شوبات 05, 2020 Omer ئهنفال, ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەنفالکراوەکان ئامادەن بگەڕێنرێنەوە
ئەنفالستان لە پەیوەندییەکدا سالار محمود راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند کە “کاری پشکنین بۆ ئەو روفاتانە تەواو کراوە کە لەگۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە هەڵدراونەتەوەو رەوانەی پزیشکی دادی بەغدا کراون.
کاری پشکنینی ۱۷۱ روفاتی ئەنفالکراوانی کورد تەواو کرا” ” وتیشی ئێستا روفاتی ئەنفالکراوەکان و ئیزیدیەکان پێکەوە لەسەر رەفە ریزکراون” بە مەبەستی بە دواداچوونی دوا کارەکانی پشکنینی ۱۷۱ روفاتی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی سەماوە. سەردانی پەیمانگای پزیشکی دادوەریی بەغدام کرد لە ناوچەی (باب المعظم)، ئەمڕۆ ۲٠۲٠/۲/٥ بەپێی راپۆرتی بەڕێوبەری طب العدلی بەغدا کاری پشکنین بۆ روفاتەکان تەواو بوەو ئاگاداری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و دامەزراوەی شەهیدانی بەغدا دەکەن بۆ ئەو مەبەستە. لە نزیکەوە کارەکانی تیمی پشکنینمان بینی و سەردانی روفاتە پیرۆزەکانم کردەوە.
بەشێک لەبەڵگەو کەلوپەلەکان و شێوازی تۆمارکردن و ڕیزبەندی و چۆنێتی هەڵگرتنیانم بینی. بەو ئیمکانیاتەی لەبەردەستی ئەم دائیرەیەو تیمی پشکنیندایە دڵسۆزانە کارەکانیان ئەنجامداوە. بەڵام کاری DNA یان بۆ نەکراوە چونکە سامپڵی کەسوکاری ئەنفالکراوەکانیان لا نیە. یا راستر بڵێم لەبنەماوە گرفتێک لەم پرۆسەیەدا هەیە، سامپڵ (عینة)ی کەسوکاری ئەنفالەکان وەرنەگیراوە کە دەبوو لە دوای راپەڕینەوە ئەم ئەرکە لە کورستانەوە ئەنجام بدرایە، یان لەگەڵ هەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوەکاندا ئەم کارە ئەنجام بدرایە.
لەبەر ئەوەی هێشتا روفاتی زۆر کەم لە ۱۸۲٠٠٠ هێنراوەتەوە درەنگ نیە حکومەتی کوردستان ئەم ئەرکە راپەڕێنێ.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.