• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بەیاننامەی ٦٧ ڕێکخراوو کەسایەتی کوردستان بۆهێنانەوەی ڕوفاتی ئەنفالکراوان

شوبات 10, 2022 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال 0


هەڵوەستە !

کۆمەڵێک ڕێکخراوو کەسایەتی لەهەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان ٣٠ ڕێکخراوی تایبەت بەئەنفال و جێنۆساید و ٣٧ کەسایەتین بەناوی ( رێكخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و ژمارە ٦٧ بەناوی سمکۆ سابیر) کۆتایی هاتووە . لەبەیاننامەیەکدا داوا دەکەن کە روفاتی کەسوکارە ئەنفالکراوەکانیان بۆ بهێندرێتەوە ! لەکاتێکدا لەبەیاننامەکەیاندا سەرەتا نوسیویانە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی ڕێڕەوی باراناوەوە جل وبەرگی قوربانیەکان لە نزیک پارێزگای سەماوە دەرکەوتووە .. کەواتە وێرای پشتیوانی لەم داوایە هەر بوونی ڕێکخراوەکان بەو زۆرییەو پەراوێزکەوتنی داواکانیان بەو شێوەیە جێگەی هەڵوەستەو تێڕامانە ! ئایا بەراست حکومەتی عێراق و هەرێم خەسڵەتی حکومەتیان لەدەستداوە وا ئەم دۆسێیەیان فەرامۆشکردووە یاخود ڕێکخراوەکان ناکاران لەم بوارەدا ؟ دەشێت ئەمە مایەی توێژینەوەو لێکۆڵینەوە بێت .

دەقی ڕاگەیاندراوەکە :

روفاتی ئازیزانمان بهێننەوە

وێنەکە هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ- سەماوە – ئەرشیڤ

لە سەرەتاكانی ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی ڕێڕەوی ئاوی باران جل و بەرگی ژمارەیەك لە ئەنفالكراوان لە گردۆڵەی شیخیەی ٤٠ كم ی پارێزگای سەماوە، لە قولایی بیابان و دوور لە ئاوەدانی، لەسەر ڕێگای نوگرە سەلمان, لە ٣ گۆڕی بەكۆمەڵدا روفاتی ئەنفالكروانی لێ دۆزرایەوە، پشت بەستوو بە بەندەكانی یاسای ژمارە ٥ ی ساڵی ٢٠٠٦ و لە رێگای چەند ڕێنیشاندەرێك تواندرا شوێنی ئەو گۆڕانە دەست نیشان بكرێت, دەزگای شەهیدانی عێراق بە هاوكاری و پارێزگاری سەماوە گۆڕەكان دۆزرانەوە، ڕۆژی ٢٢/٧/٢٠١٩ وەك سەرەتای دەستپێكردنی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەیان ڕاگەیاند.لە كۆتایی مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٩ تیمی نیشتمانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كە پێك هاتبوو لە كارمەندانی فەرمانگەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەزگای شەهیدانی عێراق و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و پزیشكی دادوەری سەر بە وەزارەتی تەندروستی فیدال و رێكخراوی icmp بە هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵ دەستیان بە كار كردن كرد.ئەو سێ گۆڕە بەكۆمەڵە كەوتبوونە چوارچێوەیەكی نزیكەی نیو كیلومەتر, هەر یەكەیان نزیكەی ٢٠٠ مەترێك لێك دوور بوون، گۆڕەكان بە قوڵایی ٧٥ سانیتمر و درێژی ٩ مەتر و پانی ٥ مەتر هەڵكەندرابوون، ڕوفاتەكان كەتبوونە سەر یەكتر، وەك نیشانەیەك بۆ شێوازی دڕندەیی شەهیدكردن بە كۆمەڵیان لەلایەن ڕژێمی تاوانباری بەعسەوە.چەندین ڕێكخراو و كەسایەتی و كەس و كاری ئەنفالكراوان لەنزیكەوە چاودێری هەڵدانەوەی گۆڕەكە بوون، هەروەها كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی كوردی و عێراقی و بیانی ڕووماڵیانكرد.لە یەكەم گۆڕدا تیمی نیشتمانی توانینان لە ماوەی ٧ رۆژی كاركردنیدا ١٧١ روفاتی ئەنفالكراوانی ئازیزمان هەڵبگرنەوە, كە تەمەنی ژنەكان لە نیوان ١٨ بۆ ٥٠ ساڵی بوون و منداڵەكانیشیان لە نێوان یەك ساڵ بۆ ١٧ ساڵان بوون، سەرجەم ئەو روفاتانە گوازرانەوە بۆ پزیشكی دادی بەغدا تاكو نموونەی ئیسكیان لێ وەربگیرێت. لە پەیمانگای پزیشكی دادی بەغدا لەماوەی ٢ مانگدا, تواندرا بە شێوەیەكی زانستی, نموونەی ئێسكی هەموو ڕوفاتەكان وەربگیرێت و بە كۆدی تایبەتی خۆیان لە كۆگاكان بپارێزرێن. لەپاڵ ڕوفاتەكاندا لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەدا جل و بەرگ و شتومەك و كەڵ و پەڵ دۆزرانەوە.بەداخەوە تاكو ئیستا بە بەهانەی بوونی نەخۆشی كورۆنا كار نەكراوە, بۆ گەڕاندنەوەی روفاتەكان بۆ كوردستان, لەكاتیكدا گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال, نەك تەنها نموونەی ئێسكیان لێ وەرگیراوە بەڵكو سەمپڵی خوێنی كەس وكاریشیان وەرگراوە و بەراوردیش كراوە و خاوەنەكانیشیان ناسراونەتەوە, بۆیە پێمان وایە هیچ بەهانەیەك بۆ دواكەوتنی هێنانەوە ڕوفاتەكانی سەماوە نییە. لێرەدا وێڕای جەختكردنەوەمان لەسەر پەلە كردن لە هێنانەوەی ڕوفاتی ئەو ١٧١ قوربانییە, كە یەكە لەو سێ گۆڕە بە كۆمەڵەی ئامادەی هێنانەوەیە، ئەو چەند داواكاریەش دەخەینە بەردیدی و حكومەتی عێراقی و هەرێمی كوردستان و رای گشتی:١. بەهۆی گۆرانی كەش و هەواو و رەشەبای بیابان وئەگەری ون بوونەوەی شوێنی گۆڕە بەكۆمەڵكان داواكارین پەلە بكرێت لە هەڵدانەوەی ٢ گۆرەكەی تری ( تل شیخیە) یان هەر نەبی سیم بكرێت تاكو ون نەبنەوە.٢. بەگوێرەی وتەی شاهیدحاڵەكان ئەو ناوچەیە, ژمارەیەكی زۆر گۆری بەكۆمەڵی دیكە بوونی هەیە، چ جای بوونی چەند گۆرێكی بەكۆمەڵ لە نزیكە قەڵای نوگرە سەلمان، داواكارین پەلە بكرێت لە دۆزینەوەیان و هێنانەوەی ڕوفاتەكانیان.٣. بەهۆی ئەوەی زۆرینەی كەس وكاری ئەنفالكراوان تەمەنیان بەرەو ژوورەو وە زۆربەیشیان مردوون بۆیە پێوستە پەلە بكرێت لە هەڵمەتی نیشتمانی وەرگرتنی نموونەی خوێن( DNA) تاكو بەراورد بكریت لەگەڵ سامپلی ئێسكی ئەو ڕوفاتانەی دۆزراونەتەوە و ئەوانشی لە داهاتوودا دەدۆزرێتەوە، بەمەبەستی ناسینەوەیان.٤. جل و بەرگ و كەلوپەلی ناو ئەو گۆرانەی دەدۆزرێتەوە سامانی پڕ بایەخن، ناكرێ پشتگوێ بخرێت، دەبێت ئەو كەل و پەلانە بهێنرێنەوە كوردستان و لە مۆزەخانەیەكی نیشتمانی تایبەت بە ئەنفال نمایش بكرێن.

ناوی ڕێخکراوو کەسایەتیەکان

١-رێكخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان

٢-كۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال

٣-كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە

٤-رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

٥-ڕێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

٦-رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك

٧-رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ.

٨-تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

٩-رێكخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكراوان.

١٠رێكخراوی دادپەروری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ.

١١-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری

١٢ڕێكخراوی چاودێری كوردۆساید چاك كوردستان

١٣-ناوندی داكۆكی پشدەر بۆقوربانیان وجینۆسایدكراو

١٤-گۆڤاری تۆبزاوە

١٥-ڕێكخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال

١٦-تۆڕی ئایكان كوردستان

١٧-رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال

١٨-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

١٩-رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال

٢٠-رۆنامەی نگرە سەلمان

٢١-رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان

٢٢- رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

٢٣-جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی

٢٤- گروپی كار بۆئەنفال

٢٥-رێكخراوی ژیانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

٢٦-رێكخراوی عەر عەر بۆ داكۆكی لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان

٢٧-رێكخراوی چاوی ئەنفال

٢٨-رێكخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال

٢٩-رێكخراوی ئەمەك بۆ پرسی ئەنفال

٣٠-رێكخروی منداڵە ونبووەكان

ناوی کەسایەتیەکان

٣١-ئیبراهیم هەورامانی – نووسەر لە بواری پرسی جینۆساید

٣٢-لەتیف فاتیح فەرەج لێكۆڵەر لە بواری پرسی جینۆساید٣٣-عادیل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی داكۆكی لە ئەنفالكراوان٣٤-چنار نامق مامۆستای زانكۆ و نوسەر لەبواری جینۆساید٣٥-هێمن حەسیب نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید٣٦-جباراحمد توێژەر لەبواری جینۆساید٣٧-ئەحمەد مەجید چالاكوانی بواری جینۆساید و بنەماڵەی قوربانی تاوانی ئەنفال٣٨-رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری كۆمەلایەتی و چالاكوانی بواری جینوساید و كورە باوك جینوسایدكراو.٣٩-حازم محمد بلەیی نوسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید٤٠-د.فاتیح سەنگاوی نووسەر و توێژەر لەبواری ئەنفالدا ٤١-شوان محمد ڕۆستم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق / كەس وكاری ئەنفال٤٢-عارف قوربانی لێكۆڵەر لە بواری ئەنفال٤٣-عەلی بەندی چالاكوان و نووسەر لە بواری جینۆساید و ئەنفال٤٤-زەمان عەبدە چالاكوانی بواری جینۆساید٤٥-شێخ سدیق توێژەر لە بواری جینۆساید٤٦-هاوڕێ پێشڕەو چالاكوان و كەسوكاری ئەنفالكراوو پێشمەرگەی دێرین٤٧-محەمەد محەمەدەمین زرنگ چالاكوانی پرسی جینۆساید٤٨-هیوا سەید سەلیم نووسەرو كوڕی شەهید٤٩-ئیسماعیل هەنارەیی پارێزەرو نووسەر و كەسوكاری ئەنفال٥٠-وەزیرە جەلال كەسایەتی و چالاكوانی بواری جینۆساید٥١-هەدار زوبێر بارزانی پارێزەر و كەسوكاری جینۆسایدكراو پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقی٥٢-حیكمت فائق عارف خاوەنی ١٠شەهید كیمیابارانی شاری هەڵەبجە و چالاكەوان و بیشمەرگەی دیرین٥٣-د. فەرهاد حاتەم , دادوەری داواكاری گشتی٥٤-هەژار هوشیار مەهدی توێژەری و ماموستا ی زانكۆ٥٥-پارێزەر ئارام محمد احمد ئەنفالكراو و بنەماڵەی ئەنفالكراو٥٦-رێكار مزوری چالاكوان و نووسەری بواری جینۆساید٥٧-سروە محەمەد رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال٥٨-د.ئیراهیم مەلا زادە لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید و مامۆستای زانكۆ٥٩-ئەیاد كاكەیی پارێزەر لە دۆسیەی ئەنفال و بارزانی٦٠-رۆژان شەهید حەمە رەش ئەندامی پەرەمانی كوردستان ٦١-د. محەمەد حەمە عەلی رەشید مامۆستای زانكۆ٦٢-رێكخراوی گەرمەسێری كوردی فەیلی ٦٣-شەهاب ئەحمەد فەیلی چالاكوانی بواری جینۆساید٦٤-عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید٦٥_ سالار مەحمود – نوسەری بواری جینۆساید و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ٦٧- سمکۆ سابیر نوسەر لەبواری جینۆساید

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌