• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لەبیابانەكانی سەماوەوە، بانگەوازو پێشنیار……….ئەنوەر عومەر

تەموز 26, 2019 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال, هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لەبیابانەكانی سەماوەوە، بانگەوازو پێشنیار……….ئەنوەر عومەر


لەبیابانەكانی سەماوەوە………………………………………..ئەنوەر عومەر

ئەنوەر عومەر لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکەدا – بادییەی پارێزگای سەماوە

بانگەواز و پێشنیاز

بۆ / كەسو كاری قوربانیانی جینۆسایدی گەلی كوردستان.
بۆ / سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان
بۆ/ سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان
بۆ / سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
بۆ / سەرۆكایەتی كۆماری عێراقی فیدراڵ
بۆ / نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بۆ/ دەزگا و دامەزراوە و میدیاكانی كوردستان
بۆ/ ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی
بۆ/ ھەر كوردێك لە ھەر شوێنێكی دنیا ھەیە…

بەڕێزان…
ئێمە لێرەین لەبیابانەكانی سەماوەین و سەرقاڵی ھەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی ژن و منداڵانی ئەنفالكراوی كوردین.
لێرە تاوانێگەلێكی ھێندە نامرۆڤانە و دڕندانە ئەنجام دراوە مرۆڤ تووشی شۆك و ڕاچڵەكانێكی گەورەی ڕوحی دەبێت.
لێرە گەورەترین تاوانی سەدەی بیستەم و تراژیدیاترین تاوانەكانی سەر ڕوی زەوی لەلایەن صدامی گۆڕبەگۆڕ و ڕژێمەكەیەوە ئەنجام دراوە!

كاتێك ئێسكی وردی مناڵانی كورد لەم گۆڕە بەكۆمەڵەدا دەبینی خەریكە دڵ لەجەستە بێتەدەر، ئاگرێك لە روح بەردەبێ ھەست دەكەی ھێدی ھێدی ڕاپێچی مەرگ دەكرێی!

خودایە كاتێك بەفڵچەیەكەوە لم و خۆڵی ئەو بیابانە لەسەر لاشە و پرچ و دەست و پەنجەی دایكان و جگەرگۆشەكانیان لادەبەم چەندە ئازار دەكێشم، ھەست دەكەم دەست و پەنجەی ھەڵوەریوی ئازیزترین كەسی منن، سوێند بێ بە یەزدانی مەزن ھێندە نزیكن لە روحمەوە، حەز دەكەم ھەموو مشتە خۆڵێكی سەر روفاتیان ماچ بكەم.

تكایە باڵوێز و كونسوڵ و دیپلۆمات و میدیاكار و سیاسی و چالاكوانی مەدەنی و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بھێنن و یاوەریان بن با بە چاوی خۆیان جینۆسایدی كورد و ئەم تراژیدیا بێوێنەیە ببینن.

بیانھێنن چۆن ئەوكات چاویان لەئاستی ئەم تاوانانەدا داخست با ئێستا چاویان بكەنەوە، با لەم بیابانە چۆڵ و ھۆڵەدا چەندین دیمەنی ھاوشێوەی عومەری خاوەر ببینن، 
با ببینن و بزانن كە ٣١ سی و یەك ساڵە ھێشتا لەو بیابانە دایكانی كورد توند توند جگەرگۆشەكەكانیان لە ئامێزگرتووە و ئێسكەكانیان تێكەڵ و ئاوێتەی یەكتربوون و نایانەوێ بۆ ساتێكیش لە یەكتری جیا    ببنەوە!

ئیلاھی ئەم دیمەنانە چەند روح سوتێنەرو دڵ ھەژێنن!؟

تكایە گەر لە تواناتاندا ھەیە نوێنەری ووڵاتە زلھێزەكانی جیھان بھێنن، با ببینن چۆن بۆ بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی خۆیان چاوپۆشیان لەگەورەترین تاوانەكانی سەدەی بیستەم كرد!

لەگەڵ خۆتان نوسەر و ڕۆژنامەنوس و میدیاكارانی كەناڵە كاریگەرەكانی وڵاتانی جیاجیا بھێنن بۆ بینینی دیمەنەكانی ناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵە بۆئەوەی ویژدانی نوستوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەخەبەربێنێ.

تكا دەكەم دەرھێنەرە گەورەكانی فیلمی سینەمایی لەگەڵ خۆتان بھێنن، تاوەكو بەچاوی خۆیان ببینن و بزانن ئایا ھیچ فیلمێكی تراژیدی ھێندەی دیمەنەكانی ناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵە تراژیدی و كارەساتبارە!

لێتان دەپاڕێمەوە،
بیكەن بۆ خاتری پاكی و بێگەردی ڕوحی ئەم ژن و مناڵانەی لەناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵانەدان، ھەر كەسێكتان پێدێت بیانھێنن بۆ ئەوەی ئەم تاوانە گەورانەی بەعس و صدامی گۆڕبەگۆڕ وەكو خۆی بێ زیادو كەم ببینن!

بیانھێنن بۆ ئەوەی پێیان بڵێین ٣١ سی و یەك ساڵ لەمەوبەر بەر لەھاتنی ڕۆژی حەشر، قیامەتی سەدان ژن و منداڵی كورد لێرە ڕویداوە!

تكایە چیتان پێدەكرێ بیكەن، ئێمە لێرەین و ھاوكاریتان دەبین…

وێنەکان هی گۆری سەماوەن

ئەنوەر عومەر سەعید
بیابانەكانی سەماوە 
٢٠١٩/٧/٢٥

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌