نیسان 07, 2015 Omer بهڵگهنامه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە چوار بەڵگەنامە لەسەر ئەنفالوجینۆسایدكردنی كورد
چوار بەڵگەنامە لەسەر ئەنفالوجینۆسایدكردنی كورد
عومەرمحەمەد
ئەم چوار بەڵگەنامەیەی ئێستا لەبەردەستن مشتێک
لە خەرواری ئەو كۆمەڵە بەڵگەنامانەن، کە لەبەردەستن ژمارەی هەموو ئەو شۆفڵ و گەڵابانەو تەنانەت ناوی شۆڤێرەكانیشی لەخۆگرتووە، کە ئێمە لێرەدا تەنها نمونەیەکیان لێ بلاو دەکەینەوە، کە لە تاوانی ئەنفالدا بەشداری كۆكردنەوەو گواستنەوەی گوندەكانیان پێكراوە، هەندێک لە بەڵگەکان بە قەلەمی رەنگ سەوزی بەرپرسە باڵاكانی بەعس واژۆكراون وهەندێکیشیان کۆپیکراون، لە ناو بەڵگەکاندا نهێنی گرنگ دەردەکەون بەتایبەتی ئەو نوسراوانەی واژۆی پارێزگاری ئەوسای کەرکوک (مونزر نصیف) یان جێگرەکەی سعدون رەشید ساڵح و عەمید رکن فەرماندەی پارێزگاری نەوت بارق عەدبوڵا حنطە یان بەسەرەوەیە.
لەهەندێک بەڵگەدا نوسراوە هەلمەتی کۆکردنەوەی گوندەکان ولە هەندێکیشیاندا نوسراوە هەڵمەتی پێشخستنی ناوچەی باکورو لە هەندێکیشیاندا نوسراوە روخاندنی گوندەکان . هەڵبەتە دەبێت ئەوەبهێنینەوە بیری خۆمان کە یەکەم پرۆسەی دەستپێکردنی ئەنفال پێش پەلامارە سەربازییەکان هەلمەتی روخاندنی گوندو دروستکردنی کۆمەڵگاکان دەستی پێکردو ئەوەش ناونرابوو هەڵمەتی پێشخستنی ناوچەی باکور .
دەبێت ئەوەش لەبەرچاوبگرین کە ئەو شۆفێرانە بەشداری تاوانەکەیان پێکراوە نەک بەئارەزوو مەندانە بەشدارییان کردبێت. خستنە رووی بەڵگەکان و دەرکەوتنی ناوی خاوەن یاخود شۆفێری ئامێرەکان بۆئەوەنیە وەک تاوانبار پیشانیان بدەین بەڵکو ئامانج ئەوەیە راستیەکان باشتر تێبگەین و بزانین كە چۆن، رژێمی بەعس هەلمَەتەكانی ئەنفالی بەشێوەیەكی سیستماتیك ئەنجامداوە، دەشێت بەوردی لەناوەرۆكو مەبەستی ئەو بەڵگەنامانە ووردبینەوە، كە لەخوارەوە پیشاندراون، بەڵگەكان دەری دەخەن كەوا بەرنامەرێژی بەعس بۆ ئەنفال بە شێوەیەك بووە، نەك هەر سەرجەمی دامو دەزگاكانی حزب و دەوڵەت، بەڵكو زۆرترین خەڵكی عێراق و كوردستان لەو تاوانەوە بگلێنی، لەکاتی دادگایی کردنی تاوانبارانی ئەنفالدا ئەنفالستان هۆشداری ئەوەی دابوو لەو بارەیەوە نوسیوێتی ( بۆیە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بە پێی بەندەكانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی بەندی (11)و (12)و(13) كە بۆ لێپیچینەوەی تاوانباران لە دۆسێی ئەنفالدا، غەدرێكی یاسایی گەورە دەكات ئەگەر تەنها بە تاوانباركردنی چەند سەركردەیەكی سیاسی حزب و دەوڵەت كۆتایی بەدۆسێكە بێنێ، هەڵبەت لێرەدا مەبەست لەوەنیە هەموو ئەوانەی لەتاوانی ئەنفالەوە گلێنراون وەكو تاوانباری سەرەكی بێنە ژماردن، بەڵكو مەبەست ئەوەیە كەدەوڵەت لەو تاوانە بەرپرسیارەو دەبێت: حساباتی خۆی لەگەڵ گەلی كوردو دۆسێی تاونی ئەنفال تەسفیە بكات، بەلای كەمەوە داوای لێبوردن بكاو قەرەبووی بكاتەوە.
ئەگەرلەپەیوەند بەوەها تاوانێكی گەورەی وەكو ئەنفالەوە كە بێشك دەچێتە خانەی تاوانی نێودەوڵەتییەوە، سەرنج بدەینە ئەو بەڵگە نامانەی خوارەوە ئەوا لەرووی یاساییەوە هەریەك لەوكەسانەی بەشدارییانكردووە دەچنە خانەی تاوانێكەوەو لە میانەیدا لایەنی قوربانیش دەبینین، كە ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە بێئەوەی لە هیچ دامەزراوەیەكی سەربازی و ئەمنی دابووبن راپێچ كراون و بەناوی “مجهود حەربی”یەوە بەشداری تاوانێكی گەورەی وەكو ئەنفالكاون.
بەڵگەی ژمارەیەك (زۆر نهێنی) لەلایەن(قیادە القوات حمایە النفط) پیشەوایەتی هێزی پارێزگاری نەوت كە العمید الركن بارق عبداللەحاج حنتە فەرماندی بووە بەژمارە 41 /4718 بەرواری 30ی حوزەیران 1987 ئاراستەی پارێزگای كەركوكی كردووە، بۆ دابینكردنی شۆفل بە مەبەستی روخاندنو تێكدانی گوندی چیمەن لە نزیك رەبیەكانی كەرتی صدام / 71 ی (ج.ش).
بەڵگەی ژمارە(1):
بەڵگەنامەی دووەم لەلایەن پارێزگاری كەركوكەوە لە برواری 29 /6 /1987 ژمارە خ/478 ئاراستەی كۆمپانیای نەوت كراوە بۆ بەكارهێنانی ئامێرەكانیان بەمەبەستی تێكدانی گوندەكانی كوردستانو بەئیمزای (سعدی رشید صالح) كە ئەو سەروەختە جێگری پارێزگار بووە، بەڵگەنامەكە دەڵێت (تكایە شۆفلێكو بارهەڵگرێكی گواستنەوە بنێرن بۆ ناحیەی شوان لە رۆژی 30 /6 / 1987 بەمەبەستی جێبەجێكردنی نەخشەی كۆكردنەوەی گوندەكان.
بەڵگەنامەی دوو:
بەڵگەنامەی سێهەم بەشێوەیەكی روونتر تێوەگلانی خەڵكی سڤیل لەتاوانی ئەنفالمان پیشان دەدات كە لەلایەن عمید ركن فەرماندەی هێزی پارێزگاری نەوەتەوە ئاراستەی پارێزگاری كەركوك كراوە لە بەرواری 27 /7 /1987 ژمارە 4319 كەتیایدا هاتووەو داوا دەكات هەموو ئەو سەیارانەی ژمارەو ناوی شۆفێرەكانیان دیاریكراون و لە (مجهود حربی)( [1]) هێنراون بۆراپەراندنی ئەركی تێكدانی گوندەكان و لە كاتی رووبەرووبوونەوەدا لەگەڵ تێكدەرەكاندا تایەی سەیارەكانیان تەقیوون، تكایە تایە كانیان بۆدابین بكەنەوە لەبەرئەوەی لەبازاڕەكانی ناوخۆدا كەمن. شایانی باسە بڵگەنامەكە ناوی سیانی شۆفێرەكانو جۆروژمارەی سەیارەكانو ئەندازەی تایەكانیشی لەخۆ گرتووە.
بەڵگەنامەی سێهەم:
بەڵگەنامەی ژمارە: (٤) ناوی شۆفیرەکان و جۆرو ژمارەی ئامێرەکانیانیە
[1] ئەوسەروەختە هێزەكانی رژێم بە زۆر خەڵكی سڤیلیان دەگرتو بەخۆیانو سەیارەكانیانەوە دەیان ناردنە بەرەكانی جەنگ ئەم بیگارەشیان ناونابوو (مجهود الحربی)
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.