ئەوەی حکومەت بیری لێناکاتەوە، خەڵک بیری لێدەکاتەوە.
عومەر محەمەد
ئەوەی حکومەت بیری لێناکاتەوە، خەڵک بیری لێدەکاتەوە، ئەوەی حکومەت نایکات، خەڵک دەیکات، بەلام بەو مەرجەی ئیرادەو خەمخۆرییان هەبێت.
فەرحان سلێمان، پیاوێکی گەرمیانیەو خەڵکی گوندی قەڵاچەرمەڵەیە، سەربە ناحێی سەرقەڵاو قەزای کفری، گوندی قەڵاچەرمەڵەش وەک زۆربەی گوندەکانی تری گەرمیان، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانەکەی بەژن و پیاوو منداڵەوە کە زۆریان خزم و کەسی فەرحان یان سەربە بنەماڵەکەیانن بەر پەلاماری ئەنفال کەوتن و جێنۆساید کران.
بۆئەوەی یادەوەری ئەم مرۆڤانە بەزیندوویی بمێنێتەوە فەرحان بە کارێکی یەکجار گرنگ و ڕێزلێگیراو هەستاوە، وەک لە وێنەکەدا دەیبینن، لەیادی یادی (33)یەمین یادی ئەنفالکردنی گەرمیان و خەڵکی گوندەکانی کوردستاندا، بەهەستێکی بەرپرسیارێتییەوە بەرامبەر یادەوەری ئەنفالکراوان، چیدی لەقسەدا نایهێڵێتەوەو دەیکاتە کردارو لە (دێی قەڵاچەرمەڵە) بەدەستی خۆی و لەسەر ئەرکی خۆی دیواربەندێکی بەبلۆک دروستکردووەو لەسەر تابلۆیەکی ڕەش ناوی هەموو ئەنفالکراوانی گوندەکەی نوسیوە، لەراستیدا ئەوە مونۆمێنتێکە کە دەبوو هەموو گوندنشێنێک لە گوندەکەی یان لە دەروازەی گوندەکەی بیکردایە، ئەوەی فەرحان سلێمان دەیکات ئەرکێکی ئەخلاقی و بەرپرسیارێتیەکی تاک و کۆمەڵگایە، بەرامبەر یادەوەری کەسانێک کە چ لە ئەنفالدا یان لە هەڵەبجە یان لە تاوانەکانی تری وەک کۆمەڵکوژییەکانی بارزانیەکان و فەیلیەکان و ئەوانی دی کە مافی ژیانیان لێ سەندرایەوە.
ئەوەی فەرحان لە گوندی قەڵاچەرمەڵە ئەنجامیداوە هەرچەندە پێشتر لەچەند شوێنێک ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا دەتوانین وەک دەسپێشخەرییەک بینرخێنین، چونکە ئەگەر لەشوێنانی دی بەدەستەجەمعی کردبێتیان فەرحان لەسەر کەس نەوەستاوە، بۆخۆی پێی هەستاوە، ئیدی لەمەولا هەروا بە تێهەڵڕوانینێکی سادە دیواربەندو مۆنۆمێنتەکەی فەرحان سڵێمان لە گوندەکەدا بەناوو بەتەمەنیانەوە پێماندەڵێت چەند ژن و پیاو بەپیرو گەنجەوە چەند کوڕوکچی مناڵ ئەنفالکران.
پاراستنی ناوی قوربانیان، بەرلەوەی ئەرکی حکومەت بێت ئەرکی کەسوکارەکانیانە، بەهیوام ئەم کارەی فەرحان ببێتە چاولێکەری بۆگوندەکانی تریش، چونکە ناوی ئەنفالکراوان وتەنانەت کەلوپەلەکانیشان بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە. ئەگەرچی ئەمە بەردێکی زۆر قورس نییە کە بەحکومەت و ئیدارە ناوچەییەکان و شارەوانیەکانی ناحێ وقەزاکان نەکرێت. بەڵام بەهیوام خەڵکی تریش چاوەڕوانی حکومەت نەک و بە دیزان و نەخشەی باشتر لەوەی فەرحان بیکەن.
بەناوی ماڵپەر و گۆڤاری ئەنفالستانەوە دەستخۆشی لە دەستپێشخەرییەکەی کوڕە گەرمیانی (فەرحان سڵێمان) دەکەین. نمونەی زۆربێت.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.