• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مرۆڤ بێدین بێت باشترە لەوەی دز بێت …………………….عومەرمحەمەد

ئاب 15, 2019 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مرۆڤ بێدین بێت باشترە لەوەی دز بێت …………………….عومەرمحەمەد


مرۆڤ بێدین بێت باشترە لەوەی دز بێت

عومەرمحەمەد

٢٨/٧/٢٠١٩ –سلێمانی

لە وەڵامی ڕەخنەکانمدا بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ تووشی شڵەژان بوو، لەبریی ئەوەی وەڵامێکی لۆژیکیم بداتەوە، یاخود لانی کەم کڕ بێت، هەر بە هەڵهێنانەوەی زاری هێندەی تر خۆی عەیبدار کرد،  ئەو دوو قسەی کرد هەردوکیان عەیب بوون، گوتی: ”عومەر لای ئێمە ناوێکی تریشی هەیە” کاک قادر عەزیز لێی پرسی ”ئەو ناوە چییە؟” لە وەڵامدا گوتی: ”عومەر خوانەناس، پێی دەڵێن عومەر خوانەناس”، کابرا ویستی هەم شڵەژانی خۆی بشارێتەوە، هەم بە خەڵکیش بڵێت ئەم پیاوەی وا ڕەخنە لە من دەگرێت خوانەناس و بێدین و کافرە، وەک بڵێیت بێدینی عەیب بێت و دزی ڕەوا بێت؟! لەراستیدا ئەمە زمانی کەسێک نییە کە بەخەم مرۆڤ وکەسوکاری ئەنفالەوە بێت چ جای ئەوەی توێژینەوەی زانستی دەربارەی باری دەرونی جێماوانی ئەنفال بکات ! بەڵکو زمانی تیرۆرە، تیرۆری کەسایەتی و ڕەشکردنی بەمەبەستی ئەوەی کوشتنی رەوایە ! ئینجا گوتی : من و کاک عومەر لەفەرمانگەیەک ئیش دەکەین من بەرێوەبەری گشتی بووم و ئەویش فەرمانبەر بووەو ئەرکی بووە بیکات ! لەکاتێکدا من قسەم لەسەر کتێبە پڕ لەهەڵەکەی بووە نەک لەسەر کاری بەرێوەبەرایەتیەکەمان .

ڕۆژی ١٢ی ئازاری ٢٠١٩، بەهادین مەحەمەد کە بۆ واژۆکردنی کتێبەکەی (کاریگەرێتییە دەروونییەکانی ئەنفال لەسەر جێماوانی) خەڵکی کۆ کردبووەوە، من چەندین دزیوفزی و هەڵەی زەقم بە بەڵگەوە خستە ڕوو. بە لاپەڕە و ناوی خاوەنەکانیانەوە. کەچی کابرا کە زووزوو دەیگوت من ماستەرم لە ڕاگەیاندن هەیە، هەموو وەڵامە لۆژیکی و زانستییەکەی هەر ئەوەندە بوو کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ دا! ئینجا هەرلەوێ دوو خۆزگەم خواست.

خۆزگەی یەکەم: ئەوە بوو ناوەڕۆکی کتێبەکەی هێندەی بەرگەکەی جوان بوایە و شایانی ئەو دیزاین و چاپە بوایە، بۆچی؟ چونکە کتێبەکەی لە ڕواڵەتدا جوان و لە ناوەڕۆکدا پڕە لە هەڵەی زەق، ڕێنووس و زمانەوانی و تێگەیشتنی هەڵە لە مێژووی ئەنفال و تایتڵی ناڕوون و سەیروسەمەرە و داتا و بەڵگەی هەڵە و نزیکەی ٤٠ گوندیش بە هەڵە ناویان نووسراوە و لە خستنەڕووی ئاماریشدا کۆڵەوارییەکی زۆری پێوە دیارە، بۆ نموونە ناوی زیاتر لە ٣٠٠ گوندی نووسیوە کە گوایە بەر چەکی کیمیایی کەوتوون، کە ئەوە ڕاست نییە، بۆ نەگبەتیی ئەو و بەڵگەی قسەکانم نەزانی و نەشارەزایی گەیشتووەتە ئاستێک، لە بادینان تاکە گوندێک کە کۆمەڵکوژیی لێ کەوتووەتەوە و میدیا و لێکۆڵیاری ناوخۆ و دەرەوە باسیان کردووە، کیمیابارانکردنی گوندی ‘برجینی’ە، کەچی بۆ تاکە جارێکیش ناوی ئەو گوندەی نەهێناوە.!
 خۆزگەی دووەم: ئەوە بوو کە سوپاسی نەکردمایە، دیسانەوە دەپرسن بۆچی؟ چونکە هێندە بە چرووکی ناوی هێناوم ”سوپاس بۆ عومەر محەمەد” ئیدی کەس نازانێت بۆچی سوپاس کراوم، ئایا تایپم بۆ کردووە یان هەڵەبڕی؟ لە کاتێکدا ڕەشنووسی کتێبەکەی لە بەردەستمە و خەتم بۆ بەژێردا هێناوە و کونوکەلەبەری زۆر گەورەم بۆ پڕ کردووەتەوە و لە هەڵەی کوشندە ڕزگارم کردووە، ئەمەش لەبەر ئەوە نا کە بەڕێوەبەری گشتی بووە و من فەرمانبەر، لەبەر ئەوەی دەستەودامێنم بووە و تەکلیفی لێ کردووم و شایەت و بەڵگە زۆرن، بەڵام چونکە دونیابینیی نییە و حەسوودی کوشتوویەتی، بە دەمیدا نەهاتووە بنووسێت سەرنووسەری گۆڤاری ئەنفالستان، چونکە لە واقیعدا خۆی بە بچووکی لە بەرانبەر شارەزاییەکانمدا بینیوە و ئەمەش بووەتە گرێیەکی دەروونی و ویستوویەتی لە ڕواڵەتدا وا نیشان بدات وەک ئەوەی کە خەونی پێوە دیوە خۆی لە سەرووی منەوە دیوە و من بە خەیاڵ شاگردی بووم!

هەر بۆیە لە وەڵامی ئەم دوو خۆزگەیەشمدا قسەیەکی کرد کە نەکردن و بێدەنگبوونی بۆ خۆی باشتر دەبوو، گوتی : “من و کاک عومەر لەفەرمانگەیەک ئیش دەکەین من بەرێوەبەری گشتی بووم و ئەویش فەرمانبەر بووەو ئەرکی بووە بیکات !” کورد وتەنی ”ئەو قسەیەت نەکردایە، گایەکی دابەستەی دەهێنا” چونکە ئەو ڕاستییە تاڵە هەموو دەیزانن کە بە هۆی نادادپەروەری و حیزبسالارییەوە ئەو بەڕێوبەری گشتییە نەک بە هۆی هزر و توانایەوە. خاڵێکی شەرمەزاری ئەگەر بۆ حوکوومەت و حیزب و دەسەڵاتی سیاسیی کوردستان تۆمار بکرێت ئەوەیە کە ئەو بەو هەژارییەوە بەڕێوبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بێت و منیش بە شارەزایی زۆرەوە فەرمانبەرم! ئەمە بەرپرسیارێتیی مێژووییە و مێژوو لەم نادادپەروەری و گەندەڵییە خۆش نابێت، بۆیە هەق نەبوو شاییت بەو پلەوپۆستە بێت. ئاخر حکومەت بەرێوەبەری گشتی وەک تۆی هەیە بۆیە جگەلە خەرجکردنی پارە بۆ یادی ئەنفال هیچی ترنازانن، ئەوەتا ٧ ملیۆن دۆلار خەرج دەکەن بۆ یادی ساڵێک، کەچی سەنتەرێکتان نیە بۆ توێژینەوە) ئاخر ٧ ملیون دۆلار بەدەست منەوەبێت ٧ سەنتەری بۆ مێژوو پێدادەمەزرێنم. نەک لەیادێکدا خەرجی بکەم !

بەڕێز جەنابی بەڕێوبەری گشتی

من کە فەرمانبەرم لە بەڕێوبەرێتییە گشتییەکەتان کە لە سەرەوە ناوم هاتووە، خۆشم نەیڵێم خەڵک دەزانن ئەگەر قسەم دەربارەی ئەنفال کرد، هەق وایە بەڕێزت بوەستیت و گوێم بۆ بگریت، لەڕاستیدا ئەمە ئەرکی بەڕێوبەری باش و بەمۆراڵە، هەروەک خۆت چەند جار ئەمەت پێ گوتووم، بەڵام خۆزگە لە ئاوەدانییشدا بوێریی وتنیت هەبوایە، تو گۆڕی شەهیدان، کە دەستت بە نووسینی کتێبەکەت کرد، بوێریی ئەوەت هەبوو بڵێت من بەڕێوبەری گشتیم و ئەرکە لەسەر تۆی فەرمانبەر شاگردم بیت؟؛ ئەی چەند جار ئەمەت پێ گوتووم: ”عومەر ئاغا من پشتم بە شارەزایی تۆ قایمە وەک برایەک دەبێت هاوکارم بیت”؟ من ئاوا زەلیل دیومیت جەنابی بەڕێوبەری گشتی! زۆر هاوکاریم کردویت بەبێ ئەوەی چاو بەرەژێری چاکەیەکت بم، بەدرێژایی هەشت ساڵ بەڕێوەبەریت لە سوپاسنامەیەک و پاداشتێکی وەزیفی کەمافی خۆشمە بە واژۆی تۆ سودمەند نەبووم. بەڵام دەستم بەڕوتەوە نەناو خۆم لە هاوکاریت نەدزییەوە، هەڵەم بۆ ڕاست کردوویتەوە و لەو زانیارییانەت دزیوە کە پێمداویت، ناوی سەرچاوەکانت لابردووە کە بۆم دیاری کردبووی بەناوی خۆتەوە بڵاوتکردوونەوە.

کورد قسەیەکی جوانی هەیە: ”ملوانکەی دزراو هەر دەبێت بە شەو لە مل بکرێت” بەڵام ئێوە ئەو پەندەش نەیوەستاندوون، ئەوەتا ملوانکەی دزراوتان لە ملدایە و بەدەم خاوەنەکەشیەوە پێدەکەنن!

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌