شوبات 05, 2020 Omer ئهرشیف, شهنگال, ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ١٣٤ روفاتی ئیزیدیەکان لە بەغدایە، پشکنین بۆ ٦٤ یان تەواوکراوە
ئەنفالستان لە پەیوەندییەکدا سالار محمود راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند کە رۆژی ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ سەردانی دامەزراوەی شەهیدانی عێراقی کردووەو روفاتی ئەنفالکراوان وئێزدییەکانی بینیوە کە پشکنینیان بۆکراوە، لەناویاندا ١٣٤ روفاتی ئیزیدیەکان لە بەغدایە، بەڵام پشکنین بۆ ٦٤ یان تەواوکراوە.
جینۆسایدی ئێزدییەکان دەگەڕێتەوە بۆ پەلاماردانی قەزای شەنگال و گوندەکانی دەوروبەری کە لە ۲٠۱٤/۸/۳ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی -داعش ئەنجامیانداو بە هەزاران کوردی ئیزیدییان کردە ئامانج. لە گوندی کۆچۆ کۆمەڵکوژییان ئەنجامداو دواتر چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرانەوەو لەمانگی سێی ساڵی ۲٠۱۹ یەکەم گۆڕ هەڵدرایەوە. روفاتەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری بەغدا کراون تا ئێستا کاری پشکنینیان بۆ دەکرێت. بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئێسک و پروسکی ئیزیدیەکانم کرد. بەهەمان پرۆسەی پشکنین بۆ ئەنفالکراوەکان بۆ قوربانیانی شەنگال ئەنجام دەدرێ. بینینی ئەو دیمەنانەو بەڵگەنامەو کەرەستەکان هیچ ئاسان نییە، خەمێکی قووڵە کورد بێ باکترین نەتەوەی سەر زەوییە، کورد هیچ دەرس لەمێژوو وەرناگرێ، کورد زاکیرەو بیری زۆر کۆڵەوارە، بەداخەوە.. ئەمڕۆ جارێکی تر گەڕامەوە بۆ ساڵی هەشتاو هەشت و ئازیزەکانم لەناو رەفەی ئاسن و کارتۆندا بینیەوە. دوای ۲٦ ساڵ لەئەنفال روفاتی کوردانی ئیزیدی لەپاڵ ئەنفالکراوەکاندا بەتەنیشت یەکەوە ریزکراون. مێژوو خۆی دوبارە ئەکاتەوە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.