• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بەسەربازگە کردنەوەی تۆپزاوا، پەیامێکی مەترسیداری دەوڵەتی عێراقە

تشرینی یەکەم 23, 2021 Omer ئه‌نفال, وتار 0


بەسەربازگە کردنەوەی تۆپزاوا، پەیامێکی مەترسیداری دەوڵەتی عێراقە

هۆمەر موحەمەد

٢٣/١٠/٢٠٢١ –سلێمانی

سەربازگەی تۆپزاوا، شوێنی كۆكردنەوەو پۆلێنکاری ئەنفالکراوانە، مافی کوردو هەموو ئەنفالکراوێکە بکرێتە شوێنی یادەوەرییان بەلای کەمەوە وەک خۆی بمێنێتەوە، ئەرکی دەوڵەتی عێراقە ئەو مافە بپارێزێت و رێگە بەفەرماندەکانی سوپا نەدات پێشێلی بکەن.

 بەپێی هەواڵەکانی میدیا، خەڵکی گوندی تۆپزاوا ناڕازایەتیان دەربڕیوەو ڕێگریان لە هەوڵی ئەفسەرانی سوپای عێراق کردووە کە تۆپزاوا نۆژەن بکەنەوەو بیکەنەوە بەسەربازگە، لەسەردەمی ئەنفالدا سەربازگەی تۆپزاوا بارەگای سەرەکی فەرماندەیی سوپای میللی (جیش الشعبی) بوو، بەڵام بۆ تاووتوێ کردن وسەرخستنی پرۆسەی ئەنفال چۆڵکراو کرایە بنکەی سەرەکی کۆکردنەوەو پۆلێنکردنی هەموو ئەنفالکراوان، کاتێک خەڵکەکە لە گوندەکانیان دەگیران جاش و جەیش دەیانگەیاندنە نزیکترین کەمپەکاتییەکانی کۆکردنەوە، وەک (قادرکرەم قۆرەتوو، قەڵای سوسێ و قەڵای سپیلک و لیوارەشەکەی کەلارو لیواکەی چەمچەماڵ) لەو شوێنانەوە خەڵکە گیراوەکە ڕەوانەی تۆپزاوا دەکران و لەوێ پۆلێن دەکران و جیادەکرانەوەو دەکرانە هۆڵەکانی ئەو سەربازگەیەوە، دوای دوڕۆژ یان سێ رۆژ لەوهۆڵانەدا ڕادەگیران و ئینجا بەپاسی بێ پەنجەرە ڕەوانەی شوێنی جیاواز دەکران،  کە دواتر ئاشکرا بوو گەنجەکانیان بۆ ناو چاڵەکانی مەرگی بەکۆمەڵ و پیرەمێردو پیرەژنەکانیان بۆ نوگرەسەلمان و ژن و منداڵیشیان دەناردە سەربازگەی دوبز.

سەربازگەی تۆپزاوا دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوكەوە. بەتەنیشت کوندەکانی تڕکەی تورکمان نشین و تۆپزاوای کوردنشینەوەیە، سەربازگەکەش بەناوی تۆپزاواوە دێت.

دەسەڵاتدارانی عێراق بیانەوێ یان نا، سەربازگەی تۆپزاوا چووتە یادەوەری کوردەوەو بەشێکە لە یادەوەری گشتی، چونکە ئەنفال روداوێک نیە لەبیربچێتەوەو تۆپزاواش لەکاتی ئەنفالدا بەسەدان هەزار مرۆڤی کوردی پێداتێپەڕیوە، جەلادوقوربانی تیایدا بوونەکارەکتەری ڕوداوێکی تراژیدی مێژوویی، بە سەدان منداڵی تێدا مردووەو دەیانی تێدا لە دایک بووە، مرۆڤی کوردی تێدا دارکاری کراوەو سوکایەتی بەژن ومنداڵ وپیرو گەنج کراوە، هیچ ئەنفالکراوێکی گوندەکانی پارێزگای سلێمانی و هەولێرو کەرکوک نییە بەدەروازەکانیدا تێنەپەڕی بێت چ ئەوانەی بۆهەتاهەتایە بێسەروشوێنکران و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا کوژران و چ ئەوانەی لەزیندانەکانی دوبزو نوگرەسەلمان دوای شەش مانگ بەهیلاکی گەڕانەوە، بۆیە ئەرکی دەوڵەتی عێراقە رێز لە مافی ئەنفالکراوان و گەلی کوردستان بگرێت وەک کەمتەرخەمی نواندووەو نەیکردووە بەمۆنۆمێنتێک بۆ یادەوەری هەق نیە بیکاتەوە بەسەڕبازگە. چونکە تۆپزاواو نوگرەسەلمان و قەڵای نزارکێ و سەربازگەکانی سەلامێ و دوبز بوونەتە هێمای جێنۆسایدی گەلی کوردستان و ستەمکاری ڕژێمی بەعس.

بەسەربازگەکردنەوەی ئەوشوێنانە بەتایبەتیش نوگرەسەلمان و تۆپزاوا، هەر بێڕیزی کردن نییە بە کوردو بەو هەموو چیرۆكە تراژیدیایەی مرۆڤی کورد، بەڵکو بێڕیزییە بەدەوڵەتداری عێراقیەکانیش. مەگەر دەوڵەتی عێراق بەم هەنگاوەی چ قازانجێک دەکات ؟ دەتوانێت سەربازگەیەک بونیات بنێتەوە، بەڵام گیانی پێکەوەیی دەڕوخێنێ و دوبارە ئابروی دەوڵەتداری خۆی لەکەدار دەکاتەوە، هاوکات بێ منەتی نیشانی کوردو دونیادەداتەوە لەوەی دەبێتەوە میراتگری دەوڵەتی پێشوو لەستەمکاریدا، نەک لە بونیاتنانەوەی وڵات و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتواندا. بەسەربازگەکردنەوەی تۆپزاوا پەیامێکی دەوڵەتە بەوەی ئەنفالکراوان هیچ بەهایەکیان نەبووەو لەداهاتوشدا مرۆڤی کورد بەهایەکی نابێت.

بۆ دەوڵەت و عێراقیەکانیش واجوانترو باشترە تۆپزاوا بکرێتە مۆزەخانەیەک هەتا وەک ئاوێنە عێراقیەکان ڕابوردوی خۆیانی تێدا ببینن، بەمۆزەخانەکردنی تۆپزاواو نوگرەسەلمان زیاتر لە سەربازگەیەک عێراق دەپارێزن، تێگەیشتن لەیادەوەری و مافی ئەوانی دی یەکێکە لە بنەماکانی ئاسایشی نیشتمانی بەپێچەوانەشەوە تەنها پشت بەستن بەسەرباز ئاماژەی بەسەربازگەکردنەوەی سەرجەم کۆمەڵگاو رۆیشتنەوەیە بەهەمان ڕیگا چەوتەکانی بەعسدا و سەرئەنجام هەر ماڵوێرانی و کوشتاری عێراقیەکانی لێبەرهەم دێتەوە .

ئەرکی سەرۆکی کۆمارو پەرلەمانتارانی عێراق و سەرۆکی حکومەت وئەنجومەنی پاریزگای کەرکوکە، لەم پێشێلکاریە بێدەنگ نەبن، وەک کەمتەرخەمیان نواندووە لەوەی تۆپزاوا بکەن بەمۆنۆمێنت، بەلای کەمەوە وەک خۆی بمێنێتەوەو ڕێگە نەدەن بکرێتەوە بەسەربازگە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌