نیسان 10, 2020 Omer ئهنفال, ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنفال دیدەیەکی تر کۆچی دوایی کرد
ئەنفال دیدەیەکی تر کۆچی دوایی کرد
ئەنفالستان : رەعنا عەزیز محەمەد لەتەمەنێکی هەڵکشاودا رۆژی ٨/٤/٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد، رەعنا عەزیز جەلەمۆردی تەمەنی ٩٠ ساڵ بوو، خهڵكی گوندی جهلهمۆردی سنووری ناحیەی ئاغجەلەری قەزای چهمچهماڵه. ساڵی ١٩٨٨ گوندەکەیان جەلەمۆرد بەرپەلاماری ئەنفال کەوت، وەک هەموو خەڵکی ناوچەکە گیران و رەوانەی تۆپزاوا کران، لەوێ لەپرۆسەی جیاکردنەوەو پۆلێنکردندا خۆیان لەگەڵ پیرەکاندا پۆلێنکردو کورو کچێکیشی لەگەڵ گەنجەکاندا پۆلێنکران و جارێکی تر یەکتریان نەبینیەوە، بۆخۆی ماوەی ٦ مانگی لەنوگرەسەلمان زیندانی کرا، کە گەراشەوە بەسەر هەواری خاڵیدا هاتەوەو نەکوڕو نەکچ و نە کورەزاو کچەزاکانی نەبینیەوە، هەتا دوا چرکە ساتەکانی ژیانی هەر لەچاوەڕوانیدابوو، بەدەستی حهجاجی دڕندە ئهشكهنجه دراوە.
رەعنا هەتا لەژیاندا بوو، بەردەوام دەیگوت : هێشتا ئازاری ئهشكهنجهی حهجاج و جهرگ سووتان و ئهنفالكردنی كوڕ و كچ و نهوهكانم له یاد نهچووهتهوه.
كوڕەکەی بەناوی حەباب کاکە مین و كچەکەی بەناوی زێرێن لهگهڵ (١١) كوڕهزا و (١٢) كچهزا و بوك و زاواكهی و (٥٣) خزم و كهسی نزیكی لەئەنفالی چواردا لەبناری خاڵخاڵان گیران و ئهنفالكران.
بەناوی ماڵپەڕو گۆڤاری ئەنفالستانەوە هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشی بۆکەسوکاری رادەگەیەنین .. رۆحی کۆچکردوشادبێت و ئارامی بۆ کەسوکاری .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.