• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

وتاری گۆڤاری ئەنفالستان بۆ یادی ٣٣ ساڵەی تاوانی ئەنفال – گەرمیان

نیسان 08, 2021 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال 0


وتاری گۆڤاری ئەنفالستان بۆ یادی ٣٣ ساڵەی تاوانی ئەنفال

کەسوکاری ئەنفالکراوانی ناوچەی گەرمیان

ئامادە بوانی بەرێز

بەبۆنەی یادی سی وسێ هەمین ساڵ تێپەڕین بەسەر تاوانی ئەنفالدا، وەفاداری دوپات دەکەینەوە، وەک بەکردەوەش سەلماندومانە، کە بۆ هەمیشە وەفاداری هەموو ئەو مرۆڤە بێ تاوانانە دەبین کە تەنها لەبەرئەوەی کورد بوون و لەزێدی خۆیاندا دەژیان، گێران وبێ سەروشوێن کران، یان گوللە باران کران. هاوکات وەفاداری کەسوکاریشیان دەبین و ئەمساڵیش پەیمان نوێ دەکەینەوە. کە لەسەر کاری خۆمان بەردەوام دەبین.

بۆخۆتان گەواهی دەدەن کە ئەنفالستان چەند ساڵێکە سەرقاڵی نوسینەوەی چیرۆکەکانی ئەنفال و کۆکردنەوەی دۆکیومێنتە دەربارەی ئەوە تاوانە، ئەمساڵ پانزەهەمین ژمارەی دەردەچێت، بەداخەوە ئەوە سی هەمین ژمارەیەتی کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە چاپ ناکرێت، بەڵام ئەمەش نەیتوانیوە بمان وەستێنێت بەڵکو لەرێگەی ئۆنلاینەوە دەتوانین بڵاوی بکەینەوە. سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاوکارمان بوون، جا ئەگەر بە بەخشینی بریکی زۆر کەمیش بووبێت لەداهاتی خۆی و لەگەڵماندا بەشداربووە لەنوسینەوەی ئەو مێژووە تراژیدییەدا. بێگومان ئەوە چەندە بۆئێمە مایەی هێزو خۆشحاڵی بووە، هێندەش بۆخۆیان شانازی و سەربەرزییە کە هاوکارو پشکدار بووە لەو پرۆژەیەدا.

ئامادە بوانی بەرێز

گۆڤار ئەنفالستان هەرچەندێکی کردبێت و چەندەش جێگەی ڕەزامەندیتان بووبێت، هێشتا هەر کەم بووە، ئەمەش نەک لەبەرئەوەی کاری خۆمان بەکەم بگرین، بەڵکو لەبەرئەوەی تاوانی ئەنفال گەلێک گەورەیەو تەنها گۆڤارێک و تەنانەت تەنها سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەش لەوێزەی نایات.

بۆیە داواکارین هەریەک لەئاستی خۆیەوە هەوڵبدات، نەهێڵێت ئەنفال لەیاد بکرێت و یادەوەری ئەنفال ون ببێت، چونکە نەبوونی یادەوەری ون بوونی کوردە، تکایە با چیدی یادی ئەنفالکراوەکان لەم یادە یەک ساڵیانەدا کورت نەکرێتەوە، با هەموو رۆژێک وبگرە هەموو چرکە ساتێکمان، بەکارو کردەوەی باش و جوان یادیان بکەینەوە، یادی ئەنفال لە خۆشەویستی یەکتریدا بەزیندوویی دەمێنێتەوە، لە کلتورو باڵاو زمانی باڵاو رەفتاری باڵادا هێزی شوناسی کوردبوون بەزیندوویی دەمێنێتەوە. بەپێچەوانەوە هەر بێڕیزییەک بەیەکتری و نیشاندانی زەلیل بوونی کورد، ئاوکردنەوەیە بە ئاشی بەعسیزم و فاشیزم و توندرەوی داعشدا.

کەسوکاری ئەنفالکراوان ..

گۆڤاری ئەنفالستان لەم یادەشدا جەخت دەکاتەوەو دوبارەی دەکاتەوەو لەم دوبارەکردنەوانە ماندونابین بۆیە دیسانەوە بەدەنگی بڵند دەیڵێینەوەو داواکارین :

  1. کە پابەند بن بە رۆژی سەرنەبرینەوە لە یادی ئەنفالدا.
  2. بایادەکانی ئەنفال بەمیللی زیاتر بەمیللی بکرێن چونکە ئەنفال کۆستێکی نەتەوەیی ونیشتمانیە
  3. پابەند بن بە ئاشتی کۆمەڵایەتیەوە، دڵ لێکئێشاوەکان ئاشت بکەنەوە، دەستپێشخەری بکەن لە ئاشتکردنەوەی یەکتری و رۆحی ئەنفالکراوەکان ئاسودە بکەن.
  4. وێنەی ئەنفالکراوەکانتان بەماڵەکانتانەوە هەڵبواسن و کۆپی بدەنە مۆنۆمێنتەکانی ئەنفال و لەوێ بیانپارێزن.
  5. ناوی ئەنفالکراوەکانتان لەسەر تابلۆیەک بنوسن و بە دیواری دەرەوەی ماڵەکانتانەوە هەڵیانبواسن.
  6. بەهاوکاری دەستەجەمعی لەسەر تابلۆیەک ناوی هەموو ئەنفالکراوانی گوندەکانتان لەدەروازەی گوندەکانتان بنوسن بۆئەوەی ناویان ون نەبێت.
  7. هاوکارمان بن لە زانیاری پێدان دەربارەی ئەنفال، چیرۆکی ئەنفالکراوەکان و وێنەکانیان بنێرن بۆئەنفالستان و بۆ مێژوو بیان پارێزن.
  8. هاوکاری فیلمسازان بکەن بۆئەوەی زۆرترین فیلم لەسەر ئەنفال دروست بکرێت.

لەکۆتایدا دەڵێین :

شەرمە دەست وپەنجەی ئازایزانمان لە بیابانەکانی خواروی عێراق تێکەڵ بەلمی بیابان بووبن و ئێمەش لێرە دەست وپەنجەو دڵی یەکتری بشکێنین.

نەفرەت لە رۆژی ئەنفال و بەرزو بەرێز بمێنن گیانی قوربانیەکانی

بەرێزبێت یادی ڕاپەڕین، کە چۆکی گەورەترین دیکتاتۆری شکاند.

بەرێز بێت ٩ی نیسان کە رژێمی سەدامی دکتاتۆری تێدا ڕوخا.

گۆڤاری ئەنفالستان ٧/٤/٢٠٢١ – گەرمیان زینانە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌