ئازار 16, 2020 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هەڵەبجە وهۆلۆکۆست لە دوو توێی یەک تاواندا. ئیراد منوچر سان ئەحمد
هەڵەبجە و هۆلۆکۆست لە دوو توێی یەک تاواندا
ئا. ئیراد منوچر سان احمد
ئەوهێرشە کیمیایەی کە (سەدام حسین )ئەنجامی دا لە ساڵی 1988 دادەنرێت بەگەورەترین هێرش دژی هاونیشتمانیانی سیڤیل چونکە گازی خەردەل، و ڤی ئیکس، و تابوون و سارین بەکار هاتووە ، کەبووە هۆی شەهید بوونی 5000 کەس لە هەڵەبجە لەیەک ڕۆژدا.
بەڵام ئەو پرسیارە ى کە لێرەدا دەکرێت ئایا کێ ئەم تەکنەلۆژیا وێرانکاریەی دابینکرد بۆ سەدام حسێن؟
ئەوە ڕوونە کە زۆرێک لە کۆمپانیاکان فرە جنسیەکان لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمەریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداریکردوە لە چەککدارکردن ڕژێمی پێشووی عێراق بەڵام لەم بابەتەدا جەخت دەکرێتەوە لەسەر بەرپرسیاریتی تاوانی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا بەهۆی تێوەگلانیان لە تاوانی هۆلۆکۆست.چونکە پیشەسازی ئەڵمانیا زۆرترین پشکی بەردەکەوێت لە پاڵپشتی ڕژیمەکەی (سەدام حسین ) کە هەمان ئەو پیشەسازییەی ئەڵمانیایەدەستی کرد بە دابینکردنی گازی ژەهراوی بۆ( هاینریش هیملر). کەیەکێک بوولە بەهێزترین پیاوەکانی (ئەدولف هیتلر)لەسەردەمی نازیەکاندا بۆ لەناوبردنی ملیۆنان جولەکە لە ئوشتیتز.
هاینریش هیملر
بەلە بەرچاوگرتنی ئەوڕۆڵەسەرەکیەی کە کۆمپانیەکانی ئەڵمانیا کە دەستیان هەبوو لە تاوانەکانی سەدەی بیستدا هەر لە پەندوەرنەگرتنیان لەهۆلۆکۆستی جوولەکەکان ،و بە هەند وەرنەگرتنی پێوانە ی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لە ئەنجامدانی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە بەردەوامیان لە ئەتکردن و سەرپێچی کردنی پێوانە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ لە پێناو دەستکەوتنی زۆرترین قازانج، لە کاتێکدا ئەڵمانیەکان دروشمی Never again) بەمانای (هەرگیز جارێکی دیکە نابێت) هەڵيانگرتووە بۆ جیهان.
بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا پێویستە دابنرێن لە نێو ستاندەرە بەرزەکان کە پەیوەستن بە ئەنجامدانی تاوانی جێنۆساید هۆشداری بدرێت لەسەر کارەکانیان دژبەمرۆڤایەتی لەو ڕوانگە حاشا هەڵنەگرەوە کە کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا بەشداریان کردوە لە بەرە پێش بردنی پرۆگرامەکانی چەککی کیمیایی عێراق وەک ئاماژەی پێکرا.
چەککی کیمایی گەشەی پێدراوە و بەکار هاتوە لە جەنگی جیهانی یەکەم ، وەبەکارهێنرا بۆ کوشتنی جولەکە لە ژووری گازی نازیەکان Nazi gas Chambers، لە کاتێکدا ژێرزەمینەکانی هەڵەبجەش هاوشێوەی ئەو ژوورانەي گازي هاوڵاتی سیڤیلی تێدا شەهیدبووە.
ژووری گازی نازییەکان ژێرزەمینی هەڵەبجە
لەم ڕوانگەیەوە لە ماوەی جەنگی کەنداوی فارس 1 199 ،کاتێک ( سەدام حسین ) هێرشی کردە سەر ئیسرائیل ، بەرپرسەکانی ئەڵمانیا ئەوانەی کە زانياريان هەبوو لە سەر ڕۆڵی کۆمپانیای وڵاتەکەیان لە چەکدارکردنی سوپا داپڵوسێنەرکەی عێراق ، و لە و بڕوایەدابوون کە ئەوە مەترسی هەیە لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە جولەکەکان جێنۆساید بکرێنەوە سەر لە نوێ لەسەردەستی ئەوان.
زۆرێک لە بەرپرسە ئەڵمانیەکان توشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون کاتێک گوێ بیستی لێدانی ئیسرائیل بوون ، وپێیان وابوو کە خۆشبەخت بوون کە ئەو موشەکانەی هیرشەکەی پێکرا گازی ژهراویان هەڵنەگرتبوو، چونکە تەکنەلۆژیای ئەڵمانیا جارێکی دیکە بەرپرس دەبوولەکوشتنی دڕندانەی جولەکەکان.
لە مێژووی بەرهەم هێنانی چەککی کیمیایی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا توانای بەرهەم هێنانی چەککی کیمایی خۆیان سەلماندووە لە جەنگی جیهانی یەکەم، وە بۆئەم مەبەستە کۆمپانیاکانی (بایر، باسف، و هوشست هوشست ) کاریان کردوە لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا بۆ دابینکردنی چەککی کیمایی ئەویش بەرهەم هێنانی گازی کلۆرین بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتەهۆی پەککەوتنی سەربازەکانی هاوپەیمانان لەماوەی جەنگی جهانی یەکەم. یەکەم هێرشی چەککی کیمایی ئەنجامدرا. لە ئەیپرڵی 1915 لە قۆڵی ئیپریس ڕۆژئاوا دژی سەربازە بەریتانیەکان،دواتریش چەککی کوژرەی هاوشێوە ئەوە دیزاینکرا وەک گازی خەردەلی کوژەر.دوابەدوای کۆتای هێنانی جەنگی جیهانی یەکەم چەککی کیمایی لەنێوان جەنگاوەران و بەمەبەستی سەربازی بەتەواوەتی قەدەغەکراوە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی .
هەرچەندە لەماوەی ڕیکی سێیەم Third Reich رێگەدرا بەبەکارهێنانی گازی ژەهراوی بۆ لە سێدارەدان لە ماوەی ئەنجامدانی تاوانی هۆلۆکۆست لە نێو ئەو سەربازگانەی ئەوروپا کە ئەڵمانیا داگیری کردبوو ، دواتر کۆمپانیاکانی ئەڵمانیادەست لەناو دەست لەگەڵ ( هیتلەر) هەستان بە بەرهەم هێنانی گازی کوژەری ژهراوی بی lethal Zyklon-B بۆ کوشتنی دیلەکانی لە ئۆشوایتز و کەمپەکانی دیکە.
دوای جەنگی جیهانی دووەم کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا دەستیان هەڵگرت لە بەرهەم هێنانی چەککی کیمایی سەربازی .لەکۆتاییدا هاوپەیمانانی ناتۆ NATO وەک ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەستی کرد بە عەمبارکردنی چەککی کیمایی لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوا لەماوەی جەنگی سارددا. دواتر کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا دەستیان کرد بە هەناردەکردنی پسپۆر و شارەزایی چەککی کیمایی، بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەی ساڵەکانی هەشتاکاندا تۆڕە پەیوەندیەکان لە نێوان پیشەسازی ئەڵمانیا وڕژیمی( سەدام حسین) لە عێراق پێکهێنرا، بۆبەرهەم هێنانی چەککی کیمایی و دووبارە کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا بوونە سەرمەشق لەم پیشەسازیەدا بۆ بەرهەم هێنانی گازی ژەهراوی.
هەروەک پێناسەی بۆ کراوە جێنۆساید ئەو کردیە تێیدا گروپێک لە خەڵًک لەناودەبرێت بەهۆی بوونی چەند سیفەتێکی هاوبەش لەنێوانیاندا،وەک نەژاد یان نەتەوە یان ئاین. جێنۆسایدی جولەکەکان کە بە هۆلۆکۆست ناسراوە ، و تەنها مرۆڤە جولەکەکان بەئامانج گیرابوون تەنها لەسەر بنەمای ئاین بوون کە ئەویش جولەکەبوون بوو. دواتر بۆ ئەنجامد انی ئەم کردە دڕندیە جیهان نەیتوانی خۆی لێ گێلبکات و هەمووجیهان یەکیانگرت دژی ئەنجامدانی ئەم تاوانە کە جینۆسایدە ، وە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ساڵی 1948 بڕیاری دەرکرد لەسەر قەدەغەکردنی ئەم کردیە لەجیهاندا.بە هەمان شێوە دادگا لە عێراق و دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەو هەلمَەتەی ئەنفال کە دژی بە میللەتی کورد کە ئەنجامدراوە لە نێویاندا هەڵەبجە بە جینۆسایدی ناساندوە. لە ڕاستیدا لە ژێر سایەی( سەدام حسین)دا ، عێراق پەرە پێَدانی کرد بە پرۆگرامەکانی چەککی بایلۆژی و کیمایی، بە جۆرێک بووبە خاوەنی گەورترین پرۆگرامی چەککی کیمایی ئەو سەردەمەلە جیهانی سێەمدا .وە لە ماوەی جەنگی ئێران –عێراق سەدام چەککی کیمیایی کۆمەڵکوژی دژی ئێران و هاونیشتمانیانی ئەو وڵاتە بەکارهێنا.، بۆ ئەوەی تواناو دەسەڵاتی بمێنێت لە وجەنگەدا،وەلە سەرەتادا سەدام چەککی کیمایی دژی ئەو کوردانەش بەکاردە هێنا کە پشتیوانیان لە ئێران دەکرد لە ناو عێراقدا، دواتر ئاڕاستەی هێزی چەککی کمیایی گۆری دژ هاونیشتمانیان کورد . هیێزە عێراقی یەکان بە سەرۆکایەتی( علی حسن مجید) دەستیانکرد بەکارهێنانی چەند جۆرێکی جیاواز لە چەککە کمیاییەکان لە ماوەی شاڵاوی ئەنفالدا وەک گازی خەردەل و گازی سارین. ئامادەگی (علی حسن مجید) بۆ بەکارهێنانی چەککی کیمایی نازناوی (عەلی کمایی) پێ بەخشرا و ناوبانگی لە دڕندەیدا تاڕادەیکی زۆر هاوشێوەی( سەدەم حسین) بوو
. پیتر گالبریت Peter Galbrai کەیەکێکە لە سیاسەتمەدارەکانی ئەمەریکا و بەڵگەی دوکیومینتاری دەستکەتووە لەسەر بەکارهێنای چەککی کیمایی دژی بەگەلی کورد ماوەی شاڵاوی ئەنفالدالە ئەنجومەنی پیران، وەسفی (علی حسن مجید ) کردوە لە شاڵاوی ئەنفال بە هاوشێوەی ( جوزیف منگیل ).
شایەنی باسەجوزیف منگیل ( Josef Mengl) زانایەکی نازیەکان بوو تاقیکردنەوەی ئەنجامدا لەسەر جوولەکەکان ئەویش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی کوژەر بوو بۆزانینی کام لە چەککە کمیایەکان کاریگەری زیاترە لەو دیکەیان.
زۆرێک لەسەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە شاڵاوی ئەنفال دژی پەنجا هەزار بۆ سەد هەزار دانیشتوانی کوردبوون لەوناوچەکەدا کە شوێًنی نیشتە جێبوونی خۆیان بوو، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەەیک نیە بۆ هەژمارکردنی قوربانی و شەهیدەکان ،کەتێیدا ژماریەکی زۆر بە ئەنقەسەت کوژراون ، و ژمارەەیکی زۆر وون بوو و بێ سەروشوێنن، سەڕەڕای ڕاگواستنی زۆرە ملێ بۆ سەدەها هەزاران کەس ئەنجامدرا، ونزیکەی دووسەد هەزار گوند سوتێنراو وبەتەواوەتی خاپور کران.
ئەو رێگا و ستراتیژیانەی کە گیرانەبەر دژی گەلی کورد لەماوەی ئەنفالی هەشت تەواوترین وێنەی جینۆسایدە، بەتایبەتی بەکارهێنانی گازە کوشندەکان و کوشتنی تقلیدی لەرێگەی فیشەک و بومبارانکردنەوە، بۆ نمونە زۆربەی زۆری کوردە دەستبەسەرکران و نێردران بۆ بنکەی سەربازی سوپای عێراق لە کەرکوک بەناوی (توپزائاوا) دواتر گاز بارنکردنی هەڵەبجە یەکێک بوو لە تاوانە سامناکەکان .
لە گاز بارنکردنی هەڵەبجە نزیکەی پێنج هەزار هاوڵاتی سیڤیل شەهیدکران و سەد هەزار کەسیش شەهیدبوون لە پرۆسەی ئەنفالدا.
ئێستا
هەڵەبجە بووە بە سمبولی جینۆسایدی کورد هەروەک چۆن شاری سیربینیکا
Srebrenica بۆتە سیمبولی جینۆسایدی بۆسنیەکان.
هەرچەند لە ئەو وێنەی ئەو مندڵانەی لە کوچەو کۆڵانەکانی هەڵەبجە شەهید بوون و کەوتە بەرچاوی جیهان و زۆرێک لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ناڕەزیان دەربڕی لەسەر ئەم تاوانە بەڵام وڵاتانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەڵامیان نەبوو بێ دەنگیان هەڵبژارد وهیچکامیان بە بەیاننامەیکی مۆراڵیان نەبوو بەهۆی ئەو پشتیوانیانەی کە هەیان بوو بۆ ڕژیمی (سەدام حسین ) لەجەنگی ئێران – عێراق بەچەک و دارایی.
وە ئەڵمانیا دادەنرێت بەوەی کە لە مەودایەکی فراوان و بنچینەیی بەشداربوو لەو پیشەسازی ئەو گازانەی کە لە هەڵەبجە بەکار هات لە ساڵی 1988 لە لایەن (علی حسن مجید) .
کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا بوونەهۆی مەودایەکی فراوان لە ناڵاندنی مرۆڤایەتی بەپیوانەیکی زۆر مەترسیدار، ئەم خۆگیلکردنە لەژیان مرۆڤایەتی بە مەبەستی دەست کەوتنی قازانج ، ئیدی هیچ ڕوونکردنەوەیک هەڵناگری کە کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا بتوانن دەرس وەربگرن لە ڕابردوو بۆ بەردوامبوونەبوونیان لەرٍەفتاری دڕندەو خراپ.
تێوەگلانی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا لەپەرەپێدانی چەککی کیمیایی سەدام حسین نوێترین کار کۆمپانیاکانی ئەڵمانیایە، کە سەرتا پەرەپێدان و بنیاتنانی چەککی کیمایی بۆ هاوسەنگی هيزی سەربازی ئێران بوو لەماوەی جەنگ ئیران عێراق 1980-1988 بەڵام سەدام ئاراستەی چەککی کیمایی گۆڕی دژى دانیشتوانی کورد لە یاکوری عێراق لەکردەیکی جینۆساید ی ئەنقەست.
لەگەڵ ئەوەشدا کاتی ئەوە هاتووە ئەم کۆمپانیانە پابەند بن و ئەو مافە بدنەوە کەئەوان سەردەمانێک قازانجێکی ڕەهایان دەستکەوتـ، بەرامبەر بەشداریکردنیان لە ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدي هەڵەبجە کە ئەمەش مەحاڵ نیە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.