تشرینی یەکەم 08, 2020 Omer ئهنفال, وتار 0
ئەنفال چی پێکردین و ئێمە چیمان بۆ ئەنفالکرد ؟
بەختیار رەوف .
وا بەرەو یادی ٣٣ ساڵەی تاوانی جینۆسایدی ئـــــەنـــــفال و کیمـــــیاباران دەڕۆین بەڵام چیکراوە بۆ دۆسێکانیان کراوە ؟
چۆن دوای ئەو تاوانە قێزە ونەی کراوە بەرامبەرمان سودمان لەو کەیسەوەرگرتوە…
دەبوو چیبکرایە بۆ ئەوەی ئەنفال دوو بارە نەبێتەوە.. دوای ئەو ھەموو ساڵەی نەک بەڕەسمی نەناسێنراوە وەک جینۆساید لەلایەن وڵاتە زلھێزەکانەوە بەڵکو ئەم تاوانە گەورانەی دەرھەق بەئێمەو کەسووکارمان و میلەتی کوردوو کوردستان و مرۆڤایەتی کراوە تا بێت بچوکتر و کاڵتر دەبێتەوە بێ ئەوەی بەرپرسان خەمی بخۆن یاخود ئێمەی کەسوکاری قوربانیەکان خەمی بخۆین و بیکەین بە بەھانە و ھۆکارێک بۆ باشتر کردن و پارێزراوی و سەلامەتی و خۆشترکردنی ژیانی ھەموو چینو توێژەکانی کوردستان و مرۆڤایەتی.
بەداخەوە کە ئێمەی کەسووکاری ئـــــەنفال و کیمـــــیاباران کەم تەرخەموو لاواز و بێدەنگین لە ئاست ئەم دۆسێ گەورانە، کە سەرمایەیەکی گەورەی نیشتمانین بۆ ھەموو لایەک… بەداخەوە حوکمەت و بەر پرسانی نیشتمان نەک ھەر کەمتەر خەمن بەڵکوو ھەوڵی کاڵ بوونەوەو بچوککردنەوەو نەمانیشی دەدەن و بێ باکن لە دوبارە و سێبارە بونەوەشی بەسەر نەتەوەکەماندا کەمتەر خەم بوون ھەروەک چۆن چەنساڵێک دوای تاوانی ئـــــەنفال و کیمـــــیاباران دیسانەوە ئەو ڕژێمەو حوکمەتەی کە ھەڵسابوو بەو تاوانە قێزە ونانە ھێنایانەوە سەر بەشێک لە نەتەوەکەمان و ھـــــەر ئەوکات ئـــــەنــــــفال و کیمـــــیابارانیان لەیاد کرد بۆ بەرژەوەندی حزب!!! کەمتەرخەمن ھەر وەک چۆن لەم چەنساڵەی دوایدا و لە کاتی شەڕی دروستکراوی داعشدا شــــەنـــــگال و چەند ناوچەو جێگەی ترمان بەر شاڵاوی دڕندەی ئـــــەنـــــفالێکی تر کەوتەوە و بەشێکی زۆری خاکی کوردستانمان لەدەست دایەوە کە بە ئـــــەنــــــفال و کیمـــــیاباران و خوێنی ھەزاران پێشمەرگەی قارەمانی خێر لە خاک نەدیوو بەدەستمان ھێنابوو… کەمتەر خەمن ھەروەک چۆن تا ئێستا نەیان توانیوە ڕووفاتی ئازیزانمان و کەسووکارمان کە غەرقی ناو لمـــــی بیابانەکانی خواروی عێراقە بھێننەوە کە ئەوان ھەرگیز ئاشنای خاکی لماوی بیابانەکانی خواروو نەبوون ئەوان ئاشنای خاک و کێوو ھەردەکانی کوردستان و دەڤەری گەرمیان بوون بھێنرێنەوە ئامێزی نیشتـــــمان و بەڕێز و شکۆ وە بەخاک بسپێرێن لە گۆڕستان و جێگەیەکی شیاودا بۆ ئەوەی ئـــــەنــــــفال چی و جاشە سەر شۆڕەکان زیاتر شەرمەزار بن و ببینن کەچۆن ڕێز لە ڕووفات و کەسووکاریان دەگیرێت بەڵام بەداخەوە پێچەوانەکەیمان بینیوەو دەی بینین… دواتر ھەرچی جاش و ئەنفال چی ھەیە بەسزای خۆیان بگەیشتنایەو دادگای بکرانایە کەچی بەداخەوە پێچەوانەکەیمان بینیوە کە ئەوان لە سایەی ئەم حوکمەت و کار بەدەستە سەقەت و ڕونتر بڵێم حزبانەی کوردستاندا حەساونەتەوەو ئەوان دەستڕۆیشتوی ئەم نیشتمانەنو ئێمەی کەسووکاری ئەنفالکراوان و کیمیاباران لە زۆر حاڵەتی گرنگدا ئەبێ بچینەلای ئەوان و چاوەڕێبین شتێکمان بۆبکەن و بمان گەیەنن بە بەر پرسێکی ئەم نیشتمانە ھەمیشە بریندارە… کەمتەر خەمن لەوەی تا ئێستا ئەو ڕێژە کەمەی ھێنانەوەی ڕوفاتی ئازیزانمان پشکنینی(DNA)بۆ نەکراوە بۆ ناسینەوەیان لەم سەردەمی پێشکەوتنەی تەکنەلۆژیا کە وڵات و ناوچە فرە ھەژار نشینەکانیش پێی گەیشتوون ئەتوانن ئەو کارە بە ئەنجام بگەیەنن… کەمتەرخەمن لە دروستکردنی گۆڕستانێکی شایستە کەشیاوی ئەو کەیسە گەورەیەبێت کە سبەی بەر پرسی ھەر وڵاتێک یاخود نوێنەری وڵاتانی زلھێز بێنە کوردستان و بیانەوێ سەردانی گـــــۆڕســـــتانی یەکێک لە تاوانە گەورەو قێزە ونەکان بکەن لە جیھاندا دژی مرۆڤایەتی شەرمەزار نەبین کە تا ئێستا ئێمە لەبری کار بەدەستانی حزب و حوکمەت شەرمەزارین!!!… چونکە جێگەو ڕێگەیەکی وامان نیە تەنانەت بۆ ڕۆژی یادەکانیشمان دوای ئەو ھەموو ساڵە کە 33ساڵە ھەتاوەکوو ئێستا ھۆڵێکی شایستە نیە بۆ ڕۆژی یادەکەو کۆڕوو کۆ بونەوەی کەسووکاری ئـــــەنـــــفالکراوان لە گەرمیان و ھەتا ئێستا خێوەت و کورسی پرسە بەکرێ دێنن بۆ ڕۆژانی یادەکانمان و نە بوونی پرسگەو جێەیەکی شیاو بۆ پێشوازی لە ھەر میوانێکی ناو خۆی و دەرەکی لە ڕۆژانی ئاسای و کاتی یادەکاندا و نەبوونی ھۆڵێکی شیاو و باش بۆ مۆزەخانەو ئەرشیفکردنی ئەو کەلو پەل و وێنەو یادگاریانەی ئازیزانمان کە دوای خۆیان بەجێماوەو تاکوو ئێستا لای ئێمە پارێزراون ئەم ھەموو کەموو کورتیە شەرم نیە دوای ئەو ھەموو ساڵەی دوای یەکێک لە گەورە ترین تاوانەکان دژی مرۆڤایەتی لە جیھاندا شەرم لەوە شەرمتر بۆ کاربەدەستانی حزب و حوکمەت بۆیە زۆرجار ناوی حزبم بەکار ھێناوە چونکە لەم مەملەکەتی ئێمەو دوای ئەو ھەموو تاوانەی دەرھەقمانکراوە ھێشتا بەرژەوەندی شەخس و حزب لە پێشە و حوکمەت و داموو دەزگاکانی بۆ خزمەتی حزبن نەک گەل و نیشتمان… کەمتەرخەمن لەوەی تا ئێستا گۆڕستانێکیان دروست نەکردوە بۆ تاوانباران و خیانەتکران بەتایبەتی جاش و مستەشارەکان بۆ ئەوەی بناسرێنەوە و ببنە پەند و عیبرەت بۆ ئەوەی ھیچ کەسێکی تر نەتوانێت بۆ لەمەو دوا و لەھیچ کات و ساتێکدا خیانەت لە گەل و نیشتمان بکات کەمتەر خەمن لەوەی لەسەر ڕێگەی دەروازەی گۆڕستانەکانی تاوانی ئـــــەنـــــفال و کیمـــــیاباران ناوی ئەو جاش و موستە شار و ئـــــەنـــــفال چیانە یان ھەڵنەکۆڵیوە لەسەر بەردەکانی ڕێگەکە بۆ ئەوەی ھەرکەس و لایەنێک سەردانی ئەو گۆڕستانانەیکرد پێ بنێ بەسەر ناوەکانیاندا و بناسرێنەوە ببنە پەندوو عیبرەت بۆ نەوەکانی داھاتوو کەمتەرخەمن لەوەی تاکوو ئێستا جاش و موستەشار و نەوەکانیان دەربەدەر نەکردوە لەم نیشتمانەدا و ئەوان خاوەن بڕیار و سەرکردەی ئەم نیشتمانەن و ئێمەی کەسووکاری ئـــــەنـــــفال و کیمـــــیاباران ئەبێ لە خواری ئەوانەوە بین و چاوەڕێی فەرمان و خێرێک بین لەدەستی ئەوان دەرچێت و ئێمەی لێ سودمەندبین!… کەمتەر خەمن لەوەی کە دوای قڕنێک پرۆژەی خزمەتگوازاری و ئاوەدانکردنەوە بەگوێرەی پێویست نەکراوە بۆ ئەو ھەموو گوند و ناوچانەی کە بەر ئـــــەنــــــفال و چەکی کیمـــــیای کەوتوون بەتایبەت شاری ھـــــەڵەبـــــجەی ھەمیشە بریندار و ناحێی شـــــۆڕش لە چەمچەماڵ و ناحێی ڕزگـــــاری لەگەرمیان و ناوچەکانی تری ھەولێر و دھۆک و کە بەر چەکی کیمـــــیای و ئـــــەنـــــفال کەوتوون و سەرجەم گوندەکان کە سەر دەمانێک پاڵ پشتی ئەم بەر پرسە نابەر پرسانە بوون کە ئێستا کوردوستانیان کاولکردوە… کەمتەر خەمن لەوەی کە تاکوو ئێستا تاوانی ئـــــەنــــفال و کیمـــــیاباران نەخراونەتە پرۆسەی خوێندنەوە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێند بەجۆرێک کە شایستەی گەورەی ئەو تاوانەبێت کەمتەر خەمن لەوەی کە تائێستاش بەرکەوتوانی چەکی کیــــمیای چارەسەر نەکراون و نەنێردراونەتە دەرەوە بۆ چارەسەر لەوڵاتە پێشکەوتوەکان بەگوێرەی پێویست شەرمە دوای ئەو ھەموو ساڵە بەرکەوتوی چەکی کیمـــــیای چارەسەر نەکرابێت و داوا بکات حوکمەت و خەڵک بەھانایەوە بچێت!!!… کەمتەر خەمن لەوەی کە نەیان توانیوە نەوەکانی ئـــــەنفال و کیمـــــیاباران کە خاوەنی بڕوا نامەن بنێرنە دەروەوە بۆ وڵاتە پێشکەوتوەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێند و بڕوا نامەکانیان کەمتەر خەمن لەوەی کە تا ئێستا قەرەبوی شایستەی مادی و مەعنەوی ئـــــەنــــــفال و کیمـــــیابارانیان نەکردوەتەوە بەڵام لەم ساڵدا کە حوکمەتی عێراقی بوجەی ھەرێمی بڕی حوکمەتی ھەرێمیش داوای پارەی کردوە بۆ ھەر ڕوفاتێک و قوربانیەکی ئـــــەنــــــفال و کیمـــــیاباران کە ئەمە شەرمەزاریەکی تر و پەڵەیەکی تری ڕەشە بەنێو چاوانیانەوە کە دوای ئەو ھەموو ساڵە و بۆ خۆیان داوای قەرەبوو بکەن لەکاتێکدا ئەزانن حوکمەتی عێراق لەئێستایا لە قەیرانایەو ئەوەی ئەمان داوایانکردوە پێی ھەڵناسوڕێت ئەمان ئەم داوایان وەک کارتێکی فشار بەکار ھێناوە بۆ ئەوەی لە حوکمەتی عێراقدا کورسی و پلەو پۆستێکی زیاتر بە حزبەکانیان بدرێت نەک سودێک بێت بۆ کەسووکاری جینۆسایدی ئـــــەنــــــفال و کیمـــــیابارن و نەتەوەی کورد کەمتەر خەمن لەوەی کە نەیان توانیوە ھەتاوەکوو ئێستا حوکمەتی عێراق کە میراتگری حوکمەتی بەعسی فاشیستە ناچار بکەن کە داوای لێبووردن لە گەلی کوردستان و کەسووکاری ئـــــەنــــــفال و کیـمـــــیاباران بکات لەکاتێکدا زیاتر لە 15 ساڵە کورد میراتگری ئەو سەرۆک کۆمارەن کە بڕیاری قڕکردنی گەلی کوردی دابوو بە ئـــــەنــــــفال و کیمـــــیاباران و خاپور کردنی گوند و کوشتن و بڕینی نەتەوەی کورد!!!!… بەڕاستی کەیسی جینۆسایدی گەلی کورد ھێندە گەورەو پڕ ئازارە بە نوسینێکی واو ھەزاران کتێب و پێنوس کۆتای نایەو ناتوانێت ئازارەکانمان بخاتە ڕوو ھەر کەسو لایەنێک ئەو ئازارەی نەچەشتبێت و بەچاوی خۆی نەی بینی بێت ناتوانێت لەو ئازارە گەورەو بەسۆیەی ناو دڵی ئێمە تێ بگات و ھەستی پێ بکات بەڵکوو زۆرینەی میلەتی کورد بە چیرۆکێکی سادە وەریانگرتوەو ھیچیتر ناڵێم نەنوسرێتەوە گرنگە بۆ نەوەکانی داھاتوومان تا بزانن چی بەسەر کەسووکار و نەتەوەکەیاندا ھاتوە بەڵام بکرێت بە شێوەی سینەما و فیلمیش بخرێتە ڕوو ئەو کات ڕەنگە بەشێکی باشی کورد لەو ئازارە تێبگات کە لە دڵی ئێمەدایەو چیمان بەسەر ھاتوە و چیمان ڕۆشتوە و چیمان بۆکراوە… چونکە خەڵکانێکی زۆر نەفام و نەزان و بێھەست لەملا و لەو لاو لای خۆشمان سوکایەتی بە کەیسی ئـــــەنــــــفال و کیمـــــیاباران دەکات بەتایبەت نەوەکانی دوای ئەو تاوانە گەورانە چونکە ھیچ ئازار و مەینەتیەکیان نەدیوە و ئێمەو کەسووکاری ئێمە قوربانی داوە و ئەوان لێیە حەسێنەوە و پێ نازانن بەداخەوە ئەمە نیشانەی نەفامی و نەزانی و نەخوێندەواری و نەخوێندنەوەیانە بۆ ئەو تاوانانە ھەرچەندە بەشێکی زۆریان خەریجی زانکۆ و پەیمانگاکانیشن و واتە بەنا و خوێندەوارن!!!!… بەتەئکید ھیچ شتێک نا توانێت گوزارشت لە ئـــــەنــــــفال و کیمـــــیاباران بکات وەک خۆی نە نوسین و کتێب و فلم و سینەما ھیچ ھیچ ناتوانێ ئەو ئازارە بخاتە ڕوو مەگەر ئێمەی قوربانی دەستی ئەو تاوانە بزانین چەن گەورەو بە ئازارە بەڵام بوونیا ھەر باشترە گوم نەبوونی ئەو کەیسانەیە بۆ داھاتوو نەوەکانی داھاتوومان وە بەداخەوە کۆمەڵێک گروپ و ڕێخرا و کەسانێک کە خۆیشیان کەسی خاوەن ئەم کەیسانەن زۆر کات نا بەر پرسانەو لە بەرژەوەندی حزب و شەخس خۆیانکردوە بە دەم چەرموی کەیسی ئـــــەنــــــفال و کیمـــــیاباران کە دیسان بەداخەوم نە دەبوو بەو جۆرە بوونایە و تێبینی و قسەی زۆریان لەسەرە ئەگەر نا کەیسی جینۆسایدی کورد بەم بچوکیە بچووک نەدەبوەوە و کاربەدەستانی ھەردوو حوکمەتی ھەرێم و عێراقیش نەیان دەتوانی بەو شێوەیە سوکایەتی بەم کەیسەوە بکەن و بچوک و کاڵی کەنەوە لە ناو خۆ و دەرەوەشدا!!!!… ھەر چەندە ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێنمەوە بۆ ئێمەی کەسووکار و خاوەن ئەو کەیسانە کە بێدەنگ و کەمتەر خەمین لە بەرامبەر ئەو ھەموو زوڵم و نا عەدالەتیەدا بەرامبەر بە خۆمان و کەیسی جینۆساید دەکرێت و لێی بێدەنگین و دەستمان گرتوە بەکڵاوەکەمانەوە لە ترسی شەخس و حزبدا بۆ ئەوەی کڵاوەکەمان با نەیبات لە کاتێکدا کڵاو بە سەرمانەوە نەماوە سەریشیان ڕوتکردوینەتەوە!!!…
بـــــەختـــــیار ڕەووف
نــــەوەی ئـــــەنــــــفال
نیسان 08, 2022 1
مارس 20, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
مارس 20, 2025 0
مارس 20, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.