەیلانەوە لە هەموولایەكەوە بەرەو قادر كەرەم پێشڕەویان كرد، هێرشەكە رۆژی (10ی نیسان) گەیشتە قادر كەرەم و سەرجەم گوندەكانیان خاپوركران و خەڵكەكەشی خۆیان دابەدەست ڕژێمەوە, ئەم هێرشە بەسەر پەرشتی عەمیدی هێزی تایبەت (بارق عبداللە حنگه ) بوو.پلانی پەلاماری سەنگاو و باشوری گەرمیان: ناوچەی سەنگاو (93 ) گوندی لەخۆگرتووەو (85 ) یان لە پێش شاڵاوەكان (18000 ) هەژدە هەزار كەسی تیا دەژیا، كە زۆربەیان لە شاڵاوەكانی ئەنفال تیاچوون و چەندین خێزان بە تەواوی لە ناوچوون, هەندێك لەو گوندانەی بە سەختی بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتن و دانیشتوانەكەی بێ سەروشوێن كران, وەكو گوندەكانی (دەرەوار، بانە دوورد، پێنج ئەنگوستی،  حاجی محمد ئاغا، پێنج ئەنگوستی شێخ مصگفی، هەنجیرە، سێگومەتان، كێڵگە بەرزە، دەرزیلە، قەڵاگەو داربەڕوو ) كە زۆربەی خەڵكەكەی دەستگیر كران و بران بۆ چەمچەمال.

لە باشوری گەرمیانیش كە هاوسنورە لەگەڵ ناوچە تعریب كراوەكانی (دیالە )  ڕەتڵی یەكەمی هێزەكان لە شارۆچكەی كفری لە (9 )ی نیسان كەوتەڕێ هەر لە هەمان بەیانیدا ڕەتڵەكانی دیكە لە پێگەكانیانەوە لە (كەلارو پێبازو پولكە)وە كەوتنەڕێ, یەكەم نیشانی ڕەتڵەكەی كفری بە فەرماندەیی (لیوا سامی) سەر بە فەیلەقی یەك گوندی گەورەی ئۆمەربل بووە.

(14/4/1980) لوتكەی هێرشی ئە نفال بوو لەم  رۆژەدا بەپێی خەمڵاندنی(كۆمیتەی بەرگریكردن لەمافی  قوربانیانی  ئەنفال) نزیكەی (20,000) بیست هەزار كەس لە ژن و پیاو پیرو گەنج و منداڵ ڕەوانەی قەڵا سەربازەكەی قۆرەتو كران و لەوێشەوە بەرەو چارەنوسی نادیار بران, هەر بۆیە ئەو ڕۆژە كرا بە ڕۆژی ئەنفال, بەپێی خەمڵاندنی ­(كۆمیتەی بەرگری لەمافی قوربانیانی ئەنفال) ڕێژەی بێ سەروشوێنكردنی ئەم قۆناغە بەم جۆرە بوو: سنوری ناوچەی چەمچەماڵ (5645) كەس, قادر كەرەم (14863), كەلار (4567), سەنگاو (4922), تیلەكۆ(3680), پێباز (4420) كەسی لێ ئەنفال كراوە.

ناوی ئەنفالكراوانی گوندی تاڵاوی سەر بە ناحیەی نەوجولی سەر بە دووز خورماتوو:

ناوی ئەنفالكراوان                      مەوالید

  1. غازی عبدالكریم حسین عبداللە      (1955)
  2. مجید عبدالكریم حسین عبداللە      (1964)
  3. عزیز عبدالكریم حسین عبداللە      (1969)
  4. عزیز قادر حسین عبدالله         (1963)
  5. هادی قادر حسین عبدالله         (1975)
  6. وازیحە قادر حسین عبدالله        (1964)
  7. فریاد ئەحمەد سمین              (1969)
  8. محمد وادی مستەفا (1936)
  9. ئازاد محمد وادی (1961)
  10. نوزاد محمد وادی (1964)
  11. نجات محمد وادی (1966)
  12. گالب محمود وادی (1964)
  13. رمچان وادی مستەفا (1945)
  14. امین وادی مستەفا (1927)
  15. ئەحمەد وادی مستەفا (1942)
  16. فخریە خەڵەف رشید (1950)
  17. عاصی حسن وادی (1968)
  18. رزگار حسن وادی  (1975)
  19. غوربت حسن وادی (1986)
  20. سەربەست  حسن وادی (1981)
  21. یادگار حسن وادی (1982)
  22. هاوكار حسن وای (1985)
  23. عبدالعزیز محی الدین محمد (1943)
  24. ڕێژاو عبید محمد (1956)
  25. تاوز عبدالعزیز محی الدین (1975)
  26. پرشنگ عبدالعزیز محی الدین (1981)
  27. پەروین عبدالعزیز محی الدین (1987)
  28. ابراهیم محی الدین محمد (1921)
  29. سردار ابرهیم محی الدین (1965)
  30. سركوڵ ابراهیم محی الدین (1964)
  31. عادل ئەحمەد محی الدین (1952)
  32. كمال ئەحمەد محی الدین (1963)
  33. معتصم شریف قادر (1974)
  34. فكریە علی وادی (1945)
  35. سلاح محمد غریب قادر (1967)
  36. خاولە  محمد غریب قادر (1978)
  37. ملیحە محمد غریب قادر (1979)
  38. اركان محمد غریب قادر (1981)
  39. ژیان محمد غریب قادر (1983)
  40. عرفان محمد غریب قادر (1985)
  41. نەوروز محمد غریب قادر (1988)
  42. عادل عول قادر (1965)
  43. لقمان عول قادر (1967)
  44. فاتح حسن سلگان (1912)
  45. ابراهیم فاتح حسن (1947)
  46. صالح حسن سلگان (1917)
  47. فەهمی صالح حسن (1970)
  48. عبداللە محمد حسن ــ ۱۹۵٤
  49. ئەحمەد حسن سلگان (1917)
  50. لطیف ئەحمەد حسن (1954)
  51. جهاد ئەحمەد سادق (1954)
  52. مسعود سعید ئەحمەد (1970)
  53. فهاد عزیز كاكەخان (1967)
  54. نجم الدین امین كاكەخان (1964)
  55. اسماعیل علی محمد (1967)
  56. مجید عبید محمد (1950)
  57. سلام ولی محمد (1967)
  58. حسام  ولی محمد (1969)
  59. رشید حسن همزە (1914)
  60. ابراهیم رشید حسن (1947)
  61. سبریە حسین علی (1954)
  62. گوڵاڵە علی الهادی رشید (1967)
  63. سروە علی الهادی رشید (1977)
  64. مهدی علی الهادی رشید (1979)
  65. هەڵاڵە علی الهادی رشید (1982)
  66. شوانە علی الهادی رشید (1983)
  67. سزا علی الهادی رشید (1988)
  68. ئەحمەد رشید حسن (1966)
  69. جمیلە نجم اكبر (1966)
  70. شرمین ئەحمەد رشید (1981)
  71. پەروین ئەحمەد رشید (1983)
  72. مەریوان ئەحمەد رشید (1984)
  73. سامان ئەحمەد رشید (1988)
  74. اسماعیل حمید قادر (1952)
  75. جیران مجید قادر (1963)
  76. میدیا اسماعیل حمید (1984)
  77. امیرە اسماعیل حمید (1986)
  78. امین مجید قادر (1965)
  79. ابوبكر عمر امین (1954)
  80. حسنی محمد قادر (1968)
  81. تاهیرابو بكر عمر (1980)
  82. ئارەزو ابوبكر عمر (1983)
  83. شونم ابوبكر عمر (1982)
  84. شریف امین همزە (1912)
  85. سالح شریف امین (1953)
  86. نوری شریف امین (1955)
  87. محمدحسین حسن (1951)
  88. وهاب محمد حسین (1976)
  89. حكیم عبدالقادر عزیز (1968)
  90. عبدالعزیز امین محمد (1952)
  91. گوڵچین عزیز محمد (1950)
  92. گوڵان عبدالعزیز امین (1982)
  93. دڵشاد عبدالعزیز امین (1985)
  94. نخشین عزیز محمد (1952)
  95. عیماد محمد ئەحمەد (1978)
  96. توران محمد ئەحمەد (1982)
  97. ابراهیم جبار رحمان (1932)
  98. نەزیره ابراهیم جبار (1966)
  99. محمد ستار جبار (1956)
  100. رمزان ستار جبار (1968)
  101. رحمان ستار جبار (1970)
  102. خورشید حمە علی حسن (1951)
  103. فریدون محمد رحیم (1962).

تێبینی/ هەندێك لە ژنی ئەنفالكراوی تاڵاوناوی منداڵەكانیان نەنوسراوە, لەبەرئەوەی كە هاوسەرگیریان كردووەو لە گوندەكانی دیكە ئەنفالكراون بۆ نموونە (وازیحە قادر حسین لەگەڵ هاوسەرەكەی و چوار منداڵیدا ئەنفالكراون, بەڵام تەنها ئاماژەمان بەناوی خۆی كردووە).

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌