• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

نامەیەک بۆ باوکم

نیسان 09, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە نامەیەک بۆ باوکم


نامەیەك بۆ باوكم

ڕێبوار ڕەمەزان بارزانی

باوكە…كە 150119_279842725538438_7978207734524028185_nلە دایكبووم یەكەم سات، هەستت بە چی كرد؟ ئایا گریانی من تۆی گریاند یاخۆد گرنژینی خستە سەر لێوانت؟
باوكە من باسی مناڵی خۆمت بۆ ئەكەم، خۆزگە تۆش باسی بەر لە دایكبوونی منت ئەكرد، یاخود چركە ساتی لە دایكبوونم، بە هەر حاڵ باوكە تۆ هەر بێ دەنگی، من بۆت ئەگێڕمەوە باوكە دایكم ئەیووت، كە تۆ دەستگیركرای هاوینێكی گەرم بوو 31-7 – 1983 ڕۆژێكی جودا لە ڕۆژەكانی تر، دایكم وتی سەربازەكان زۆر بێ شەرمانە خۆیان بە ماڵەكاندا كرد و ماڵ بە ماڵ گەڕان، هەرچی ڕەگەزی نێرینە هەبوون دەستگیر كران، شێت و كەم ئەقڵ و كەم ئەندام و نەخۆش هەموویان لە گەڵ ئێوە بەرەو چارەنوسێكی نادیار
باوكە، دایكم وتی: تۆ گۆرەویت لە پێ ئەكردو ئەچویتە كۆرسێكی خوێندنی هاوینە، بە یەك تاكە گۆرەوی تۆ ڕۆیشتی، باوكە تخوا ئەم نهێنیەمان بۆ بڵێ ئەتویست چی بڵێی، كە دەستگیركرای چونكە دایكم وتی دووجار دەمی كردەوە كە شتێك بڵێ بەڵام سەربازەكان راپێچیان كردو دەرفەتیان نەدا، بوەتە گریەك تا ئەمڕۆش بە دەستیەوە ئەناڵێم ئایا دوا وتەت چی ئەبوو، ئەتویست چی بڵێی ؟ بۆ هاوارت نەكرد و بۆ؟!! بۆ!! باوكە
ڕۆژانە ئەم پرسیارە ئەكەم كە ئەتویست چی بڵێی؟
باوكە تۆ ڕۆیشتی نەگەڕایتەوە بەڵام من و خوشكەكانم و دایكە ماندووەكەم، دووچاری سەدان دەردە سەری بوین، دایكم ئەیوت : كارەبامان لێ بڕا و سەرچاوە ئاوەكانیان نەهێشت و بۆڕیەكانیان شكاند لەو ئۆردووگایە زورەملییەدا هەرچی خزمەتگوزاری بوو نەیان هێشت، دایكم ئەیوت: بە نهێنی ئەچووم شیرم بۆ دەكری، هەندێك جاریش شەكرم ئەكردە ناو ئاوی گەرمەوە و دەم دا بە تۆ، بەڵێ باوكە من بە شیری قوتو و قەندئاو گەورە كراوم، دایكم ئەیوت ئەوەی هەبوو لە پارە و سامان هەموومان خەرج كرد هەر بەشی دوو مانگی كرد، دواتر ناچار بەدوای كاردا بگەڕێین ئەویش بە نهێنی، باوكە ئێستا دایكم دووچاری چەندین نەخۆشی بووتەوە بە هۆی كاركردنیەوە.
دایكم ئەیوت كاری بیناسازی و چەمەنتۆ و كاری قورسم ئەنجام ئەدا كاری شینانی و هەر كاریك كە حورمەتی تێدا بوایە گرنك نەبوو كارەكە قورس بێت و لە توانای ئەودا نەبێت ئەنجامی دا.
باوكە قوتابخانەكان داخران، ژن و كچ و مناڵە بچوكەكان مافی خوێندنیان نەبوو، ئەمڕۆ سەدان مناڵی وەك من نەیانتوانی بخوێنن، ئێستا بە دەست نەخوێندەوارییەوە ئەناڵێنن.
باوكە دایكم ئەیوت: كەل و پەلی ناوماڵمان فڕۆشت هەرچی هەبوو تەنانەت تەلەفزیۆنە ڕەش و سپیەكەش. جگە لەوەش دایكم ئەیوت: پاسەوانیمان لە خۆ ئەكرد چەند ئافرەتێك لە خانوویەكدا ئەژیان لە گەڵ مناڵەكان، ڕۆژانەش ئەچوونە كاركردن دەرگایان لە سەر ئێمە دا ئەخست لە پەنجەرەكەوە سەیری تیشكی خۆرمان ئەكرد باوكە، من ئەوكات تەنیا هەستم بە هیچ نەدەكرد و وام ئەزانی ژیان وایە بریتی یە، لە كاركردنی ئافرەتان و داخستی دەرگا بە سەر ئێمەی مناڵ .
دایكم شەو خواردنی ئەكرد بۆ نیوەڕۆ چونكە خوشكەكانیشم بچوك بوون، نەیان ئەزانی خواردن لێ نێن.
باوكە دایكم كە ئێوارن ئەگەڕایەوە وامان هەست ئەكرد هەموو ژیان هی ئیمەیە زور زور زور خۆش بوو باوكە!!!.
چونكە هەندێك جار چوكلێتێك یاخود نوقڵ و بیسكویتێكی بو ئەهێناین بەشمان ئەكرد لە گەڵ خوشكەكانم و ئەمان خوارد.
ڕێبوار ڕەمەزان بارزانی
بارزان
٢٢-٥-٢٠١٤

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌