• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

یەکەم گۆرکە لەهەڵەبجە هەڵدرایەوە پەیکەرە ئێسکی گەنجێک بوو، کاتژمێرەکەی دەستی هەرئیشی دەکرد. عومەرمحەمەد

ئاب 08, 2019 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە یەکەم گۆرکە لەهەڵەبجە هەڵدرایەوە پەیکەرە ئێسکی گەنجێک بوو، کاتژمێرەکەی دەستی هەرئیشی دەکرد. عومەرمحەمەد


یەکەم گۆرکە لەهەڵەبجە هەڵدرایەوە 
پەیکەرە ئێسکی گەنجێک بوو، کاتژمێرەکەی دەستی هەرئیشی دەکرد. 

عومەرمحەمەد 
ئەگەر من بم لەبری پارێزگاروسەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئەم وێنەیە لەدەروازەی شار دادەنێم. 


چیرۆکی وێنەکە :
فەرەج عەبدوڵاعەلی، گەنجێکی هەڵەبجەیی بوو، رۆژی ١٣ی ئایاری ساڵی ١٩٨٧ کە خۆپیشاندانەکەی شاری هەڵەبجەکراو بەهۆیەوە گەرەکی کانی ئاشقان لەگەڵ زەوی تەختکرا، هاوکات خەڵکێکی زۆریش برینداربوون و گیران و دواترگولەبارانکران، ئەگەرچی هەندێکیان بەشداری خۆپیشاندانەکەش نەبوون، یەکێک لەوانە فەرەج بوو، کە لە خەستەخانە یاوەری مامی بووە بەناوی عوسمان عەلی حاجی ساڵح کە یەکێک بووە لە بریندارەکانی ئەو خۆپیشاندانە، کەچی فەرەجیش وەک هەموو بریندارەکان بێ سەروشینکراو دوای چەند رۆژێک بەهۆی ژنێکەوە کە لەنزیک سەربازگەی سەراو بامۆک دەسکەنەی نۆکیان کردووە، هەواڵی داوەتە کەسوکاریان کەوا لەو نزیکانە گوێی لەدەنگی تەقەو دەنگی شۆفڵ بووە، بەڵام لەو سەروەختەدا کەبەعسیەکان لەلوتکەی جەبروت و خوێنڕێژیدا بوون کەس نەیاتوانیوە بچێتە ئەوشوێنە، لەدوای کیمیابارانیش ماوەی ٤ ساڵ هەڵەبجە بەچٶڵی مایەوە.
یەکەم گۆڕکە لەهەڵەبجە هەڵدرایەوە فەرج بوو هێشتا کاتژمێرەکەی دەستی ئیشی دەکرد .
دوای ڕاپەڕینی ئازاری ساڵی ١٩٩١ بەرەی کوردستانی حاکمی هەرێم بوو، ئەوسا هەڵەبجە تەنها کەرتێکی رێکخستنی یەکێتی تێدابووە، ساڵی ١٩٩٢ هەواڵ دەدەنە بارگای ئەو کەرتەی یەکێتی کەوا ئێسکی روفاتێک لە نیوان سەربازگە کۆنەکەی سەراو بامۆک بەدیارکەوتووە، ئینجا لە پایزی ئەوساڵەدا بەرەی کوردستانی هەستان بە دەرهێنانەوەی روفاتەکە، دەرکەوت کە گۆڕێکی تەنیاو پەیکەرە ئیسکی فەرەج عەبدوڵایە، خوشکەکانی بەجل وبەرگ وکاتژمیرەکەی دەستیدا ناسییانەوە، کە هەتا ئەوکاتەش ئیشی دەکرد.! جگەلەوە پێناسەکەی و ١٦ پەنجایش لەگیرفانیدابوون، دوای ناسینەوەی هەر لەهەڵەبجە بەرەی کوردستانی بەمەراسیمێک بەخاکیان سپاردەوە. ئەمە یەکەمین گۆڕبوو کەلەهەڵەبجە هەڵبدرێتەوە، بەڵام هێشتا ئەوە جێگەی پرسیارە ئاخۆ بۆچی فەرەج لە بریندارەکانی ترجیاکراوەتەوەو بەتەنیا گولەباران کراوە؟. 
بەداخەوە هەتا ئێستا روفاتی ئەو کۆمەڵە کەسە نەدۆزراوەتەوە کە بەهۆی خۆپیشاندانەکەی رۆژی ١٣ی ئایاری ١٩٨٧ برینداربوون و گیران، بەڵکو تەنها گۆڕەتەنیاکەی فەرەج عەبدوڵا دۆزرایەوە ئەویش بەهۆی دەرکەوتنی روفاتەکەیەوە بوو هەرچەندە ژنێک بەناوی مەلیحە کە لەوکاتەدا دەسکەنەی نۆکیان کردووە چیرۆکی گولەبارانکردنەکە دەگێڕێتەوەو دەڵێت من ئاگاداربووم کە لەنێوان سەربازەگەکەی سەراو بامۆکدا گوێم لەتەقەو دەنگی شۆفڵ بووەو شوێنەکەش پێدەزانم، دواتر کەسێکی تر کە ئەو سەروەختە شوان بووە، چیرۆکەکەی مەلیحە پشتڕاست دەکاتەوە، سەرئەنجام شوانەکە بووە رێنیشاندەرو گۆرەکە دۆزرایەوە، ئەگەرچی گۆرەکەیان بەبێ پزیشکی دادوەری و بەنەشارەزایی هەڵدایەوە، بەڵام خوشکەکانی تەرمی فەرەج و کاتژمێرەکەیان ناسییەوەو ئەوەش بووە بەڵگەی ئەوەی ئەو روفاتەی لەوگۆڕەدابوو هی کیمیاباران نیە بەڵکو هی فەرەج عەبدوڵایە کە لە خۆپیشاندانەکەی ساڵی (١٩٨٧) بەدیارمامییەوە بووە، لەم بارەیەوە عەلی عوسمان ئامۆزاری شەهید فەرەج لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێی راگەیاندم، پێشئەوە فەرەجیان ئاگادارکردبوو کە حکومەت نیازی خراپەو مامت بەجێبهێڵەو بەپەلە لەخەستەخانە برۆدەرەوە، بەڵام ئەو گوتبووی دەبێت مەرگی منیش لەگەڵ ئەماندابێ و مامم بەجێناهێڵم. سەرئەنجام قسەی خۆی بردەسەر، مامی بەجێنەهێشت وبۆخۆشی شەهیدبوو.

کە دەستکرا بە هەڵدانەوەی گۆرەبەکۆمەڵەکەی سەماوە، وێنەی کاتژمێرێک تەواوی تۆرەکۆمەڵایەتیەکانی تەنی، لەوکاتەدا مامۆستا کەژال حەمە، لە ئەڵمانیاوە چیرۆکی فەرەج و کاتژمێرەکەی دەستی بۆگێڕامەوەو بەڵێنیدا وێنەیانم بۆ پەیدا بکات و بۆم بنێرێت .. ئەم زانیاریانەش هەرلەبەرێزی و کاک عەلی عوسمانی ئامۆزای فەرەج وەرگیراون.

مافی بڵاوکردنەوەی بۆ ئەنفالستان و خانەوادەی شەهید فەرەج پارێزراوە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌