• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەوەی هەتا مردن لە بیرم ناچێت ……….محەمەد ئەحمەد

نیسان 04, 2020 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەوەی هەتا مردن لە بیرم ناچێت ……….محەمەد ئەحمەد


ئەوەی هەتا مردن لە بیرم ناچێت

محەمەد ئەحمەد

دادام (نەنک)م کـــافیە رشيد صالح. کە لەرۆژی ٣/٤/٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد. زیاتر لە١٣کەسی لە خێزانەکەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن و بێسەروشوێنکران، لە ناویاندا تاقەکوڕەکەی بەناوی ، ئەوە جکە لە سەدان خزم وکەسی نزیکی تری کەلەهەمان شاڵاودا گیران وئەنفالکران، بۆخۆیشی نزیکەی (٦)مانگ لەنوگرەسەلمان زیندانیکراو ئەشکەنجەدرا وبە سەدان چیرۆکی جگەر بڕی لە لابوو.

بە درێژایی ساڵەکانی (١٩٨٨) کە لە نوگرە سەلمان گەڕایەوە هەتا ساڵی (٢٠٠٣) بە بەردەوامی جل وبەرگ وبەتانی ودۆشەک وسەرین وسۆپا وهتد، ئەکڕی وکۆی ئەکردەوە و لە  ماڵدا دەیپاراست، ئەو هەرگیز لە هیوای گەڕانەوەی کچ وکوڕوکوڕەزا وکچەزاکانی بێ ئومێد نەبوو.

ڕۆژێکیان بینیم قەمسەڵەیەکی منداڵانەی بەدەستەوە بوو، لەژیر لێوەوە چپەی دەهات، دەنگی بە حاڵ ئەگەیشتە من، منیش لێم پرسی:

  • دادا ئەوە چی ئێژی لە بەر خۆتەوە..؟
  • واللە محمد گیان لێکی ئەدەمەوە بزانە ئێستا (سنور) کوڕەزام چەند ساڵانە لەناو سجندا ئێژم بزانە ئەم قەمسەڵە پڕبەرێتی؟ بێژی وەبەری بکات؟
  • ئێ کوا سنور ؟
  • ئێژم ئەگەر هاتەوە!

دەستی کردە ناو سنوقە دارینەکەیدا قەمسەڵەیەکی پیاوانەی ڕەنگ قاوەیی دەرکرد..وتی ئەمەشم بۆ خاڵۆت ڕەحیم سەندوە .. توخوا محمد جوانە ..؟؟؟

ســــــاڵ هات و ڕۆی دادام هەرکنەی دەکردوماڵی کۆکردەوە… هەر ئەیوت بەخوا کوڕم مناڵەکانم دێنەوە، ئەی قابیلە سەدام ئەم هەموو خەڵکە عیدام بکات ؟ قەت باوەڕ ناکەم بەخوا گشتیان ماون.

ساڵی ٢٠٠٣کە حکومەتی عێراق ڕووخا، دادام چمک کەوای لێکردە داراودڵخۆش دڵخۆش پرسیاری سجنەکانی ئەکرد..مانگێ دووان سیان رۆژو مانگ ڕۆیشتن و کەس دیارنەبوو ئەو بەردەوام چاوی لە دەرگا بوو هەر هیچ نەبوو.. کزو کۆڵەوارنوزەی دەهات وبەبێ دەنگی ئەگریا.

مەبەستی ئەم نوسینەم ئەو قسەی دادامە کە هێشتا نەمنوسیوە، ڕۆژێک، لە دوای دەسگیر کردنی سەدام دادامم بینی وتی:(خــــۆزگە قەت حکومەتەکەی سەدام نەڕوخایەت وهەربمایە. لەلای من قسەیەکی زۆر سەیر بوو، یەکەمجارم بوو لە ژیانمدا ببینم وببیسم قوربانیەک دۆعای خێر بۆجەلادەکەی بکات وبەنەمانی دڵتەنگ بێت.

دادا گیان بۆ وا ئێژی …؟؟

ئەی هەتا سەدام مابوو هیوایەکم هەر مابوو مناڵەکانم لەژیاندا مابێتن، ڕۆژەکانم بەو ئاوات وخەیاڵەوە بەڕێ ئەکرد، ئێستا سەدام نەما هیچ هیوایەکم نەما، هیوات نەمێنێ لەم دونیا ئیتر تۆ مردویت با هەناسەش بدەی وڕێ بکەیت ئیتر ژیانم بە چیەوە بە سەر بەرم، سەدام نەما منیش نەمام تەواو…ئیتر چۆن شەو ڕۆژبکەمەوە، ئیتر چۆن خۆرم لێ ئاوابێ !!!!؟؟؟؟؟؟ )

تێبینی : لەم نوسینەکەی محەمەد ئەحمەد دا نوسراوە ١٣ کەسی خێزانەکەی ئەنفالکراون، بەڵام لە دیدارێکیدا لەگەڵ سمکۆ سابیر کافیە بۆخۆی دەڵێت ١١ کەس لە کورو کچ و منداڵەکانیان ئەنفالکراون .
لەوەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت : ڕەحیم و نەورۆز و مریەم وحەپسە و دوو بوكیشم ئەنفال كراون، بلوورو ئامینە هەردووكیان هاوسەری ڕەحیم بوون، لەهەردوو ژنەكە چوار كچ و كوڕێكیان ئەنفال كراوە . محەمەد و بۆكان و نسارو چنور.بێخاڵ ، ئامینەش لەكاتی ئەنفالدا دوو گیان بووە هەموومان بەیەكەوە رۆیشتین بۆ ملەسوورە . چەند خێزانێك بەیەكەوە رۆیشتین و لەخێزانەكەی ئێمە 11 كەس ئەنفال كراوە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت.                                                                               ……………زانا یادگار
    خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار

    ئاب 04, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌