• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

بەسەرکردنەوەی ئەنفالکراوان ……. عەلی حاجی فەرەجی هۆمەربل

کانونی دووهەم 10, 2019 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە بەسەرکردنەوەی ئەنفالکراوان ……. عەلی حاجی فەرەجی هۆمەربل


بەسەرکردنەوەی ئەنفالکراوان

عەلی حاجی فەرەجی هۆمەربل

عەلی حاجی فەرەج- گوندی ئۆمەربل

عومەر محەمەد

لە دایکبووی سالی ١٩٤٧
خەڵکی گوندی هۆمەربل
لەکاتی ئەنفالدا مێردی دوژن و باوکی ١٠ منداڵ بوو.

لەکاتی ئەنفالدا مێردی دوژن و باوکی ١٠ منداڵ بوو.

جگەلە تاقە کوڕێکی ئەوانی تر هەموویان ئەنفالکران، خۆی و دایکی و فاتمە سەمین عەلی و هاوژینەکانی ( ئامینە ئەحمەد محەمەد لە دایکبوی ساڵی ١٩٤١) و(نەهێ عەبدولقادر ئەحمەد لەدایکبوی ١٩٦٨ ) منداڵەکانیشی ( قەمەر و وەردەو سەمیرەو حوسێن و پەیمان). لەناویاندا پەیمان هیشتا منداڵێکی شیرەخۆرە بوو. لە ئێوارەیەکدا سالی ٢٠١١ چومە دیدەنی تاقە کورە دەربازبووەکەی بەناوی حەسەن، ووتی: لەبەرەی دوو ژن تەنها من رزگارم بووە، لە پێش ئەنفال ئەو ئێوارەیەم لەبیرە لە ژێر زەمینەكانی خۆرئاوی ئۆمەربل كە ١٠كەس لەسەر سفرەیەك كۆببوینەوە‌و باوكم لەگەڵمان دانیشتبوو، بەداخەوە هەموویان ئەنفالكران، تەنها من رزگارم بوو.

لەپەلاماری ئەنفالدا گوندی ئۆمەربل کەوتە بەرپەلاماری بێ رەحمانەی سوپاو جاش خەڵکی گوندی ئۆمەربل بۆیان باسکردم کە ئێوارەی ٨ی نیسانی ساڵی ١٩٨٨ کۆپتەر هاتە ئاسمانی ناوچەکەو دوو بۆمبی بەردایەوە و دوکەڵێکی زۆریان هەبوو، خەڵک و پێشمەرگە سەرەتا بەكیمیایی تێگەیشتن، بەڵام كیمیاوی نەبوو بەڵكو هەر بۆ تۆقاندن‌و بەچۆكدا هێنانی خەڵك‌و پێشمەرگە بوو، ترسی خەڵکیش لە خۆڕایی نەبوو بەڵکو لەبەرئەوەبوو كە پێشتر چەکی كیمیاوی لە گوندی سێوێنان بەكارهاتبوو، خەڵك هەواڵی ئەو كۆمەڵكوژییەیان بیستبوو، بۆیە خەڵكی ئۆمەربلیش ترسان و پەرۆیان تەڕكردوو چوونە بەرزاییەکانی پشت ئاوایی، بەڵام ئەوە کیمیایی نەبوو بەڵکو هەر شەڕێكی سایكۆلۆژی بوو لەگەڵ خەڵكدا كردی. بۆڕۆژی دوایی ٩ی نیسانی ١٩٨٨ حكومەت بە هێزێكی زۆر زەبەلاحەوە هات و پەلاماری ئۆمەربلیدا، حەسەنی عەلی حاجی فەرەج دەڵێت : (رۆژی حەشربوو، بەبێ زیادەرۆیی ١٠٠تۆپ ئەیدا لەزەوی و١٠٠یش بەئاسمانەوە بوون) پێشمەرگەش کە ساڵی پیشوو سوپایەکی بەهێزیان تێکشاندبوو تێگەیشتن دۆخی ئەمجارە و لۆژیکی ئەنفال جیاوازەو بەرگری بێ سودە بۆیە تەنها ماوەی ڕۆژێکی تەواو بەرگرییان کرد، بەڵام بەو چەکە سوکەی بەدەستیانەوە بوو، نەیاندەتوانی پێش بەئەنفالبگرن و خەڵک لەدەستی بەعسیەکان رزگار بکەن . ڕۆژی ١٠ی نیسان کاتژمێر ٣:٣٠ جەیش گەیشتە ناو  بەشی خوارەوەی گوندی ئۆمەربل بەڵام هەتا تاریک داهات پێشمەرگە بەلای سەرەوەی گوندەکەو بەیاڵ وبەرزاییەکانی ئاواییەوە مانەوەو شەو پاشەکشەیان کرد.

گوندی ئۆمەربل چەندین چیرۆك‌و حیكایەتی بەرەنگاری ‌و بەرهەڵستی تێدا بە جێماوە، بەداخەوە میدیاكارانی كورد ماوەی ٢٧ ساڵە بەبێباكیەوە بەسەریدا تێدەپەرن‌و ئاوڕی لێنادەنەوە. یەکێک لەو گوندانەی ئەنفال گورزی کەمەرشکێنی لێدا، ئۆمەربل بوو، دوای ئەوەی سوپاو جاش توانیان پێشمەرگەکان ناچار بەپاشەکشە بکەن خەڵکی ئۆمەربلیش کەوتنە دەست هێزە پەلامار دەرەکەو نزیکەی ١٦٣ کەس گیران و ئەنفالکران و جارێکی تر نەبینرانەوە.

عەلی حاجی فەرەج  و خانەوادەکەی یەکێکن لە ئەنفالکراوەکانی ئەو گوندە، ئەو پیاوە کەسایەتیەکی  ناسراوو کۆمەڵایەتی گوندەکەی و ناوچەکە بووە، پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆو خانەدان و خاوەن دیوەخان بوو. لە درێژەی بەدواداچونەکانمدا بۆ دۆسێی ئەنفال زۆر کەس باسی سیفەتە باشەکانی ئەم پیاوەی بۆکردوم پێشمەرگەیەکی ئەو سەروەختە مەلا سەعید دەڵێت : یەکێک لە سیفەتە جوانەکانی ئەوەبووە کە هەرگیز لە خزمەتکردندا جیاوازی لە نێوان پێشمەرگە و فەرماندەکانیاندا نەئەکرد… مەلا سەعید کە ئەوسا فەرماندەو پێشمەرگەبووەو یەکێک بوو لەو پارتیزانەی لە دوای ئەنفالیش ناوچەکەیان چۆڵنەکردو لە گەرمیاندا مانەوە شایەتی دەداو دەڵێت : ئەوەی من ئاگاداربم، ئەو سەردەمە پیکابێکی هەبوو، کە هاتوچۆی شاری دەکرد، کرێی لە نەفەرەکان وەرنەدەگرت. ئەو سیفات و کەسایەتیەی کاک عەلی لە کەم کەسدا هەبوو.

هەرلەم بارەیەوە کەریم حوسێن دوزی کە ئەوسا پێشمەرگەی تیپی ٥١ی گەرمیان بووەو هەموو کەسوکارەکەشی ئەنفالکراون، لەبارەی ئەم پیاوە دەڵێت : علی حاجی فەرەج پێاوێکی دڵسۆزی ناوچەی گەرمیان بوو، بەکردەوە پیاوی تەنگانەو خاونی دێوەخان بوو، پیاوێکی کۆمەڵایەتی و ئاشتیخوازبوو، زۆر جار کە هاوڵاتیان کێشەدەکەوتە نێوانیانەوە بێ ئەوەی بگاتە شۆرش ئەو چارە سەری دەکرد، کەریم حسوێن دەڵێت لەبیرمە جاریکیان کێشەیەک لە نێوان دووماڵدا هەبوو ئەوسا من پێشمەرگەی کەرتی رێکخسن بووم لەگەڵە مامۆستا عومەر کێشەکە گەیشتەلای مامۆستاعومەر‌، کە بەعومەری ئەحمدگوێ پان ناسراوە، بەڵام کاک علی هات وتی :کاکە کێشەکە بدەنەوە دەستخۆمان چارەسه ری دەکەین، مامۆستا عومەریش دەست خۆشی لێکردو قایل بوو، کاک عەلیش قسەکەی بردەسەرو بەکردەوە چارەسەری کێشەکەی کردو خۆی ئاشتی کردنەوە.

یادەوەری تاڵی تاقانە دەربازبووەکە

لەو ئێوارەیەدا حەسەن یادەوەری ئەو ڕۆژەی بۆگێڕامەوە کە دایکی بینیوەو هەرگیز لەبیری ناچێتەوە: دایكم لەگوندی قەڵاچەرمەڵە ٤دیناری پێدام، دوایی شۆربوونەوە بۆگوندی میلقاسم‌و لەوێشەوە بۆسەرجادەی گشتی كفری كەلار، بەلای رەبایەیەكی جاشدا تێپەرین، بەڵام جاشەکان هیچ هاوكارییەکیان نەكردن، بەڵكو جیهازیان كرد بۆ لیوای ٤٤٤ ئیڤای سەربازییان هات، دایكم (ئامینە)‌و پورێکم بەناوی (سەوسەن حاجی فەرەج)یان كردە ناوی‌، لەرۆیشتندا هەردەستی بۆ بەرزدە كردمەوە، هەر لەوێ‌ باوكیشم بینی ئەویش ٢٠دیناری پێدام، ئیتر ئەوە دوا بینینیان بوو. کە پورم لە نوگرەسەلمان ئازادبوو هاتەوە، باسی ئەوەی بۆكردم كە دایكم هەر دڵی لای من بووەو هەرباسی من‌و چارەنوسی منی كردووە.

حەسەن دەڵێت : دایكم دێتە خەوم و ئەو دەستەی هەر بە ئاسمانەوەیە، ئەو دەست بەرزكردنەوەی دایكم وەك مۆرێك وایە بەدیوارێكەوە هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە. سەبارەت بە چارەنوسی دەڵێت : شایەتحاڵ هەیەكە بەزمانی بەڕۆژووەوە خراوەتە گۆڕەوە. 

فاتمە ئەمین سەمین موالیدی ١٩٠٣ یەو دایکی عەلی حاجی فەرەجە، دوای ٤ مانگ لە نوگرەسەلمان گەڕاوەتەوەو ساڵی ١٩٩٧ ئەویش بە حەسرەتی بینینەوەی کورەکانی سەری نایەوەو کۆچی دوایی کرد، ئەم ژنە جگەلە عەلی حاجی فەرەج دوو کوری تری بەناوەکانی عومەر و جەلال ئەنفالکراون، داپیرەی خاوەن زیاتر لە پەنجا ئەنفال کراوە .


سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌