نیسان 10, 2015 Omer ئهنفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لە یادی بیست و حەوت ساڵەی تاوانی ئەنفالدا
لە یادی بیست و حەوت ساڵەی تاوانی ئەنفالدا
پاش چەند رۆژێكی تر كە دەكاتە رێكەوتی 14-4-2015 بیست و هەشت ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێپەڕ دەبێت، كە لە سەردەستی رژێمی لە گۆڕنراوی بەعس لە ساڵی 1988 بە هەشت قۆناغی یەك لە دوای یەك ئەنجامدرا، تیایدا جگە لە ڕووخاندنی 5000 هەزار گوندو یەكسانكردنی لە گەڵ زەوی، دەیان هەزار مرۆڤی سیڤیل لە هەموو چین و توێژەكان راپێچی سەربازگەو گرتووخانەكان كران و لەوێشەوە بۆ كۆمەڵكوژی، باشترین بەڵگەی سەلماندنی ئەم راستیە تاڵە گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سەردەمی دەسڵاتداری بەعسی لە گۆڕنراوە كە زۆرینەی زۆریان گۆڕی بە كۆمەڵی كۆمەڵكوژكردنی ئەنفالكراوەكانن، ئەمە سەرباری بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی تەواوی ئەنفالكراوەكان لە لایەن هێزی پەلاماردەرو ئەنجامدەری پەلامارو شاڵاوەكانەوە.
ئەمساڵ كە بیست و حەوت ساڵ بە سەریادەوەری تاڵی ئەم تاوانەدا تێپەڕدەبێت، دەمانەوێ وەك دەزگای لێكۆڵینەوە بۆ جینۆسایدو ئەنفال، بیری هەموو لایەكی بخەینەوەو پێداگری لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەكەینەوە:
یەكەم: بەجدی كار لە سەر ئەوە بكرێت كە حكومەتی عێراقی پابەندبوونی خۆی بە ناوەڕۆكی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان سەبارەت بە دۆسیەی ئەنفال و تەواوی دۆسییەكانی تری جینۆسایدی گەلی كوردو كوردستان رابگەیەنێ.
دووەم: فشار لە سەر حكومەتی عێراقی بكرێت وەك میراتگرەوەی حكومەتەكانی خۆی، بە فەرمی و لە بەرامبەر تاوانی ئەنفال وەك بەشێك لە كردەی جینۆسایدی كردنی گەلی كوردو كوردستان، داوای لێبوردن لە گەلی كوردو كوردستان بە گشتی و كەس و كاری قوربانیان بە تایبەت بكات.
سێیەم: حكومەتی عێراقی قەرەبووی كەس و كاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی تاوانەكانی جینۆساید بە گشتی و تاوانی ئەنفال بكاتەوە، بۆ ئەمەش پێویستە هەموو شێوازە یاسایی و مەدەنییەكان بگیرێتە بەرو بێ دوودڵی و خوێن ساردی ئەم پرسە لە ئاستی ناوخۆو دەرەوە بجوڵێنرێ.
چوارەم: بڕیاری دەستگیركردن و دادگاییكردنی تەواوی تۆمەتبارەكان كە ناویان لە دوو توێی پەڕاوو بەڵگەنامەكانی دۆسییەی ئەنفال هاتوە، رادەستی دادگا بكرێن و دادگایی بكرێن، بە تایبەت هەردوو ئەو لیستەی كە لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان زیاتر لە “400” تۆمەتباری داواكراون و نزیكەی “260” كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.
پێنجەم: لە سەر ئاستی ناوخۆو رەوەندنی كوردی و كوردستانی لە دەرەوە، پرسی بە جیهانی كردن و ناساندنی تاوانەكانی جینۆسایدو ئەنفال، بە شێوەیەكی سیستماتیك و بەرنامە بۆ داڕێژراو، لە سەرئاستی فەرمی و حكومی و بە پێچەوانەشەوە كاری لە سەربكرێ و دەرگای هەموو ناوەندە حكومی و ناحكومییەكانی ئەوروپاو رۆژئاوا لێبدرێ بۆ هەمان مەبەست.
شەشەم: لە سەر ئاستی بەرپرسیارێتی پلەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مۆزەخانەی نەتەوەیی و نیشتمانی تایبەت بە جینۆساید، كە چەندین ساڵە یەكێكە لە داواكارییە بنەڕەتیەكان، بە پێی پلان و نەخشەو دیزانێكی شایستە بخرێتە بواری جێبەجێكردن، تەواوی مۆزەخانە یان راستر مۆنۆمێنتەكانی تایبەت بە جینۆساید لە كوردستان پەیوەست بكرێن پێوەی.
شەشەم: دەزگایەكی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە تاوانەكانی جینۆساید لە سەر ئاستی كوردستان، بە پاڵ پشتی راستەوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابمەزرێ و توانای پێویستی بۆ دەستەبەربكرێ، بۆ ئەوەی چیتر لەم ئاستە بە هەژاری و كۆڵەواری نەمێنینەوە.
حەوتەم: كۆنفرانسی ساڵانەی ئەنفال، بكرێتە یەكێك لە ریسا چەسپێنراوەكان و هەموو ساڵێك لە مانگی 4داو بە بانگێشتی توانای تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەو توێژینەوەی جینۆسایدو رەهەندەكانی لە سەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە ببەسترێ.
لە كۆتایدا، پێشنیار دەكەین چیتر دەست نەگرتن بە پاراستنی كەس و پەل و ئاسەوارەكانی بەجێماو لە تاوانەكانی جینۆسایدو ئەنفال، مایەی پاساو بۆهێنانەوەو قبوڵ نیە، پێویسە حكومەت و دام و دەزگا بەرپرسەكان، لێرە بە دوا ئەوەی پێویستە بیكەن و هەموو رێكارێك بگرنە بەر بۆ بە دەست هێنان و كۆكردنەوەی بچوكترین تا گەورە ترین كەل و پەل و كەرەستەی بە جێماو لە ئەنفال، بە هەر نرخێكی مادی یان مەعنەوی، ئەنجام نەدانی ئەم ئەركە نەتەوەیی و نیشتمانیە گەورەترین بەرپرسیارێتی مێژوویی بە دوای خۆیدا دێنێ.
دەزگای لێكۆڵینەوە بۆ جینۆسایدو ئەنفال
10-4-2015
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.