• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ترس وگومان عومەر محەمەد

ئاب 25, 2020 Omer وتار 0


omer

ترس وگومان
عومەر محەمەد

كاتێك باس لە عێراقێكی بەهێز دەكەن ترسێكی گەورە بەرۆكم دەگرێت، ئەمەش هەروا لە خۆڕانییە، بەڵكو گەرانەوەیە بۆ ڕابوردوو، چونكە هێشتا دەوڵەتێك دەبینم کە نەک هەر مافی هاوڵاتی بەکورد بگرە بەعەرەبەکانیش بەرەوا نابینێت. هێندەی گرنگی بە سوپاو ماشێنی سەركوتكردن دەدا هێندە گرنگی بە فاكتەرەكانی ئاسودەیی و سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیان نادات.
هەموو كوردێك مافی خۆیەتی وەك من بەچاوی گومان و ترسەوە لە دەوڵەتی عێراق بروانێ‌، هەموو ئەو قوربانیانەی كە ڕاستەوخۆ بەر جەلاد كەوتوون و دووچاری تاوانی كۆمەڵكوژی بوونەوە لە دەوڵەتی عێراق بترسن، دڵنیام لەوەی قوربانیانی دەستی رژێم سەد هێندەی من لە بە هێزبوونەوەی دەوڵەتی عێراق دەترسن، چونكە ستەمكاری لە عێراقدا بە تایبەتی ستەمكاری سیستماتك لەلایەن دەوڵەتەوە سنووری هەمووتاوانێكی ئاسایی بەزاندووە، شایەتحاڵەكانی ئەشكەنجەی ناوزیندانەكان، دڵڕەقی و توند ڕەفتاری ئەفسەرو جەنگاوەرەكانی سوپاو دەزگاكانی ئەمن و هەواڵگری و دەزگا سەرکوتگەرەکانی دەوڵەت لە ڕابوردوماندا هێندە ئابڕوبەربوون كە هەرگیز نەبوونە دەزگای نیشتمانی هەتا شایانی شانازی پێوەكردنبن . كاتێك باس لە بەهێزكردنی سوپای عێراق و كرینی كەرەسەو فڕۆكەی جەنگی دەكرێت من تەواو ترسم لێدەنیشێت، چونكە یادەوەریی ئێمە لەگەڵ ئەفسەران و سەربازانی سوپای بەهێزی بەناو نیشتمانی هەمووی هەر تراژیدیا بووە، بۆیە هەمیشە وای دەبینم دەسەڵاتدارانی دەوڵەت بە نیازنین ژیانێكی شایستەی ڕیزو شكۆ بۆ هاوڵاتییان دابین بكەن هەلبەت بەدەسەلاتدارانی هەرێمی کوردستانیشەوە، بە پێچەوانەوە بە نیازن جارێكی تر ئەم جیهانە بەرەو وێرانكاری و كوشتاری بەكۆمەڵ و لە نابردن بەرنەوە، ئەوە ترسێكی بێبنەما نییە، تەنانەت خەیالێكی ناواقعیش نییە، بەڵكو ترسە لە دووبارە بوونەوەی چەند پڕۆسەیەكی تری كۆمەڵكوژی كە لەڕابوردوماندا ئەزمون كراوەو هەتا ئێستاش قوربانییەكانی لە بیابانەكانی خواروی عێراق پەیكەرە ئێسكیان تێكەڵ بەلم بووە، چ ئەوانەی لە كۆمەڵكوژی فەیلیەكان و بارزانییەكان یان لە تاوانی ئەنفال بە جێماون، هیچ شەرم لەو ترسە ناكەم بێ‌ دودڵی دەڵێم : واهەست دەكەم هێشتا ئەومەترسیە لە پێشمانەوەیە. نەك ڕابوردوویەكی خوێناوی ئێمەبێ‌ و بێ‌ خەم بڵێین ڕۆژگاری دكتاتۆریەت وجەلادەكانی گوزەشت .
وا هەست دەكەم دەسەڵاتدارانی عێراق بەکازمی بەناو میانرەوو چاکسازی کرایشەوە هێشتا خەونی سەرکوت وێرانكارییان هەیە. دەنا سیاسی حەکیم هەرگیز لەگەڵ ناوەندێکی بەهێزدا نییە بەڵکو باشترین رێگەچارە ناوەندێکی لاوازو سێ هەرێمی دیموکراتە نەک دیموکراسی موزەیەفی وەک ئەمەی هەرێم .
وای دەبینم عێراق دەوڵەتێكە هیچ شەرم لە ڕابردووی خۆی ناكات و نایەوێ‌ پەندو عیبرەتی لێوەربگڕێت. وادیارە هێشتا خەیاڵی لای كوشتن و سەركوتكردن وڕشتنی خوێنی زیاترە. بەڵگەش بۆ ئەم قسانەم ئەوەیە هێشتا دەسەڵاتدارانی دەوڵەت لە عێراقی دوای سەدام حوسێندا نایانەوێ‌ داوای لێبوردن لە گەلی كوردو ئەو پیكهاتانەی تربكەن، نایانەوێ‌ داوای لێبوردن لە هەموو ئەو قوربانیانە بكەن كە ئێستا گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عێراقیان پێكهێناوەو كەسوكارەكانیان ساڵانێكی زۆر لەچاوەروانیاندا بوون ‌و دواتریش بە خەم وخەفەتیانەوە مردن یاخود پیروكەنەفت بوون. بەڵکو هێشتا دەسەلاتدارانی عێراق لەگەڵ ئەو دەسەلاتدارانەی هەرێم لەگفتوگۆدان کە خەڵکی کوردستان دەروتێننەوەو دەچەوسێننەوە چونکە خۆشیان لە ناوەراست وخواروی عێراق هەر لەپرۆسەی روتاندنەوەی خەڵک و لەهاوڵاتی خستنی عێراقیەکاندان بە شیعەو سوننەوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌